كاتژمێر (8)ی سه‌رله‌به‌یانی (25ی ئه‌یلولی2017ز)سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرانه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌مین ڕووداو و هه‌لی سیاسی بوو له مێژووی كوردا، تا سه‌رجه‌م هاولاَتیانی باشووری كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانه‌وه‌و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له (هه‌ژده)ساڵ سه‌رتره، ده‌نگ له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن. واته ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن، كه ده‌خوازن له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێراقدا بمێننه‌وه؟ یان خۆیان له‌و ده‌وڵه‌ته ڕزگاردەكه‌ن و به‌ره‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كوردی دەڕۆن، كه خه‌ونی هه‌زاران ساڵەی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و تا ئێستاش نه‌بۆته واقیع.
سه‌رئه‌نجام و دوای (ده)كاتژمێر ده‌نگدان، زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگده‌رانی باشووری كوردستان و به ڕێژه‌ی (92،97%)ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستاندا. دیاره ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگده‌رانی باشووری كوردستان، ده‌نگیان به‌و پرۆسه چاره‌نووسسازه نه‌داو چه‌ندین هه‌وڵ و پیلانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هاتنه سه‌ر ڕێگای ریفڕاندۆم، به‌ڵام هیچیان نه‌یانتوانی ڕٍێگری له‌و پرۆسه‌یه بگرن و دواجار ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران و زۆرینه‌ی ڕه‌های (ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان)سه‌ركه‌وت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش زۆری نه‌خایاند، دوای (16ی ئۆكتۆبه‌ری2017ز)سڕكراو ئه‌و ئاینده‌یه بینرا، كه بۆ ماوه‌ی (93)ساڵی رابڕدوو، كوردی باشووری كوردستان ئازار و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی و ماڵوێرانییه‌كانی بینی. لێره‌وه بۆ جارێكی تر بەهۆی (16ی ئۆكتۆبه‌ر)له‌و هیوایه‌ی كورد و ئه‌و ده‌وڵه‌ته درا، كه هیوای سه‌رجه‌م كوردستانیانی له‌ناوه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌لچنرابوو. هیوایه‌ك به دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر خاكێك، كه له مێژوویی مرۆڤایه‌تییه‌وه، تا به ئیمڕۆ و ته‌نانه‌ت داهاتووش ده‌گات، خاكی ڕه‌سه‌نی خۆی بووه.
له‌په‌راوێزی ئه‌و ڕووداو و ڕاستییه مێژووییانه‌ی سه‌ره‌وه، كوردێكی خوێنه‌واری باشووری كوردستان و ناوچه‌ی شاره‌زووری سه‌ر به پارێزگای سوله‌یمانی، به هه‌وڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆی، جارێكی تر ڕه‌وایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌ناخی هه‌ر كوردێكدا زیندووكرده‌وه. ئه‌ویش (مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی)سه‌رۆكی (ڕێكخراوی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی)بوو، كاتێك كتێبی (ده‌وڵه‌تی یه‌هود)ی كه‌سایه‌تی سیاسی و پارێزه‌ر و شاعیر و نووسه‌ری جوو (تیۆدۆر هیرتزل)ی له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رگێڕا. ئه‌و كتێبه‌ی دوای زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له نووسین و بڵاوبونه‌وه‌ی، دواجار بۆ زمانی كوردی وه‌رگێڕاو به كتێبخانه‌ی كوردی و تاك و هاوڵاتیانی كورد‌و ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ئه‌زانن ئاشنابوو، بۆیه ده‌ستخۆشی ده‌وێت هه‌وڵ و ماندووبوونی ئه‌و نووسه‌ر و وه‌رگێڕه كورده به‌رز بنرخێنرێت. بایه‌خی هه‌وڵه‌كه‌ش له‌وه‌دایه، كه پێده‌چێت (كورد)دوایه‌مین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌وی بێت، ئه‌و كتێبه‌ی به زمانی خۆی بینیبێت! ئه‌وه‌ش له لاوازی یان بێخه‌می و كه‌مده‌ستی خۆی بێت، یان به‌هۆی په‌رته‌وازەیی و سه‌رقاڵیی خۆی به مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پیلانی نه‌یارانی خۆی و خاكه‌كه‌ی، كه بواریان نه‌دا بیرێك له كارێكی وا گه‌وره بكه‌نه‌وه. چاكه‌كه‌شی بۆ وه‌رگێڕی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك توانیی بیر له وه‌رگێڕانێكی وا گرنگ بكاته‌وه. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و پیلان و كیشانه‌ی بۆ پرسی ریفراندۆم وله‌باربردنی هاتنه پێش.
كتێبی (ده‌وله‌تی یه‌هود)كتێبی كه‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی جووله‌كه (تیۆدۆر هیرتزل)ه. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له (2ی مایسی1860ز) له شاری (بودابست)ی پایته‌ختی ئیمپراتۆڕێی مه‌جه‌ر (هه‌نگاریای ئێستا) له خێزانێكی خوێنه‌وارو ده‌وڵه‌مه‌ندو عیلمانی جووله‌كه له‌دایكبووه. قۆناغه‌كانی خوێندنی له‌و وڵاته ته‌واوكردووه. ساڵی (1878ز) بڕوانامه‌ی دكتۆرای له (یاسای ڕۆمانی كۆن)له (زانكۆی ڤه‌ینا) به‌ده‌ستهێناوه. له‌ماوه‌ی ژیانیشیدا كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و پارێزه‌ریی كردووه، تا بۆته مامۆستای زانكۆ. ته‌نانه‌ت له هۆنراوه‌شدا ده‌ستێكی باڵای بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی به كه‌سێكی سیاسی ناسراوه، ئه‌وه‌نده وه‌ك شاعیر ده‌رنه‌كه‌وتووه. ناسینیشی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كاتێك ده‌ركه‌وت، كه له (كۆنگره‌ی بازل)وه‌ك یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی جووه‌كان داوای ده‌وڵه‌تێكی بۆ جووله‌كه‌كانی هاونه‌ژادو هاوئایینی خۆی له سه‌رتاسه‌ری جیهان كرد. كۆنگره‌كه‌ش له (29ی ئابی1897ز)و له‌شاری (بازل)ی سویسرا‌و به‌ئاماده‌بوونی (204)كه‌سایه‌تی سیاسی و ئایینی و سه‌رمایه‌داری جوو له (15) وڵاتی جیاجیای جیهان به‌سترا، تا چاره‌یه‌ك بۆ جووله‌كه‌كانی جیهان بدۆزنه‌وه‌و له په‌رته‌وازه‌یی و سوكایه‌تی پێكردن ڕزگاریان بكه‌ن. هه‌ربۆیه له‌و كۆنگره‌یه‌دا (تیۆدۆر هیرتزل)به ده‌نگێكی بوێر داوای له هه‌ر (204)ئه‌ندامه‌كه كرد، كار بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ جووه‌كان بكه‌ن. ئه‌و داكۆكی و بوێرییه‌شی وایكرد به سه‌رۆكی كۆنگره‌كه‌و دواتریش به سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌هیۆنی جووه‌كان دیاری بكرێت. لێره‌وه‌ش بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ یه‌هود واته جووه‌كان كه‌وته سه‌ر زاران و بووه به‌رنامه‌ی كار و هه‌وڵی زۆرینه‌ی ڕه‌های جووه‌كانی جیهان. هه‌روه‌ها بووه هه‌وێنی نووسینێكی دیاری (تیۆدۆر هیرتزل)و نه‌خشه‌ڕێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك بۆ جووه‌كان به‌ناوی (ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل)له‌سه‌ر خاكی (فه‌ڵه‌ستین). هه‌وڵه‌كه‌ش سه‌ره‌تا به (به‌ڵێنی بلفۆر)له (3ی تشرینی دووه‌می1917ز)كه‌وته سه‌ر كاغه‌زو له (14ی مایسی1948ز)دا بووه واقیع و له شاری (تل ئه‌بیب)ی پایه‌خت ڕاگه‌یه‌نرا. هه‌رچی (تیۆردۆر هیرتزل)ه دوای (حه‌وت)ساڵ له‌و كۆنگره‌یه‌و ڕه‌وایه‌تیدان به كاره‌كه‌ی له (3ی ته‌ممووزی1904ز).
کتێبەکە له پێشه‌كییه‌ك و (پێنج)به‌ش و ئه‌نجامێك له‌ژێر ناوی (كۆتایی)پێكهاتووه، خراوه‌ته‌ڕوو. به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌ش له (پێشه‌كی، كێشه‌ی جوو، كۆمپانیای جوو-هێڵه پانه‌كان، گروپه لۆكاڵییه‌كان- كۆچكردنی ئێمه، كۆمه‌ڵه‌ی جوو و ده‌وڵه‌تی جوو- پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كۆتایی)پێكهاتوون. ئه‌مه‌و بۆ لایه‌نی جوانكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه (سه‌رخێڵ حاجی جه‌مال) ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی بۆ كردووه، تا وه‌رگێڕانه‌کە جوانتر و باشتر بێته به‌رچاو.
(ده‌وڵه‌تی یه‌هود)ئه‌و به‌رهه‌مه گرنگه مێژوویی و سیاسییه‌یه، كه پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد به ووردی بیخوێنێته‌وه. كتێبێك باس له هه‌وڵی خوێنه‌وارێكی جوو بكات، كاتێك له خه‌می هاونه‌ژادو هاوئایینه‌كانی، هه‌موو ته‌مه‌ن و ژیان و داهاتی بخاته خزمه‌ت دروستكردنی قه‌واره‌یه‌ك بۆیان، تا چیتر له په‌رته‌وازه‌یی و ژێرده‌سته‌یی و سوكایه‌تی پێكردن و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌و وڵاته سه‌رده‌سته‌كانه‌وه به‌كارنه‌هێنرێن. كتێبێك دواتر ببێته نه‌خشه ڕێگای دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر خاكێك، كه ڕۆژێك نه به‌بیر جووه‌كاندا ده‌هات بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، نه به بیر عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كاندا ده‌هات دوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنیان لێیان زه‌وت بكرێت. له‌وانه‌ش گرنگتر ئه‌و چیرۆك و نه‌هامه‌تی و كێشانه‌ی به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ له ئاواره‌یی جووه‌كان دووچاریان هات، تا دواجار به ڕاچڵه‌كینی (تیۆردۆ هیرتزل)و هه‌زاران جووی خه‌مخۆر بۆ نه‌ژادو ئایینه‌كه‌یان له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هاته‌دی.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، ئێمه‌ی كوردیش سوودێك له ئه‌زموونی جووه‌كان و مێژووی ئه‌وان و كتێبی (ده‌وڵه‌تی یه‌هود)وه‌ربگرین، تا ڕۆژی (25ی ئه‌یلولی2017ز)بكه‌ینه ڕۆژی (29ی ئابی1897ز)ی (كۆنگره‌ی بازڵ)و هه‌وڵ بۆ به ده‌وڵه‌تكردنی باشووری كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین وێستگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خاكی كوردستان؟
دیاره ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی جووه‌كان له‌سه‌ر خاكێكی تر بووبێت، كه خاكی فه‌ڵه‌ستینه‌و له‌نێوان (عیبری و عه‌ره‌به‌كان)و (جووه‌كان و موسڵمانه‌كان) كێشه‌ی له‌سه‌ره، ئه‌وا ئێمه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكی ڕٍه‌سه‌نی خۆمان، داوای مافی ڕه‌وای خۆمان له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕۆژه مێژووییه‌كه‌ی (25ی ئه‌یلولی2017ز)دا.
Dr.kaiwan@yahoo.com