ژاپۆنییه‌كان له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌وه بۆ داوای لێبوردن، به‌سه‌رهاتی كۆمه‌ڵكوژی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سینگاپوور له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه.
به‌درێژایی په‌نجا ساڵ زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی ژاپۆن، زۆرینه‌ی ئه‌كادیمیسته‌كان، به‌نزیكه‌یی هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ده‌یانه‌وێت ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی سووپای وڵاته‌كه‌یان له سینگاپوور و چین ئه‌نجامیدا باسنه‌كرێن. به‌هیوان به تێپه‌ڕبوونی نه‌وه‌كان ئه‌م كارانه له بیر بچنه‌وه و لێیان نه‌پێچرێته‌وه. بۆیه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌هه‌مبه‌ر هاوسێكانیاندا دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن. دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆك وه‌زیرانی سینگاپۆر لی كوان ی‌و واده‌ڵێت. له سه‌روه‌ختی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، سووپای ژاپۆن په‌لاماری هه‌ریه‌كه له بۆرما، سیلان، هیند، تایلاند، هیندی چینی، مالایاو سه‌نگافوره‌ی دا، به‌و هۆیه‌وه په‌نجا بۆ سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌كوژرێن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی سینگاپوور نزیكه‌ی (260) ژاپۆنی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له سینگاپوور ئه‌نجامیاندابوو حوكمدران، ته‌نها سه‌د كه‌سیان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو. سه‌رۆك وه‌زیرانی سینگاپور ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر ژاپۆنییه‌كان هه‌ستیانكرد كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، یان له هۆیه‌كانی ژیان و مانه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه مه‌حروم كراون، وابزانم ئه‌وان جارێكی دیكه وه‌كو ساڵانی (1942 – 1945) به هه‌مان گووڕوتین ده‌جه‌نگنه‌وه.
“شوباتی خوێناوی… سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵكوژییه‌كان”
كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی رۆژی (8/12/1941) دانیشتوانی سینگاپۆر له ده‌نگی بۆمباكانی ژاپۆن به‌خه‌به‌رهاتن. ئه‌وه سه‌ره‌تای په‌لاماره‌كانی ژاپۆن بوو كه به داگیركردنی ئه‌و وڵاته كۆتایی هات و ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی خایاند. یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سینگاپوور لی كوان ی‌و (1923 – 2015) ده‌ڵێت؛ ژاپۆنییه‌كان هه‌روه‌كو مه‌غۆله‌كانیان ده‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه و وه‌حشیگه‌رانه له‌دژی دوژمنه‌كانیان خۆیان پیشانده‌دا. جه‌نگیزخان و هۆزه‌كانی نه‌یانده‌توانی له‌وه زیاتر دڕنده بن. هیچ گومانم نییه ئه‌و دوو بۆمبه ئه‌تۆمییه‌ی كه له هێرۆشیما و ناكازاكی درا پێویست بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوونایه ئه‌وه به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتیانی مالایاو سینگاپوور ده‌كوژران، به ملیۆنان ژاپۆنیش تارومار ده‌كران. ئه‌و بۆ به‌ڵگاندنی وته‌كانی، ده‌ڵێت؛ ژاپۆنییه‌كان دانیان به‌وه‌دا نا له‌ماوه‌ی نێوان (18 – 22/ شوبات/1942) له (سوك چینگ) شه‌ش هه‌زار گه‌نجی چینیان كووشتووه. دوای جه‌نگه‌كه، لیژنه‌یه‌ك له ژووری بازرگانی چین ژماره‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له (سیگلاب)و (بنگۆل)و (چانگی) دۆزییه‌وه. ژماره‌ی كوژراوه‌كانیش له‌نێوان په‌نجا بۆ سه‌د هه‌زار كه‌س خه‌مڵێنرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، لی كوان نمونه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت؛ له ساڵی (1942) پۆلیسی سه‌ربازی سووپای داگیركاری ژاپۆنی، سه‌دو په‌نجا هه‌زار گه‌نجی چینی گه‌مارۆدا‌و ژماره‌یه‌كی زۆری لێ كووشتن. ئه‌وه‌ش له یه‌كه‌مین هه‌فته‌كانی داگیركردنی سینگاپوور له‌لایه‌ن ژاپۆنییه‌كانه‌وه بوو. له ساڵی (1962) له‌كاتێكدا كرێكاران خه‌ریكی كاری هه‌ڵكه‌ندن بوون له گه‌ڕه‌كی سیلابی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی دورگه‌كه‌مان گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه. دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت له‌و ناوچه‌یه‌دا چل شوێنی دیكه هه‌ن كه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵیان تێدایه.
ناوبراو سوپای ژاپۆن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان له‌كاتی خۆراده‌ستكردنی سینگاپورییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: سووپای ئیمپراتۆری له‌ڕوی تیۆرییه‌وه ده‌یتوانی پاساوی ئه‌وه بهێنێته‌وه كه ئه‌و كاره بۆ پاراستنی رژێم و قانوون بووه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ركوتكردنی به‌ره‌نگاری له‌دژی ژاپۆنییه‌كان بووه. به‌ڵام ئه‌وه تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی بێ ئابڕوانه بوو، چونكه له‌كاتی شه‌ڕدا نه‌بوو، به‌ڵكو له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه سینگاپوور خۆی راده‌ستكردبوو.
“سێ ساڵ‌و نیو داگیركاری”
كاتێك “لی كوان” یاده‌وه‌رییه‌كانی رۆژانی داگیركاری ژاپۆن به‌بیر ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت؛ له‌ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی داگیركاری ژاپۆنییه‌كان، كاتێك به‌ڕێككه‌وت ده‌مبینی هه‌ندێك ژاپۆنی ئه‌شكه‌نجه یان لێدان یان به‌دڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرد، هیوام ده‌خواست هه‌ر به‌ریتانییه‌كان فه‌رمانڕه‌وامان بوونایه. ئه‌و له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامدراون، باس له‌وه ده‌كات جۆرێك له هه‌ستی خۆشحاڵی لادروستبوه كاتێك شاره‌كانی هێرۆشیما و ناكازاكی ژاپۆن به بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردومان كراون. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت؛ ئه‌و كاره تاوانكارییانه‌ی سووپای ژاپۆنی له شوباتی (1942) له سینگاپوردا ئه‌نجامیدان، بۆ من هه‌ژێنه‌ر بوون، ره‌فتاره‌كانیان هێنده دڵڕه‌قانه بوو كه به خه‌یاڵی مرۆڤدا نه‌ده‌هات. بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو سینگاپوور له‌ناو ترس و تۆقاندن و زه‌بروزه‌نگدا ژیا. له‌و ناوچانه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا كه ژاپۆن داگیری كردبوو به ملیۆنان كه‌سیان كووشت.. ترس و تۆقاندنی سه‌رده‌می داگیركاریی، قووڵترین و به‌هێزترین هه‌ستێك بوو كه ژاپۆنییه‌كان له‌لای من و هاونه‌وه‌كانی من به‌جێیانهێشتبوو، ئه‌و یاده‌وه‌رییانه له ناخدا ناشۆردرێنه‌وه.. ئازاره‌كانی سه‌رده‌می داگیركاری هه‌ستی ترس و ركوكینه‌ی لا دروستكردبووم. به‌هۆی ئه‌و هه‌سته‌وه كاتێك ده‌مخوێنده‌وه كه ئه‌وانیش له شاره وێرانكراو و سووتاوه‌كانیاندا، دووچاری چ برسێتی‌و ئازارێك بوون، ئاهێكی “پێخۆش‌بوون” به‌دڵمدا ده‌هات.
ی‌و، ژاپۆنییه‌كان به‌وه پێناس ده‌كات كه خۆیان به گه‌لی هه‌ڵبژارده زانیوه‌و به چاوێكی سووك ته‌ماشای گه‌لانی دیكه‌یان كردووه. له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت؛ ژاپۆنیه‌كان خۆیان شه‌رم ده‌كه‌ن به ئاسیایی وه‌سف بكرێن، چونكه ئێمه‌یان له‌ڕوی نه‌ژاده‌وه به‌خوارتر له خۆیان و نزمتر له‌ڕووی شارستانییه‌ته‌وه داده‌نا. ئه‌وان خۆیان به وه‌چه‌ی خودای خۆر (ئه‌ماتیر ئاسوا) یان (میكامی ساما) داده‌نا، پێیانوابوو گه‌لی هه‌ڵبژارده‌ن، له چینی و هندی و مالاوییه‌كان تایبه‌تتر و جیاوازترن.
“لێپرسینه‌وه له تاوانبارانی جه‌نگ”
له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ، ژاپۆن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی تۆماری خۆی ده‌ستده‌كات به دادگایكردنی سه‌رانی جه‌نگ، به‌ڵام وه‌كو لی كوان ده‌ڵێت؛ تاوانباره ژاپۆنییه گه‌وره‌كانی جه‌نگ سزا نه‌دران. دادپه‌روه‌ری ته‌نها به‌سه‌ر كه‌مینه‌یه‌كدا په‌یڕه‌وكرا، زۆرێكیش توانییان له سزا ده‌ربازیان بێت.
بۆ ئه‌و وته‌یه‌شی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه؛ عه‌قید تسۆجی ئه‌و پیاوه‌ی فه‌رمانیكرد به كۆمه‌ڵكوژی (سۆك چینگ) دیارنه‌ما، ژه‌نه‌راڵ یاماشیتا (پڵنگی مه‌لایۆ) كه راستگۆ بوو له ناساندنی خۆی به سه‌ركرده‌ی به‌رپرس له كۆمه‌ڵكوژی ناوبراو، یه‌كه‌مجار گوازرایه‌وه بۆ مه‌نشۆریا و پاشان بۆ فلیپین، له ئه‌یلولی (1945) خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی ژه‌نه‌راڵ ماك ئارسه‌ر كرد. له مانێلا به تاوانی تاڵانكردنی شاره‌كه له‌سێداره‌درا، نه‌وه‌كو به تاوانی داننان به كوشتنی (50 – 100) هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان له سینگاپوور. پاشان ده‌ڵێت؛ نزیكه‌ی (260) ژاپۆنی له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له سینگاپوور ئه‌نجامیاندا حوكمدران، ته‌نها سه‌د كه‌سیان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
“له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن”
سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له قۆناغی دوای جه‌نگ له‌گه‌ڵ قوربانیاندا، لی كوان به‌راورد له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن و ئه‌ڵمانیادا ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت؛ هه‌ڵوێستی رێبه‌رانی ژاپۆن به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه سووپاكه‌یان له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌نجامیداوه، ناكرێت له‌گه‌ڵ رێبه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كاندا به‌راوردیان بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا دانیان به‌و تاوانانه‌دا نا كه ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌نجامی دابوون، داوای لێبوردنیشیان كرد، قوربانیه‌كانیشیان قه‌ره‌بوو كرده‌وه، مێژوی تاوانه‌كانی جه‌نگیان به نه‌وه تازه‌كانیان ناساند، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و هه‌ڵانه به‌دوور بگرن‌و دووباره نه‌بێته‌وه. رێبه‌رانی ژاپۆنی به‌پێچه‌وانه‌وه، هێشتا شێوازی هه‌ڵاتن‌و خۆدزینه‌وه‌و یه‌كلانه‌كردنه‌وه به‌كارده‌هێنن، ره‌نگبێ نه‌یانه‌وێت مه‌عنه‌ویاتی گه‌له‌كه‌یان لاواز بكه‌ن، یان سوكایه‌تی به پێشینانیان‌و ئیمپراتۆره‌كه‌یان بكه‌ن، هۆكار هه‌رچییه‌ك بێت، سه‌رۆك حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ژاپۆن كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی لیبراڵی بوون، نه‌یانتووانی له‌گه‌ڵ رابردوویاندا رووبه‌ڕوو بوه‌ستنه‌وه.
له‌به‌رانبه‌ر شاردنه‌وه‌و په‌رده‌پۆشكردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا، لی كوان رووی ره‌خنه‌كانی ته‌نها ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ناكات، به‌ڵكو ده‌ڵێت؛ به‌درێژایی په‌نجا ساڵ له‌دوای كۆتایهاتنی جه‌نگه‌كه‌وه، حكوومه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتی لیبراڵی ژاپۆنی، زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كانی ژاپۆن، زۆرینه‌ی ئه‌كادیمیسته‌كان، به‌نزیكه‌یی هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ده‌یانه‌وێت ئه‌م كاره سامناكانه ئاشكرا نه‌كرێن و باسنه‌كرێن. ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه، به‌هیوان به تێپه‌ڕبوونی نه‌وه‌كان ئه‌م كارانه له بیر بچنه‌وه‌و لێیان نه‌پێچرێته‌وه. بۆیه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌هه‌مبه‌ر هاوسێكانیاندا دان به تاوانه‌كانیاندا بنێن، ئه‌وان ده‌ترسن ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دووباره ببنه‌وه… له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره تۆقێنه‌رانه‌ی ژاپۆن له ساڵانی جه‌نگدا ئه‌نجامیدا، ته‌نها له ساڵی (1992)، كاتێك پارتێكی دیكه جگه‌له پارتی دیموكراتی لیبراڵی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، داوای لێبوردنی كرد.
لی كوان، روونیده‌كاته‌وه ژاپۆنییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه خۆیان له‌و ژه‌هره‌ی ناو سیستمه‌كه‌یان “پاك نه‌كرده‌وه”، هه‌ڵه‌كانی رابردویان به نه‌وه گه‌نجه‌كانیان نه‌ناساند. هه‌رچه‌نده هاشیموتۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له ساڵی (1997) له یادی په‌نجاو دووه‌مین ساڵه‌ی به‌كۆتا هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا به وشه‌ی “قوڵترین هه‌ستی مه‌خابن”، له ئه‌یلولی (1997) له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین به‌وشه‌ی “تووندی په‌شیمانی” گوزارشتی له مه‌خابنی خۆی كرد، به‌ڵام “ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی نه‌كرد كه چینییه‌كان، كۆرییه‌كان له رێبه‌رانی ژاپۆنیان ده‌وێت”.
لی كوان ده‌ڵێت؛ له‌و هۆكاره تێنه‌گه‌یشتم كه وای له ژاپۆنییه‌كان كردبوو به‌و پله‌یه دوودڵ بن و ئاماده‌نه‌بن دان به هه‌ڵه‌كانی رابردویاندا بنێن و داوای لێبوردن بكه‌ن‌و خۆیان له باره قورسه‌كه‌ی سه‌ر شانی ژاپۆن رزگار بكه‌ن، هۆكارێك هه‌ر ده‌بێت وایان لێ بكات حه‌ز به‌وه بكه‌ن داوای لێبوردن بكه‌ن. داوای لێبوردن واتای داننان به ئه‌نجامدانی هه‌ڵه، به‌ڵام گوزارشتكردن له په‌شیمانی ته‌نیا گوزارشتكردنه له هه‌ستی خودی هه‌نوكه‌یی.
له‌درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا، لی كوان ده‌ڵێت؛ ژاپۆنییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه كۆمه‌ڵكوژی (نانجینگ) روویدابێت، ئافره‌تانی كۆری‌و فلیپینی و هۆڵه‌ندی و ئه‌وانیتر رفێندرابن، یان ناچاركرابن كرابێتنه “ئافره‌تانی رابواردن” (گوزارشتێكی رێزدارانه‌یه بۆ وشه‌ی به كۆیله كردنیان‌و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ریان)، یان كرابێتنه هۆكارێك بۆ رابواردنی سه‌ربازانی ژاپۆنی له به‌ره‌كانی جه‌نگدا، یان له (مه‌نشوریا) دیله‌كانی جه‌نگیان له ئه‌زموونی چه‌كی بایۆلۆژی به دڕندانه به‌كارهێنابێت. له‌ناو دیله‌كاندا چینی، كۆری، مه‌نگۆلی و رووس و ئه‌وانیتر هه‌بوون، له هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌دا ژاپۆنییه‌كان دانیان به هیچ كامیاندا نه‌ده‌نا، ته‌نیا پاش ده‌ركه‌وتنی به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر له تۆماره‌كانی خۆیانه‌وه نه‌بێت، دواتریش هه‌ر به دوودڵی و خۆدزینه‌وه دانیان به به‌ڵگه‌كاندا ده‌نا. هه‌موو ئه‌وانه وایانكرد له‌باره‌ی نیازی داهاتووی ژاپۆنه‌وه هه‌میشه گومان هه‌بێت.. ئه‌گه‌ر ئه‌وان له رابردوه‌كه‌یان خه‌جاڵه‌ت ببن، ئه‌وه واده‌كات دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی كه‌متر بێت.
“له قوربانیه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات”
له (1965) سینگاپوور سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت و لی كوان ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی و له (1959 – 1990) له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا كارده‌كات تاوه‌كو ژاپۆنییه‌كان ناچار به داوای لێبوردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه بكات. هه‌روه‌كو خۆی ده‌ڵێت؛ ده‌بوو من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به ئاشكرا رابگه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ژاپۆنیدا بابه‌ته‌كه تازه بكه‌مه‌وه. له ئایاری (1962) بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی ژاپۆنم كرد. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران هایاتو ئایكیدا گرنگترین بابه‌تم باسكرد كه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی “قه‌رزی خوێن” بوو، یان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه بوو له ژاپۆن به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی سووپاكه‌ی له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌نجامی دابوو. ئایكیدا “داخ و مه‌خابنی راستگۆیانه‌ی” خۆی ده‌ربڕی نه‌ك داوای لێبوردن له‌وه‌ی كه روویداوه. وتی “گه‌لی ژاپۆنی حه‌زی به‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكاته‌وه، كه ده‌رهه‌ق به گیانی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه سه‌ریان تیاچووه”. بابه‌تی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی به كراوه‌یی به‌جێهێشت. ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ژاپۆن نه‌یانده‌ویست مه‌سه‌له‌ی داواكردنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه ببێته رێخۆشكارێك بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیانی دیكه‌ش بچن داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه بكه‌ن.
پاش سه‌ربه‌خۆیی سینگاپوور، له تشرینی یه‌كه‌می (1966) ژاپۆن وه‌كو مه‌سه‌له‌ی “قه‌رزی خوێن” بڕی په‌نجا ملیۆن دۆلار ده‌داته سینگاپوور، نیوه‌ی وه‌كو (مینحه)و نیوه‌كه‌ی تریشی به شێوه‌ی قه‌رز. ئیساكو ساتۆ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنه كه له‌پاش جه‌نگه‌وه سه‌ردانی سینگاپووری كردوه. له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “له‌ناو مێژوی ئاسیادا هه‌ندێ رووداو روویانداوه كه بۆ ئێمه ناخۆشن”. لی كوان ده‌ڵێت؛ وشه‌و واتاكانی قسه‌كانی له قه‌واره‌ی ئه‌و ماڵوێرانییه‌ی كه‌م ده‌كرده‌وه كه رووی‌دابوو. لی كوان له (1968) جارێكی دیكه سه‌ردانی ژاپۆن ده‌كاته‌وه، له‌م سه‌ردانه‌دا ئیمپراتۆری ژاپۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بینێ. ئیمپراتۆر له‌كاتی قسه‌كانیدا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێ بۆ هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی كه گه‌لی سینگاپوور له‌كاتی جه‌نگدا چه‌شتویانه.
“سه‌رۆك وه‌زیرانێكی جیاواز”
لی كوان باس له‌وه ده‌كات تاشیكی كایفۆ دوای ئه‌وه‌ی له (1989) ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، له مانگی ئایاری (1990)دا سه‌ردانی سینگاپوور ده‌كات، له وتارێكیدا خه‌می راستگۆیانه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه ده‌رده‌بڕێ كه ژاپۆنییه‌كان له رابردودا ئه‌نجامیانداوه، كه بووه‌ته هۆی ئازار و خه‌مێكی زۆر بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ده‌وڵه‌تانی ئاسیا و كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئارام. به‌ده‌ق ده‌ڵێت “گه‌لی ژاپۆنی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره ره‌فتارانه دووباره نه‌بنه‌وه كه ده‌ره‌نجامی تراژیدی خستووه‌ته‌وه”. لی كوان ده‌ڵێت؛ كایفۆ نه‌یگه‌یانده ئاستی داوای لێبوردن، به‌ڵام راشكاوانه‌و راستگۆیانه‌و ریالیستیانه قسه‌ی كرد. له‌كاتی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كایفۆ، لی كوان باس له جیاوازی نێوان ئه‌ڵمانه‌كان و ژاپۆنییه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت؛ كاتێك بانكدار و پیشه‌سازكارانی ئه‌ڵمانی سیڤی خۆیان بۆ كاركردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌موو جارێك ئاماژه به شاره‌زایی خۆیان له‌كاتی جه‌نگ و به‌شداریكردنیان له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ستالینگراد، یان به‌لژیكا ده‌نووسن، یان ئه‌و شوێنانه ده‌نووسن كه سۆڤییه‌ته‌كان یان ئه‌مریكی و به‌ریتانییه‌كان ئه‌وانیان تیادا به دیل گرتووه، یان پله‌ی سه‌ربازی خۆیان‌و وه‌رگرتنی میدالیای ئازایه‌تی ده‌نووسن، به‌ڵام سیڤی كه‌سانی ژاپۆنی هه‌میشه ئه‌و قۆناغه‌ی تیادا نانوسرێ كه ده‌كه‌وێته نێوان (1937 – 1945) وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و ساڵانه هه‌ر نه‌بووبن. هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه هه‌میشه له‌نێوان ژاپۆنییه‌كان‌و ئه‌وانیتردا له‌مپه‌رێك هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ستكردنێكی گوماناوی و بێ متمانه‌یی و دوودڵی دروستده‌كات”.
له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا لی كوان پێشنیار بۆ سه‌روه‌زیری ژاپۆن ده‌كات هه‌مان شێوازی ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ ناساندنی نه‌وه‌ی داهاتویان به مێژوه‌كه‌یان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه. كایفۆش به‌ڵێن ده‌دات راستیه‌كانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به نه‌وه‌ی گه‌نجان بناسێنێت، كتێب‌و مه‌نهه‌جه‌كانی قوتابخانه بگۆڕێت. لی كوان ده‌ڵێت: به‌ڵام كایفۆ بۆ كارێكی وا ماوه‌یه‌كی پێویست له پۆسته‌كه‌یدا نه‌مایه‌وه، تاوه‌كو ئه‌و كارانه بكات”.
له‌دوای كایفۆ، كیشی میازاوا ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیری ژاپۆن، له لی كوان ده‌پرسێت؛ ئایا ئه‌و “ئه‌سه‌فه‌ی” كایفۆ بۆتانی ده‌ربڕیوه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ده‌رونییه ئاڵۆزه پاك ببێته‌وه‌و رزگارمان بێت؟ لی له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت؛ ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی باشه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی بڵێین داوای لێبوردنتان كردووه. بۆیه میازاوا له كانونی دووه‌می (1992) وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران له یه‌كه‌م وتاریدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی یاسادانان “راستگۆترین مه‌خابنی‌و په‌شیمانی” بۆ ئه‌و ئازاره زۆر‌و دڵته‌نگییه ده‌گمه‌نه راگه‌یاند كه گه‌لانی ئاسیا‌و كه‌ناره‌كانی زه‌ریای ئارام به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندویانه.
“یه‌كه‌م داوای لێبوردن”
كاتێك (موری هیرۆ هۆسوكاوا) ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، به زمانێكی پاراو دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ژاپۆن دوژمنكارانه ره‌فتاری كردوه، داوای لێبوردنیش ده‌كات له‌و ئازار‌و ماڵوێرانیه‌ی كه هۆكاری بووه. ساڵی دواتر (تومیچی مورایاما) له (پارتی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی) له‌سه‌ردانیدا بۆ سینگاپۆر و له‌به‌رده‌م هه‌موو رێبه‌رانی ده‌وڵه‌تانی كۆڕبه‌ندی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌ڵێت؛ ژاپۆن پێویسته راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و كار‌و ره‌فتاره دوژمنكاری و كۆلۆنیالیستییانه ببێته‌وه. له یادی په‌نجا ساڵه‌ی كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا له ساڵی (1995)، جارێكی دیكه په‌شیمانی قوڵی ده‌رده‌بڕێ و راستگۆیانه داوای لێبوردن ده‌كات و ده‌ڵێت؛ پێویسته له‌سه‌ر ژاپۆن بیر له‌و ئازار‌و ژانانه بكاته‌وه كه بۆ ئاسیای دروستكرد. لی كوان ده‌ڵێت؛ مورایاما یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی بوو تاجه‌گوڵینه‌ی له‌به‌رده‌م گڵكۆی ئه‌و قوربانییه مه‌ده‌نیانه دانا، كه له‌كاتی جه‌نگدا له سینگاپوور تیاچوو بوون. ئێمه داوای ئه‌و كاره‌مان لێی نه‌كرد. ئه‌و گوتی ویستویه‌تی به‌و كاره‌ی هێمایه‌ك نیشانبدات بۆ ئاره‌زوی ژاپۆنیه‌كان له سه‌قامگیری و ئاشتی له داهاتوی ناوچه‌یه‌كدا كه تیایدا به‌رانبه‌ر ژاپۆنییه‌كان هه‌ستی دوژمنكارانه‌ی هه‌بووه.
له‌دوای خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كانی به‌رپرسانی ژاپۆن، لی كوان ده‌ڵێت؛ ئه‌و داوای لێبوردنانه‌ی هۆساكاواو مۆریاما (كه هه‌ردووكیان سه‌ر به حزبی دیموكراتی لیبراڵی نه‌بوون) درزی خسته ئه‌و هه‌ڵوێسته تونده‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌وه بینا كرابوو ژاپۆن هیچ كات داوای لێبوردن نه‌كات و حكوومه‌ته‌كانی پێشوو په‌یڕه‌وییان لێده‌كرد. هه‌رچه‌نده پارتی دیموكراتی لیبراڵی به‌خۆی داوای لێبوردنی نه‌كرد، به‌ڵام به‌شێك بوو له‌و حكومه‌ته هاوپه‌یمانییه‌ی كه مۆرایاما سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردو داوای لێبوردنی كردبوو.
سه‌رباری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و داوای لێبوردنی فه‌رمی به‌رپرسانی ژاپۆن، به‌ڵام لی كوان هێشتا له ئاینده‌ی ژاپۆن نیگه‌رانه، بۆیه ده‌ڵێت؛ پێموایه ئه‌گه‌ر ژاپۆنییه‌كان هه‌ستیانكرد كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، یان له هۆیه‌كانی ژیان و مانه‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه مه‌حروم كراون، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر گه‌یشتنی نه‌وتیان لێ ببڕێت، یان شتومه‌كێكی به هه‌مان گرنگییان لێ قه‌ده‌غه بكرێت، یان بازاڕه‌كانی هه‌نارده‌كردنیان له‌سه‌ر دابخرێت، وابزانم ئه‌وان جارێكی دیكه وه‌كو ساڵانی (1942 – 1945) به هه‌مان گوڕوتین ده‌جه‌نگنه‌وه. داهاتو هه‌رچیه‌كی بۆ ژاپۆن هه‌ڵگرتبێت، ده‌بێت كێشه‌ی لێبوردن خواستن به‌كۆتایی بهێنن.
سەرچاوە:
- لى كوان يو: قصة سنغافورة، ت: د.هشام الدجانى، منشورات دار العبيكان للنشر،الطبعة الاولى، السعودية، 2007.
- لی كوان ی‌و: له جیهانی سێیه‌مه‌وه بۆ یه‌كه‌م: چیرۆكی سینگاپۆر (1965 – 2000)، (بیره‌وه‌ری)، و: نه‌ریمان تالیب، له بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای فه‌رهه‌نگی ئه‌حمه‌دی خانی، چاپی یه‌كه‌م، سۆران، 2021.
- ماڵپه‌ڕی ویكیپیدیا.