ئەگەر لەسەر ئاینی زەردەشتی بمیننەوە.(١٥)
دیارە دەوڵەتی ساسانی بەم نامەیە رازی نابێت کە لەلایەن میرنشینێکی بچووکەوە بۆئیمپراتۆریەتێک هاتبێت وداوای لێبکات ببێت بەموسڵمان ووازلەئاینی کۆنی خۆیان بهێنن. بۆیە سەرئەنجام شەڕبووە باشترین بژاردەی هەردولاوتێیدا کورد ماڵوێرانی جەنگ بوو، هەم شەڕ لەسەرخاکی رووی داو هەم نەوەکانی بوونە سوتماکی جەنگ ودواتر شەڕگەیشتە قوڵای خاکی کوردستان.
جەنگی بەناوباگ تۆمارکراوە گۆڕی سەدان ئەسحابە لەکوردستاندا هەیە کەبەدەستی کورد کوژراون، سەرئەنجام دەوڵەتی ساسانی کوردی و وکورد لەبەردەم سوپای خێڵەکەی عارەب بارگاوی کراوبەئاینی ئیسلام وجیهاد وبەناوی خواوە کەوتن وبوونە ژێردەستەی دەوڵەتی عارەبی ئیسلامی، بۆیە کورد ناچار بووە ببێت بەموسڵمان. ئەویش بەچەند ڕێگایەک بووە:
یەکەم: کورد بەزۆر موسڵمان کراوە وەک لەجەنگەکانی فەتحدا دژی دەوڵەتی ساسانی کوردی ودوای روخانی ساسانی کوردیش بووەبە ژێردەستەی ئیسلام.
دووەم: بەناچاری ولەبەرنەدانی باج وسەرانە وردە وردە وازی لەئانیی زەردەشتی هێناو بووە موسڵمان، بەڵام جولەکە لەهەمووسەردەمێکدا باجی داوەو لەسەرئاینی خۆی ماوەتەوە.
سێیەم: بەئاشتی بەتێپەڕبوونی کات وردە ورودە کورد موسڵمان وبوە، هەم وەک ئەوەی باوباپیرانیان باوەڕداربووە، هەم کاریگەری ئاین ولاوازی ئایینەکانی تر وای کردوە کورد وردە وردە ببنە ئیسلام. لەگەڵ ئەمانەشدا ئاینەکانی تر برەویان هەبوو، بەڵام زۆر کاریگەرنەبوون وتەنها لەچەند ناوچەو شوێنیک قەتیس مابوون وەک زەردەشتی، یەزیدی ،مانی، کاکایی ویارسانی …دوای بەهێزبوونی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەردەمی راشدینەوەتا عوسمانی وسەفەوی ئاینەکانی تریش بەر زەبر و زەنگ کەوتن ولەژێر ناوی جیهادو کوفردا توانەوە تەناتەت کورد خۆیشی شەڕی کەمینە ئاینیەکانی کرد لەژێرکاریگەری ئیسلامدا وەک کۆمەڵکوژی ئیزدیەکان لە سەردەمی بەردخان ومیرنیشی سۆراندا کەدواتر باس دەکرێت وەک نمونەی زیندوی کاریگەری خراپی ئاین لەسەر تاک وسەرکردەومیرەکانی کورد.
لێرەدا بابەتەکەچەند رەهەندو لایەنێكی هەیە:
یەکەم: کورد نەیتوانیوە بەگشتی لەسەرئاینی خۆی بمێنێتەوەوبەرگری لێبکات وکەتۆتە ژێر هەژمونی ئاینی ئیسلامەوە.
دووەم: کورد لەوکاتەدا ولەدوای بەئیسلام بوونی لەوئاستەدانەبووە وەک پێوسیت لە ئیسلام تێبگات تەنها وەک موسڵمان ودڵسۆزی ئیسلام کاریان کردوە، بێئاگاولەوەی ئیسلام لەدووبەشی سەرەکی پێكدێت (العقیدە والشریعە) باوەڕو شەریعەت.
کورد لێرەدا وەک سەلەفیەک لەئیسلام تێگەیشتووە تەنها لایەنی بیروباوەڕەکەی وەرگرتووە و شەریعەتی فەرامۆش کردووە، حەقی بەسەر دەوڵەتداری ودەستەڵاتەوە نەبوە، لایەنی بیروباوەڕ بنەما وپایەکانی ئیسلام بووە، شەریعەتیش دەوڵەتداری و سوپاو یاساو کارگێڕی وباج وسنوروسیاسەت بووە، کورد هاتووە وەک سەلەفیەک دڵسۆز بۆخۆوا خواپەرستی وئیمانداری خۆی کردووە.
خۆی کردوە بەخزمەتکاری ئیسلام وخەلیفەکان وەک موجاهیدێک ئامادەی گیانفیدای بووە بەسەروماڵ لەرێی ئیسلامدا. ولایەنی شەریعەتی بۆعارەب وفارس وتورک جێهێڵاوە، هەمیشە وەک سۆفیەک چاوی لەماڵی سوڵتان وشاوخەلیفەبووە. نەیتوانیوە بەشێوەیەکی دورست لەئیسلام تێبگات وئیسلام بکات بەبەردەباز وپردێ بۆدروست کردنی دەوڵەتی ئیسلامی کوردی کەزیاتر مۆرک وشارستانیەتی کوردی وخۆماڵی پێوەدیاربێت. یان کورد لەدڵپاکی خۆی نەیتوانیوە ناپاکی لەئیسلام بکات تائەمڕۆباجی ئەوراستگۆی ودڵسۆزی وپاکیەی بۆئیسلام دەدات.
سێیەم: ئاین بۆخزمەتی گەل ونەتەوەهاتووەنەک نەتەوە بۆخزمەتی ئاین، هەربۆیە هەموو نەتەوەکان ئاینیان کردە قوربانی وخزمەتی نەتەوە، تەنیا کورد نەتەوەی کردە قوربانی وخزمەتی ئاین. پرسیارەکە لێردا ئەوەیە بۆچی کورد نەیتوانی ئاین بکات بە چەکێک بۆدروستکردنی دەوڵەتی کوردی ئیسلامی؟ بۆچی کورد نەیتوانی ئاین بکاتە خاڵی هاوبەش وچەتری یەکبوون ویەکخستنەوەی کورد لەکاتێکدا زۆرینەی کورد موسڵمانی سونی مەزهەبن؟ بۆچی کورد نەیتوانی وەک عارەب وفارس تورک، ئیسلام وخەلافەت بۆخۆی بەکاربهێنێت وکەڵکی لێوەرگرێت؟ بۆچی نەیتوانی لەئیسلام تێبگات یان ئەوتێگەیشتنە هەڵەیەی لەچیەوە وەرگرت کەدبێت کورد نەتوانێت ببێت بە خەلیفەو سوڵتانی جیهانی ئیسلامی؟ بۆچی نەیتوانی دەوڵەتی ئیسلامی کوردی دروست بکات تائێمەش وەکو گەلانی تر لەژێر چەتری ئیسلام دا یەک ئاین ویەک مەزهەب و یەک نەتەوەی یەکگرتومان هەبوایە.
لەسەدەکانی ناوەنددا لەسەردەستی دەوڵەتی ئیسلامیە یەک لەدوای یەکەکان کورد دەرفەتی یەکبوونەوەویەکخستنەوەی خاک وکلتوروجوگرافی ووڵاتی خۆی نەبوو، هەر بەژێر دەستی مایەوە رۆڵەکانی لەجەنگی ئیسلامدا کوژران وماڵ ئابوریەکەی تاڵان کراوەوساڵ لەدوای ساڵ سەرکوترکراوەو هەناسەی سەربەخۆی لێبڕاوە. هەربۆیە لە سەردەمی ئیسلامدا دەیان شۆڕش وراپەڕینی گەورەی کوردی لەناوچەجیاجیاکان ئەنجامدراوە دژی دەوڵەتی خەلافەت، بەڵام بەتوندی سەرکوتکراون و سەرکەوتونەبوون.(١٦)
بەشێویەکی وردتر لەسەردەمی راشدیندا بڕشتی لەبەربراوبووبۆهەستانەوە، دوای لە سەردەمی ئەمەویدا هەوڵی هەستانەوەی دەوڵەتی کوردستان درایەوە بەتایبەتی لە کۆتای دەستەڵاتی مەروانی کوردی لەرێگەی چەندین کەسەوە وەک ئەبوموسلم خۆراسانی وەک کوردێک توانی دەوڵەتی ئەمەوەی بڕوخێنێ ودەوڵەیکی نوێ دروست بکەن، بەڵام ئەم هەوڵەهەرلەسەرتاوەشکستی خوارد، چونکە هەرچی کرد خستیە چنگی عەباسیەکان ولەبانگهێشتکردنی بۆلای عەباسیەکان بەشێووەیەکی نا مرۆڤانە ئەیکوژن وبەرهەمی شۆڕشەکەی بۆئەوان ئەبێت.(١٧) لێرەشەوە یەکەم ناپاکی عەباسیەکان دژی کورد دەستی پێکرد وجارێکی ترکوردستان بووبەژێردەستەی خەلافەتی عەباسی عەرەبی شۆفێنزم.
لێردا دەپرسین بۆچی ئەبووموسلیم خۆراسانی ئەوەی کردی خۆی وەک خەلیفەی موسڵمانان رانەگەیاند وهەرچی کرد بۆخزمەتی عەباسی بوو؟ بۆچی کورد شایانی خەلافەت نەبوو یان لەژێرکاریگەری ئایندابووە؟ کە لەحەدیسێکداهاتوە (خەلافەت تەنهابۆئالوبەیتە) ئەمە تەنها کوردی پێهەڵخەڵەتاوە، جگە لەکورد کەس باوەڕی بەم وتەیەی پەیامبەرنەبوەونابێت، رەنگە هەڵبەستراویش بێت.
ئەم کارەی خوراسانی تەنها لەژێرکاریگری ئایندابووە وهیچی تروەک موجاهیدو سەربازێکی ئیسلامی کاری بۆعەباسیەکان کردووە، هەرچەندە دواتر لەسەردەمی عەباسیدا دەیان شۆڕشی کوردی ئەنجامدراوە، بەڵام هیچیان سەرکەوتنی یەکجارەکیان بە دەست نەهێناوە تادەوڵەتی کوردی دروست بکەونەوە، ئەگەرچی لێرەولەوێ میرنیشین ودەوڵەتی بچوک بچوک سەربەدەوڵەتی خەلافەت هاتنە دامەزراندن وئەمەش کاریگەری خراپی کردەسەر پەرتبوون ولێکترازانی کورد، سەرەڕای ئەوەی لەم کاتانەدا تەراتێنی هێزەکانی تر لەکوردستاندا ماڵوێرانی زۆری لێکەوتۆتەوە. تاهاتنی مەغۆل وتاتاروجەلائیری وتورک وتێکشکاندنی ئابوری و جوگرافی کوردستان.(١٨)
تەنانەت پەرتەوازەی کورد گەیشتە ئاستێ بەودەوڵەتانەش رێک نەخرانەوەکە بانگەشی سەربەخۆی کوردستانیان دەکرد، تەنانەت سەڵاحەدینی ئەیوبیش نەیتوانی هەمووی لەژێر چەتری دەوڵەتەکەیدا کۆبکاتەوەکەبەهیزترینیان بووە، ئەگەرچی دەوڵەتی ئەیوبی خۆیشی جێی پرس ولێکدانەوەی ترە، چونکە کورد لەسەردەمی سەڵاحەدینیش نەیتوانی هەستێتەوە وەک کورد یان دەوڵەتی نەتەوەی کورد دابمەزرێنیت وبتوانێت هەمووکورد یەکخاتەوەو لەچوارچێوەیەکی نیشتیمانی ونەتەوەی وئایینیدا ئاشتیان کاتەوە.
واتە ئەم هەوڵەی ئەیوبیەکانیش نەیتوانی خەونی کورد بۆ دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی میدیەکان بهێنێتە دی وزۆرینەی نەتەوەی کورد وخەڵکی کوردستان لە کیانێکی کوردی دالەقاڵب داتەوە لەکاتێکدا زۆرینەی کورد موسڵمان بوون. ئیتر پاساوەکان هەرچی بن، ئەگەرکێشەکە ئایینی وبرایەتی ئایینی بووە.
ئەی بۆچی عەرەب بەناوی ئاینیەوە دەوڵەتی بنەماڵەی ئەمەوی وعەباسیان دامەزراند و ئاینیان کردە بەردەباز بۆبەدیهێنای ئامانجی نەتەوەییان؟ ئەگەر بیانو ئەوەبێت سەردەمی نەتەوەیی نەبووە، سەردەمی بنەماڵە وئەمیری موسڵمانان بووە خۆ ئاین باشترین چەک بووە سەڵاحەدین بەکاری بهێنێت بۆدامەزراندی دەوڵەت وخەلافەتی ئیسلامی کوردی. وەک چۆن عارەب وتوک وفارس بوون بەخەلیفەی جیهانی ئیسلامی، باکوردیش ئایینی بەکاربهێنایە بۆیەکخستنەوەو یەکبوونی نەتەوەی خۆی.
بۆچی کورد نەیتوانی خەلافەتی ئیسلامی بۆخۆی قۆرخ بکات ودەورانی خەلافەت بەرکورد نەکەوت؟ ئایەکێشکە لەخودی کورد خۆیدابوویان ئاین رێگەی بەکوردنەداوە ببیتە خەلیفەوخەلافەت وەرگرێت، ئایە کورد لەوئاستەدانەبووە ببیتەخەلیفەی جیهانی ئیسلامی ئایە کورد پێاوێکی تیاهەڵنەکەوت خۆی بەگەورەوخەلیفەبزانێت؟ بۆجی سەڵاحەدین بانگەشەی خەلافەتی نەکرد بۆخۆی لەکاتێکدا سەردەمەکەی بۆبوون بەخەلیفەی موسڵمانان گونجاوگرنگ بووە؟ خەلیفە لەبەغداد زۆرلاوازبوو.
دیارە هۆکاری زۆر هەن بۆسەرنەکەوتنی دەوڵەتی ئەیوبی وەک دەوڵەتێکی بنەماڵەی و ئیسلامی کوردی، یەکەمین هۆکاریش ئەوەیە ئەمیش لەژێرکاریگەری ئایندابۆئیسلام و جیهانی ئیسلامی کاری کردووە، هەربۆیە ئەم سەرکردەیە وەک سەربازێکی ئیسلامی بۆخواکاری کردووە نەک بۆدامەزراندنی دەوڵەتی کوردی. ئەوەندەی بایەخی بە جیهاد وشەڕی خاچیەکان داوە بایەخی بەکێشە ناوخۆیەکان نەداوە. نەیتوانیوە کێشەناوخۆیەکان یەکخات وکورد کۆبکاتەوە لەژێر یەک دەوڵەتدا یەکیان بخات.
هەروەها ئەوەندەی سەرقاڵی قودسی پیرۆزو ئەوشوێنەبووە ئەوەندە خەریکی ئاشتکرنەوەی میرەکانی کورد وهۆزوبنەماڵەکانی کوردستان نەبووە. هەروەها هیچ کات لەپلان وبەرنامەی دا نەبوە وەک خەلیفەو سوڵتانی موسڵمانان خۆی رابگەیەنێت. تەنها وەک موجاهیدێک کاری بۆئیسلام کردووە. نەیتوانی سود لەوبۆشایە سیاسیە وەربگرێت و کورد بکاتە شانیشینێکی بەهێز.
دەبوو لەگەڵ خاچیەکان رێکبکەوتایە وپایتەختی خۆی بهێنایەوە بۆناجەرگەی دڵی کوردستان خەریکی یەکخستنەوە ورێکخستنەوەی خێڵەدابڕاوبەتروازەکانی کوردستان بوایە نەک رزگارکردنەوەی قودس کەهیچ بەهایەکی بۆکورد نەبوە و نابێت، تەنها ئەوەنبێت کەزیانێکی گەورەی بەکورد گەیاند بەوکارەی کەکردی، چونکە دابەش کردنی کوردستان لەجەنگی یەکەمی جیهانیدا ئەوباجەیە کەجیهانی مەسیحی وەک تۆڵەیەک لەکوردو نەوەکانی سەلاحەدینیان کردەوە.
هەروەها سەلاحەدین نەیتوانی ئیسلام وەک ئایدۆلۆژیایەک بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی ودەرفەتێکی گەورەی لەدەست دا،چونکە لەوکاتەدا بە ناوی جیهاد دژی سەلیبی وکافران ژمارەیەکی زۆری سەربازی نەتەوەکانی تر میرەکانی کوردستان لەریزی سوپاکەی دابوون، یان ئاسانتر بووکەگەلانی ناوچەکە بکاتە ژێردەستی خۆی وخۆی بەسەریاندا بسەپێنێ وەک خەلیفەی موسڵمانان. ئیتر ئەو دەوڵەتە درێژەی دەبووبۆشایەیەکی بۆ هیزەکانی ترنەدەهێشتەوە تابە ئاسانی کوردستان داگیربکەن وکەرت پەرتی بکەن.
لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێ سەرۆک هۆزودەستەڵاتداری کوردستان لەگەڵ سەڵاحەدین نەبوون وبگرەناپاکیشیان لێکردووە وەک سوڵتان مزەفەر.(١٩)
هەروەها زۆرێک لەدەوڵەتەکانی کوردستان لەسەدەکانی ناوەڕاستدا خۆیان بەبەهیزوخاوەن سوپاوسکەی پارە زانیوەو وتاری هەینیان بەناوی میرودەڵەتەوە خویندۆتەوە، بەڵام نەیانتوانیوە ئاین بنکەنەبنەمای یەکێتی نەتەوەیی بۆکورد هەربە پارچەپارچەکراوی ماوەتەوەوگەلانی ناوچەکە سودیان لەلایەنی سۆزی ئاینی کورد وەرگرتووە بۆبەرژەوەندی خۆیان.