دەستپێکێکی کورت
(چیرۆكی سه‌نگافوره)ته‌نها كتێبێكی سیاسی نیه، نووسه‌ر ڕاشكاوانه‌و به هه‌ندێك خۆشنوودییه‌وه، خوێنه‌ر كه‌مه‌ندكێش ده‌كات به‌ره‌و جیهانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی. لەم کتێبەدا سه‌رگوزشته‌ی سه‌یر ده‌خوێنیته‌وه ده‌رباره‌ی چركه‌ساته گرنگه‌كانی ژیانی منداڵی و هه‌ڵاتنی نووسەر له قه‌تڵوعامی ژاپۆنییه‌كان، ئه‌زموونی خۆشی وه‌ك بازرگانێك له بازاڕی ڕه‌ش، سه‌ركێشییه‌كانی له دروستكردنی (شیلە)دا دەگێڕێتەوە.
نووسه‌ر (لی كوان ی‌و: 1923-2015) سیاسهتمهدارو سكرتێری گشتی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارتی كاری میللی و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری سه‌نگافووره بوو، سێ ده‌یه له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه، ئەو به دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌نگافوره ناسراوه كه سەنگافورەی له وڵاتێکی ژێردەستەو دواکەوتووی (جیهانی سێ)وە گه‌یانده پله‌ی یه‌كه‌م.
(چاوی كورد) كتێبه‌كه‌ی ده‌كاته كوردیوبە زنجیرە ده‌یخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی.
(1)
سه‌ربه‌خۆییه‌كی له‌ناكاو
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی دوشه‌ممه له سه‌نگافوره، وه‌كو سپێده‌ی هه‌ر رۆژێكی تر وابو، تا له سه‌عات ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی له‌پڕ موزیكی پۆپهكه له ئێزگهكهوه وه‌ستا، گوێ‌گران له بیستنی ده‌نگی بێژه‌ره‌كه واقیان وڕما كاتێك به ده‌نگێكی هێمن به‌یاننامه‌یه‌كی نه‌وه‌د وشه‌یی خوێنده‌وه كه سه‌ره‌نجام ژیانی خه‌ڵكی سه‌نگافوره‌و مالیزیای گۆڕی:
“مافێكی بێ چه‌ندو چونی هه‌ر گه‌لێكه كه ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بێت. لێره‌وه من (لی كوان ی‌و)سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافوره به‌ناوی گهلو حكومه‌تی سه‌نگافوره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم كه له‌مڕۆوه (9/ئاب/1965) سه‌نگافوره ده‌وڵه‌تێكی سهربهخۆو دیموكرات‌و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، له‌سه‌ر دینگه‌ی ئازادی‌و دادپه‌وه‌ری بنیاد ده‌نرێت، به‌رده‌وامیش بۆ خێر‌و خۆشی گه‌له‌كه‌مان له كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له دادپهروهریو یه‌كسانیدا هه‌وڵده‌ده‌ین”.
له دووریی (250) میل له باكوری نیوه‌دورگه‌ی مالیزیا، (تۆنگۆ عه‌بدولڕه‌حمان) به‌یاننامه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی خوێنده‌وه‌و رایگه‌یاند: “سه‌نگافوره ده‌وڵه‌تی مالیزیا نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌میشه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سهربهخۆو خودان سه‌روه‌ریی، ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كی جودان له مالیزیای سه‌ربه‌خۆ. حكومه‌تی مالیزیا دان به حكومه‌تی سه‌نگافوره‌دا ده‌نێت كه حكومه‌تێكی سهربهخۆو خاوه‌ن سه‌روه‌رییه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام وه‌ك دۆست‌و هاوكار له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ین”.
جیابونه‌وه! ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا تێدهكۆشام له‌ئێستاوه ده‌ستی به پوكانه‌وه كرد، بۆچی؟ بۆچی به‌م شێوه كتوپڕه؟ ته‌نها دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دورگه‌ی سه‌نگافوره بوه به‌شێك له “مالیزیای فیدراڵیی” نوێ (ئه‌م فیدراڵیه ناوچه‌كانی باكوری له خاكی بۆرنیۆو ساراواكو سه‌باح)یش له‌خۆده‌گرت.
سه‌عات ده‌ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له (كوالالهمپور)ی پایته‌ختی مالیزیا (تۆنگۆ)له‌به‌رده‌م پارله‌ماندا ئه‌مه‌ی رونكرده‌وه: سه‌ره‌نجام دركمان به‌وه‌كرد ته‌نها دو رێگه‌ی كراوه له‌به‌رده‌مماندا هه‌ن: گرتنه‌به‌ری رێكاری سه‌ركوتكارانه له‌دژی حكومه‌تی سه‌نگافوره، یان ڕێبه‌ره‌كانی، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه ئێستا گرتومانه‌ته‌به‌ر، واته جیابونه‌وه‌ی حكومه‌تی سه‌نگافوره‌و ده‌ستبه‌رداربونیان له پشتگیریكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی”.
ئه‌نجومه‌نه‌كه به بێده‌نگییه‌كی ته‌واوه‌وه گوێیان بۆ رادێرابو، تۆنگۆ بۆ یه‌كه‌مجار بڕیارێكی خوێنده‌وه كه جێگری سه‌رۆك وه‌زیران (تۆن عه‌بدولره‌زاق)پێشكه‌شی كردبو بۆ ده‌ستبه‌جێ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه ده‌ستوری مالیزیا “هه‌مواری سه‌نگافوره” له ساڵی (1965)دا. سه‌عات یهكو نیوی پاش نیوه‌ڕۆ گفتوگۆكردن‌و خوێندنه‌وه‌ی یهكهمو دووهمو سێیه‌م كۆتاییهاتو پڕۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران كرا. له سه‌عات دوو نیوی پاش نیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له سه‌عات چوار‌و نیودا خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م كۆتایهات. سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت (یانگ دی بیرتوان ئاگۆنگ)له هه‌مان رۆژدا مه‌رسومی كۆماریی بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه ده‌ركرد، به‌م شێوه‌یه پرۆتۆكۆلی ده‌ستوری كۆتاییهاتو سه‌نگافوره جیابویه‌وه.
به‌گوێره‌ی نه‌ریتی ئیسلامییانه‌ی مالایۆ، پیاو نه‌وه‌كو ژن ده‌توانێت ته‌ڵاق رابگهیهنێتو به‌وه‌ش ژنه‌كه ته‌ڵاق ده‌درێت. هه‌ردو هاوسه‌ره‌كه‌ش ده‌توانن بسازێن، پیاوه‌كه‌ش ژنێكی دیكه بكاته هاوسه‌ری خۆی، ئه‌مه‌ش ته‌نها دوای سێیه‌م ته‌ڵاقی ده‌بێت. بۆیه سێ خوێندنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارله‌مان هاوشێوه‌ی سێ ته‌ڵاقه‌یه له‌نێوان مالیزیا‌و سه‌نگافوره‌دا!
هه‌ردوو هاوبه‌شه‌كه -(مالاوییهكان)له مالیزیا، (چینییه‌كان)كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی سه‌نگافوره پێكده‌هێنن- كۆك نه‌بون. یه‌كێتیه‌كه‌یان به ناكۆكییه‌كی هاوسه‌رانه تێكچو، ناكۆكییه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌بو كه ئاخۆ فیدراڵییه‌كه پێویسته ببێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره ئیتنیكیی راسته‌قینه یان كۆمه‌ڵگایه‌ك ته‌نها مالاوییهكان به‌سه‌ریدا باڵاده‌ست بن؟
ئه‌وه‌ی به‌لای سه‌نگافوره‌وه گرنگ بو جه‌وهه‌ری ته‌ڵاقه‌كه بو نه‌وه‌كو به‌رگه شه‌رعییه‌كه‌ی. هه‌ر ده‌بو جیاببینه‌وه، بۆیه ده‌مویست له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندوباوه كرداری‌و بنجبڕانه پێداگربم كه ده‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێن. له‌پێناوی دڵنیابونه‌وه له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ی ئێكجاریی، حكومه‌تی سه‌نگافوره به‌یاننامه‌یه‌كی له رۆژنامه حكومییه‌كه‌ی تایبه‌ت به خۆی له‌و رۆژه‌دا بڵاوكرده‌وه. داوامان كرد –تۆنگۆش قایل بو- به‌یاننامه‌ی جیابونه‌وه‌كه به واژوی خۆی بێت به‌جۆرێك بواری پاشگه‌زبونه‌وه‌ی تێدانه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان یان ئه‌ندامانی پارله‌مانی مالیزیا له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌كه ڕازی نه‌بون.
(رامان) به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی سه‌نگافوره ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له رازگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرت. بڕیاریدا هه‌مو به‌ڵگه‌نامه‌كان به زمانه‌كانی مالاوی، ماندری، ئینگلیزی له سێ كه‌ناڵی جیا بخوێنرێنه‌وه‌و هه‌مو نیو سه‌عات جارێكیش دوباره بكرێنه‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بروسكه ئاسا هه‌واڵه‌كه‌یان به جیهان گه‌یاند.
رۆژی (9ی ئاب)م به زنجیره كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دو یاریده‌ده‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌م ده‌ستپێكرد، چون ئه‌وان به‌پێی یاسای فیدراڵی كاریان ده‌كرد، تاوه‌كو پێیان رابگه‌یه‌نم كه وه‌زیره سهنگافورهییهكان له‌ئێستاوه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
كه‌مێك به‌ر له سه‌عات ده كه بڕیاربو به‌یاننامه‌ی جیابونه‌وه‌كان په‌خش بكرێت، چاوم كه‌وت به دیپلۆماته‌كان له سه‌نگافوره، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌یان كه ده‌كرا به‌خێرایی كۆبكرێنه‌وه تاوه‌كو جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی سه‌نگافوره‌یان پێ رابگه‌یه‌نرێت، داوام لێ‌كردن كاربه‌ده‌سته‌كانیان دان به دهوڵهتهكهماندا بنێن.
دوای ته‌وابونی كۆبونه‌وه‌كه، دو نامه‌م دایه ده‌ستی جێگری سه‌رۆكی نێرده‌ی هیندستانو كونسوڵی گشتیی میسر تاوه‌كو بیگه‌یه‌نن به سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان (شاستری)و سه‌رۆك (عه‌بدولناسر)، له‌وكاته‌دا میسر‌و هیندستان و ئیندۆنیزیا له ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی (ئه‌فرۆ – ئاسیایی) بون. له نامهكانمدا داوای پشتگیری‌و دانپێدانانم لێكردبون. داوام له هیندستان كردبو شاره‌زاكانی بنێرێت بۆ مه‌شقپێكردنی سوپاكه‌مان، هه‌روه‌ها داوام له میسر كردبو شاره‌زاكانی بنێرێت بۆ بنیادنانی هێزی به‌رگریی ده‌ریایی.
پێش نیوه‌ڕۆ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گه‌یشتمه ستۆدیۆی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی سه‌نگافوره. به ده‌ره‌نجامێكی بێ مهبهستو چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌رسام بوم، دوای چه‌ند پرسیارێكی ده‌ستپێك‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، یه‌كێك له رۆژنامه‌نوسه‌كان پرسیاری كرد: “ده‌كرێ رێگوزه‌ری روداوه‌كانی ئه‌مڕۆمان بۆ پوخت بكه‌یته‌وه كه بوه هۆی راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌م به‌یانییه؟”. دوای ئه‌وه‌ی دیداره‌كانی ماوه‌ی دو رۆژی رابردوم له‌گه‌ڵ تۆنگۆ له كوالالهمپور گێڕایه‌وه، وتم: “تۆنگۆ به ساكاری رونیكرده‌وه كه هیچ رێگایه‌كی تر نییه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فیدراڵیهكهمان سوربین ئه‌وا تێكڕژانو بارگرژی زۆر روده‌دات. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم: تۆ له‌م ساته‌دا ده‌یبینی، به‌ڵام ئێمه هه‌مو جارێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و چركه‌ساته، واته بۆ ئه‌و كاته‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان واژوكردو سه‌نگافوره له مالیزیا جیابویه‌وه هه‌ستم به ئازارێكی توند كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی من به‌درێژایی ژیانم بڕوام به ئاوێته‌كردن‌و یه‌كێتی نێوان ئه‌م دو وڵاته هه‌بوه، چونكه گه‌لێكن جوگرافیا‌و ئابوری‌و رایه‌ڵی خزمایهتیو نه‌ژادی هاوبه‌شییان هه‌یه.. ئایا هیچ رێگرییهكت هه‌یه تاوه‌كو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بوه‌ستین؟
له‌و ساته‌دا سۆزه‌كانم به‌سه‌رمدا زاڵبون، نه‌متوانی به‌سه‌ر خۆمدا زاڵ بم‌و ده‌ست به كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه بكه‌مه‌وه، پاش بیست خولهك نه‌بێت.
په‌خشه‌كه راسته‌وخۆ نه‌بو، په‌خشی ته‌له‌فزیۆن سه‌عات شه‌شی ئێواره ده‌ستی پێده‌كرد، بۆیه داوام له رامان كرد ئه‌و به‌شه‌ی تۆماره ڤیدیۆییه‌كه كه تیایدا كۆنترۆڵی خۆم له‌ده‌ستدابو (گریام) بسڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كه‌م ئامۆژگاری كردم. وه‌كو وتی میدیا پابه‌نده به راگه‌یاندنی ئه‌و دۆخه، ئه‌گه‌ر بێت‌و دیمه‌نه‌كه بسڕدرێته‌وه ئه‌وا له باسكردنی ئه‌و دیمه‌نه‌دا كاره‌كان خراپتر ده‌بن.
رامان سكرتێرێكی تایبه‌ت بو، كه‌سێكی رۆشنبیر‌و وردبین بو، كه‌سێكی به‌وه‌فا بو بۆ خه‌ڵكی سه‌نگافوره، راوێژكارێكی وریا‌و زیره‌ك بو، بۆیه ئامۆژگارییهكهیم په‌سه‌ندكرد. به‌و شێوه‌یه زۆرێك له خه‌ڵكی له سه‌نگافوره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه منیان بینی كاتێك كۆنترۆڵی هه‌سته‌كانم له‌ده‌ستداوه. له‌و شه‌وه‌دا رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی مالیزیا له كوالالهمپور كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی منیان به‌و دیمه‌نه‌شه‌وه په‌خشكرد. له‌نێو چینیه‌كاندا كارێكی باو نه‌بو كه پیاو كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام من خۆم پێنه‌گیرا. زۆرێك له بینه‌ران له به‌ریتانیاو ئوسترالیا‌و نیوزله‌ندا نهوازشو په‌رۆشی خۆیان به من‌و گه‌لی سه‌نگافوره گه‌یاند. ئه‌وان خه‌مخۆری مالیزیا بون له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان دژی “به‌ره‌ی” چه‌كدار به‌رگرییان له مالیزیا ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ساده‌و ساكار بو كه سه‌رۆكی ئیندۆنیزیا (سۆكارنۆ)بۆ وه‌سفكردنی جه‌نگه سنورداره رانهگهیهنراوهكهی دژی فیدراڵیه‌تی “داگیركاری نوێ”ی پان‌و به‌رین به‌كاریهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژم به شهوهكانیهوه به ئه‌زمونێكی پڕ له فشاردا بهڕێكردبو، له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه كرژ بوم. له شه‌وی هه‌ینیه‌وه له كوالالهمپور تائێستا چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌م نوستبوم، له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه له‌وه‌دا بوم له په‌لوپۆ بكه‌وم. هه‌ستێكی توندم به تاوان كرد، هه‌ستم به‌وه‌كرد كه ده‌ستبه‌رداری چه‌ند ملیۆنێك مرۆڤ له مالیزیا بوم: كۆچبه‌ره چینییهكانو هندییهكانو ئه‌وروپاییه‌كان – ئاسیاییه‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له مالاوییهكانیش. من هیواكانی ئه‌وانم بوژانده‌وه، ئه‌وان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ژمونی مالاوییهكاندا كه هۆكاری ریشه‌یی ناكۆكییه‌كانمان بون، هاتنه ریزی دانیشتوانی سه‌نگافوره‌وه.
هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری كرد، چونكه ده‌ستبه‌رداری هاوپهیمانو پشتیوانه‌كانمان بوین بۆ خۆپاراستنیان، له‌وانه سه‌ركرده‌ی هه‌ندێك له پارته‌كان له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی مالیزیا: سه‌باح، ساراواك، بیانگ، بێرك، سیلانگۆرو نیگری سیمیلان. به‌مه‌به‌ستی یهكخستنو هه‌ماهه‌نگی له چالاكییه‌كانمان بۆ سازدانی جه‌ماوه‌ر له‌پێناوی پشتگیریكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناتائیفیدا، هه‌مومان پێكه‌وه “په‌یماننامه‌ی یه‌كگرتنی مالیزیا”مان پێكهێنابو، رێگه‌مان داب‌و به دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی فراوان تاوه‌كو بتوانێت فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی “هاوپه‌یمانیی” ده‌سه‌ڵاتدار، كه له ژێر هه‌ژمونی “رێكخراوی نیشتیمانی بۆ یه‌كێتی مالاوییهكان” (UMMO)ی سه‌ر به تۆنگۆدا بو.
من له هه‌ستی تاوان‌و په‌شیمانی سه‌رڕێژ بوم، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی به‌ریتانیاو ئوسترالیا‌و نیوزلهندام فریودابو. له سێ هه‌فته‌ی كۆتاییدا له‌كاتێكدا من به‌نهێنی تاوتوێی ئه‌م جیابونهوهیهم ده‌كرد، ئه‌وان له‌پێناوی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه تائیفییه‌كانی مالیزیادا، پشتیوانیی به‌هێزو ته‌واوی خۆیان به من‌و سه‌نگافوره به‌خشیبو. هه‌مو ئه‌م بیرۆكانه له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ هه‌فته‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ (عه‌بدولره‌زاق)ی جێگری (تۆنگۆ)له دانوستاندا بوم به مێشكمدا هاتن. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی شه‌ڕی ویسته‌كان (معركه اڵارادات)توانیبوم به‌سه‌ر خۆمدا زاڵ بم، به‌ڵام كاتێك جیابونه‌وه‌كه رویدا، هه‌سته‌كانم گۆڕان.
له‌كاتێكدا من به‌سه‌ر كاره‌كه‌مدا زاڵ بوم، بازرگانانی (چاینا تاون)له سه‌نگافوره شاد‌و دڵخۆش بون، بۆیه به‌بۆنه‌ی رزگاربونیان له ده‌سه‌ڵاتی به‌كۆمه‌ڵی مالاوییهكان له كوالالهمپور دهستیانكردبو به ته‌قاندنی یارییه ئاگرینهكانو رازاندنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان به كارتی سور. رۆژنامه‌ی (سین چیۆ جێت بۆه)كه به زمانی چینی ده‌رده‌چو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو خه‌ڵكی یاری ئاگرینیان ته‌قاندوه‌و شادمان بون به‌و رۆژه مه‌زنه، به گوزارشتێكی چینی باو نوسیبوی “ئه‌وان پێشنبیی (زهونگ یوان جی)ده‌كه‌ن (ئاهه‌نگی خێوه برسییه‌كان)”، هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینێكی نادیار ئه‌وه‌ی زیادكردبو “له دڵی هه‌ر تاكێكدا نوێژێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه”. (نانیانگ سیانگ باو) رایگه‌یاندبوو “دڵ خۆی ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات”.
سه‌رۆكی ژوری بازرگانی چینی له سه‌نگافوره (سۆن بینگ یام)به ده‌ربڕینێكی راشكاوانه پێشوازی له هه‌واڵی جیابونه‌وه‌ی سه‌نگافوره له مالیزیا كرد. لیژنه‌كه‌ی له رۆژی دواتردا بۆ تاوتوێكردنی سپۆنسه‌ركردنی ئاهه‌نگێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ربه‌خۆیی دورگه‌كه له‌لایه‌ن هه‌مو دامه‌زراوه‌و یه‌كێتییه بازرگانی‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی دیكه‌وه كۆبونه‌وه، ئه‌و وتی: “له‌هه‌مبه‌ر پێشڤه‌چونه سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، ته‌واوی سه‌رمایه‌داران هه‌ست به ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن”.
وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌كو من هه‌ستیان به غه‌م نه‌ده‌كرد. چون جیابونه‌وه شه‌پۆلێكی فراوان له چالاكی له بازاڕی پشكه داراییه‌كان له سه‌نگافوره – مالیزیا ده‌ڕخسێنێت، له هه‌ریه‌كه له سه‌نگافوره‌و كوالالهمپور، دو هێنده‌ی ئه‌و سهودانامانهی له رۆژه زۆر چالاكه‌كانی هه‌فته‌ی پێشودا ئه‌نجامدرابون. له رۆژی دواتردا وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشكرایان كرد كه جیابونه‌وه‌كه بۆ ئابوری به‌سوده‌و داهاتی گه‌وره دهبهخشێتو به‌های پشكه‌كانی (25) كۆمپانیای له‌كۆی (27) كۆمپانیای پیشه‌سازی به‌رزكرده‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دۆخه‌وه، پاش نیوه‌ڕۆی (9ی ئاب)شه‌قامه‌كانی ناوه‌ندی شار چۆڵ بون. شه‌وی رابردو (جۆن لی كین)بریكاری پۆلیسی سه‌نگافوره به بروسكه‌یه‌ك ئاگاداری كردم كه نامه‌یه‌كی له (د. ئیسماعیل بن داتۆ عه‌بدولره‌حمان)وه‌زیری فیدراڵی بۆ كاروباری ناوخۆ به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌و پێی راگه‌یاندوه كه فه‌رمان له حكومه‌تی داهاتوی سه‌نگافوره وه‌ربگرێت.
به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌هه‌ر چالاكییه‌كی تێكده‌رانه‌ی لایه‌نگرانی (UMNO)له سه‌نگافوره له دژی جیابونه‌وه، لی كین یه‌كه‌كانی پۆلیسی یهدهگو یه‌كه‌كانی نیمچه سه‌ربازیی راهێنراوی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له شه‌قامه‌كاندا بڵاوكرده‌وه. كتوپڕ خه‌ڵكی هه‌ستیان به مه‌ترسی كرد، چونكه تاڵاوی دو ئه‌زمونی خوێناوی كاری ئاژاوه‌گێڕییان چهشتبو، كه له ساڵی (1964) له‌نێوان مالاوییهكانو چینییه‌كاندا رویدابو. ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ش هانی پۆلیسی نه‌هێشتنی ئاژاوه‌گێڕی دا به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی ئاوپڕژێنو ئۆتۆمبێله روپۆشكراوو گولله نهبڕهكانیان له شه‌قامه‌كاندا بن. زۆرێك له خه‌ڵكی بڕیاریاندا له كاتێكی زودا ئۆفیسه‌كانیان جێبهێڵنو بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
رۆژه‌كه‌ی گهرمو شێ‌دار بو، ئه‌وه‌ش دۆخی كه‌شوهه‌وایه له مانگی ئابدا. كاتێك له ئێواره‌دا هه‌واكه ساردی كرد هه‌ستم به دڵه‌ڕاوكێ كرد، به‌ڵام مكوڕ بوم له‌سه‌ر به‌دواداچونی كاره‌كانی رۆژه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دڵهڕاوكێكهم له‌خۆم دوربخه‌مه‌وه. زیاتر له سه‌عاتێكم گوزهراندو (150) تۆپم له تۆپه‌كانی گۆڵف هه‌ڵدا له‌به‌رده‌م (سری تیماسیك)واته باره‌گای فه‌رمی مانه‌وه‌م له‌سه‌ر خاكی ئیستانا (باره‌گای پێشوی حكومه‌ت)، ئه‌مه‌ش وایلێكردم هه‌ست به‌وه بكه‌م له باشترین دۆخدامو ئاره‌زوی كردمه‌وه بۆ خواردن، به‌ر له‌وه‌ی دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ (ڤیزكۆنت هێدی) نێرده‌ی باڵای به‌ریتانیا له كوالالهمپور ئه‌نجام بده‌م.
سكرتێره‌كه‌م له‌و بهیاننامهییهدا له سه‌عات نۆو نیو له نوسینگه‌ی ئه‌نتۆنی هیدهوه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی پێوه‌كرا، به‌ڵام ته‌نها سی خولهك مابو بۆ راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌واڵی پێدام كه ناتوانێت ده‌ستبه‌جێ بێت، بۆیه داوای لێكردم ئه‌گه‌ر بكرێت دیداره‌كه بخه‌مه پاش نیوه‌ڕۆ، منیش نامه‌یه‌كم بۆ نارد‌و پێم راگه‌یاند دیداره‌كه‌مان له سه‌عات هه‌شت ده‌بێت.
له سه‌عات حهوتو نیوی ئێواره گه‌یشته سری تیماسیك (له‌به‌ر هۆكاری ته‌ناهی من له ماڵه‌كه‌م له شه‌قامی ئۆكسلی نه‌بوم)، (وی لینگ)ی كوڕم كه ته‌مه‌نی ده ساڵ بو، كراسو پانتۆڵێكی كورتی له‌به‌ربو پێشوازی لێ‌كرد. كوڕه‌كه‌م پرسیاری له هێدی كرد: “ده‌ته‌وێت باوكم ببینیت؟”.
پێشوازییه‌كی گونجاوی نافه‌رمی بو، چون له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كتوپڕ په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵیدا رون‌و ره‌وان نه‌بو. له‌كاتی دیاریكراودا بۆ پێشوازیكردنی گه‌یشتمه ههیوانهكهو ئه‌ویش له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زی، لێم پرسی:
– به‌ناوی چ كه‌سێكه‌وه قسان ده‌كه‌یت؟
وه‌ڵامی دامه‌وه: باشه، وه‌كو ده‌زانی من نوێنهرێكم له‌لای حكومه‌تێكی بیانی.
_ ئه‌مه راسته، به‌ڵام ئایا مۆڵه‌تت پێدراوه تاوه‌كو له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سه‌نگافوره له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌گه‌ڵمدا بدوێیت؟
+ نه‌خێر.
_ كه‌واته ئه‌مه گفتوگۆیه‌كی كه‌سییه، واته باس‌و خواسێكی نافه‌رمییه.
+ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت با وابێت.
له‌ڕاستیدا هه‌روابو. له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كاتێك ویستم باسی ئه‌و دیداره بۆ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌وانی بیانی ئوسترالیو به‌ریتانی بكه‌م، هه‌وڵمدا هه‌ستێكی وا جێبهێڵم كه گفتوگۆكه‌مان دیداری دو نه‌یار بوه. له‌ڕاستیدا به‌درێژایی دیداره‌كه من ناڕه‌حه‌ت بوم، دانیشتن له‌گه‌ڵیدا كاری تێ‌كردم. هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واو له ئه‌فسه‌رێكی ده‌رچوی “ساند هێرست”ی ده‌كرد، ئه‌و له‌كاتی داگیركاری (به‌ریتانی – فه‌ره‌نسی)بۆ سه‌ر (سوێس) له‌ساڵی (1956)دا وه‌زیری به‌رگری بو، له‌گه‌ڵ (ئانتۆنی ئایدن)ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و به‌رپرسیارێتی ته‌واوی شكسته‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆگرت. ئه‌و سه‌ر به چینێكی باڵا بو له به‌ریتانیا، كه‌سێكی ته‌بیعه‌ت رهقو توند بو.
هه‌وڵیداو كۆشا تا رێگه له جیابونه‌وه‌كه بگرێت، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیدا تاكو وابكات تۆنگۆو حكومه‌تی فیدراڵی چه‌ند رێكارێك په‌یڕه‌وبكه‌ن كه ببێته هۆی به‌هێزكردنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مالیزیادا. وه‌كو نێرده‌ی باڵای به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ تۆنگۆو وه‌زیره‌كانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هارۆڵد ویڵسۆن پێبه‌خشیم، هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واوی له چاره‌سه‌ری ده‌ستورییانه‌ی ناكۆییه‌كانی نێوان كوالالهمپورو سه‌نگافوره ده‌كرد، سوربو له‌سه‌ر پێویستی به‌كارنه‌هێنانی هێز، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتو بو، ئه‌گه‌ر وای نه‌كردایه ده‌كرا ده‌ره‌نجامه‌كه ته‌واو جیاواز بوایه. ئه‌گه‌ر جیابونه‌وه نه‌بوایه به‌دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌و كاره ده‌بو كه ئه‌و له‌پێناویدا كاری دهكردو ره‌نجی بۆ ده‌دا.
سه‌رباری بونی (63) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به‌ریتانی، فڕۆكه هه‌ڵگره‌كان، هه‌شتا كه‌شتی جه‌نگی، بیست كۆمه‌ڵه فڕۆكه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ به‌رگری له (فیدراڵی)نه‌یتوانی به‌سه‌ر هێزی “سۆسیالیزمی مالاوی”دا سه‌ربكه‌وێت. سه‌ركرده مالاوییهكانو له‌وانه‌ش تۆنگۆ ده‌ترسان ئه‌گه‌ر به‌شدارنه‌بن له ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ غه‌یره مالاوییهكاندا ئه‌وا به‌سه‌ر كاره‌كه‌یاندا سهركهوتونابن. ئه‌وه خاڵی بنچینهییو یه‌كلاكه‌ره‌وه بو له باسه‌كه‌دا، به‌ڵام هێد له‌وه نه‌ده‌گه‌یشت.
من له‌سه‌ره‌تادا بوم، به‌ڵام پێش ئه‌و ده‌ستمكرد به په‌یبردن به كاره‌كان، چونكه من كاتێكی درێژم له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆنگۆ، رهزاقو ئیسماعلیدا بهسهربردبو. من به زمانی مالاوی دهئاخڤیم، وه‌لێ هێد نه‌یده‌توانی. هه‌روه‌ها ده‌متوانی ناكۆكی‌و ركابه‌ریی نێوان مالاوییهكانو ئه‌وانیتر به‌بیر بهێنمه‌وه كه له رابردودا رویاندابو، به‌تایبه‌تی سه‌روه‌ختی رۆژانی خوێندنم له (كۆلێژی رافیلز)له ساڵانی (1940و 1941)دا، من به‌باشی مالاوییهكانم ده‌ناسی. بۆیه كاتێك له كۆتایی حوزه‌یرانی (1965)دا خوێندمه‌وه كه ئه‌و رۆیشتوه بۆ له‌نده‌ن، گومانم برد گه‌یشتوه‌ته رێككه‌وتنێك.
دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ هێد نزیكه‌ی سه‌عاتێكی خایاند، به‌ڵام چۆن بتوانم بۆی رون بكه‌مه‌وه دوای دیداره روبهڕوهكهم له‌گه‌ڵ ره‌زاق له نوسینگه‌كه‌ی له كوالالهمپور له (29ی حوزه‌یران)دا، بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كانمان هیوایه‌كی زۆر كه‌مم به‌دیكرد؟ چونكه من‌و هێد له ئاڵوگۆڕی بۆچونهكانماندا زۆر پابه‌ندو خۆپارێز بوین. هیچ تۆمه‌تێكی ئاراسته نه‌كردم، به‌ڵام ته‌نها داخی خۆی ده‌ربڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی‌و حكومهتهكهیم له روداوه‌كان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه. له‌لای خۆمه‌وه زۆر خه‌مگین بوم كه روداوه‌كانی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه‌ی رابردوم لێ شاردۆته‌وه كه به جیابونه‌وه كۆتایهات، گومانم برد ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خه‌مگینه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتبایهو هێدم ئاگادار كردبا كه تۆنگۆ ده‌یه‌وێت له مالیزیا جیاببینه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه من فیدراڵییهكی كه‌متر پابه‌ندو زیاتر ئازادم ده‌وێت، ئه‌وا رێگه‌یه‌كی ده‌دۆزییه‌وه بۆ وه‌ستاندنی تۆنگۆ، چون له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا نه‌بو كه سه‌نگافوره جیاببێته‌وه‌و سه‌ربه‌خۆ ببێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه رویبدایه له‌وانه‌یه بتوانرایه كۆنترۆڵی توندوتیژییه ئیتنییه‌كان بكرایه. دوای حه‌ڤده سه‌عات له دیداره‌كه‌مان، حكومه‌تی به‌ریتانیا دانی به سه‌نگافوره‌ی سه‌ربه‌خۆدا نا.
دوای رۆیشتنی هێد، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیه‌كی دورو درێژم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم له وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا. من ده‌ترسام جیابونه‌وه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو له‌نێو ئه‌ندامانی پارله‌ماندا روبدات، بۆیه ده‌مویست هه‌مو وه‌زیره‌كان واژو له‌سه‌ر “رێككه‌وتننامه‌ی جیابونه‌وه” بكه‌ن، چونكه ده‌مزانی زۆرێكیان به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
پێویست بو له‌سه‌رم حكومه‌تی نوێی سه‌نگافوره به‌ڕێوه‌ببه‌م. من زۆرینه‌ی كاته‌كانی ئه‌م رۆژه‌م له‌گه‌ڵ دۆستی نزیكم (جه‌وا كینگ سۆی)به‌سه‌ربرد. بڕیارمدا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و به‌رگری له‌یه‌ك بدهمو ئه‌ویش ببێته وه‌زیری. به‌ڵام كێ ده‌توانێت وه‌زاره‌تی دارایی له ئه‌ستۆ بگرێت؟ رێكه‌وتین (لیم كان سان)ببێته وه‌زیر. به‌ڵام كێشه‌ی دوه‌م دانپێدانانی نێودهوڵهتیو په‌یوه‌ندی باش بو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن له مانه‌وه‌و دابینكردنی ئاسایشماندا یارمه‌تیده‌رمان بن. رێككه‌وتین كه (س. راجاراتنان)ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری پارته‌كه‌مان (پارتی گه‌لی میللی PAP) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ئه‌ستۆ بگرێت. ئێمه له دۆخی خولانه‌وه‌دا بوین، له‌گه‌ڵ پێگه نوێكانمان تازه‌كار بوین، رونتر بڵێم له رودانی كاری ناهاوسه‌نگ كه ره‌نگه له داهاتودا روبدات ده‌ترساین.
ئێمه به‌ره‌نگاری داهاتویه‌كی نادیار ده‌بوینه‌وه. چون سه‌نگافوره‌و مه‌لایۆ له چوارچێوه‌ی رێڕه‌وی رێگه‌ی (گه‌روه‌كانی جۆهۆر)وه ئاوێته‌ی یهكتربون، به‌ریتانیاش پێكه‌وه وه‌كو یه‌ك سه‌رزه‌مین فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كردن. مالایۆ ناوچه‌ی پشته‌وه‌ی سه‌نگافوره بو، هه‌وره‌ها ناوچه‌كانی بۆرنیۆ، ساراواك، برۆنیو سه‌باح، هه‌مویان به‌شێك بون له ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا. سه‌نگافوره وه‌كو سه‌نته‌ری كارگێڕی‌و بازرگانی بو.
ئێستا له‌سه‌ر خاكی خۆمانین، چیدی حكومه‌تی مالیزیا ناتوانێت ده‌رسمان دابدات، یان له‌پای گوێڕایه‌ڵ نه‌بونمان بۆ ئه‌و رێسا‌و ره‌فتارانه‌ی كه بۆی گونجاوه سه‌ركۆنه‌مان بكات. به‌و پێیه‌ی ڕێڕه‌وی كلاسیكیی بووین بۆ هاورده‌و هه‌نارده‌كانیان، هه‌روه‌ها دابینكاری زۆرێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بوین، ده‌كرا چاوه‌نواڕ بین پێگه‌ی نوێمان ره‌تبكرێته‌وه.
له جیهانێكدا كه ده‌وڵه‌تانی نوێ تیایدا زۆر دهبنو هه‌مویان ده‌كۆشن بۆ هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهییو ئابورییه‌كانیان، ته‌نانه‌ت هه‌مویان ده‌یانه‌وێت خۆیان هه‌مو شتێك بكهنو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كڕیار‌و فرۆشیارهكانیان مامه‌ڵه بكه‌ن، ئیدی له ئه‌وروپا یان له ئه‌مه‌ریكا یان له یابان بێت. كه‌واته چۆن ده‌گونجێت بۆ سه‌نگافوره به‌بێ بونی خاكێك كه خۆراكی پێبدات، بمێنێته‌وه؟ له‌ڕاستیدا چۆن ده‌مانتوانی بژین؟ ته‌نانه‌ت ئاوهكهشمان له ده‌وڵه‌تی مالیزیای هاوسێمانه‌وه ده‌هات. ته‌واو له‌یادمه كه چۆن سوپای ژاپۆنی له سه‌ره‌تای شوباتی (1942)دا ده‌ستی به‌سه‌ر كۆگا ئاوییه‌كانی ئهوێماندا گرت، ئه‌م كاره‌ش بوه هۆی روخاندنی وره‌ی به‌رگریكاره به‌ریتانییه‌كان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كۆگای ئاوییان له سه‌نگافوره له‌به‌رده‌ستدابو.
هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت به سه‌ربه‌خۆیی له‌دایكبون، هه‌ندێكی دیكه‌ش سه‌ربه‌خۆییان به‌ده‌ستهێناوه. به‌ڵام سه‌نگافوره سه‌ربه‌خۆیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، نزیكه‌ی (45) داگیرگه (مستعمره)ی به‌ریتانی به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌ریتانیای ئیمپریالییهوه ده‌سه‌ڵات راده‌ستی حكومه‌ته نیشتیمانییهكانیان كرا ئاهه‌نگیان گێڕا، به‌ڵام بۆ سه‌نگافوره (9ی ئابی 1965) بۆنه‌یه‌كی ئاهه‌نگ ئامێز نه‌بو، چونكه ئێمه هه‌رگیز هه‌وڵمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌دابو.
له راپرسیه‌كدا كه سێ ساڵ پێشتر ئه‌نجامدرابو (70%)ی به‌شداربوان بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ مالیزیا ده‌نگیان داب‌و. له‌وكاته‌وه پێویستی سه‌نگافوره تاوه‌كو ببێته پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاو له فیدراڵی له یه‌ك ده‌وڵه‌تی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌دا نهگۆڕابو. هیچ شتێك نهگۆڕابو –جگه له‌وه‌ی ئێمه دورخراوه بوین. ئێمه ده‌مانوت: ئه‌گه‌ر سه‌نگافوره سه‌ربه‌خۆ بێت زۆر به‌ساده‌یی شیانی ژیانی نابێت. ئه‌ركی ئێستامان كه ئیره‌یی پێنابرێت ئه‌وه‌یه وا له سه‌نگافوره بكه‌ین كه یارای ژیان بێت. چۆن ده‌توانین ده‌وڵه‌تێك دروست بكه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌زمان كه كۆچبه‌ری له: چین، هیند، مالیزیا، ئیندۆنیزیاو پارچه‌كانی دیكه‌ی ئاسیای له‌خۆگرتوه؟
سه‌نگافوره دورگه‌یه‌كی بچوكه‌و روبه‌ره‌كه‌ی (214) میلی چوارگۆشه‌یه‌و خاكێكی بێ پیته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ناو جه‌رگه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانیدا بوه بوژاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌شی بوه‌ته دڵێكی بێ جه‌سته، (75%) دانیشتوانهكهمان كه ژماره‌یان دو ملیۆن كه‌سه چینین، كه‌مینه‌یه‌كی بچوكی له ئه‌رخه‌بیل، له سی هه‌زار دورگه زیاتر له سه‌د ملیۆن موسڵمان له مهلایۆو ئیندۆنیزی تیایدا نیشته‌جێن. ئێمه له دورگه‌یه‌كی چینین له روباری مه‌لایۆ. چۆن ده‌توانین له‌نێو ئه‌م ژینگه مێمڵهدا پارێزگاری له مانه‌وه‌مان بكه‌ین؟
هیچ گومانێك له دوژمنكاری نه‌بو. بۆ زیادكردنی چه‌رمه‌سه‌رییه‌كانی ئێمه ئیندۆنیزییهكان هه‌ڵمه‌تی دوژمنكارانه‌ی خۆیان له‌دژی مالیزیا ئه‌نجامدا، كاتێك له ئه‌یلولی (1963)دا جه‌نگێكی سنورداریان هه‌ڵگیرساند كه كه‌رتی ئابوری گرته‌وه، هه‌روه‌ها كرده‌ی تیرۆریستی كه فیداییه‌كان (كۆماندۆز)ئه‌نجامیان ده‌داو دزه‌یان كرده سه‌نگافوره‌وه بۆ تهقاندندنهوهی نارنجۆكو بۆردومانی سه‌ربازی كه دابه‌زاندنی هێزی له جوهور به په‌ره‌شوت له‌خۆگرت. سه‌رباری بونی سێ ملیۆن هاوڵاتی به بنه‌چه چینی كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌ژیین، وه‌لێ چینییه‌كان له مالیزیا‌و سه‌نگافوره ده‌زانن كه حكومه‌تی ئیندۆنیزیا لهدژیانه.
له‌و ماوه‌یه‌داو هه‌ر له ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی (1819)، سه‌نته‌ری بازرگانی كه سه‌نگافوره پشتی پێده‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه نه‌بو ته‌نها دوچاری داهاتویه‌كی گوماناوی ببێته‌وه، به‌ڵكو گرنگیه ستراتیژییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به به‌ریتانیا به نهمانو تێكچونی ئیمپراتۆرییهكهتهی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چو.
له ده‌ره‌نجامی هه‌ر نهمانێكی كتوپڕی ئاماده‌گی به‌ریتانی، ئابوری سه‌نگافوره دوچاری مه‌ترسیه‌كی توند ده‌هات، چونكه خه‌رجییه‌كانی به‌رگری به‌ریتانی له سه‌نگافوره ده‌گه‌یشته نزیكه‌ی (20%) كۆبه‌رهه‌می گشتی نه‌ته‌وه‌یی، بونی سه‌ربازییان هه‌لی كاری بۆ سی هه‌زار كارمه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ فه‌راهه‌م كردبو، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ناڕاسته‌وخۆی بۆ نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س دابینكردبو. سه‌رباری كه‌سانێكی تر كه خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆریان پێشكه‌ش ده‌كرد. هه‌لی كاریان بۆ زیاتر (10%) هێزی كار دۆزیبوه‌وه له وڵاتێكدا كه تێكڕای گه‌شه‌كردنی دانیشتوان له ساڵێكدا ده‌گه‌یشته (2.5%)، به‌و هۆیه‌وه له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزراییه‌كانی فێربون‌و تهندروستیو نیشته‌جێبوندا، فشارێكی گه‌وره ده‌كه‌وته سه‌ر شانی حكومه‌ته‌كه‌مان.
له‌م چركه‌ساته‌دا هه‌ستم بهدڵنیاییو خۆشنودی ده‌كرد، چونكه ئه‌مڕۆمان به‌بێ گرژی‌و ئاڵۆزی به‌ڕێكرد. دوای نیوه‌شه‌و چومه سه‌ر جێگه‌ی نوستن، ماندوبوم به‌ڵام هه‌ستم به خه‌وه‌نوچكه نه‌ده‌كرد. له سه‌عات دو یان سێی به‌ره‌به‌یاندا بو بڕستم لێبڕا، چونكه تا ئه‌و كاته هه‌ر بێدارو دودڵ بوم‌و له ناخه‌وه بیرم له چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان ده‌كرده‌وه. چۆن ده‌توانین به‌سه‌ریاندا زاڵ بین؟ چۆن گه‌یشتینه ئه‌م دۆخه خه‌مگینه؟ ئایا ئه‌مه‌ی رویدا ده‌ره‌نجامی كۆتاییه دوای چل ساڵ له لێكۆڵینه‌وه‌و كار‌و تێكۆشان؟ ئاینده بۆ سه‌نگافوره چی له‌خۆگرتوه؟ بۆیه ده‌بێت له چل ساڵی داهاتودا بیر له دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره قورسانه بكه‌مه‌وه.
لە عەرەبییەوە/ بارام سوبحی