ساڵی 2004 (موقته‌دا سه‌در) و لایه‌نگرانی، چوارده‌وری ماڵی (عه‌لی سیستانی)ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌یان ته‌نی و دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللە.
له‌وه‌ش زیاتر، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، كه وێنه‌ی ڕووشۆرێكیم له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌سته‌یه‌ك له پیاوانی ئایینیی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف له رێکەوتی 18-5-2004 ده‌ریانكردووه، (موقته‌دا) هه‌ڕه‌شه‌ی له (سیستانی) كردووه و داوای لێ كردووه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و پشتیوانیی لێ بكات!
به‌یاننامه‌كه‌ی پیاوانی ئایینی كه سه‌ركۆنه‌ی (سه‌در) ده‌كات و به لاده‌ر له ڕێبازی (ئه‌هلی به‌یت) و خوا و پێغه‌مبه‌ر تاوانباری ده‌كات، هاوكاته له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف، كه له هه‌مان ڕۆژدا به ناوی (سیستانی)ه‌وه بانگه‌وازێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیایدا داوا له عه‌شایه‌ری عێراق ده‌كات، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانه‌وه ڕوو بكه‌نه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و شوێنه پیرۆزه‌كان بپارێزن.
ڕووداوه‌كانی پێشووتری ئه‌م ڕۆژگاره ده‌یسه‌لمێنن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكاییه‌كان و هێندێك له عه‌شایه‌ری فوڕات فریا نه‌كه‌وتنایه، هیچ دوور نه‌بوو (موقته‌دا سه‌در) و لایه‌نگرانی، (عه‌لی سیستانی)ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراقیان، به ده‌رده‌كه‌ی (شه‌ریعه‌تمه‌داری)ی سایه‌ی (ئیمام خومه‌ینی) نه‌بردایه، كه (خه‌لعی لیباس)یان كرد!
(عه‌لی سیستانی) شاگردی (ئه‌بولقاسم ئه‌لخوئیی)ه، ئه‌لخوئیش شاگرد و به‌رده‌ستی (موحه‌مه‌د حوسێن ئه‌لنائینی)ه.
زه‌مان دێت و ده‌ڕوات، تۆ خۆت نه دۆست هه‌ڵده‌بژێریت و نه په‌روات به‌وه‌یه كام شته‌ت په‌سه‌ند بێت و كامه‌شت نه‌وێت.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا مرۆڤ گیرۆده‌ی كاروبار ده‌بێت. منیش زه‌مانێك گیرۆده‌ی كاروبار بووبووم و كتێبێكی (موحه‌ممه‌د حوسێن ئه‌لنائینی)م خوێنده‌وه، به ناوی (المشروگه والمستبده)ه‌وه.
با لێره‌دا شایه‌تییه‌ك بده‌م. هیچ كتێبێك له مێژووی كتێبه‌كانی سوننه و شیعه‌دا، كه من خوێندوومنه‌ته‌وه، هێنده‌ی ئه‌م كتێبه لایه‌نگری دیموكراسی نییه و هیچ كتێبێكیش وه‌ك ئه‌مه، دژی سته‌مكاری نییه.
سته‌مكار هه‌ر كه‌سێك بێت و له‌سه‌ر هه‌ر ئایین و ئایینزایه‌ك بێت.
پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێراقدا و له‌ژێر چه‌تری ئه‌زموونی شكستخواردووی سیاسیی شیعه‌ی سایه‌ی ئه‌مەریكایی و ئێرانی‌دا ڕوو ده‌دات، خه‌یاڵێكی كتێبه‌كه‌ی (ئه‌لنائینی) بێت.
ساڵی 2016، كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر بارودۆخی ئێراق بڵاو كردوه، ئاوهام نووسیوه: “ئه‌وه‌ی ئێستا به دیارده‌ی موقته‌دا سه‌در ناودێر ده‌كرێت و سیمایه‌كی به‌رچاوی ڕووداوه‌كانی شه‌قامی ئێراقه، گوزارشت له كامڵبوونی هۆشمه‌ندیی ئێراق ده‌كات، نه‌ك ئه‌و عێراقه‌ی له خه‌یاڵی ئه‌مەریكا و ئێران‌دا هه‌یه و گوزارشت له خواست و ویستی ئه‌وان ده‌كات، به‌ڵكوو ئێراقێك، كه ئه‌جنداكانی ئه‌وان تێیدا شكست ده‌هێنێت و له‌ژێر داروپه‌ردووی سیناریۆ و وه‌همه‌كانیانه‌وه پشكۆی گۆڕانكاری و سه‌ره‌تایه‌كی واقیعی به‌رجەسته ده‌بێت”.
ئه‌م قسه‌یه‌م سه‌باره‌ت به خودی (موقته‌دا سه‌در) نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌باره‌ت به‌رجه‌سته‌بوونی دیارده‌ی مۆدیلێك له شیعه‌ی عه‌ره‌بییه، كه دژ و پێچه‌وانه‌ی شیعه‌یه‌كی ئێرانییه، كه ئه‌مەریكاییه‌كانیش دركیان پێی نه‌كردووه.
سیستمی سیاسیی عێراق له‌دوای ساڵی 2003وه به ڕادده‌یه‌ك بێدادی و گه‌نده‌ڵی و به‌ربادیی خسته‌وه، ڕۆژگارێك به‌ناچاری خه‌ڵكانێكی زۆر ئومێدیان به (داعش) هێنا، ئیتر ئێستا بۆچی ئومێدیان به مۆدیلێك نه‌بێت، كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناو شیعه‌دا هه‌بێت و به‌شێك بێت له نه‌وه‌یه‌ك، كه خۆیان ڕۆژێك ئومێدیان به‌و لیسته شیعه‌یه هه‌بووه، كه له ساڵی 2005وه خودی (سیستانی) پشتیوانیی كردووه؟
شكستی ده‌سه‌ڵاتدار و سیاسییه شیعه‌كان له حوكمڕانیی ئێراقدا چه‌ند ساڵێكه ده‌رگای بۆ ئه‌وه ئاوه‌ڵا كردووه، كه هێندێك مه‌سه‌له‌ی هه‌سته‌وه‌ری و مێژوویی بێنه‌وه به‌ر باس، به جۆرێك پێگه‌ی مه‌زهه‌بی و كولتووریی شیعه‌گه‌ری به شێوه‌یه‌كی تر بوروژێنێت.
هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ك بۆ شكست و فه‌شه‌لی سیاسیی ده‌سته‌بژێرێك، ده‌شێت زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر، سه‌ركه‌وتنی تری تێدا به‌ده‌ست بهێنن.
له‌م بارودۆخه‌ی عێراقدا، له بارودۆخی هاوشێوه‌ی ناڕازیبوون و شۆڕشدا، خه‌ڵكی ده‌زانن دژی چین و چیان ناوێت، به‌ڵام نازانن چیان ده‌وێت!
له‌دوای ساڵی 2003 بوو، هه‌ر زوو (موقته‌دا سه‌در) هاته مه‌یدان و شاباڵی (ئه‌بولقاسم ئه‌لخوئی)ی مه‌رجه‌عی پێشووی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف و زاوای (عه‌لی سیستانی) بڕی، كاتێك لایه‌نگرانی، (عه‌بولمه‌جید ئه‌لخوئی)یان كوشت.
له‌ناو حه‌وزه‌ی نه‌جه‌فدا وا باو بوو، كه به فارسی ده‌یانگوت: (فرزند مرجع، نیم مرجع)، واتا (كوڕی مه‌رجه‌ع، نیوه‌ی مه‌رجه‌عه). ئیتر نه‌وه‌یه‌ك له عێراق دروست بوون، كه نیوه‌ی مه‌رجه‌ع به خوێنێكی سارده‌وه بكوژن!
جا مه‌رجه‌ع خۆی چییه؟
ئێستا نه‌وه‌یه‌ك هاتوونه‌ته ئارا، كه گوێ له مه‌رجه‌ع خۆیشی ناگرن.
ساڵی 2016 له به‌غدا (دارئه‌لمورته‌زا) كتێبێكی پڕ گرنگی 132 لاپه‌ڕه‌یی بڵاو كردووه‌ته‌وه. كتێبه‌كه به ئینگلیزی (دكتۆر عه‌باس كازم)ی توێژه‌ره‌وه‌ی په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی عێراقی سه‌ر به زانكۆی (ستانفۆرد)ی ئه‌مەریكایی دایناوه و ئه‌وه‌نده‌ش گرنگ و بایه‌خداره، ناشێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئاگاداری بواری سۆسیۆ – سیاسیی ئێراق و ڕه‌وتی شیعه‌گه‌ریی ناوچه‌كه‌ش بێت، سه‌رنجی نه‌داتێ، یان لای كه‌می، سه‌رپێی موتاڵای نه‌كات.
كتێبه‌كه به‌ری ڕه‌نج و ماندووبوونی گه‌شتی دانه‌ره‌كه‌یه‌تی به‌ناو ئه‌رشیفێكی ده ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌یی حزبی به‌عسدا، كه موڵكی په‌یمانگای (هۆڤر)ی سه‌ر به زانكۆی (ستانفۆرد)ه و ناونیشانه‌كه‌ی بریتییه له (حه‌وزه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عسدا).
وا باوه، كه (موحه‌ممه‌د سادق سه‌در) باوكی (موقته‌دا)، پڕۆژه‌یه‌كی به‌عسی بووه بۆ دروستكردنی مه‌رجه‌عێكی عه‌ره‌بی له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجه‌عی فارسی‌دا، كه‌چی ئه‌م كتێبه هه‌موو ئه‌وه به‌درۆ ده‌خاته‌وه، به‌تایبه‌ت كتێبی گه‌وره بیرمه‌ندی عێراقی (فالح عه‌بدولجه‌بار) و ئه‌وی تریشیان كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیایی (پاتریك كوبیركوین)، كه به ناونیشانی (موقته‌دا سه‌در و كه‌وتنی عێراق 2008)ه، كه پێیان وابووه باوكی سه‌در پڕۆژه‌یه‌كی به‌عسی بووه دژی شیعه‌ی فارسی و هه‌وڵی عێراق بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌عس حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف له دژی قوم سه‌ربخات.
لێره‌دا من نامه‌وێت بچمه‌وه سه‌ر ململانێی حه‌وزه‌ی (قوم) و (نه‌جه‌ف) و باسی ململانێی شیعه‌ی فارسی وعه‌ره‌بی بكه‌م، ئه‌مه زۆر ده‌خایه‌نێت.
چریسك و هوڕی ئه‌و هه‌موو زێڕه‌ی به قوببه‌كانی ئیمامه‌كانی شیعه‌وه‌یه، هه‌مووی پادشاكانی ئێران له زێڕیان گرتوون.
(عه‌لی سیستانی) كه‌وا باوه یه‌كێكه له مه‌رجه‌عه عه‌ره‌به‌كان، كوڕێكی خۆی به‌ناوی (محه‌ممه‌د ڕه‌زاشا)وه ناو ناوه.
له‌دوایین ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریشیدا، كاتێك (فه‌ره‌ح دیبا)ی شاژنی ئێران چووبووه لای (ئه‌لخوئی)ی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق، وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ (شا)، موستیلیه‌كی زێڕینی پێشكه‌ش كردبوو.
خۆ كه (شا)ی ئێرانیش له ئاواره‌ییه‌كه‌ی قاهیره‌یدا مرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (ئه‌نوه‌ر سادات)ی سه‌رۆكی میسڕ له پێشه‌نگی ماته‌مگێڕانیشدا بوو، به‌ڵام هه‌ر ته‌رمی (شا)یان ئه‌سپه‌رده نه‌كرد، هه‌تا نوێنه‌رێكی (ئه‌لخوئی) گه‌یشته مزگه‌وتی (ئه‌لڕفاعی)ی قاهیره و نوێژی مردووی له‌سه‌ر دانه‌به‌ست.
شه‌رعیه‌تی شیعه‌گه‌ری گومانی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه، كه مه‌رجه‌عه‌كه‌ی (نه‌جه‌ف)ه، به‌ڵام هه‌ر كه‌س له ئێران ده‌سه‌ڵاتدار بووبێت، ئه‌وه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه خوازیاره حه‌وزه‌ی (قوم) سه‌نگین و باڵاده‌ست بێت و شوێنی (نه‌جه‌ف) بگرێته‌وه.
نه‌وه‌یه‌ك هاتوونه‌ته ئارا، ئه‌م دووالیزمه تێك بشكێنن و به‌دوای خه‌ونی ژیانه‌وه بن، ژیان چییه جگه له جیاوازیی شوناس و خاوه‌ندارێتیی ماف؟
ماف له شوناس گرنگتره.
موقه‌ده‌س به‌بێ ماف بایه‌خی نییه.
دیموكراسییش به‌بێ ماف موقه‌ده‌س نییه.
زۆر ماوه به كامی دڵ به‌دوای ئه‌م چیرۆكه‌وه بم، بزانین په‌ڕه‌ی دڵ چه‌ند به‌رگه ده‌گرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه بگێڕینه‌وه؟
به‌شێك له ڕووداوه‌كانی عێراق، له گه‌نده‌ڵییه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت باسی بكه‌یت، په‌یوه‌سته به موقه‌ده‌سه‌وه.
باسكردن له گه‌نده‌ڵییش و ئه‌وه‌ی نا‌توانیت بیڵێیت، به‌شێكی په‌یوه‌سته به موه‌قه‌ده‌سیی مه‌رجه‌عه‌وه.
ڕاستی ئه‌وه‌یه كه ناگوترێت و سه‌باره‌ت به موقه‌ده‌سه، نه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت و سه‌باره‌ت به دیموكراسییه.
له داهاتوودا ئه‌وه‌ی ناگوترێت و باس ناكرێت، دێته سه‌ر باس و ڕووی ڕه‌ش سوور ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئێمه نایڵێین، خه‌ڵك به ده‌نگی به‌رز ده‌یڵێن!
ئێمه ناترسین له گوتن، چونكه هیچ شتێك موقه‌ده‌س نییه!