جارێکیتر دادگای فیدڕاڵی ئێراق کە گەورەترین دەسەڵاتی یاساییە لە ئێراقدا، کێشەیەکی ئاڵۆزی ئابووری بۆ هەرێمی کوردستان هێناوەیە کایەوە، کە بڕیاری داوه به نادروستی ناردنی ئهو بڕه پارهیهی كه له چوارچێوهی دهستوور و یاساكان و، ههروهها رێكکهوتنهكانی نێوان حكومهتی ههرێمی کوردستان و حكومهتی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ ههرێمی کوردستان بنێردرێت”. رۆژی چوارشەممە 25-01-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی ئێراق، لەبارەی سكاڵایەک لەسەر بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئێراق و محەممەد مەیاحی، پارێزگاری واستەوە تۆمار کرابوون. ئەو دوو سکاڵاکارە، داوا دەکەن بڕیارەکانی ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و ژمارە (401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021)ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق هەڵبوەشێندرێنەوە کە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان.
ھەڵبەتە ھەر کەسێک کەمێک شارەزایی و بەدواداچونی سیاسی و یاسایی ھەبێت دەزانێت کە ئەم بریارە سیاسیە بەقەد ئەوەی یاسایی بێت، دەستی فشاری لایەنی سیاسی ئێراقی و تەنانەت دەرەکیشی پێوەدیارە. لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە ھەڵوەستەیەک بکەین، بگەرێنەوە بۆ بریاری پێشوتری ئەم دادگایە دژ بە ھەرێم و ھەڵوێستی لاوازی حکومەتی ھەرێم؛-
پێشتر بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق، سەبارەت بە نایاسایی بوونی، یاسای نەوتی هەرێمی کوردستان و فرۆشتنی نەوت بە سەربەخۆیی لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەروەها بڕیاری پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکاندا. ئەوە بوو گرفتێکی سیاسی نوێی بۆ دۆخە سیاسیە ئاڵۆزەکەی ئێڕاق و ھەرێم زیادکرد. لە دوای ئەم بریارەوە دادگای فیدراڵی ئێراق دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانی لەپێش چاوی ھاووڵاتییانی ئێراق وەک تۆمەتبارێک و لەیاسا دەرچویەک وێناکرد! لاوازی و بێ ھەڵوێستی ھەرێم لەبەردەم ئەم دادگایە پێشینەیەکی قەزایی لای ئەم دادگایە دروستکرد.
دەبوایە ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێ رێوشوێنی یاسایی و دەستووری بگرتایەتە بەر، دەیتوانی بیکردایە، بەڵام بێ دەنگی ھەڵبژاردو نەیکرد، ھەروەھا ھەندێ فشاری سیاسی و ئیداری ھەر لە راکێشانەوەی نوێنەرە کوردەکانی ئەو دادگایە و ھەرەشەی کشانەوە لە عەمەلییەی سیاسی کە نەیکرد، واتە ڕازییە بە بریارەکانی ئەم دادگایە.
ئەگەر بریارەکانی ئەم دادگاییەت پێ یاساییە و پێت پەسەندە نابێ شەرمنانە مامەڵەبکەیت، مادام حکومەتی ھەرێم بەپێی دەستوور دانی پێدانراوە، کەواتە مافی ئەوەی ھەیە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا داوای مافە رەواکانی ھەرێمی کوردستان بکات، دەتوانێ کە دەیان کێشە و دۆسیەی ھەڵپسێرا و ھەیە مافی ئەوەی ھەیە کە سکاڵای یاسایی بەرزبکاتەوە و لەرێی ئەم دادگایەوە مافەکانی خەڵکی ھەرێم بە دەستبێنن. ئەگەر دەرکەوت دادگا بەنیەتێکی خراپ و لایەنگیری پێوە دیاربوو مافەکانی نەسەلماندی ئەوکاتە دەتوانی بۆ ھەمو دونیای بسەلمێنی و رای گشتی لێ ئاگاداربکەیتەوە کە ئەم دادگایە ھیچ ئەرزشێکی نیەو بۆتە ھۆکارێک بۆ لێکترازاندن و ھەڵوەشاندنەوەی ئێراقی فیدراڵی.
بەڵام ھەڵەیەکی گەورەیە و نا لۆژیکی و نادروستە دوای ١٧ ساڵ لە پێکھێنانی بگوترێت دادگای باڵای ئیتیحادی نا دەستوورییە، لەبەر ئەوەی یەکێک لە دەسەڵاتەکانی ئەم دادگاکە بریتییە لە پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەلبژاردنە گشتییەکانی ئێراق و بوون بە ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕوانە دەستووری ئێراق مادە (٩٣) (حەوتەم). ھەروەھا ، مادە (٢) لە یاسای ژمارە (٢٥)ی ساڵی ٢٠٢١
گەر دادگاکە بە نا دەستووری ناوزەد بکرێت و ڕاست بێت کەواتە کۆی پرۆسەی سیاسی و یاسایی لە ئێراق دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە و سەرجەم ھەڵبژاردن و دواجار ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی ئێراق بە سەرۆکی کۆماریشەوە ڕەوایەتیان (شرعیە)یان نەبووە و نیانە.
بۆیە دەبێت بە ئاگابین و نەکەوینە ھەڵەی نالۆژیکی و خۆ بە دوربگرین لە ھەندێ لێدوانی کرچ و کاڵی سیاسی.
بەڵام لە ھەموو حاڵەتێکدا پێویستە حکومەتی ھەرێم، بەتایبەتی ھەر دوو حیزبی سەرکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رووبەروو بوونەوەی ھەر قەیرانێک لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند چ یاسایی بێت یان سیاسی بێت، دەبێت کێشە ناوخۆییەکان و لاوەکیەکانیان وەلاوەنێن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەنی حیزبی، ئەگەر بە ئاگانەیەنەوەو بەجدی نەکەونە خۆیان و یەکگرتوونەبن بە تایبەت لە پرسە چارەنوس سازەکاندا پێناچێت بەم وەزعەی ئێستایانەوە وابە ئاسانی بتوانن رووبەرووی ئەم قەیرانە یاساییە ببنەوە، چاوەروانی خراپتریشبن لەم دادگایە و ھەڵسوکەوتی چاوەروانکراوی حکومەتی بەناو فیدراڵی ئێراق بێگومان باجەکەشی ھاووڵاتیانی ھەرێم دەیدات.