“ساڵح قهلاب” نووسەر و وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری دەوڵەتی پێشووی ئەردەن زۆر گرنگی دەدات بە دۆزی کورد.
ھەندێک لەو بابەتەی وەردەگرین کە لە ڕۆژنامەی “الشرق الاوسط” بڵاوی کردووەتەوە و دەنووسێت:
– سەدەی ڕابوردوو، سەدەی بیستەم، کوردی تێدا مەحروم بوو لەمافی بەدەوڵەت بوون. وەک گەلانی ناوچەکەی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی کە بوونە دەوڵەت ئهو مافهی پێڕهوا نهبینرا. بەڵکو ئەم ھەزارەی سێیەمە بەویژدانتر بێت لە گەڵ نەتەوەی کورد دا.
– بەڵکو ئەو شەڕەی لە سوریا و عێراق و دەوروپشتی تورکیا ھەیە سەر لە بەدەوڵەتبوونی کوردەوە دەربکات و، لە (ئۆتۆنۆمی) باشتریان دەست بکەوێت.
– کورد وەکو غەیری خۆیان لەناو دەوڵەتی عوسمانیدا ون ببوون، بەڵام دوای ڕۆژئاوابوونی خۆری عوسمانییەکانیش کورد پارچە پارچە کران و کرانە ژمارەیەک لە حساباتی دەوڵەتەکانی ناوچەکەدا.
ویستی سەربەخۆیی لای قازی محمد و مەلا مستەفای بارزانی سەری لە کۆماری مەھابادەوە دەرکرد کە ستالینی سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو یارمەتی دەدان، بەڵام شای ئێران ئەو کۆمارەی خست و قازی محمدیشی لەسێدارەدا.
– ھەروەھا دەڵێ: کوردەکانی عێراق و ئێران، بەتایبەتیتر، ھەوڵی دروستکردنی دەوڵەتیان داوە، بەڵام شکستیان ھێناوە چونکە دەوڵەتانی ناوچەکە بەردەوام و تا ئێستاش مافی چارەی خۆنووسینی کوردیان ڕەت کردووەتەوە. ھەرچەندە کوردی عێراق وەک پێکھاتەیەکی عێراقی دانی پێدا نراوە، بەڵام تا ئێستاش مافی چارەی خۆنووسینیان ڕەت کراوەتەوە.
– لە تورکیا، ھەرچەندە ئەردوغان ھەوڵی داوە کورد لە ڕێکخراوێکی وەک ئیخواندا کۆبکاتەوە و لە گەڵ ئاڕاستە ئیسلامییەکەی ئیستای تورکیادا بگونجێن، بەڵام مافی چارەی خۆنووسینی کوردەکانی تورکیاش ھێشتا دوورە. دووریش نییە کورد لەم سەدەیەشدا وەک سەدەی پێشوو مافەکانی ون نەبێت.
– ھەروەھا دەڵێ: لە کۆتاییدا گەیشتوومەتە ئەوەی بلێم (کورد یەمەنییەکانی کۆنن). یەمەنییەکان وازیان لێھێنرا لەناو کێشە ئالۆزەکانی خۆیاندا ھەر خول بخۆن. کوردیش وازلێھێنراوە بۆ ئەوەی بەدەستی خۆی تاوێرەکان ھەڵکۆڵێت بۆ ئەوەی بگات بە مافە ڕەواکانی خۆی.
ئامادهكردن و وهرگێڕان: خالید ڕهنجدهر