• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 23, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    زانست بەبێ ئەخلاق

    ئەمریکا لە کارتی هێزەوە بۆ کارتی دۆلار

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

    قۆناغێکی دیکەی تەعریب لەکەرکوک

    قۆناغێکی دیکەی تەعریب لەکەرکوک

    ساڵێکی تر هات و هێشتا هەڵەبجە بێ نازە

    ساڵێکی تر هات و هێشتا هەڵەبجە بێ نازە

    ڕەنگە هاوردەی وزەی ئێراق لە ئێرانەوە کۆتایی پێبێت

    نەخشەی وزەو جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    چۆنیەتی پێكهێنانی (استحداث)ـی پارێزگای نوێ لە ئێراق

    چۆنیەتی پێكهێنانی (استحداث)ـی پارێزگای نوێ لە ئێراق

    تایبه‌تمه‌ندی كێشه‌ داراییه‌كانی کوردستان

    رووداوه‌كه‌ی بۆرسای توركیا، سته‌مێكی رێكخراو

  • شــیکار
    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی دووەم و کۆتایی

    پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی دووەم و کۆتایی

    ئاڵنگارییەکانی بەردەم دیموکراسی‌ تەوافوقی لە ئێراق

    ئاڵنگارییەکانی بەردەم دیموکراسی‌ تەوافوقی لە ئێراق

    جیابوونەوە وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی

    جیابوونەوە وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی یەکەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی یەکەم

    پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی یه‌كه‌م

    پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی یه‌كه‌م

    نوێترین بەڵگەنامەی نهێنی ئەرشیفی ڕووسیا

    نوێترین بەڵگەنامەی نهێنی ئەرشیفی ڕووسیا

    ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێت چ جۆره‌ ئێراقییه‌ك دروست بكه‌ن؟

    ئه‌مریكاییه‌كان ده‌یانه‌وێت چ جۆره‌ ئێراقییه‌ك دروست بكه‌ن؟

    ناکۆکییەکانی نێو ماڵی بزووتنەوەی تاڵیبان

    ناکۆکییەکانی نێو ماڵی بزووتنەوەی تاڵیبان

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی

    ئەلێکساندر ژابا و مەلا مەحموودی بایەزیدی

    ئەلفبێی کوردی یان ئەلفبێی لاتینی

    ئەلفبێی کوردی یان ئەلفبێی لاتینی

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی شــیکار

جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
كانونی دووه‌م 31, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
جەللاد لەنێوان بەرداشی جەنگاوەریی و کۆیلەییدا
0
هاوبەشکردنەکان
5
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

شوناسی جەللاد بە دەمامکەوە دەناسرێت، ئەو حەز دەکات لە ژێر سێبەر(the shadow)ە1 کەی دا بمێنێتەوەو بە دوای رەشایی و تاپۆی سێبەرەکەی کەوێت؛ ئەمەش هۆکارێکی دەروونییە بۆ هەڵبەستنی دەمامک و “خود” شاردنەوە و “ئەویدی” کوشتن، واتە رێکخستنێکی سایکۆلۆژییانەی پرۆسەی قوربانیکردن و خولقاندنی شوناس و کارئەکتەری قوربانی و هاوکات شکڵ گرتنی کەسایەتی و ئەکتی جەللادیش.

“جەللاد” ئەو کەسەیە کە ئارەزووە(desire) تاریکەکانی خۆی لەرێگەی “قوربانی”یەوە تێر دەکات و زۆر کات ئەم تێرکردنی ئارەزووەی بە بێ دەمامک و لەدەرەوەی “سێبەر” ئەنجام نادات، ئێمە نموونەی جەللادی بێ دەمامک و روخساردیارمان لە مێژوو دا زۆر کەمە، ئەوەیش کە لە جیهانی ئێمە وەکوو جەللادی دیار و بە روخسار قامک خراوەتە سەری (بۆ نموونە سەدام حسێن، عەلی حەسەن مەجید، مولازیم موحسین و…) تەنها یەکێک لە روخسارەکانی جەللاد بووە و زۆرتر ئاماژەیەک بووە بە لایەنە خوازەیی (metaphoric)و سەمبوولییەکەی جەللاد.

جەللاد هەمیشە بە خۆی و شمشێرەکەیەوە، بە خۆی و چەکەکەیەوە، بە خۆی و ئامێری جێبەجێکردنی ئارەزووەکەیەوە “بەڵام بە دەمامک و بێ روخسار” دەردەکەوێت. ئارەزوویەکی ژێرەوانکێ و گڕاوی کە بە هۆیەکی ئایدۆلۆژیی، سیاسیی، دەروونی یان پەروەردەیی ختووکە دراوە و و هەڵخڕێندراوە و دەبێ تێر بکرێت، ئارەزوویەک کە دەبێ بە خوێن و ترس و سامێک کە دەیخاتە روخسار و و جەستە و دوا نیگای چاوی قوربانیی تێراو بکرێت، خاڵی گرینگ و سەرنج راکێش لێرەدا ئەمەیە کە سەرچاوەی ئارەزووەکان نەست و ناوشیارن بۆیە دوورن لە پانتای وشیاری و توانستی عەقڵ و وزەی تێڕامانی مرۆڤ. بەڵام بەتەواوەتی لە ژێر کۆنترۆڵی وشیاریی بەدەر نین.

لەم هاوکێشەیەی نێوان ئارەزوو(desire)، وشیاریی(The conscious)و ناوشیاری (The unconscious)دا “بەجەللاد بوون” وابەستەی ململانێ و کێشمەکێشی نێوان ئەم سێ جەمسەرەیە. لەم پرۆسێسەدا جەللادبوون یان قوربانیبوونی “جەللاد” ئاراستەکەی دیاری دەکرێت. واتە بیرکردنەوە لەم پرسیارە کە جەللادەکان تا کوێ قوربانی سیستەمێکی پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی و کەلتووری ناتەندرووست و دژەژیان و مەرگ دۆستن؟بە زمانێکیتر جەللادەکان تا کوێ بەرپرسن؟وەڵامی ئەم پرسیارانە و دەلالەتەکانی باسی زۆر هەڵدەگرێت و من لێرە ناپەرژێمە سەری و تەنها هەندێ لایەنی دەروونی رۆحی جەللاد و ململانێیەک کە لە نێوان جەللاد و قوربانی لە ئارادایە باس دەکەم.

جەللادێک کە پێدەچێت خۆی نەزانێ چ ئارەزوویەک دەیجووڵێنێت و “قوربانی” تەنها وەکوو ژەمێکی پێویستی ئارەزووەکەی دەروون و هەناوی ببینێت و وەکوو هایدرا2 و مارێکی چەندسەر و چڵێس و بەشەهوەت بجووڵێتەوە، ئەم دۆخە دەروونییە وێنەیەکی بەدەوی و بیکر و راستەوخۆمان لە جەللاد بۆ دەخاتە روو. ئەم حاڵەتە دەروونییە ئاماژەیە بۆ تێکچوونی پێکهاتی وجوودی کارئەکتەری جەللاد و شێوانی باڵانس و هاوسەنگی لە نێوان دوو جومگە و جەمسەری گەورەی دەروونیی ئەو واتە “وشیاریی و ناوشیاریی”. لێرە دایە دەتوانین باسی ئەوە بکەین کە جەللاد مرۆڤێکە کە هەموو هێزی وشیاری(The conscious) خۆی وردە وردە و لە پرۆسەیەکی درێژماوە دا دۆڕاندووە و ئەوەی کە ئێستە ئەوی زیندوو راگرتووە لایەنی ناوشیارانە(The Unconscious) ی دەروون و خەون و خواست و ئارەزووە تاریکەکانی دۆزەخی ناوشیاری ئەون. ئەگەر بە روانینێکی یۆنگی3 مرۆڤ وەکوو جەنگاوەری نێوان دوو پانتای وشیاریی و ناوشیاریی بزانین و ئەم جەنگاوەرە ئەرکێتی باڵانس و هاوئاهەنگییەک لە پێوەندی خۆی لەگەڵ واقیع و جیهان لەم هاوکێشەیە دا درووست بکات، ئەوا جەللاد لێرە دا ئەو کەسەیە کە چەکی جەنگاوەرانە و ئینسانیی خۆی دێر زەمانێکە فڕێ داوە و لە هیوا و خەونی ئەوەی کە باڵانسێک لە نێوان “خود” و واقیع و جیهان درووست بکات دەستی شوشتووە و هیچ باوەڕێکی “رۆشن”ی بە داهاتووی ئەم جەنگە سەپێنراوەی نێوان وشیار و ناوشیار نییە و پێشوەخت خۆی داوە بەدەست تاریکیی و هێزە نەناسراو و لەبن نەهاتووەکانی لایەنی تاریک و رەشی زەینی ناوشیارەوە؛ هەر بۆیەشە لە هەناو و باوەشی “سێبەر” دا دەژی، “ئەو” پێش لەوەی رۆحی جەنگاوەرانە فام بکات بۆ ئەوەی ئەم باڵانسە درووست بکات، رۆحی “کۆیلەیی” لای خۆی پەسند کردووە و پێڕەوی دەکات، بۆیە ئەگەر بپرسین جەللادەکان لە کام سەرچاوەوە ئاو(تۆ بڵێ خوێن!) دەخۆنەوە ناتوانین سەرچاوەیەکی تاقانە، تاک یان کارئەکتەر و کەسایەتییەکی ئاسایی و ئینسانی بۆ دیاری کەین چوون لەبنەڕەت دا ئەم لۆژیکە بۆ ناسینی بنج و بناوانی خیلقەت و سەرهەڵدانی جەللاد هەڵەیە یان لانیکەم لۆژیکێکی بەرتەسک و ئایدۆلۆژیکە.

روانینێکی هەڵەیە ئەگەر هیتلەر، مۆسۆلینی، سەدام حسێن و…بە باوکی تاقمێکی زۆر “وردە جەللاد”و شمشێر بەدەستە بێ دەمامکەکان بزانین، بەڵکوو ئەمانەش سەر بە حەڵقەی هەمان رۆحی کۆیلەیەتی و ناجەنگاوەریانەن کە تەنها جیاوازییان لەگەڵ جەللادە جێ بەجێکارەکان نەبوونی دەمامکێکی دیار و بینراوە! ئەم جەللادە بێ دەمامک و روخسار دیارانە رەنگە خۆیان کوڕی گەورەی “کەڵە جەلاد” و جەللادی مەزن بن بەڵام هیچ کات ناتوانین وەکوو باوکی راستەقینەی جەللاد ناوزەدیان بکەین، بەڵکوو دەبێت بزانین کەڵەجەللاد و جەللادە مەزنەکە واتە باوکی هەموو جەللادەکان لە شوێنێکی دووردەست تر و سەرچاوەیەکی تاریکتر بوونی خۆی وەردەگرێت، هەر چەند جەللادی مەزن، باوکی جەللادەکان و…تەنها دەربڕینێکی میتافۆریک و خوازەییە و ئاماژەشە بۆ پاڵنەر و لێخوڕ(Drive)ێکی دەروونی کە لە قووڵاییەکانی نەستی دەستەجەمعی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت.

بۆیە ئێمە لێرە دا لە ئاستی دەربڕین و زمان دا بەگشتی دەتوانین باس لە دوو جۆرە جەللاد بە دوو ماهییەتی جیاوازەوە بکەین.

١/ جەللادی مەزن: ئاخێزگەی سەرهەڵدانی ئەم جەللادە کز و کوێربوونی زەینی وشیار و بەرەڵڵاکردنی هەموو تاریکیی و سێبەرەکانی زەینی ناوشیارە بەبێ هیچ فیلتەرکردن و هەڵسەنگاندنێک، من ئەم جەللادە مەزنە ناودەنێم جەللادی میتافیزیکی یان بانزەمینی، کە ریشەی لە مێژووی کەونینەی دەروون و سایکۆی مرۆڤ دایە و بە شێوەی کۆنەچەشن یان ئارکی تایپ(archetype)ی سێبەر پێناسە کراوە و دەرکەوتووە.

٢/ جەللادە گچکە و وردەکان یان وردە جەللادەکان: ئەم جەللادە خۆی دابەش دەبێتە سەر دوو شیوەی “دەمامکدار” و “بێ دەمامک”. هەندێکیان بێ دەمامکن (وەکوو هیتلەر، مۆسۆلینی، سەدام حسێن، هیمللەر)و هەندێکیان دەمامک دارن وەکوو هەموو ئەو جەللادانەی کە سیستەمە سیاسییە ئایینی و ئایدۆلۆژی و دیکتاتۆرییەکان بەرهەمی دەهێنن و ئێمە تەنها سێبەر و دەمامک و تاپۆیان لە زەینمان دایە (وەکوو هەموو شمشێر بەدەست و سەربڕەکانی داعەش و تالیبان و سەربازە زۆڵ4 و بێ دایک و باوکەکانی بەعس یان وەکوو ئەو جەللادانەی کە عەبدووڵڵا ئۆجەلانیان لە ناو فڕۆکەکەدا دەگواستەوە و هەموو بە دەمامکەوە بینیمان! کە چۆن بەدەست کوتانی یەکتر شادی خۆیان دەردەبڕن! کە ئەمەش بەرلەوەی شادیکردن بێت بۆ ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی، خۆشنوودی و شاگەشبوون بوو بۆ تێرکردنی ئارەزوویەکی رەش کە لەلایەن سیستەمێکی سیاسی-ئایینییەوە هان دراوە. بۆیە ئەمانە ناو دەنێم جەللادی زەمینی. ئەم جەللادە ئەگەرچی ئامرازی بەرهەست و و زەمینی و ماتریاڵی جێبەجێکردنی رووداوێکی سامناک بەناوی قوربانیکردنە بەڵام لەپێوەندی توندوتۆڵ و بنەڕەتیدایە لەگەڵ جەللادە مەزن و میتافیزیکییەکەی دەروون کە پێشتر ئاماژەم پێدا. واتە لە سەرچاوە بانزەمینی و میتافیزیکییەکەیانەوە رێنومایی وەردەگرن و بەپێی لێخۆڕ(Drive)و لۆسە (اهرم)ی ئارەزووە تاریکەکانی جیهانی ناوشیار و لایەنە نەناسراو و بانزەمینی و سیحرئاوییەکەیەوە دەجووڵێتەوە و خوێن دەکات بە میحرابە قودسییەکەی دا.

لەم هاوکێشەیە دا وێنەی جەلادانێکی زەمینی وەکوو عەجاج تیکریتی بەسەرهاتێکی سەیر و تایبەتی هەیە. عەجاج تیکریتی بەرپرسی ئەشکەنجەگا و گەورەزیندانی سامناکی نوگرە سەلمان بوو، ئەو شوێنەی بە سەگە دڕ و گەورەکانی کە لە ئەندازەی ئەسپەکان دا لە زەینی قوربانیانی رزگاربووگ! ماوەتەوە، ناوبانگی دەرکردووە. عەجاج لەو جەللادانەیە کە ئەگەرچی لەرێگەی هەموو میکانیزم و دام و دەزگا تۆقێنەر و ترسێنەرەکانی بەعسەوە هەوڵ درا دەمامکەکەی لانەبرێت و بە بێ روخساریی و نەناسراوییەوە بمێنێتەوە بەڵام لە دواجار دا (هەرچەند درەنگ) دەمامکەی لابرا و روخساری ئینسانی و گۆشتینی بە سمێڵ و جل و بەرگێکی نەجمە داری بەعسی دەرخرا و تابۆ و تەلیسمەکەی شکا. شتێک کە بووە هۆی ئەوەی ئەم دەمامکە لابچێت و روخساری سادە و حەماسەتی گاڵتەجاڕانە و پاڵەوانێتیی ئایرۆنیکی عەجاج دەربکەوێت وشیاریی و ترس شکانی قوربانیانی دەستی ئەو جەللادە و شێواندنی بەشێک لە هاوکێشە زەمینی و بانزەمینییەکەی نێوان گەورەجەللاد و وردە جەللاد بوو، واتە تێکچوونی پێوەندی داسەپاوی لایەنە سێبەریی و میتافیزیکییەکەی جەللاد لە گەڵ لایەنە بەرهەست و دەمامک دار بەڵام زەمینی و ئینسانییەکەی جەللاد بوو.
دوای ئەم تێکچوون و شێوانە شوناسی جەللاد وەکوو مرۆڤێک کە کەسایەتی بووە بە چەند فاق و لەتەوە دەردەکەوێت، بێگومان جەللادە بە دەمامکەکان وەک وتمان دوای دۆڕاندنی پێش وەختی رۆحی جەنگاوەرانەی ئینسانی خۆیان و قبووڵکردنی رۆحی کۆیلەیی و فەرمانبەرانە لە جیهانێکی پڕ لە ترس و مۆتەکە دا دەژین، عەجاج بۆیە ئەو دەمامکەی تا ئێستە بەروخسارەوە مابوو چوون رۆحی ترسنۆکی و کۆیلەکارانەی خۆی پێدەشاردەوە و لە لایەکیتریش بەو بێ روخساریی و نادیارییەیەوە دەیوەیست لایەنی بانزەمینی و میتافیزییکی جەللاد کە نەناسراوی، نادیاریی، بێ روخساریی بوو بۆ قوربانی و لەهەمبەر قوربانی زەقتر بکاتەوە کە ئەمە بەشێک لە ستراتیژ و سیاسەتی جەللادە بۆ هەیبەت و هەیمەنە بەخشین بە خۆی، شتە نادیار و بێ روخسارەکان هەمیشە مایەی ترسێکی ئەفسووناوی و “کۆیلەکەرانە” و میتافیزیکی بووگن، شتگەلێک وەکوو “با”، “بۆن”، “خودا” و…کە هەندێکیان هەمیشە و لە رۆژگارە کەونینەکان دا وەکوو هێز سەرچاوەی تۆقاندنی کۆمەڵە ئینسانییەکان بووگن و لە هەمان کاتیش دا سیستەمێک بوو بۆ راگرتن و کۆنترۆڵکردنی زاڵمانەی کۆمەڵگا.
جەللادانی وەکوو عەجاج دەیانەویست بە نەناسراویی و نادیاریی بمێننەوە بۆ ئەوەی سام و هەیبەتی گەورە جەللادێکی خوازەیی و سەمبوولیک وەربگرن و وێنا و هەیکەلێکی بانزەمینی و پڕ هەیبەت و تۆقێنەر لە خۆیان بۆ قوربانی نیگار بکەن، ئەمە ئەو دووفاق و لقەی روخساری بەدەمامکی جەللادە کە دژوازییەک لە کەسایەتی و تێکچوونێک لە هەناو و دەروونی “ڤی” دا ئاشکرا دەکات. ئەو دژوازییەی کە لایەنێکی لە ترسنۆکی جەللادەوە سەرچاوە دەگرێت و لایەنێکیشی لە حەز و تاسەی بۆ “بەخودا بوون” و بانزەمینی دەرکەوتن لە رێگەی سام و ترسی دەمامکەکەیەوە، بێگومان لەم هاوکێشەیە دا رۆڵی قوربانی وەکوو ئۆبژە و بوونەوەرێکی پلە دوو و بەستراو  و تۆقێنراو هەڵگری باس و خواسی زۆرە بەڵام لێرە دا بەزۆری پەرژاوینەتە سەر جەللاد و لایەنە زەمینی و بانزەمینییەکانی. دوو وێنەی عەجاج تیکریتی بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری دۆستانی کەناڵی”رووداو” لە قووڵاییەکانی بیابان و لمستانەکانی نوگرە سەلمانەوە شوێن پێیان گرتووە تا بەغداد و شوێنەکانیتر و لە دواجار دا بە ناو گومانی دەیان نیگای ترسنۆک و تۆقیو و جەنگاوەر و پێشمەرگە و زیندانی دا تێپەڕیوە تاکوو ساغ بۆتەوە و دۆزراوەتەوە، عەجاج کە خەریکە مارێک بە زیندوویی دەخوات و وا دەردەکەوێت لە فێرگەیەکی سەربازی تایبەت بێت، ئەو لەو وێنەیە دا وا بە حەماسەت و پاڵەوانێتی و هەیبەتەوە مارەکە دەخوات وا دەزانێت بەسەر لایەنێکی رەش و سامناکی سرووشت و قووڵی بیابان واتە (مار)دا زاڵ بووە و کردوویە بە ژەمێکی سادەی “خۆی”، بەڵام پێدەچێت قەت بیری لەوە نەکردبێتەوە کە خۆی پێشوەخت کۆیلەو خڵەفاو و ترساوی رەش مارە گەورەکەی دەروونی بووبێت و ئارکی تایپی سێبەر (Shadow) هەموو دەروونی خواردبێت، لە وێنەیەکی دیکەدا دیسان عەجاج خەریکە کەروێشکێک بە زیندوویی کەوڵ دەکات کە هەمان حەماسەت و پاڵەوانێتی بەتاڵ و روخساری پڕ هەیبەتی بۆشی تێدایە و خەریکە ترسی خۆی لە رێگەی کوشتن و قوربانیکردنی کەروێشک دەشکێنێت بۆ ئەوەی دواتر لە سەر شانۆی کوشتنی قوربانییە مرۆیی و نائاژەڵییەکان چاوی “نەترووکێت”، چوون جەللاد لە دواجار دا بەدەمامکیشەوە چاوی هەر دیارە و وردە جەللادەکان هەوڵ دەدەن ترسنۆکییەکەیانی تێدا بسڕنەوە و لە جێگەکەی دا هەیبەت و قووڵایی و ناکۆتاییەکی وەهمی دابنێن، کە بێگومان قوربانییە وشیار و جەنگاوەرەکان هێندە بەدەسەڵاتن لە دوا چرکەی ژیانیشیان دا دژوازیی و کەمایەسی و نزمی جەللاد دەبینن و بە پێکەنین و بزەیەکی تاریک و تاڵ و لەهەمان کات دا درەوشاوەوە بەرەو پێشی مەرگ دەچن و چاو دەبڕنە نێو چاوانی جەللادەکانیان؛ لە رێگەی چاوانی بێ دەمامکی جەللادەوە ترس و بۆشاییەکەی هەناوی بەدی دەکەن بۆیە بزە دەیانگرێت، ئەم قوربانییە کاشیف و بوێرانە ئەوانەن بەر لەوەی جەللاد بیانکوژێت و وەکوو ئۆبژەیەکی قوربانیکراو ناویان لە زەینی خۆی دا تۆمار بکات، خۆیان “پێشێ” “مەرگ”(پێشمەرگە!) دەکەون و جەللاد دەخەنە دۆخێکی کۆمیدیی-تراژیکەوە. قوربانییەکی کاشیف و سووژە و بکەر کە نیگاکەی لە شمشێری جەلادەوە دەگوازێتەوە بۆ ناوچاوانی جەللاد و ترس دەگوازێتە سەر بوێری، دەرکەوتەیەک لە ناوشیاری دێنێتە سەر ئاستی وشیاریی! لە تەسلیم بوون و کۆیلەییەوە پێ دەنێتە ناو زیت بوون و جەنگاوەرییەوە! حیکایەتی جەللاد بە ئاراستەی زەینی قوربانی پێکهاتی دەشکێت و ماناکانی دەگۆڕێت!بۆیە دەتوانم بە روانینێکی نیتشەییەوە بڵێم لەرووی هەیمەنە و هەژموونییەوە جەللاد و قوربانی هاوزا و هاوپشتی یەکەن!

پەراوێز و سەرچاوەکان:

1-یونگ، خدایان و انسان مدرن، ێ‌نتونیو مورنو؛ ترجمەی داریوش مهرجویی، نشر مرکز، چاپ ششم 1390 ص 52

2-لە ئوستوورە کۆنەکانی یۆنانی کەونارا بەواتای مارێکی چەند سەر و دڕندەیەکی سامناک هاتووە، هەر کاتێک سەرێکی بپەڕێت سەری تازە دەڕوێتەوە لە سەر لەشی

3-کاریک گۆستاڤ یۆنگ، (۱۸۷۵ – ۱۹۶۱) دەروونناس و بیرمەندی بەرەچەڵەک سویسرایی

4-زۆڵ: بەمانای بێ شوناس یان شوناس نادیار

5- گوستاو یونگ،کارل؛ انسان در جستجوی هویت خویشتن، ترجمە محمود بهفروزی، گلبان، چاپ سوم 1387

6-نیچە، ویلهلم فریدریش؛ چنین گفت زردشت؛ترجمە داریوش ێ‌شوری، تهران، ێ‌گە 1375

پۆستی پێشوو

پرۆسەی بە جیهانیبوون لەبەردەم پێداچوونەوەدا

پۆستی داهاتوو

ساڵح قه‌لاب بۆ ده‌وڵه‌تێكی كوردی دێته‌وه‌ ده‌نگ

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟
شــیکار

دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

ئازار 21, 2023
20
هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم
شــیکار

هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

ئازار 19, 2023
12
پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی دووەم و کۆتایی
شــیکار

پاندۆمیی فانتێزییه‌کان له‌ فه‌زای دیستۆپیایی: به‌شی دووەم و کۆتایی

ئازار 19, 2023
7

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە