كاتێك به گشتیی باسی وڵاتانی ئه‌فریقا ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر دیمەنی هه‌ژاری و برسێتی و شه‌ڕی ناوخۆ دێته بەرچاو، ئه‌م وێنه نهریتییهش له‌خۆڕا نییه، به‌ڵكو به‌ڕاستیی و به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌ده‌ست هه‌ژاری و نه‌خۆشی و جه‌نگه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته‌كان له بوارێكدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن، پێویسته توێژه‌ران و ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به زانسته سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن تیشك بخه‌نه سه‌ری، چونكه بێویژدانییه كه ته‌نها تیشك بخرێته سه‌ر شكست و شته نهگهتیڤهكان، وه‌ك ئه‌وه‌ی جیهان خاڵیی بێت له هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك كه شایه‌نی باس بێت.
هه‌ندێك سیاستمه‌دار هه‌ن كارده‌كه‌ن و ده‌ستكه‌وتیان هه‌یه، ئه‌وان وا له‌و كار و ده‌ستكه‌وته ده‌كه‌ن ببێته نموونه بۆ هه‌ندێك وڵاتی دیكه كه به‌هه‌مان دۆخ و هه‌لومه‌رجدا تێپه‌ڕیون.
له‌و وڵاتانه‌ی ده‌كرێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی بكرێت (ڕواندا)یه. لێره به‌رجه‌سته‌ترین پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆچی له‌نێو هه‌موو وڵاتاندا ڕواندا وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه هه‌ڵبژێدراوه؟ پرسیاری گرنگتریش ئه‌وه‌یه: بۆچی ده‌وترێت پێشه‌نگییه‌كی نمونه‌یی به‌ده‌ستهێناوه؟ ئایا ده‌توانرێت بوترێت ئه‌م جۆره وه‌سفه هه‌ندێك زیاده‌ڕۆیی تێدایه، یان به‌ڕاستی ده‌ستكه‌وتێكه شایانی وه‌سفكردنه؟
وه‌ڵامی مەبەستی هه‌ڵبژاردنی (ڕواندا)، هۆكاری ده‌ستكه‌وت (كاری جۆریی) بوو له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه خێرایی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت (ماوه‌كه‌ی) بوو، به‌ڵام هه‌ژماركردنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته نمونه‌یه‌كی ئایدیایی بووه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌كۆتایی توێژینه‌وه و بنكۆڵكاری له سروشتی ئاڵنگارییهكاندایه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وته كرده‌ییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان.
دوای دیاریكردنی گرفتی توێژینه‌وه‌كه ده‌چینه ئه‌و گریمانه‌یه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه هه‌وڵده‌دات بیسه‌لمێنێت یان ڕه‌تی بكاته‌وه و ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین “ده‌وڵه‌تی ڕواندا توانیی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه زۆر قورسه‌دا، به‌ڵام به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی دانا و ویستی میللییه‌وه، ده‌ستكه‌وتی زۆر و له هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا به‌ده‌ست بهێنێت و توانی ببێته نمونه‌یه‌ك كه چاوی لێبكرێت”.
بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕاستی و دروستیی ئه‌و گریمانه‌یه‌ش، توێژینه‌وه‌كه كراوه به سێ ته‌وه‌ره‌وه: ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، بابه‌تی یه‌كه‌م، ده‌وڵه‌تی ڕواندا و ئاڵنگارییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. ته‌وه‌ری دووه‌م، به‌دواداچوون ده‌كات بۆ ده‌وڵه‌تی ڕواندا و ده‌ستكه‌وته سیاسییه به‌دیهاتووه‌كان. هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌مه، توێژینه‌وه ده‌كات له ده‌وڵه‌تی ڕواندا و ده‌ستكه‌وته ئابوورییه به‌دیهاتووه‌كان.
ده‌وڵه‌تی ڕواندا كه به زمانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به مانای (زه‌وی هه‌زار گرد و هه‌زار پێده‌شت) دێت، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ده‌ریاچه مه‌زنه‌كانی ئه‌فریقیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستی ئه‌فریقیادا، له باكورییهوه له‌گه‌ڵ ئۆگه‌ندا هاوسنووره و له باشورییه‌وه له‌گه‌ڵ بۆرۆندی و له خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه له‌گه‌ڵ تانزانیا، له خۆرئاواوه له‌گه‌ڵ كۆنگۆی دیموكراتی هاوسنوره. ڕووبه‌ره‌كه‌ی (25) هه‌زار كیلۆمه‌تره‌و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی (12) ملیۆن كه‌سه، پایته‌خته‌كه‌ی (كیگالی)یه‌و له‌و وڵاته ئهفریقیانهیه كه خاوه‌نی چڕییه‌كی زۆری دانیشتوانه. له‌ساڵی 1962دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرت دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك بوو له كۆلۆنیالیهكانی به‌لژیكا.
له دێرزه‌مانه‌وه هه‌ردوو هۆزی (هۆتۆ و توتسی) له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێن، جگه له ئهتنیكێكی بچووك كه به (توا) ناسراوه، هۆزی (توتسی) به‌وه ناسراون كه خاوه‌ن زه‌وین و به گاوانی و لهوهڕواندنهوه خه‌ریكن، هۆزی ( هۆتۆ)ش به پیشه‌ی كشتوكاڵ ده‌ناسرێن.
رواندا به یه‌كێك له دیارترین وڵاتانی ئه‌فریقیا داده‌نرێت كه نه‌هامه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی بینیوه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ساڵی 1990ه‌وه دهستیپێكردو به كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی مانگی نیسانی 1994 گه‌یشته ترۆپك، به‌شێوه‌یه‌ك له یه‌ك ڕۆژدا (2000) كه‌س له كڵێسای (كابارۆندۆ)دا كوژران و به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ماوه‌ی (100) ڕۆژدا نزیكه‌ی (800) هه‌زار بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان له هۆزی توتسی بوون.
هۆكاری ڕاسته‌خۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ش ئاراسته‌كردنی موشه‌كێكی )زه‌مین به ئاسمان( بوو بۆ فرۆكه‌كه‌ی (جوڤینا هابیاریمانا)ی سه‌رۆكی ڕواندا كه له‌و ڕوداوه‌دا كوژرا، ئه‌م سه‌رۆكه سه‌ر به هۆزی( هۆتۆ) بوو كه به ڕێژه‌ی (80%) زۆرینه‌ی دانیشتوانی ڕواندا پێكده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وای له‌و هۆزه كرد كه شه‌ڕێكی ناوخۆیی له دژی هۆزه‌كانی (توتسی) به‌رپا بكه‌ن كه خۆی له كه‌مینه‌یه‌كی به ڕێژه (20%)دا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه هۆكارێكی ڕاسته‌خۆ بووبێت بۆ هه‌ڵگیرساندنی پزیسكی كوشتاره‌كه، ئایا هیچ هۆكارێكی دیكه‌ی ناڕاسته‌وخۆ هه‌بوو كه ببێته مایه‌ی ئه‌و توندوتیژییه به‌رفراوانه؟
له‌ڕاستیدا هۆكاری ناڕاسته‌خۆ زۆر هه‌بوون، به‌ڵام دیارترینیان ڕۆڵی نه‌رێنی كۆڵۆنیاڵی به‌لژیكی بووه كه تۆوی ئاشوبی چاندووه له‌نێوان دانیشتوانی (ڕواندا)دا. به‌شێوه‌یه‌ك داگیركاری به‌لژیكی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری ڕه‌گه‌زیی په‌یڕه‌و كردووه له‌نێوان پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕواندادا، هه‌روه‌ها به‌لژیكییه‌كان له‌سه‌ره‌تادا كه‌مینه‌ی توتسییان به‌كارهێناوه بۆ سه‌ركوتكردن و به‌كۆیله‌كردنی هۆتۆكان، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی و سكاڵای هۆتۆكان وای له سیاسه‌تی به‌لژیكا كرد كه به‌پێچه‌وانه‌ی پێشوه‌وه مامه‌ڵه بكات، ئیدی هۆتۆكانی دژی توتسییه‌كان هان ده‌دا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بیروبۆچوون و چه‌مكه‌وه، بۆ نمونه (توتسییه‌كان ده‌ره‌به‌گن و هیچ ڕیشه‌یه‌كی ڕوانداییان هه‌ڵنه‌گرتووه). ئه‌م دووفاقییه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕواندی له‌لایه‌ن داگیركه‌ری بهلژیكییهوه وایكرد سیاسه‌ته‌كه‌ی دواجاری له‌سه‌ر بنه‌مای (په‌رت بكه‌و زاڵ به) بێت، ئه‌مه‌ش وای له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕواندی كرد ئاماده‌بێت بۆ ململانێ و شه‌ڕكردن.
هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌مڕۆ ڕواندا نه‌ك به‌ته‌نها هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه ڕزگاری بێت له شوێنه‌واره‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی، به‌ڵكو ده‌شیه‌وێت ڕزگاری بێت له ده‌ستێوه‌ردانی نه‌گه‌تیڤانه‌ی خۆرئاواش كه زیانی به خه‌ڵك و خاكی ئه‌و وڵاته گه‌یاند.
ڕواندا كه له شه‌ڕی ناوخۆدا یه‌ك ملیۆن كه‌سی له‌ده‌ستدا، توانی دیفاكتۆیه‌كی سیاسی و ئابوریی نوێ بخوڵقێنێت، به ماوه‌یه‌كی كه‌م لاپه‌ڕه‌ی به‌ئازاری ڕابردووی دابخات، له چه‌ند بوارێكی گرنگدا بازی جۆرایه‌تی دا و وایكرد وڵاته‌كه ببێته ژماره‌یه‌كی گرنگ له‌نێو وڵاتانی ئه‌فریقیدا، به‌بێ به‌ڵێنی درۆینه و شانازیكردن به ڕابردوو و شكۆی پێشوو، یان به‌ڵێنی نمونه‌یی بۆ داهاتوو، به كه‌مترین تێچوون و توانا، ڕواندا به‌هێواشی گۆڕدرا و بووه یه‌كێك له گرنگترین وڵاتانی ئه‌فریقیا.
ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كان له‌ڕووی كردارییه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك (پول كاگامی) له ساڵی 2000دا ده‌ركه‌وتن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی (بیزی مۆنجۆ)ی سه‌رۆكی پێشوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی نه‌یتوانی له دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت.
كه‌واته گواستنه‌وه‌ی ڕواندا له وڵاتی خوێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌رده‌می (پول كاگامی) ده‌ستپێكرد.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌مه به ڕێكه‌وت ڕوویدا؟ یان به‌ڕیوه‌بردنی دانایانه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه ڕۆڵی له‌وه‌دا هه‌بوو؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی به‌دیهیی ئه‌وه بێت كه چاكه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رۆكه، پرسیارێكی گرنگتر دێته پێشه‌وه: چۆن توانیی ئه‌وه به‌دیبهێنێت؟ به مانایه‌كی وردتر، ئه‌و ڕێوشوێنه سیاسییه چی بوو كه (كاگامی) گرتیه‌به‌ر بۆ به‌دێهێنانی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌وانیتر نه‌یانتوانی بیكه‌ن؟
له‌كاتی به‌دواداچوون بۆ ڕێوشوێنه سیاسییه‌كان، ده‌بینین له‌مانه‌دا كورت ده‌بێته‌وه:
سه‌رۆك كاگامی له ده‌ستوردا بڕیاریدا جیاوازییه چینایه‌تی و ئه‌تنیكییه‌كان بسردرێته‌وه، چونكه پێیوایه ڕێره‌وی جیاكاری و ڕه‌گه‌زپه‌رستیی به‌ره‌و هیچ ناچێت، جگه له خوێنڕشتن و شه‌ڕی زیاتر نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه ڕێگه‌ی یه‌كێتی و گه‌شه‌پێدان و زانستی گرته‌به‌ر و هه‌موو جۆره ناولێنانێكی (هۆتۆ و توتسی) قه‌ده‌غه‌كرد و به‌كارهێنانی گوتاری ئه‌تنیكی وه‌ك تاوان له‌قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆك كاگامی له‌ساڵی 2000دا ستراتیژییه‌كی گرنگی ڕاگه‌یاندو ناوی لێنا (دیدی 2020) كه كۆمه‌ڵێك ئامانجی كورت و مامناوه‌ند و ماوه‌درێژی له‌خۆگرتبوو، له ئامانجه كورته‌كاندا سه‌رنجی خستبووه سه‌ر (دروستكردنی سه‌رمایه، كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به قهررزی ده‌ره‌كی، هاندانی وه‌به‌رهێنان له ناوخۆی وڵات)، بۆ ئامانجه مامناوهندهكانیش سه‌رنجی خسته‌سه‌ر (گۆرینی ئابوریی كشتوكاڵ له‌شێوازی نه‌ریتی و كۆنه‌وه بۆ شێوازی زانستیی هاوچه‌رخ له‌ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی فێركردن و ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌وه. بۆ ئامانجی درێژخایه‌نیش، سه‌رنجی خستبووه سه‌ر دروستكردنی چینێكی مامناوه‌ندی ڕۆشنبیر و به‌رهه‌مهێن كه به‌شداربێت له گه‌شه‌پێدانی ئابوریی وڵات).
(پول كاگامی) له كاره‌كانیدا سه‌رنجی خسته‌سه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان یه‌كێتی نیشتمانی، دووه‌میان مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری، له‌به‌رئه‌وه زۆر هه‌وڵیدا بۆ یه‌كگرتنی گه‌له پهرتهوازهكهی و ده‌رهێنانی له هه‌ژاری و نه‌داری.
لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراو ناونرا (لیژنه‌ی یه‌كێتی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانیی)، ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تیی پرۆسه‌ی ئاشتكردنهوهو لێبوورده‌یی بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری و خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای (نه سه‌ركه‌وتوو، نه دۆڕاو) به پشتبهتن به وته‌زای “زیان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه، هیچ لایه‌نێكی براوه و هیچ لایه‌نێكی دۆڕاو نییه، هه‌موان له‌یه‌ك كه‌شتیدان”.
كاتێك (پول كاگامی) له ساڵی 2000دا، كاگامی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست. له لێدوانێكیدا وتی: “نه‌هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه بكه‌ینه‌وه، چونكه نیشتمانێكمان هه‌یه ده‌بێت دروستی بكه‌ین، له‌كاتێكدا به ده‌ستێكمان فرمێسكه‌كان ده‌سڕین، ده‌بێت به ده‌سته‌كه‌ی ترمان بونیاد بنێین، ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كوژراون شایه‌نی لهبیركردنن، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو شایه‌نی ئه‌وه‌ن به ئاشتی بژین”. له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه حكومه‌تی ڕواندا توانی كۆتایی به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ بێنێت كه چه‌ندین وڵاتی تر به‌ده‌ستییه‌وه ناڵاندویانهو ده‌ناڵێنن و نه‌یانتوانیوه بۆ ماوه‌ی درێژ چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ ڕواندا یه‌كه‌مین وڵاتی ئه‌فریقیایه له‌سه‌ر ئاستی شه‌فافییه‌ت، چونكه زۆر بایه‌خ ده‌دات به مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆیه به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه كه‌مترین ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵیی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی توند كه حكومه‌ت دایناوه بۆ لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و سزادانیان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵی و تاڵانكردنی سامانی گشتییه‌وه تێوه‌ده‌گلێن سزاكه‌یان له‌سێداره‌دانه، هه‌روه‌ها ئه‌و حكومه‌ته بیرۆكراتیه‌تی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و خۆی ته‌رخانكردووه بۆ كلتوری ده‌ستكه‌وت، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی ڕواندا به یه‌كێك له‌و حكومه‌تانه داده‌نرێت كه زۆر به‌تواناو ده‌ستپاكه.
حكومه‌تی ڕواندا كاریكردووه له‌بواری تواناكانی ژنانی ڕوانداو مه‌سه‌له‌ی یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زیی (جینده‌ر)ی كارا كردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك یاسا نوێیه‌كانی ئه‌و وڵاته مافی ته‌واوی داوه به ژن له زه‌وی و میرات و كار و فێركردن، به‌ڵگه‌ی ئاماژه‌ده‌ری سه‌ركه‌وتن له‌و تواناپێدانه ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته ژنن و له پێكهێنانی حكومه‌تیشدا ژنان پشكی زۆریان پێدراوه.
حكومه‌تی ڕواندا له ئیداره‌دانی فرهجۆریدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و هه‌مه‌جۆری ئیتنیكی (هۆتۆ و توتسی و توا) هه‌مه جۆری ئاینیی (كریستیان و موسڵمان و ئاینه‌كانی دی) بوونه هێز دوای ئه‌وه‌ی لاوازبوون و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌هۆیه‌وه ده‌یناڵاندو خه‌ریكبوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه وڵاته‌كه دابه‌ش بێت.
ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانی ڕواندا بهدینهدههاتن ئه‌گه‌ر هاوكات نه‌بووایه له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته ئابورییه‌كان، ئه‌وه‌ی دواییش گرنگییه‌كی وای هه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ژاری و برسێتیی هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ شه‌ڕو ململانێ سیاسییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه جگه له ده‌ستكه‌وت له مه‌یدانی سیاسیی‌دا، ده‌وڵه‌تی ڕواندا توانیی پێشكه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت له‌بواری ئابورییدا.
به‌پێی ڕێكخراوی كۆبوونه‌وه‌ی بازاڕی ئه‌فریقیی هاوبه‌ش بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و باشوری ئه‌فریقیا كه به (كۆمیسا) ناسراوه، ڕواندا ئێستا به یه‌كێك له گرنگترین وڵاته نمونه‌ییه‌كانی ئه‌فریقیا هه‌ژمار ده‌كرێت له‌بواری گه‌شه‌كردنی ئابورییدا، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵی(2005)دا گه‌شه‌ی ئابوریی ڕواندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشته (7،5%)و به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌مان ڕێكخراو له‌ساڵی 2016دا ڕواندا به یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقی دانرا له‌ڕووی ڕاكێشانی خاوه‌نكاره‌كان، به‌وه‌ش ئابوریی ڕواندا گه‌شه‌یه‌كی خێراتری كرد‌و داهاتی تاك بووه دوو هێنده، چونكه له‌ساڵی 2000ه‌وه تا 2015 ئابوریی ڕواندا له به‌رهه‌می ناوخۆیشدا به تێكڕای (9%) گه‌شه‌ی كرد و تێكڕای هه‌ژاری له (60%)ه‌وه دابه‌زی بۆ (39%) و هه‌ندێك نازناوی (پڵنگی ئابوری ناو كیشوه‌ره ڕه‌شه‌كه)یان پێبه‌خشی.
هه‌روه‌ك چۆن پرسیار ده‌كرێت سه‌باره‌ت به هۆكاری سیاسیی بۆ سه‌ركه‌وتن، كه‌واته هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ڕواندا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه چییه؟ دیارترین پرسیاریش ئه‌وه‌یه چۆن ڕواندا له ڕووی ئابورییه‌وه سه‌ركه‌وت، له كاتێكدا ده‌وڵه‌تێكه سامانێكی زۆری نییه و هه‌موو تواناكانی زۆر ساده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسییه‌وه بۆ گۆڕینی ئه‌و توانایانه بۆ هێزی ڕاسته‌قینه.
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوون به گرنگترین هۆكاری ئابووری، به‌كورتی وه‌بیری ده‌هێنینه‌وه كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ باشتركردنی ئابوورییه‌كه‌ی سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر سێ شتی گرنگ (كشتوكاڵ، گه‌شتیاریی، وه‌به‌رهێنان).
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌ت كاری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن كردووه كه به‌رجه‌سته‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
له بواری كشتوكاڵدا:
ده‌وڵه‌ت بڕوای ته‌واوی به گرنگیی كشتوكاڵ هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، جگه له هه‌نارده‌كردنی ئه‌وه‌ی له پێویستی هاوڵاتیان زیاده بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته داهاتگهلی ئابوریی بۆ پشتیوانیكردنی بودجه‌ی وڵات. بۆیه شاره‌زای بیانیی له بواری كشتوكاڵدا هێناوه‌ته وڵات و نوسینگه‌ی گواستنه‌وه‌و هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی دامه‌زراندووه، هه‌روه‌ها په‌یینی كیمیایی به نرخێكی ڕه‌مزیی دابینكردووه‌و قه‌رزی ئاسانی داوه‌ته جوتیاران، یان ئه‌وه‌ی كه جوتیار ده‌توانێت له‌سه‌رخۆ بیداته‌وه، ئه‌مه جگه له دانانی سندوقێكی دارایی بۆ گه‌شه‌پێدانی كشتوكاڵ.
ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنیش له ڕێگه‌ی زیادبوونی به‌رهه‌می قاوه‌وه ده‌ركه‌وت كه له ساڵی 1995دا ته‌نها 30 ته‌ن بوو، به‌ڵام له ساڵی 2000دا گه‌یشته 15ملیۆن ته‌ن.
له بواری گه‌شتیاریدا:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕواندا وڵاتێكی لادێیه‌و نزیكه‌ی (90%)ی دانیشتوانه‌كه‌ی خه‌ریكی كشتوكاڵن و وڵاتێكی ناكهنارییه و سه‌رچاوه‌ی سروشتیی كه‌مه، به‌ڵام توانیویه‌تی له بواری گه‌شتیاریدا وه‌به‌رهێنان بكات و وایكردووه داهاتی گه‌شتیاری بگاته (43%)ی سه‌رجه‌می داهاتی وڵات. له‌ساڵی 2000دا ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ ڕواندا گه‌یشته 105 هه‌زار گه‌شتیار و له ساڵی 2014دا ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار، له ساڵی 2016دا داهاتی گه‌شتیاری له ڕواندا گه‌یشته (400) ملیۆن دۆلار.
له بواری وه‌به‌رهێناندا:
حكومه‌تی ڕواندا هانده‌ر بوو بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌ڕێگه‌ی دانانی یاسای نوێوه كه پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئاسانكرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕه‌گه‌زێكی ڕاكێشانی خاوه‌نكاره‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی پێكهێنا كه هه‌موو كه‌سانی كارامه‌ی ڕواندای گرته‌خۆ، چ ئه‌وانه‌ی له ناوخۆدان، یان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه بوون.
جگه له‌وانه‌ش حكومه‌تی ڕواندا سیاسه‌تی خسته خزمه‌تی گه‌شتیارییه‌وه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی دامهزراندو تێیدا ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی خسته‌ڕوو كه له ڕواندا ڕوویدا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بچن بۆ بینینی. ئه‌مه‌ش وایكرد په‌یامێك بدات به‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به دوو سه‌رده‌مدا تێپه‌ڕی، سه‌رده‌می شه‌ڕ و وێرانكاریی و سه‌رده‌می گه‌شه‌كردن و بوژانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه له‌و مۆزه‌خانه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای گرنگییه‌كه‌ی، به‌ته‌نها به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان و قه‌سابخانه‌كانی وه‌ك دیكۆمێنت تێدا تۆمار نه‌كراوه و نه‌پارێزراوه، به‌ڵكو ئه‌و بهڵگهیهشی تێدایه كه چۆن ده‌وڵه‌ت توانیویه‌تی دوای ئه‌وه ئاشتی و دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ خۆی بنیادبنێته‌وه.
سه‌قامگیریی سیاسی به‌شداربووه له به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی، به‌شێوه‌یه‌ك ڕواندا چه‌ندین كارگه‌ی ئۆتۆمبیل و جلوبه‌رگی ئاماده‌كراو و پیشه‌سازیی خۆراكی دامه‌زراندووه، هه‌روه‌ها به‌شداربووه له پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی و ته‌كنه‌لۆژیی و توانیویه‌تی مانگێكی ده‌ستكرد هه‌ڵبدات بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت بۆ كه‌رته گشتییه‌كان دابین بكات.
كۆتایی و ده‌ره‌نجامه‌كان
به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی سیاسی و پێشكه‌وتنی ئابووریی، كارێكی ئاسان نییه له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م به‌گشتیی و له كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا به‌تایبه‌تی، به‌هۆی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ئه‌م كیشوه‌ره به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنیت، له‌به‌رئه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه پێویستی به سه‌رۆكی هۆشیارو دیدی ستراتیژی و پلانی تۆكمه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌ژارییه‌وه بڕۆن بۆ بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی گشتگیر.
به‌هۆی ئه‌و ده‌ستكه‌وته بهدهستهاتوانهشهوه (كیگالی) پایته‌ختی ڕواندا چه‌ند نازناوێكی پێبه‌خشراوه، له‌وانه: (ئارامترینی ئه‌فریقیا، سومبولی تازه‌گه‌ری له ئه‌فریقیا، پاكترین پایته‌ختی ئه‌فریقیا، ئایكۆنی گه‌شه‌پێدان له ئه‌فریقیای نوێ). جگه له‌وه‌ی ئه‌و شاره میوانداریی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌فریقیای گرتووه‌ته ئامێز، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئاماژه‌ی ڕونن كه ئه‌و ئه‌زمونه نمونه‌ییه و هیچ زیاده‌ڕۆییش نییه كه به (پێشه‌نگی نمونه‌یی) وه‌سف بكرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و گریمانه‌یه هاتووه‌ته‌دی كه توێژینه‌وه‌كه‌ی لێوه هاتووه‌ته ئاراوه.
هێنانه‌دی ڕابوونی گه‌لان له‌ڕووی ئابوریی و سیاسیه‌وه به چاوپۆشیی له‌و دۆخه‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت شتێكی مه‌حاڵ نییه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ( ئه‌زمونی جیاوازی ڕواندا) سه‌لماندی. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی ڕابوون پێویستیی به ویستێكی ده‌سته‌جه‌معی كۆمه‌ڵ و سه‌ركردایه‌تییه‌كی دانا هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته.
ده‌سه‌ڵات توانی هۆشیارییه‌كی ڕۆشنبیری لای هاوڵاتیان دروست بكات. له كیگالی پایته‌خت، هه‌موو كۆتایی مانگێك هه‌موان بانگهێشتكراون بۆ ئه‌وه‌ی بچنه سه‌ر شه‌قام به دیاریكراوییش ڕۆژانی شه‌ممه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن له پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه دا، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو دوكان و بازاڕه‌كان داده‌خرێن و هاتوچۆكرنی ئوتۆمبیل ڕاده‌وه‌ستێت.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته كلتورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویستی به یاسایه‌ك نییه كه پابه‌ندیان بكات، به‌ڵكو خۆیان خۆیان پایهندكردوهو ئه‌وه‌ی له‌و كاره‌ش دوابكه‌وێت له چاوی هاوڵاتیاندا وه‌ك ناپاك له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌وه‌ی سه‌یره كه هه‌ندێك گه‌شتیار به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌و ده‌ستپێخه‌رییه گرنگه.
كاتێك ڕواندا به وڵاتێك داده‌نرێت كه به‌رزترین تێكڕای گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كه‌مترین بێكاری و به‌رزترین ڕێژه‌ی خوێنده‌واریی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیای تێدایه، ئایا ئه‌مانه ئاماژه‌ی گرنگ نین بۆ ئه‌وه‌ی ڕواندا ببێته نمونه‌یه‌ك بۆ وڵاتانی تر كه به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و گرفتانه‌وه ناڵاندویانهوه و ده‌ناڵێنن كه ڕۆژگارێك له ڕواندا هه‌بوون و هه‌مان هه‌نگاوه‌كانی ڕواندا بنێن و هه‌نگاوه‌كانیان تاوتوێ بكه‌ن؟
ده‌توانرێت سوود له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان و ڕێوشوێنه‌كان وه‌ربگیرێت كه حكومه‌تی ڕواندا كاری پێكردون، چ سیاسی بێت یان ئابوری، ئه‌م ئه‌زمونه پێشه‌نگ و ناوازه‌یه زۆر گرنگه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كێشمه‌كێش و ململانێ‌یان تێدایه، وه‌ك: (باشوری سودان، سوریا، یه‌مه‌ن، ئیراق و هتد …).
رواندا وه‌ك هیوایه‌كی لێهاتووه بۆ هه‌موو دۆخ و كێشه‌یه‌كی سیاسی كه پزیشكی سیاسی له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنیدا ده‌سته‌وه‌ستانه.
زانکۆی بەغداد/ کۆلێژی زانستە سیاسییەکان