ساڵی (1908ز) کوده‌تاکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قی تورکی به سه‌ر سوڵتان عهبدوڵحهمیدی دووه‌م (1876-1909ز)ڕێگەی خۆش کرد بۆ کورد که بتوانێت پارت و کۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خۆی دابمه‌رزێنێت.
گردبوونەوەی شۆڕشگێڕانی کورد
له ڕێکه‌وتی (25-9-1908)کۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی و ته‌ره‌قی کورد دامه‌زرا له شاری ئه‌سته‌نبوڵی پایته‌ختی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌که (شێخ عه‌بدولقادری نه‌هری و ئه‌مین عالی به‌درخان و ژه‌نه‌ڕاڵ شه‌ریف پاشای خه‌ندان و خه‌لیل خه‌یاڵی و داماد ژوکفل پاشا و چه‌ندان که‌سایه‌تی تری نیشتمانپه‌ره‌وری کورده‌وه). چه‌ندین ڕۆنشبیر و ئه‌فسه‌ر و قوتابی کورد که له زانکۆکانی شاری ئه‌سته‌نبوڵی پایته‌ختی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌کان ده‌یانخوێند، په‌یوه‌ندیان کرد به‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه که یه‌کێک له وانه (ئیحسان نوری پاشا)بوو، بووە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە.
پەیماننامەی سیڤەرو دەوڵەتی کوردی
دوای واژۆکردنی په‌یمانی سیڤه‌ر له ڕێکەوتی (10_8_1920)له نێوان دەوڵەتانی هاوپه‌یمانان و ده‌وڵه‌تی عوسمانی که به پێی به‌نده‌کانی (62 و 63 و 64)بڕیار له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردی دەدات له به‌شێکی باکووری کوردستان، ئەوە بوو ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به‌و شۆڕش و ڕاپه‌رینانه‌ی کورد بکات که له دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانیدا له ناوچه‌کانی کوردستان به‌رپا بوو، به‌وه‌ش ناچاربوو په‌نا باته به‌ر وڵاتی شام و دواتر به‌ره‌و باشووری کوردستان کۆچی کرد که ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ژێر داگیرکاری به‌ریتانیادا بوو و نه‌یده‌ویست هاوکاری هێزه‌کانی به‌ریتانیا بکات بۆیه په‌نایبرده به‌ر خۆرهه‌ڵاتی کوردستان.
ئیحسان پاشا و شۆڕش
دواتر گهڕاوەتهوه بۆ باکووری کوردستان و له ناوچه‌ی ئه‌لکێ (بیت الشباب)ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا سه‌رکردایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌کی کردووە له دژی ده‌وڵەتی تورک و یه‌کێک بووە له ئه‌ندامه باڵاکانی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی به ناوی یوسف زیا له ڕێگەی عه‌لی پاشای براییه‌وه په‌یوه‌ندی پێه‌وه ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌و کاته‌دا بوو که ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا به هاوکاری هه‌ر یه‌که له ڕاسم و تۆفیق جه‌میل و خۆرشید خۆی ئاماده ده‌کرد بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا له ڕێکه‌وتی (4_9_1924)به‌ره‌و ناوچه‌کانی (چه‌لێ و جۆله‌مێرگ و ئه‌لکێ)هێزەکانی جوڵاند، به‌ڵام به داخه‌وه بروسکه‌که به هه‌ڵه لێکدرایه‌وه.
هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی تر ده‌ڵێن چه‌ند سه‌رکرده‌ی هۆزی خۆرمیک ناپاکیان کرد و کاره‌که‌ی خۆیان و کۆمه‌ڵه‌ی ئازادی ئاشکرا ده‌که‌ن، به‌وه‌ش ڕاپهرێنهکه گورزێکی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت، دواتر ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا لەگەڵ نزیکه‌یی (500)که‌س له هێزه‌کانی به‌ره‌و باشووری کوردستان کشانه‌وه و ئینگلیز داوایان لێ ده‌کات په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌کانی سوپای ئێراقییه‌وه بکه‌ن، دواتر شۆڕش له دژی تورکیا بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و دوای ئه‌وه ڕوو دەکه‌نە ئێران بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به سه‌رکرده‌ی شۆڕشگیر سمکۆی شکاک بکه‌وێت و به‌ره‌یه‌ک له ناوچه‌ی وان و هه‌کاری بکه‌نه‌وه زیان به ده‌وڵه‌تی تورک بگه‌ێنن، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ن که مەلیک مه‌حمودی نه‌مر بینین، به‌ڵام ئینگلیزه‌کان ئه‌وه په‌سند ناکه‌ن وه ڕه‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێن و چاویان به سه‌رکرده سمکۆی شکاک که‌وت.
کاتێک که شێخ سه‌عیدی پیران ئاماده‌کاری ده‌کرد بۆ شۆڕشێکی گه‌وره له دژی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تورکیای که‌مالی و له هه‌مان کاتدا که‌مالییه‌کان سیاسه‌تێکی دوژمنکارانه‌یان دژی کورد په‌یڕه‌وده‌کرد، ئه‌وه بوو یاسای نوێ له تورکیا ده‌رچوو، که ته‌نها دانی به نه‌ته‌وه‌ی تورک له تورکیا داده‌نا و نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری به تورک ئه‌ژمارکرد بوو، کوردیان به تورکی چیایی ناوبرد و زمانی تورکی کرایه زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی تورکیا و زمانی کوردی قه‌ده‌غه کرا. به‌مه‌ش سه‌رجه‌م گۆڤار و ڕۆژنامه و یانهکوردییهکان داخران، هه‌رووه‌ها ده‌ستیان کرد به سیاسه‌تی ڕاگواستنی کورد له ناوچه‌کانی خۆیان بۆ خۆرئاوای ئه‌نادۆڵ و نیشته‌جێکردنی تورک له شوێنیان، وه‌رگرتن و کۆشتن و دوورخستنه‌وه‌ی شۆڕشگیران و سه‌رکرده‌کانی کورد. گه‌ماڕۆیان خسته سه‌ر ئابووری کوردستان و ناچارکردنی جوتیارانی کورد که زه‌وییه‌کان به‌جێ بهێلن و جوتیاره تورکه‌کان ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌دا ده‌گرت، لەگەڵ هێنانی ژماره‌یه‌کی زۆری فه‌رمانبه‌ر و سه‌رباز و پۆلیسی تورک له ناوچه تورکنشینه‌کان بۆ باکووری کوردستان به مه‌به‌ستی پچراندنی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و بازرگانی کوردانی باکوور له‌گه‌ڵ کوردانی باشوور و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای کوردستان و سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر دانیشتوانی باکووری کوردستان، ئه‌وه‌ش ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردی قورسترکرد، که ئه‌وانه‌ش وایان کرد کوردان ده‌ست بکه‌ن به خۆڕێکخستن به شێوه‌یه‌کی نهێنێی بۆ به‌رپاکردنی شۆڕش به سه‌رکردایه‌تی شێخ سه‌عیدی پیران، که شۆڕشگیرانی کورد ڕێکه‌وتن ده‌ستپێکی شۆڕشه‌که ڕێکه‌وتی (21_3_1925)بێت.
هێزێکی زۆری تورک له مانگی شوبات هێرشیان کرده سه‌ر گوندی (پیران)ی ناوه‌ندی سه‌ره‌کی شۆڕشگیران، به‌مه‌ش شۆڕشه‌که به‌ر له واده‌ی دیاری کراوی خۆی به‌رپابێت، که شۆڕشگیران توانیان هێزه‌که‌ی تورک تێکبشکێنن و شاری ئامه‌د (دیاربه‌کر)ئازادکرا، ئه‌وه‌ش وای له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی گه‌وره‌ی تورکیا کرد که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی سازبکه‌ن به‌مه‌به‌ستی له ناوبردنی شۆڕش که چه‌ند بڕیارێکیان دا:
١- حوکمی عورفی له زۆربه‌ی پارێزگاکانی باکووری کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا.
٢- ڕه‌وانه‌کردنی نزیکه‌یی (25)هه‌زار سه‌رباز له ڕێگه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سوریا له‌باکووری حه‌ڵه‌ب، فه‌ره‌نسییه‌کان ڕێگه‌یان پێدان و هاوکاریان کردن وه سنووری سوریان بۆ کردنه‌وه.
٣- ناردنی هێزێکی ترکه پێکهاتبوو له (9)تیپی پێاده و (9)لیوای تۆپخانه و (3)تیپی سواره ، وه پێشتریش (6)تیپی پێاده وه ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی (سهعرت ، ماردین ، میدیات ، کارس)کرا بوو.
٤- بانگ کردنی ئه‌وگه‌نجانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان (20 بۆ 28)ساڵی دایه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی.
٥- دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌ت به شۆڕشگیران له ئامه‌د و ئه‌نکه‌را و شوێنه‌کانی تر که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌بوو له ده‌رکردن و جێ به‌جێکردنی هه‌ر بڕیارێک و حکومهێک ده‌رباری له سێداره‌دانی شۆڕشگیرانی کورد.
٦- عیسمه‌ت پاشا (عیسمه‌ت ئینۆنۆ)که کورد بووه‌و دۆستی نزیکی مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک بوو کرایه سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌یش، هێزێکی (25)هه‌زارکه‌سی که له (8)تیپ پێکهاتبوو وه هێزێکی مه‌شق پێکراو بوون وه چه‌کدار کرا بوون به چه‌کی تازه‌ی خۆرئاوایی له‌گه‌ڵ هه‌شت فڕۆکه‌ی جه‌نگی نارده کوردستان. به‌مه‌ش ژماره‌ی هێزه‌کانی تورکیا له باکووری کوردستان گه‌یشته نزیکه‌یی (90) بۆ (100)هه‌زار سه‌رباز .
دەستپێکردنی شۆڕش
شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی سوپای تورکیا و هێزه‌کانی شۆڕشگیرانی کورد ده‌ستی پێ‌کرد که هێزه‌کانی سوپای تورکیا توانیان به‌ره‌و ناوچه‌ئازاد کراوه‌کان پێشڕه‌ویی بکه‌ن و دووباره داگیربکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌بوو شۆڕشگیران ته‌نها دۆڵی(داڕهخان)ی گوندی پیرانیان به ده‌سته‌وه مابوو که دوا داستانی شۆڕشگیران بوو به سه‌رکردایه‌تی شێخ سه‌عیدی پیران له ئه‌نجامدا شۆڕشگیران شکستیان هێنا ئه‌وه بووشێخ سه‌عیدی پیران و د.فۆئاد و هاوڕێیان به دیل گیران له دادگایی کردنی ڕووگه‌شی بڕیاری له سێداره‌دان بۆ شێخ سه‌عیدی پیران و د.فۆئاد و چل و حه‌وت که‌س له هاوڕێیان ده‌رچوو وه له ماوه‌ی(2.30)کاتژمێر و نیو بڕیاره‌که جێ به جێ کرا له ڕێکه‌وتی (29_6_1925)له شاری ئامهدەوه ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا و سه‌رکرده و ڕۆشنبیران و شۆڕشگیران و سه‌رۆک هۆزه نیشتمانپهرهوهرهکانی کوردی باکووری کوردستان ئاواره‌ی وڵاتانی سوریا و ئێراق و لوبنان بوون، به‌ڵام دواتر بە ئاماده بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌رمه‌نی به ناوی (ف.پاپازیان)له ڕێکه‌وتی(5_ئاب_1927)له هاوینه‌هه‌واری بحهمدون له وڵاتی لوبنان کۆ بوونەوەو کۆبوونه‌وه‌که بووه یه‌که‌م کۆنگره‌ی پارتی خۆیبوون، هه‌رووها پارتی خۆیبوون په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی ئه‌رمه‌نی تاشناک (داشناک)دا هه‌بووه.
کۆمه‌له‌ی خۆیبوون لە ده‌ر ئه‌نجامی یه‌کگرتنی چه‌ند و ڕێکخراوه‌یه‌کی کوردی باکوور پێکهات بریتی بوون له (ڕێکخراوی یهعالی کوردستان ،کۆمه‌ڵه‌ی ڕێکخراوه کوردییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، لێژنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد، کۆمه‌ڵه‌ی پێشکه‌وتن). له‌وکۆنگره‌یه پارتی خۆیبوون بڕیاریدا دووباره به‌رخودان له باکووری کوردستان بەرپا بکات وه‌کو هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش له ناوچه‌ی ئارارات له باکووری کوردستان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژه‌نه‌ڕاڵی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نووری پاشا گه‌ڕایه‌وه بۆ باکووری کوردستان به مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕش وه کرایه سه‌رکرده‌ی هێز هچهکدارهکانی شۆڕشی ئارارات.
خۆڕێکخستن و دامەزراندنی کۆمار
هێزه شۆڕشگیرهکانی کورد له باکووری کوردستان که په‌رته‌وازبوون بوون، ڕوویان کرده ناوچه‌ی ئارارات و ده‌ستیان کرد به خۆڕێکخستن و مه‌شقی سه‌ربازی. له ڕێکه‌وتی (28_تشرینی یه‌که‌م/ئۆکته‌به‌ر_1927)سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی کۆماری ئارارات ڕاگه‌ێنراو ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا کرایه سه‌رۆک کۆماری ئارارات و ئیبراهیم هه‌سکی (ئیبراهیم پاشا)سه‌رۆک هۆزی جه‌لالی کرایه جێگیری سەرۆک کۆمار، لادێی (کورداڤا)کرایه پایته‌ختی کۆمار له پارێزگه‌ی ئاگرێ.
شۆڕشگیران به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا توانییان ناوچه‌کانی (وان، بیلیس، موش، ئیگدیر، کارس (قارس) ئازادبکه‌ن. به‌وه‌ش رووبه‌ری کۆماری ئارارات به‌رفراوان بوو، که ئه‌م ڕووداوانه‌ی شۆڕشی ئارارات له ڕۆژنامه‌ی (ئاگرێ)که له‌لایه‌ن پارتی خۆیبوون ده‌ریده‌کرد، بڵاوده‌کرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی باکوور و پارچه‌کانی تری کوردستان له شۆڕش ئاگادار بن.
شۆڕشگیران به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نوری پاشا هه‌ستان به په‌یوه‌ندیکردن به سه‌رکرده‌ی شۆڕشگیرانی کوردانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان سمکۆی ئاغای شکاک که دژی داگیرکه‌رانی ئێرانی له خه‌بات و تێکۆشان‌دا بوون. هه‌روه‌ها داوای هاوکارییان کرد له کوردانی پارچه‌کانی باشوور و خۆرئاوای کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پارتی خۆیبوون ده‌ستیکرد به په‌یوه‌ندیکردن به وڵاتانی زڵهێزی ئەو سه‌رده‌مه‌ی جیهان وه‌کو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و یه‌کێتی سۆڤێهتی پێشوو. په‌یوه‌ندیی کرد به ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان (عصبه الامم).
هێرش بۆ سەر کۆماری ئارارات
ئینگلیزه‌کان و فه‌ره‌نسییه‌کان و سۆڤێهتییهکان به وردی چاودێری ئه‌و شۆڕشەیان ده‌کرد، به‌ڵام داگیرکه‌رانی تورکیای که‌مالی ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستان له دژی شۆڕشه‌که. ئه‌وه بوو هێرشیان کرده سه‌ر شۆڕشگیران، به‌ڵام سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر به شۆڕشگیرانی کورد شکستیان هێنا، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ساڵی(1932)هێزه‌کانی سوپای تورکیا که نزیکه‌یی (40)هه‌زار سه‌رباز ده‌بوون به سه‌رکردایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ ساڵح پاشا‌و به پشتیوانی نزیکه‌یی (50)فرۆکه‌ی جه‌نگی هێرشیان کرده سه‌ر شۆڕشگیران و توانییان به‌ره‌به‌ره به‌سه‌ر شۆڕشگیرانی کورد زاڵ بن که به‌داخه‌وه توانییان به‌ره‌به‌ره ناوچه ڕزگارکراوه‌کان داگیرکرانه‌وه و شۆڕشگیرانیان ناچاکرد به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه سه‌خته‌کانی سه‌ر سنووری باکوور و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان پاشه‌کشه بکه‌ن. ئه‌وش وای کرد ئێرانیش هاوکاری تورکیا بکات به‌وه‌ی ڕێگه‌یدا به‌شێک له هێزه‌کانی سوپای تورکیا بچنه ناو خاکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستانی بنده‌ستی ئێرانه‌وه‌و له‌پشته‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر شۆڕشگیرانی کوردی باکووری کوردستان.
شەهیدبوونی جێگری سەرۆک کۆمار
له دوای یه‌ک مانگ به‌رگری سه‌رسه‌ختی شۆڕشگیرانی کورد که له هەرچوار لاوه گه‌ماڕۆ درابوون. ئیبراهیم پاشا هه‌سکی جێگیری سه‌رۆک کۆمار و کۆمه‌ڵێک شۆڕشگیری تر که‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌کانی تورکیا و ئێرانه‌وه‌و سه‌رجه‌میان شه‌هید کران لە ڕێکەوتی (17_ئەیلول/سێمبتەر_1932). هه‌ندێکی تریان به دیلی که‌وتنه‌ده‌ست هێزه‌کانی تورکیا به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا توانی خۆی له گه‌ماڕۆی هێزه‌کانی تورکیا ده‌ربازبکات و ڕووی کرده ناوچه‌کانی تری خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و له ڕێگه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تی ناوداری کوردانی خۆرهه‌ڵاته‌وه خۆی ڕاده‌ستی ئێرانییه‌کان کرد، ئه‌وانیش ده‌ستگیریان کرد، به‌ڵام ڕاده‌ستی تورکیایان نهکردەوه. سه‌ره‌تا خستیانه زیندانه‌وه‌و دواتر بۆ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران گواسترایه‌وه‌و له ماڵێکدا ده‌ست به‌سه‌ریان کرد. به‌وه‌ش نه‌یتوانی هاوکار بێت له دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له ناوچه‌ی مهاباد و ده‌وروبه‌ری لە پارێزگای ئازەرباینجانی خۆرئاوای خۆرهەڵاتی کوردستان به پێشه‌وایه‌تی قازی مه‌حمه‌د. دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی چاوی که‌وت به ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا.
مەرگی ژەنەراڵ
له پاش (46)ساڵ له ئاواره‌یی، ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا که ئه‌وکات ته‌مه‌نی (84)ساڵ بوو، له ڕێکه‌وتی (25_ئازار_1976)به هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه کۆچی دوایی کرد و له گۆرستانی به‌هه‌شتی زههراو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران به خاک سپێدرا.
پرۆفایل:
ئیحسان نوری پاشا سەرۆک کۆمار و ژه‌نه‌ڕاڵ و سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی و سیاسیی کوردی نیشتمانپه‌روه‌ری باکووری کوردستانه.
ناوی ته‌واوی: ئیحسان نوری عه‌لی قولی پاشایه ، به ئیحسان نوری پاشا ناسراوه. له خانه‌واده‌ێکی کوردپه‌روه‌ر له ساڵی (1892ز) له گه‌ڕه‌کی ئالی گوڵیی شاری به‌تلیسی باکووری کوردستان له دایک بووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شاری به‌تلیس ته‌واو کردووه.
پاشان بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ربازی چووه شاری ئهرزیگانی باکووری کوردستان.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چووه بۆ شاری ئه‌سته‌نبوڵی پایته‌ختی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانلییه‌کان.
له ساڵی (1910ز)پاش ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ربازی په‌یوه‌ندیی کرد به ڕێزه‌کانی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان و به پله‌ی ئه‌فسه‌ر دامه‌زرا، پاشان به‌شداری له زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌دا کردووه که سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان له وڵاتی ئه‌ڵبانیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و وڵاتی گورجستان (جۆرجیا)له دژی سوپاکانی ڕووسیای قه‌یسه‌ری و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا کردووه.
وه‌کو ئه‌فسه‌رێکی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانکی له وڵاتی یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی (33)مانگ ماوه‌ته‌وه و گه‌لێک به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ربازی پێسێردراوه. پاشان پله‌ی به‌رزکرایه‌وه بۆ پلەی ژه‌نه‌ڕاڵ. سه‌رکردایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌ک بووە له دژی ده‌وڵەتی تورک لە ناوچه‌ی ئه‌لکێ (بیت الشباب). پاشان بووەتە ئه‌ندامی باڵاکانی کۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی.
بووەتە بەرپرسیاری بەشێک لە هێزەکانی کورد لە شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران لە ساڵی (1925ز)لە باکووری کوردستان.
بووەتە ئەندامی باڵای پارتی خۆیبوون لە ساڵی (1927ز).
کرایە فەرماندەی گشتی شۆڕشی ئارارات لە ساڵی (1927ز)لە باکووری کوردستان.
بووەتە سەرۆک کۆماری کۆماری ئارارات له ڕێکه‌وتی (28_تشرینی یه‌که‌م/ئۆکته‌به‌ر_1927)تا ڕێکەوتی (17_ئەیلول/سێمبتەر_1932)وە لە هەمان کاتدا فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئارارات بووە.
له پاش (46)ساڵ له ئاواره‌یی، ژه‌نه‌ڕاڵ ئیسحان نووری پاشا که ئه‌وکات ته‌مه‌نی (84)ساڵ بوو، له ڕێکه‌وتی (25_ئازار_1976)به هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه کۆچی دوایی کرد و له گۆرستانی به‌هه‌شتی زههراو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران به خاک سپێدرا.