“پارتى سیاسى چییه؟”
پارتى سیاسى دوو پێناسه‌ى جیاواز هه‌ڵده‌گرێت:
یه‌كه‌م: ئامرازى ململانێى ریكخراو به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
دووه‌م: كۆمه‌ڵه كه‌سێكى رێكخراو، كه به هۆى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شه‌وه له ده‌ورى یه‌كتر كۆ بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یا خود به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ده‌ن.
هه‌ر یه‌ك له (لاپالۆمبار) و (مایرۆن واینر) له په‌رتوكى پارته سیاسییه‌كان و سیاسه‌تى گه‌شه‌سه‌ندن، چووار ره‌گه‌ز بۆ پارتى سیاسى دیار ده‌كه‌ن:
- پێویسته پارتى سیاسى دام و ده‌زگاى رێكخستنى به‌رده‌وامى هه‌بێت. واته ته‌مه‌نى سیاسى پارت له ته‌مه‌نى سه‌ركرده‌كانى درێژتر بێت.
- پارتى سیاسى باره‌گاى ناوه‌ندى هه‌بێت و له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا بنكه‌ى نوێنه‌رایه‌تى بكاته‌وه. پێویسته ئه‌م بنكانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا په‌یوه‌ندیان هه‌بێت.
- ئیراده‌ى سه‌ركرده‌كانى پارت بریتى بێت له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات. نه‌ك به ده‌ستهێنانى دهستڕۆیى له ناو پارت و ده‌سه‌ڵاتدا.
- پارتى سیاسى هه‌وڵ بدات پشتگیریى جه‌ماوه‌رى ده‌سته‌به‌ر بكات به‌تایبه‌یش له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه.
له‌م چوار خاڵه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت؛ كه خاڵی یه‌كه‌م، گه‌ره‌نتى به‌رده‌وامى و سه‌ربه‌خۆیى پارت له دامه‌زرێنه‌رانى مسۆگه‌ر بكات. ئه‌م ره‌گه‌زه جیاوازى له نێوان پارتى سیاسى و هه‌ر گرووپێكی تر‌ى پشت به‌ستوو به تاكه كه‌سێك دیار ده‌كات. خاڵى دووه‌م، جیاوازى له نێوان پارت و گرووپێكى په‌رله‌مانى كه بۆ پانتایهكى دیاركراوى جوگرافى كار ده‌كات وه‌ده‌ر ده‌خات. خاڵى سێیه‌م، پارتى سیاسى و گرووپى گوشار لێك جیا ده‌كاته‌وه. خاڵى چواره‌م خه‌سڵه‌تى جه‌ماوه‌رى بوونى پارتى سیاسى نیشان ده‌دات و له رێكخراوه جهماوهرییهكانیتر وه‌ك سه‌ندیكا و یه‌كێتى و… جیا ده‌كاته‌وه.
“كۆنگره‌ى پارتى سیاسى چییه؟”
پارتى سیاسى، له كۆمه‌ڵێك دام و ده‌زگا پێك دێت كه كاروبارى پارتى سیاسى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ هێنانه دى ستراتیژى پارتى سیاسى، كه له په‌یڕه و پڕۆگرامى پارتدا ئاماژه‌ى بۆ كراوه. ده‌كرێت ناوى ئه‌م دام و ده‌زگایانه له پارتێكه‌وه بۆ پارتێكیترى سیاسى جیاواز بێت، به‌ڵام ڕۆڵ و كاركردیان لێك نزیك. گرنگترین ئۆرگانى پارتى سیاسى بریتییه له كۆنگره كه به پێى پێویستی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك له ماوه‌یه‌كى دیاركراودا كه له په‌یڕه و پڕۆگرامى پارتى سیاسیی‌دا ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ده‌به‌سترێت. زۆر جاریش پارتى سیاسى به پێى گۆڕانكارییه ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كان كونگره‌ى ئاوارته گرێ ده‌دات، به بێ ره‌چاو كردنى مه‌رجى زه‌مه‌نى كه ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ى پارته سیاسیه‌كاندا روو ده‌دات بۆ نموونه له بڕگه‌ى (15) مادده‌ى (7) له په‌یڕه‌وى ناوخۆیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رێگه دراوه به به‌ستنى كۆنگره له‌سه‌ر داواكاریى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م پارته.
كونگره‌ى حزبى، بریتییه له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه پارتى سیاسى بۆ ئه‌ندامانى رێكى ده‌خات تا له میانه‌یدا له‌سه‌ر پرسه گشتییه‌كانى پارتى سیاسى و كاروبارى وڵات و ستراتیژى پارت و سه‌ر له نوێ ده‌ست نیشانكردنهوهى سه‌ركردایه‌تى پارت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت. هیچ ئۆرگانێكى پارتى سیاسى ناتوانێت سه‌رپێچى له بڕیاره‌كانى كۆنگره بكات.
به حوكمى ئه‌وه‌ى كه پارتى سیاسى له سه‌رده‌مى ههنۆكهدا به یه‌كێك له دامه‌زراوه گرنگه‌كانى بوونى دیموكراسى هه‌ژمار ده‌كرێت و دیموكراسى پێویستى به به‌رده‌وام ده‌ستاوده‌ست بوونى ده‌سه‌ڵات هه‌یه، كه ئه‌م كاره‌ش له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆیه به‌ستنى كۆنگره بۆ پارتى سیاسى زۆر گرنگه، چونكه ده‌كرێت پارتى سیاسى (به تایبه‌تیش پارته جه‌ماوه‌رییه‌كان) به ده‌وڵه‌ت بشوبهێنین كه خاوه‌نى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته. له پارته سیاسییه‌كاندا هه‌وڵ دراوه كه بابه‌تى لێك جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان ره‌چاو بكرێت، بۆ نموونه كۆنگره‌ى پارت، رۆڵى یاساداناى له ئه‌ستۆ دایه، چونكه له كۆنگره‌دا بڕیار له سه‌ر په‌یڕه‌و پرۆگرامى پارت ده‌درێت یاخود هه‌موارى ده‌كات. كۆمیته و ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كاروبارى راپه‌ڕاندنیان له ئه‌ستۆدایه. هه‌روه‌ها كۆمسیۆنێك له ناو پارتى سیاسیی‌دا هه‌یه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌ندامانى پارته‌كه داده‌مه‌زرێت. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕاى بوونى ژماهرهیهكى زۆر له كادیرانى پارتى سیاسى كه له بنكه و باره‌گاكانى پارتدا كارده‌كه‌ن و ئه‌ركه برۆكراسییهكانى پارت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له پارتى سیاسیی‌دا ئامرازى راگه‌یاندن بوونى هه‌یه كه به زمانحاڵى پارتى سیاسى هه‌ژمار ده‌كرێن و كار بۆ پارتى سیاسى ده‌كه‌ن. گشت ئه‌م ئه‌رك و دامه‌زراوانه ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین له ناو ده‌وڵه‌تدا بوونى هه‌یه و، ده‌وڵه‌ت بۆ مانه‌وه‌ى خۆى به‌رده‌وام گۆڕانكاریى له دامه‌زراوه و ئه‌ركانه‌دا ده‌كات، بۆیه پێویسته پارتى سیاسیش بۆ مانه‌وه‌ى خۆى به‌رده‌وام كۆنگره ببه‌ستێت.
“هۆكاره‌كانى به‌ستنى كونگره له لایه‌ن پارتى سیاسییه‌وه”
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى به‌ستنى كۆنگره خۆ گونجاندنى پارتى سیاسییه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكارییانه‌ى كه له ژینگه‌دا روو ده‌دات، واته پارتى سیاسى پێویستى به نوێ بوونه‌وه‌ى هه‌یه. بۆیه گرنگه له به‌ستنى هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك پارتى سیاسى ره‌چاوى ئه‌وه بكات كه پێویسته به‌ستنى كۆنگره پارت به رهو دیموكراسى ناوخۆیى ئاراسته بكات و مافى به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى داڕێشتنى بڕیار بۆ زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندامانى دابین بكات، لێره‌شه‌وه كونگره ده‌توانێت پارتى سیاسى به‌ره‌و ناوه‌ندگه‌رایى یان نا-ناوه‌ندگه‌رایى ئاراسته بكات. هه‌رچه‌ند ئاستى نا-ناوه‌ندگه‌رایى له پارتى سیاسی‌دا زۆرتر بێت دیموكراسى له ناو ئه‌م پارتانه‌دا زۆرتره. پارتى دیمو‌كراتى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌م جۆره پارتانه. به‌ڵام پارته كۆمۆنیزم-ماركسیسته‌كان زۆرتر جه‌خت له‌سه‌ر ناوه‌ندگه‌رایى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان به ناوه‌ندگه‌رایى دیموكراتیزم ناوى ده‌به‌ن كه بریتییه له:
- هه‌ڵبژاردنى رێبه‌رانى پارتى سیاسى له ئاسته جۆراوجۆره‌كاندا له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه بێت. به تایبه‌تیش سه‌ركردایه‌تى پارتى سیاسى كه له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
- هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له پارتدا به به‌رده‌وامى راپۆرتى ده‌ورى بۆ سه‌رووى خۆى به‌رز بكاته‌وه.
- دیسپلێنى تووندى حزب.
- پابه‌ند بوونى ده‌سته‌كانى خووارووى پارت به جێبه‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى ده‌سته‌كانى سه‌رووتر.
كه‌واته دیموكراسى له‌م جۆره پارتانه‌دا؛ بریتییه له هه‌ڵبژاردنى سهركرهكانى پارتى سیاسى و دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌ندامان مافى دژایه‌تیكردنى سهركرهكانى پارتی خۆیان نییه. بۆیه به‌ستنى كۆنگره له جۆره پارتانه‌دا گۆڕانكارییه‌كى ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیاى پارتى سیاسیی‌دا ناهێنێت و كۆنگره به‌ستن ده‌بێته چالاكییه‌كى روتینى پارتى سیاسى. بۆیه یه‌كێك له كاركرده هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى كۆنگره بریتییه له ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانانه‌ى كه پارتى سیاسى روو به‌رووى ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه پارتى سیاسى نوێ ببێته‌وه.
ئه‌م نوێ بوونه‌وه‌یه‌ش ده‌كرێت له چه‌ند ئاستێكدا ڕوو بدات:
یه‌كه‌م: ئاستى ئایدیۆلۆژیاى پارتى سیاسى، له‌م خاڵه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر نوێبوونه‌وه‌ى هزرى ده‌كرێت واته ده‌بێ هاووڵاتیان تێ بگه‌ن كه ئایدیۆلۆژیا و بناغه‌ى هزرى پارتى سیاسى چییه؟ بۆ سه‌رى هه‌ڵداوه و ئامانجه‌كانى چین؟ له چ رێگه‌یه‌كه‌وه كار ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه؟ ئایا ئامرازه په‌یڕه‌و كراوه‌كان شه‌رعین یان نه؟ و شه‌ندین پرسیاریى تر.
دووه‌م: ئاستى ستراتیژى، واته ئه‌م به‌رنامه‌ى كه پارتى سیاسى له كاتى هه‌ڵبژاردندا ده‌خاته به‌رده‌م هاووڵاتیانه‌وه. پێویسته ئه‌م به‌رنامه‌یه به شێوه‌یه‌ك دابرێژرێت كه له كاتى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتى سیاسى، پارتى سیاسى بتوانێت زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه بانگه‌شه‌ى بۆ كردوونه جێبه‌جێیان بكات، ئه‌گه‌رنا پارتى سیاسى رووبه‌رووى قه‌یرانى له ده‌ستدانى متمانه ده‌بێته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا پێویسته جیاوازیى بكه‌ین له نێوان دروشمه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردندا بانگوشهى بۆ ده‌كرێت و له نێوان هه‌ڵبژاردنى دروشمه‌كان، واته ئه‌و دروشمانه هه‌ڵبژێردرێن كه پارتى سیاسى له كاتى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بتوانێت پراكتیزه‌یان بكات.
سێیه‌م: نوێكردنه‌وه‌ى ستراكتۆریى ناوخۆیى پارتى سیاسى و نوێكردنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى، واته رێگه به نه‌وه‌ى نوێ بدرێت كه به‌شدار بێت له پرۆسه‌ى بڕیار دارێشتنى ناو پارتى سیاسى و بتوانێت پله‌كانى گه‌یشتن به پۆسته باڵاكانى پارتى سیاسى ببڕێت. له‌م قۆناغه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر تواناییه‌كانى تاكه‌كه‌سى ده‌كرێت و ره‌چاوى جیاوكه به میرات بۆ ماوهییهكانى ئه‌م كه‌سه ناكرێت. هه‌روه‌ها له‌م قۆناغه‌دا چاو ده‌خشێنرێته‌وه به چۆنییه‌تى رێكخستنى ناو پارتى سیاسى و ئه‌ركه‌كانى یه‌كه‌كانى رێكخستنى ناو پارت. له‌م قۆناغه‌دا ئاستى په‌یڕه‌وكردنى دیموكراسى له ناوخویى پارتدا به‌رجه‌سته ده‌بێت بۆیه به گرنگترین قۆناغى خۆ نوێكردنه‌وه‌ى پارتى سیاسى هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌م قۆناغه نیشان ده‌دات كه تا چ راده‌یه‌ك پارتى سیاسى ده‌توانێت خۆى له‌گه‌ڵ ژینگه‌دا بگونجێنێت و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ بێت له‌و كه‌سانه‌ى كه دایمه‌زراندووه. (ره‌گه‌زى یه‌كه‌مى تیۆرى(لاپالۆمبار) و (مایرۆن واینر) كه ده‌ڵێن: پێویسته پارتى سیاسى دام و ده‌زگاى رێكخستنى به‌رده‌وامى هه‌بێت. واته ته‌مه‌نى سیاسى پارت له ته‌مه‌نى سه‌ركرده‌كانى درێژتر بێت)
“ئه‌ركه‌كانى كۆنگره”
سیاسه‌ته‌كانى پارتى سیاسى له چه‌ند ئاستێكدا داده‌ڕیژرێن، بۆ نموونه ده‌كرێت هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك كونگره‌ى گشتى بۆ گفتوگۆ كردن، هه‌مواركردن و داڕێشتنى سیاسه‌تى گشتى پارت ببه‌سترێت. یاخود ئۆرگان و لقه هه‌رێمییه‌كان پێش به‌ستنى كۆنگره كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانى پارت ببه‌ستن، دواتر ده‌ره‌نجامى ئه‌م كۆبوونه‌وانه و بیر و بۆچوونه‌كان بۆ كۆنگره به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ریان. كۆنگره ئه‌ركى زۆر و جۆراوجۆریى هه‌یه كه ده‌كرێت به‌سه‌ر سێ لایه‌نى سیاسى و كارگێڕیى و دارایى دابه‌ش بكرێت:-
یه‌كه‌م: ئه‌ركه سیاسییه‌كان: ده‌توانین سه‌باره‌ت به ئه‌ركه سیاسییه‌كانى پارتى سیاسى ئاماژه به‌م خاڵانه‌ى خوواره‌وه بكه‌ین.
- دیاركردنى سه‌ركردایه‌تى پارتى سیاسى، هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تى و پاڵێوراوان بۆ پۆسته گشتییه‌كانى پارتى سیاسى له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارتى سیاسى له سه‌ر ئاستى نیشتمانى كۆنگره گرێ ده‌دات. ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌كرێ كراوه بێت و گشت ئه‌ندامان تیایدا به‌شدار بن و ده‌كرێ داخراوه بێت و، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌ندامانى پارتى سیاسى هه‌ندێ نوێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و ناوچه‌یى هه‌ڵده‌بژێرن تا له كونگره‌ى گشتى پارت به‌شدار بن. پرۆگرامى پارته سیاسییه دیموكراسییه‌كان ماوه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى سیاسى و گرتنه ئه‌ستۆى پرسه گشتییه‌كانى دیار كردووه تا ته‌نیا تاكه كه‌سێك یان تاقمێك ده‌ست به‌سه‌ر گشت ئه‌م پۆستانه‌دا نه‌گرێت. گشت ئه‌م رێسا و یاسایانه‌ش بۆ كاراكردنى بیرۆكه‌ى به‌شداربوونى گشت ئه‌ندامانى پارت له چالاكییه سیاسییه‌كاندا دارێژراوه، هه‌روه‌ها له‌م رێگه‌یه‌وه روحى به‌رپرسیارێتى له نێواتن ئه‌نداماندا زۆرتر ده‌بێت.
- هه‌ڵسه‌نگاندنى راپۆڕتهكانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى، كۆمیته‌ى ناوه‌ندى له دواى كۆنگره دووه‌مین گه‌وره ده‌سه‌ڵاتى ناو پارتى سیاسییه. ئه‌م ئۆرگانه ئاماده‌كارییه‌كانى كۆنگره فه‌راهه‌م ده‌كات و چاو به‌و راپۆرتانه‌دا ده‌خشێنێت كه له ئۆرگانه‌كانى خووارووه بۆ ئه‌م ئۆرگانه به‌رز كراونه‌ته‌وه و ئه‌ویش دواى هه‌مووار كردنیان بۆ كۆنگره به‌رز ده‌كاته و و له‌وێ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
- دیاركردنى سیاسه‌ته گشتییه‌كانى پارتى سیاسى، پێش به‌ستنى كۆنگره لێژنه‌كانى ئاماده‌كاریى سیاسه‌تى گشتى پارت دادڕێژن. له‌و پارتانه‌ى كه ئاستى به‌شداریى ئه‌ندامان تیایدا كه‌مه یاخود ژماره‌ى ئه‌ندامانى پارتى سیاسى زۆرن، نوێنه‌ران له كۆنگره‌ى پارتى سیاسیی‌دا ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر سیاسه‌تى گشتى حزب ده‌ده‌ن كه له لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه ئاماده كراوه. ئه‌م كاره‌ش چه‌ندین رۆژ ده‌خایه‌نێت، چونكه زۆر جار راپۆرتى لیژنه‌كان پێویستى به هه‌موار كردن هه‌یه. ده‌كرێت گفتوگۆكان له‌سه‌ر سیاسه‌تى گشتى پارتى سیاسى له كۆنگرهدان به شێوه‌یه‌كى راسته‌خۆ له ئامرازه‌كانى راگه‌یاندندا بڵاو بكرێته‌وه.
- هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه و پڕۆگرامى ناوخۆیى پارتى سیاسى، زۆر جار په‌یڕه و پرۆگرامى پارتى سیاسى له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگا و ئه‌و وهرچهرخانانهى كه له ژینگه‌دا دروست بوونه ناگونجێت بۆیه پڕوگرامى پارتى سیاسى پێویستى به هه‌موار كردنه‌وه‌ى هه‌یه، ده‌بێ ئه‌م كاره له كاتى به‌ستنى كۆنگره‌دا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م هه‌موار كردنه گه‌ره‌نتى مانه‌وه‌ى پارتى سیاسى مسۆگه‌ر ده‌كات.
- دیاركردنى ئایدیۆلۆژیا و ستراتیژییه درێژخایه‌ن و كۆرتخایهنى پارتى سیاسى، گشت رێكخراو و دامه‌زراوه‌كان ئامانجى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه هه‌ندێ له‌م ئامانجانه ده‌كرێ له قۆناغهكى كورتى زه‌مه‌نى به‌دى بهێنرین بۆیه ئه‌م جۆره ئامانجانه پێویستى به ستراتیژى كورتخایه‌ن هه‌یه. به‌ڵام ئامانجه درێژخایه‌نه‌كان پێویستیان به ته‌كتیك و پلانى درێژخایه‌ن هه‌یه بۆ به‌دىهاتنى ئامانجه‌كه.
- بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پارتى سیاسى و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ پارتێكیتردا یا خود گۆڕینى ناوى پارتى سیاسى، زۆرجار پارتى سیاسى پێویستى به خۆ نوێكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یه ده‌كرێ له رێگه‌ى دامه‌زراندنى پارتێكى تر بێت، یاخود له رێگه‌ى گۆڕینى ناوى پارتى سیاسى بێت (بۆ نموونه گۆڕینى ناوى پارتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى بۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى) یاخود تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ پارتێكی تر بێت. (بۆ نموونه تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان) بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و گۆڕینى ناوى پارتى سیاسى پێویسته له كۆنگره‌دا ئه‌نجام بدرێت.
- دانانى ڕێگه و شوێنه‌كانى ئه‌ندامێتى له پارتى سیاسیی‌دا، ئه‌ندام ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى پێكهێنه‌رى پارتى سیاسییه، ئه‌گه‌رچى بوونى پارتى سیاسى ته‌نیا له بوونى ئه‌ندامدا كورت نابێته‌وه، چونكه جیا له ئه‌ندام پارتى سیاسى پێكهاته و ئامانجیشى هه‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه‌م تا زۆر پارتى سیاسى بۆ جێبه‌جێ كردنى ئایدیۆلۆژیاكهى و بانگه‌شه كردن بۆ خۆى پێویستى به ئه‌ندام هه‌یه. چۆنییه‌تى ئه‌ندام وه‌رگرتن، مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى ئه‌ندام، ئابوونه‌ى ئه‌ندامێتى و ئه‌ركه‌كانى ئه‌ندام و…. گشت ئه‌م كارانه له كۆنگره‌ى پارتى سیاسیی‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
- سه‌ر له نوێ رێكخستنه‌وه‌ى پێكهاته (الهیكل)ى پارتى سیاسى، پارتى سیاسى له كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌ى رێكخستن(وحده التنڤیم) وه‌ك شانه، پۆل، لق، كۆمیته و… پێكهاتووه. زۆرجار ئه‌م پێكهاته‌ى پارتى سیاسى زۆر به‌رفراوانه و له رووى بیرۆكراسى ناوخۆى پارتى سیاسییه‌وه له گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى ژینگه ناگونجێت و له‌برى ئه‌وه‌ى كه پێشكه‌وتن بۆ پارت به‌ده‌ست بهێنن، ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌هه‌مبه‌ر كاراتر بوونى پارتى سیاسى. بۆیه زۆر جار پارتى سیاسى بڕیار ده‌دات كه یه‌كه‌كانى ناوخویى پارت كه‌م بكاته‌وه و ئه‌ركه‌كانیان به‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی تر دادابهش بكات. گشت ئه‌م كارانه پێویسته له كونگره‌دا بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت. بۆ نموونه رێكخستنه‌وه‌ى ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له دوایین كۆنگره‌دا بڕیارى له‌سه‌ر درا.
دووه‌م: ئه‌ركه كارگێڕییه‌كان: زۆر جار ئه‌ركه كارگێڕیى و سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌ركه سیاسییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تى پارتى سیاسى بكاته‌وه، ئه‌ركه كارگێڕییه‌كان تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ئۆرگانانهى كه بۆ پراكتیزه‌كردنى ئه‌م سیاسه‌تانه پێویستن. ئه‌م ئه‌ركانه‌ش بریتین له.
- دیاركردنى ژماره‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌ى ناوه‌ندیى، ئه‌ندمانى ئه‌م كۆمیته‌یه له رێگه‌ى كۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و له نێوان دوو كۆنگره‌دا ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ئه‌رك و چالاكییه‌كانیان له لایه‌ن كۆنگره‌وه دیار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها له كۆنگره‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌ندامانى یهدهكیش ده‌درێت.
- هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامه سه‌ره‌كییه‌كان، واته هه‌ڵبژاردنى سه‌ركردایه‌تى پارتى سیاسى.
- دیاركردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى چاودێرى و پشكنین.
سێیه‌م: ئه‌ركه داراییه‌كان: بودجه‌ى پارتى سیاسى كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر چالاكییه‌كانى پارتى سیاسیی‌دا هه‌یه، چونكه هیچ پارتێكى سیاسى ناتوانێت په‌ره به چالاكییه‌كانى خۆى بدات ئه‌گه‌ر بودجه‌ى پێویستى له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بێت. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌م ئه‌ركانه‌ش پێویسته پارتى سیاسى پلانێك دابرێژێت بۆ چۆنییه‌تى خه‌رجكردنى بودجه‌كه‌ى. پرسى بودجه‌ش له‌و پرسانه‌یه كه له كۆنگره‌دا بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت كه جوخت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خوواره‌وه ده‌كاته‌وه.
1- دیاركردنى بودجه‌ى گشتى پارتى سیاسى له‌و رێگه‌یانه‌ى كه دابین ده‌كرێن، چۆنییه‌تى دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى پارتى سیاسى یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زانه‌یه كه پارتى سیاسى به كۆمه‌ڵگا (ئه‌ندامه‌كانى) گرێ ده‌دات به گشتى سه‌رچاوه داراییه‌كانى پارتى سیاسى بریتین له:-
1-ئابوونه‌ى ئه‌ندامان.
2-باج له‌سه‌ر مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له رێگه‌ى پارته‌وه پۆسته باڵاكانى حكومه‌تیان به‌ده‌ست هێناوه.
3-پاره‌ى به‌ده‌ست هاتوو له چالاكییه ئابووریى و ڕۆشنبیرییه‌كانى پارتى سیاسى.
4-یارمه‌تییه حكومییه‌كان به گشت جۆره‌كانییه‌وه.
5-به‌خشش و پیتاك.
- دیاركردنى جۆرى خه‌رجییه‌كان و دابه‌شكردنى بودجه به‌سه‌ر رێكخستن و ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانى پارتى سیاسى، له‌م قۆناغه‌دا پارتى سیاسى به پێى ئه‌رك و چالاكییه ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانى پارتى سیاسى بودجه‌ى پێویست بۆ هه‌ر یه‌ك له‌م ئۆرگانانه دابین ده‌كات. له‌م قۆناغه‌دا پێویسته ره‌چاوى قه‌باره و قورسایى ئۆرگانى پارتى سیاسى و ئه‌و هه‌ڵكه‌وته جوگرافییایه بكرێت كه ئۆرگانه‌كه تیایدا كار ده‌كات. بۆ نموونه خه‌رجى ئۆرگانێكى پارتى سیاسى كه له پایته‌ختدا كار ده‌كات. زۆرتره له خه‌رجى ئۆرگانێكى هاوشێوه كه له ناوچه‌یه‌كی دورتر و كه‌م دانیشتهتر كار ده‌كات.
- دیاركردنى ئابوونه‌ى ئه‌ندامانى پارتى سیاسى. واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببێته ئه‌ندام له پارتى سیاسیی‌دا پێویسته هاوكارى پارته‌كه‌ى بكات له رووى پاره‌داركردنى(تمویل) پارتى سیاسى. ئه‌م ئابوونه‌یه له پارتێكى سیاسى بۆ پارتێكیتر جیاوازه.
“ده‌ره‌نجام”
به پێى ئه‌م ئه‌ركانه‌ى كه له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد؛ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ستنى كۆنگره له لایه‌كه‌وه به واتاى.
1-سه‌ر له نوێ رێكخستنه‌وه‌ى كاركرد و ستراكتۆرهكانى پارتى سیاسى دێت له لایهكیترهوه.
2-پارتى سیاسى هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ى به‌ستنى كۆنگره خۆى له‌و قه‌یرانانه دوور بخات، كه ده‌كرێت هه‌ر پارتێكى سیاسى رووبه‌رووى ببێته‌وه وه‌ك قه‌یرانه‌كانى باڵ باڵێنێنى نێگه‌تیڤ، قه‌یرانى مه‌شروعییه‌ت، قه‌یرانى ئایدۆلۆجیا و قه‌یرانى سه‌ركرده و چه‌ندین قه‌یرانیتر و هه‌روه‌ها.
3-كۆنگره گرنگترین ئامرازه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ى پارتى سیاسى له به دیكتاتۆریى بوون پارتى سیاسى یاخود سه‌رهه‌ڵدانى ئۆلیگارشیهكى بچووك، كه گشت ده‌سه‌ڵات و داراییه‌كانى پارتى سیاسى قۆرغ كردبێت.
سه‌رچاوه‌كان:
- سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامى حزبه سیاسییه‌كان له رۆژئاوا، حوجه‌ت والا ئه‌یوبى، و: ئازاد وه‌له‌د به‌گى،2007
- پارته رامیارییه‌كان، به‌هادین ئه‌حمه‌د موحه‌مه‌د، 2007
- بهدیموكراتیزهكردنى پارته سیاسییه‌كان، وه‌رگێڕانى عوسمان عه‌لى وه‌یسى،2009
- ره‌هه‌نده‌كانى په‌یڕه‌وه‌ى كردنى دیموكراسى له ناوخۆى حزبه‌كاندا، چواس حه‌سه‌ن، 2008
- الاحزاب السیاسیهوالدیمقراطیه من الناحیتین النضریه و العملیه، التطورات فی الاتصالات الاحزاب، بینا نورس، 2005،
- الاحزاب السیاسیه والدیمقراطیه من الناحیتین النڤریه و العملیه، تطبیق الدیمقراطیه، داخل الاحزاب، سوزان سكارو،2005