• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق بەشی (58)

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (58)

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی شــیکار

داهاتووی فەلسەفەی سیاسی

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
كانونی دووه‌م 30, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
داهاتووی فەلسەفەی سیاسی
0
هاوبەشکردنەکان
6
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
لەدوای پێکدادانەکانی قەیرانە داراییەکەی ساڵی 2008 و پەشێوییە سیاسییەکەی 2016، بەلای زۆرێك ڕوون بوو کە بە جۆرێك لە جۆرەکان، لیبراڵیزم شکستی هێناوە. ئەم پەشێوییە ئابووریناسانی وەستاند، کە کاردانەوەی هەندێکیان بریتی بوو لە نوێکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی نایەکسانی، هەروەها بووە هۆی وەستاندنی زانایانی بواری سیاسەت، کە دوای ئەو کاتەوە بە کۆمەڵ ڕوویان کردە کێشەکانی دیموکراسی، ئۆتۆریتاریانیزم و پۆپۆلیزم. بەڵام فەیلەسوفە سیاسییە لیبراڵییە ئەنگلۆ-ئەمریکییەکان لەم ڕووەوە قسەی زۆریان نەبوو. بەشێکی بێدەنگبوونەکە بۆ سرووشتی ئەمڕۆی فەلسەفەی سیاسی دەگەڕێتەوە، ئەو پرسیارانەی بە شایەنی پرسینیان لە قەڵەم دەدات و ئەوانەیش کە پەراوێزیان دەخات. لەدوای ئەفلاتوونەوە، فەیلەسوفان هەمیشە پرسیاریان لەبارەی سروشتی دادپەروەرییەوە کردووە. بەڵام لەماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا، فەلسەفەی سیاسی لە جیهانی ئینگلیز-زماندا بە وەڵامێك سەرقاڵ بووە کە “جۆن ڕاوڵز”، فەیلەسوفی ئەمریکی بۆ ئەو پرسیارەی داناوە.
“ئایا هاوشێوەی لیبراڵیزم، فەلسەفەی سیاسییش لە قەیراندایە و پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە؟”

کارەکەی “ڕاوڵز” لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا نموونەیەکی گۆڕانکاری لە فەلسەفەی سیاسیدا هێنایە ئاراوە. دوای ئەو، فەیلەسوفان دەستییان کرد بە لێکۆڵینەوەی مانای دادپەروەری و یەکسانی لە چوارچێوەی وڵاتانی خۆشگوزەران و سەرمایەداری هاوچەرخ، ئەوەیش لەڕێی بەکارهێنانی ئەو چەمکانە بۆ وێنەکردنی هەیکەل و پێکهاتنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر بە وردەکارییەكی سەرنجڕاکێش و ورد، کۆمەڵگەیەك کە سەرەنجام بەتەواوی نموونەی دیموکراسییەکی کۆمەڵایەتیی قۆناغی دوای جەنگ بوو. دوای کارکردن لەم چوارچێوەیەدا، فەیلەسوفان درێژەیان بە ناوەڕۆکێکی ئەو پڕەنسیپە مۆڕاڵییە واتاگەرییانە دا کە بڕبڕەی فەلسەفیی لیبراڵیزمی هاوچەرخ بەرجەستە دەکەن. مەبەست لەم بیر و هزرانە یارمەتیدانی ئێمەیە لەوەی تێبگەین دادپەروەری و یەکسانی چی شتێك لە کۆمەڵگە، دامەزراوەکان و خودی خۆشمان دەخوازن. ئەمە چیڕۆکێکی سەرکەوتنە؛ پڕۆژە فەلسەفییەکەی ڕۆوڵ سەرکەوتنێکی گەورە بوو. بابەتەکە ئەوە نییە فەیلەسوفە سیاسییەکانی سەردەمی دوای ڕاوڵز کە هاوڕا بوون؛ بەڵکوو مشتومڕی گەرم و پڕ تین ئەو شتەیە کە فەیلەسوفەکان بە باشترین شێوە ئەنجامی دەدەن. بەڵام لەماوەی چەند دەیەی کەمی ڕابردوودا، فەیلەسوفان کۆدەنگییەکی پتەویان دروست کرد لەبارەی یاسا بنچینەییەکانی یارییەکە و، وەك ئەندامی پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڕۆشنگەری ڕوانیانە خۆیان کە پڕۆژەیەکە چوارچێوەیەکی کۆنسێپتواڵی (خەیاڵی)ـی هاوبەشی هەیە. بەدرێژایی چەندین نەوە، چەمك و مەبەستە سەرەکییەکانی فەلسەفەی سیاسی تاڕادەیەك فەرامۆش کرابوون. لێ ئەگەر فەلسەفەی سیاسیی هاوچەرخ بەشێکی بنەڕەتیی لیبراڵیزمی هاوچەرخ بێت و، لیبراڵیزمیش شکستی هێنابێت، ئەوە لەوانەیە کاتی ئەوە بێت بپرسین ئاخۆ ئەم بیر و هزرانە، سەردەمی سوودبەخشییان بەسەرچووە و هێشتا ماون؟ هزرەکانی ڕاوڵز لە ماوەیەکی زۆر دیاریکراو لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا برەویان پێدرا و، بیردۆزەکەش پەیوەندییەکی قووڵ و پتەوی لەگەڵ دیموکراسیی لیبڕاڵی قۆناغی دوای جەنگ هەیە. ئایا فەلسەفەی سیاسیی لیبراڵی خوودی خۆی هۆکاری شکستەکانیەتی؟ ئایا هاوشێوەی لیبراڵیزم، فەلسەفەی سیاسییش لە قەیراندایە و پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە؟ ئەگەر وا بێت، داهاتووی چی دەبێت؟

“ڕاوڵز” لە ساڵی 1971 کتێبی “بیردۆزێکی دادپەروەری” بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ کاری لەسەر بیر و هزرەکانی دەکرد. کتێبەکە لە 600 لاپەڕە پێکدێت و زەمینەی بۆ فەیلەسوفان ڕەخساندووە تا بەپێی دوو پڕەنسیپی دادپەروەری حوکم بەسەر کۆمەڵگەدا بکەن؛ پڕەنسیپی ئازادی، کە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتییان دووپات دەکاتەوە و، پڕەنسیپی یەکسانی، کە داوا دەکات نایەکسانییەکان سنووردار بکرێن و دەرامەتەکان ڕێك بخرێن تا سوود بەو ئەندامانەی کۆمەڵگە ببەخشن کە لە نزمترین ئاستی خۆشگوزەرانیدان. تێڕوانینی ڕاوڵز بریتی بوو لە کۆمەڵگەیەك کە لە باڵاترین ئاستی دادپەروەریدایە، “دیموکراسییەتێکی خاوەن موڵك”، کە تێیدا نایەکسانییەکان بەڕادەیەکی زۆر کەم دەکرێنەوە و هەموو ئەندامان بەشیان هەیە. “ڕاوڵز” لەڕێی کۆمەڵێك بەڵگەی ئاڵۆز بەرگری لە بانگەشەکانی دەکرد، دیارترینی ئەو بەڵگانەش بیرۆکەی “پێگەی بنەڕەتی” بوو، کە بریتی بوو لە تاقیکردنەوەیەکی هزری کە تێیدا لایەنەکان لەپشت “پەردەیەکی نەزانییەوە” ئەو پڕەنسیپانەی دادپەروەری هەڵدەبژێرن کە کۆمەڵگە بەپێی ئەو پڕەنسیپانەی ڕێك دەخرێت، کۆنتڕۆڵ دەکرێت و حوکمی بەسەردا دەدرێت. وەك ئەم چەمکانە و چەندانی تر نیشانی دەدەن، ڕاوڵز زمانێکی تەواوی داهێنا و وشەسازیی کۆنسێپتواڵی فەلسەفەی سیاسی گۆڕی بۆ دۆخێك کە لەپێشوودا بوونی نەبوو. تا کۆتایی سەدەی بیستەم، ژمارەیەکی ئێجگار زۆری کتێب بۆ برەودان بە فەلسەفەی سیاسی تەرخان دانران.
ئەو ئامرازانەی ڕاوڵز بوونیادی نان، نەك تەنها بوونە ڕێبازێك کە لە ئەگەری هەر کێشەیەکی نوێدا ڕاوێژیان پێ بکرێت، بەڵکوو بوون بە نەخشەی فەلسەفیی ئایدیۆلۆژیایەکی تەواو نەرم و گونجاو، ئایدیۆلۆژیای لیبراڵیزمی هاوچەرخ.

یەکێك لەو هۆکارانەی وایکردووە بیر و هزرەکانی ڕاوڵز کاریگەرییەکی بەم ڕادەیە قووڵیان هەبێت، ئەوەیە کە فەیلەسوفەکان بڕوایان وابوو کە لە وێناکردن و خەیاڵی فەلسەفیدا بۆشاییەکیان پڕ کردۆتەوە. بەشێك لە فەیلەسوفانی سیاسی دەڵێن؛  فەلسەفەی سیاسی لە ماوەی جەنگی جیهانیی دووەمدا مرد و بوونی نەما، ئەوەیش کاتێك بیرکردنەوە لە دادپەروەری یان یوتۆپیا بووە شتێکی مەحاڵ؛ لەسایەی دیدگەی زاڵی دژە تۆتالیتاریانیزمەوە، لەپشت هەر ڕیفۆرمێکی پێشکەوتنخوازەوە، ئاڕاستەیەکی لێژ بۆ ئۆتۆریتاریانیزم دەبینرا. لەم چوارچێوەیەدا بوو کە کتێبی “بیردۆزێکی دادپەروەری” وەك ئاماژەی ژیانەوەی فەلسەفەی سیاسی لێك درایەوە و شێوەیەکی فەلسەفی بەخشیە خەونی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر کە لیبڕاڵەکان لە دیموکراسییەتی کۆمەڵایەتیی دوای جەنگ بەرجەستەیان کرد.  هەروەها کتێب و هزرەکانی ڕاوڵز سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێنا: دوای تەنیا دە ساڵ لە بڵاوبوونەوەی، 2512 کتێب و نووسراو لەبارەی کتێب و هزرەکانیەوە نووسران. لە ماوەی ساڵانی 1970ـدا، فەلسەفەی سیاسی نوێ بووەوە.

هزرەکانی ڕاوڵز و قوتابییەکانی کرانە ڕێبازێك و ناویان لێنرا “یەکسانیی لیبڕاڵی”. سەرەتا خوێنەرانی دەیانپرسی ئاخۆ بەڵگەکانی ناوبراو سوودبەخشن یاخود نا و، تا چ ڕادەیەك داخوازیی یەکسانییان دەکرد و لە کرداردا و وەك لیبڕاڵیزم و سۆشیالیزم چ واتایەکیان دەبەخشی. بە تێپەڕبوونی کات، بیردۆزی “یەکسانی وەك دادپەروەری” و پڕەنسیپەکانی لە ئازادی و یەکسانی بەسەر چارەسەرە سیاسی و مۆراڵییە نوێکان جێبەجێ کران. لۆژیکی فەلسەفەی لیبراڵی ڕووەو واتاگەری و ئاڵۆزکاویی زیاتر، هانی فەیلەسوفانی دا بایەخ بە مەتەڵە فەلسەفییە قورسەکان بدەن و کۆمەڵێك شتیان لە نێو بیردۆزەکەی ڕاوڵزدا بەدی کرد: چ جۆرە نایەکسانییەك لە نێوان خەڵکیدا نادادپەروەرن (چ جۆرێکیش ڕێگەپێدراو بوون)؛ دەبێت شێوازی ڕێکخستنی دامودەزگاکان، وەك دادگەکان بە چ شێوەیەك بێت تا ئاسانکاری بۆ گەشانەوە و بەرەوپێشچوونی تاك و کۆمەڵ بکەن؛ پەیوەندیی کۆنسێپتواڵ لە نێوان بیرۆکەکانی وەك یەکسانی و ئازادی، دادپەروەری و دادوەری، ئاکاری ڕەوشتی و بەرپرسیارێتی؛ هەروەها پرسیارە کلاسیکییەکانی “دادپەروەریی دابەشکراو” – کێ چیی دەست دەکەوێت، تەنیا سامان و داهات نا، بەڵکوو ڕێزی کەسییش، هەروەها کێ چ شتێکی کێ قەرزارە.

لە ناوەڕاستی ساڵانی 1970ـکان، فیکرەکانی ڕاوڵز ئاڕاستەی نوێیان وەرگرت. بەشێكیان داخوازیی دادپەروەرییەکی جیهانییان دەکرد کە لە بەشی باشووردا هەڵبقوڵێت، ئەوەیش بە مەبەستی نوێکردنەوەی بیردۆزەکانی بۆ سەردەمێکی نوێ لە پێکەوەبەستەیی نێونەتەوەیی. بەشێکی دیکەشیان لەژێر کاریگەریی قەیرانە ژینگەییەکانەوە باسیان لە ئەرکەکانی لە هەمبەر نەوەکانی دواڕۆژ دەکرد و برەویان بە بیردۆزگەلێکی نوێی دادپەروەریی لەنێو نەوەکان دەدا. ئەو نەوەیە فەیلەسوفە سیاسییانەشی دواتر لەدایك بوون، دژایەتیی میتۆد و چەمکەکانی ڕاوڵزیان کرد، بەڵام ئەم میتۆد و چەمکانە بۆ بەشێکیان وەك هەستێکی هاوبەش دەهاتە بەرچاو؛ تەنانەت ئەو فەیلەسوفە سیاسییانەش کە دژی بوون، شێوەیان پێ وەرگرت و دروست بوون. تا کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم، بیردۆزیارە سیاسییە ئەنگلۆفۆنەکان (ئینگلیز-زمانەکان)، لەژێر سێبەری بیردۆزی دادپەروەریدا کاریان دەکرد، ڕاوڵزیش ببووە “پارێزەری پیرۆز” و نموونەی باڵای پشت خەونێکی یەکسانیی دابەشبوونی دادپەروەری. کتێبی “فەیلەسوفە سیاسییەکان”، کە ڕۆبێرت نۆزیك”ـی فەیلەسوفی لیبڕاڵی لەوەو پێش لە ساڵی 1974ـدا نووسیوویەتی، ئێستا دەبێت لە چوارچێوەی بیردۆزەکەی ڕاوڵزدا کار بکات، یاخود ئەگەر کاری پێ نەکات، هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە”.

ئەو ئامرازانەی ڕاوڵز بوونیادی نان، نەك تەنها بوونە ڕێبازێك کە لە ئەگەری هەر کێشەیەکی نوێدا ڕاوێژیان پێ بکرێت، بەڵکوو بوون بە نەخشەی فەلسەفیی ئایدیۆلۆژیایەکی تەواو نەرم و گونجاو، ئایدیۆلۆژیای لیبراڵیزمی هاوچەرخ. ئەو گونجاوییە بوویە جوانیی فەلسەفیی بیردۆزەکەی ڕاوڵز: چوارچێوەیەکی گشتی فەراهەم کرد بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارگەلێکی دیاریکراوی بێشوومار. بەم شێوەیە، لیبڕاڵیزمی فەلسەفی بوویە هاوتای ڕاوڵز و فەلسەفەی سیاسییش بوو بە واتای جۆرێك لە لیبڕاڵیزم.
کتێبی “فەیلەسوفە سیاسییەکان”، کە ڕۆبێرت نۆزیکی فەیلەسوفی لیبڕاڵی لەوەو پێش لە ساڵی 1974ـدا نووسیوویەتی، ئێستا دەبێت لە چوارچێوەی بیردۆزەکەی ڕاوڵزدا کار بکات، یاخود ئەگەر کاری پێ نەکات، هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.”  

بەڵام ئەم نوێکردنەوە فەلسەفییە بە ئاڕاستەی ڕێبازی ڕاوڵز شتێکی پێچەوانەی تێدا بوو؛ ساڵانی 1970 پێشهاتێکی دیکەی بەخۆوە بینی کە بریتی بوو لە هەرەسهێنانی لیبڕاڵیزمی سۆشیالی کە دوای جەنگی جیهانیی دووەم برەوی سەندبوو و بەربڵاو ببووەوە، هۆکاری ئەوەیش دەگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنی سیاسی و ئابووریی وڵاتانی سەرمایەداری خۆشگوزەران بوو. کاتێك ئەو وڵاتانە دووچاری قەیرانی دارایی و ڕەوایەتی (شەرعییەت) هاتنەوە، ئایدیۆلۆژیای لیبڕاڵیزمی نوێ و سیاسەتمەداران هاتنە سەر دەسەڵات و هزرەکانی بەرژەوەندیی و سوودی گشتی داتاشران. بە ڕوانین لەم چوارچێوەیەوە، وا دەردەکەوێت پڕۆگرامەکەی ڕاوڵز لە کاتێکی نەگونجاودا هاتبێتە ئاراوە. بەرگرییە فرەوانە فەلسەفییەکەی ڕاوڵز لە وڵاتانی خۆشگوزەران ماوەیەکی زۆر کەم بەر لە قەیرانەکانی بڵاو بووەوە؛ بەلای هەندێکەوە وا دەردەکەوت کە لە سەردەمێکی بەسەرچووەوە سەرچاوەی گرتبێت، بەو واتایەی دوایین هەناسەی ئایدۆلۆژیایەکی مردوو بوو. سەرکەوتنی بیردۆزەکەی ڕاوڵز لە دەیەکانی دواتر تەنیا نەگونجاویی کاتەکەی قووڵ کردەوە: تا زیاتر خۆشگوزەرانی لە زانستی سیاسەت داتاشرا، بەڵگەکانی ڕاوڵز لە فەلسەفەی سیاسی زیاتر ڕەگیان داکوتا.

بۆیە چیڕۆکی فەلسەفەی سیاسیی لیبراڵی ئەنگلۆ-ئەمریکی تەنیا چیڕۆکێکی سەرکەوتنی فەلسەفی نییە، بەڵکوو چیڕۆکێکی ڕووحییشە کە بیردۆزەکەی ڕاوڵز بوونێکی شەبەنگیی بەسەرەوە هەبوو دوای ماوەیەکی زۆر لەو هەلومەرجە باسکراوانەی کە بوونیان نەما. ڕاوڵز دەیویست بیردۆزەکەی داینامیك بێت، بەڵام لە واقیعدا بیردۆزەکە بە گریمانەکانی لەمەڕ لیبراڵیزمی دوای جەنگەوە دەور درابوو، هاوکات جڵەوی بەسەر واقیعیشدا نەمابوو، چونکە خودی واقیع گۆڕابوو.

یەکسانیخوازیی لیبراڵی لە کۆمەڵگەی تەواو جیاواز لە کۆمەڵگەکەی ئێمە دروست ببوو، کۆمەڵگەیەكی بەردەوام گەشەکردوو، نایەکسانیی ئابووریی کەم، چڕیی زۆری یەکێتی و نایەکسانیی زیاتری ڕەگەزی و جێندەری، کە تێیدا سیستەمە خۆشگوزەرانەکان شەرعییەتێکی بەربڵاویان هەیە تەنانەت ئەگەر تایبەت، پلەبەند و ناجێگیریش بن. هەروەها ئەوە کۆمەڵگەیەك بوو کە لەڕێی جەنگ و ئیمپڕاتۆرییەتەوە داتاشرابوو، لەلایەن جەنگی ساردەوە پێکهاتە کرابوو و لەڕێی ڕێککەوتنی “بریتۆن ودز”ـەوە پارێزرا و مایەوە. لیبڕاڵیزمی دوای جەنگ، کە بیردۆزەکەی ڕاوڵز تێیدا سەری هەڵدا، ڕێك ئەو دیموکراسییە سۆشیالە پەمەییکاڵ و گوڵڕێژکراوە نەبوو کە ئەوەی بەشێك وێنای دەکەن. لەڕاستیشدا “دیموکراسییە خاوەن موڵکەکە”ـی ڕاوڵز هەرگیز بەرگرییەکی سادە نەبوو لە وڵاتانی خۆشگوزەران. ئەو نووسراوانەی “ڕاوڵز” کە بڵاو نەکرابوونەوە، دەری دەخەن کە ناوبراو وەکو گەنجێکی نووسەر لە ساڵانی 1940 و سەرەتای ساڵانی 1950، بەرگری لە لیبراڵیزمێکی زۆر میانڕەوتر دەکرد وەك لەو لیبراڵیزمەی کە ئێستا بەهۆیەوە یادی دەکرێتەوە. ئەو زۆر نیگەران بوو لە چڕبوونەوەی دەسەڵات (بەتایبەتی لە دەوڵەت)، نیگەران بوو لە زۆرەملێییی (نەك تەنیا لەلایەن دەزگاکان، بەڵکوو لەلایەن یەکێتییەکانیشەوە)، هەروەها تینوو بوو بۆ سەقامگیریی کۆمەڵایەتی. گەرچی بەهێواشی ئاڕاستەی چەپڕەوی گرتە بەر، بەڵام زیاتر بە لایەنی لیبراڵە نوێکان دەستی پێکردەوە تا سۆشیال دیموکراتەکان.
“چیڕۆکی فەلسەفەی سیاسیی لیبراڵی ئەنگلۆ-ئەمریکی تەنیا چیڕۆکێکی سەرکەوتنی فەلسەفی نییە، بەڵکوو چیڕۆکێکی ڕووحییشە کە بیردۆزەکەی ڕاوڵز بوونێکی شەبەنگیی بەسەرەوە هەبوو دوای ماوەیەکی زۆر لەو هەلومەرجە باسکراوانەی کە بوونیان نەما.”

لە ساڵانی دوای جەنگدا ئایدیۆلۆژیایەکی کۆدەنگیی لیبڕاڵی زاڵ بوو؛ لیبراڵە سپی پێستە دەوڵەمەندەکان پێیانوابوو کە کۆمەڵگەی ئەمریکی لەسەر بنەمای ناوەڕۆکێکی کۆدەنگی، یان لایەنی کەم ئەگەری ڕاستەقینەی ئەو کۆدەنگییە بوونیاد نرابوو. لەم ڕووەوە ڕاوڵزیش جیاواز نەبوو؛ فەلسەفەی ناوبراو ڕەنگدانەوەی چەندان ناکۆکی و دژیەکیی لیبراڵیزمی دوای جەنگ و دواڕۆژی بوو، بە سەرکەوتن و سنوورەکانیەوە. ساڵانی 1960، کاتێك ڕاوڵز لە کۆتاییەکانی دانانی بیردۆزەکەیدا بوو، سەردەمی چینی باڵا، مافە مەدەنییەکان و چینە باڵاکان بوو، هەروەها سەردەمی قەیرانە شارستانییەکان، تێکگیرانی بەکۆمەڵ و دەسپێکی سەردەمێکی نوێ بوو لە پاشەکشەی پیشەسازی و سەرمایەداریی پارەدارکراو بوو کە تێیدا وەبەرهێنانی گشتی کەم بووەوە و بزووتنەوەی کرێکاران دامرکایەوە. ئەو فەیلەسوفانەی لە چوارچێوەی بیردۆزی ڕاوڵز کاریان دەکرد سەرکەوتنەکانیان گرتە خۆ، بەڵام پێشبینیی تێکچوونەکانیان نەکرد. کاتێك ڕاوڵز بۆ یەکەمجار بیردۆزەکەی نووسیەوە، پێیوابوو شتەکان باشتر دەبن: دوای ئەوەی بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان شێوەی لیبراڵیزمی نەژادییان وەرگرت، توانرا فرەیی و زیادەڕۆییەکانی لیبڕاڵیزم دامرکێنرێنەوە و نایەکسانی سنووردار بکرێت.

کاتێك ڕاوڵز لە ساڵی 1971 بیرۆکەکانی بڵاو کردەوە، بیرۆکەکانی ڕەنگدانەوەی گەشبینیی سەردەمێکی زوو بوو. بەڵام ناوەختیی ڕاوڵز بەشێك بوو لە سەرکەوتنەکانی: لەکاتێکدا بزووتنەوە سۆشیاڵەکانی ساڵانی 1960 کۆدەنگیی لیبراڵیزمی دوای جەنگیان تێکشکاند، بەڵام بیردۆزەکەی ڕاوڵز – کە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە – بە سەلامەتی و بێ زیان لەم پەشێوییە دەربازی بوو. کاتێکیش سەری هەڵدا، بنچینەی کۆدەنگییەکی نوێی فەراهەم کرد، ئەوەیش ڕێك لەو کاتەی بیردۆزە لیبراڵییەکانی دیکە لە قەیران و تەنگەتاویدا بوون.

ئەو بیردۆزە سیاسییەی لە لێکدانەوەی ڕاوڵز بۆ لیبراڵیزمی دوای جەنگ لەدایك بوو، نەرم و گونجۆك بوو: وەك لیبراڵیزمێکی میانڕەو دەستی پێکرد، بەڵام تووانی ببێتە پاساوێك بۆ سۆشیالیزمی لیبراڵ. کەچی خاسیەتێکی تایبەتی هەبوو کە لێکەوتەی بۆ شێوەی داهاتووی فەلسەفەی سیاسی هەبوو؛ تیشکی خستە سەر دامەزراوە دادوەری و یاساییەکان، بەڵام ڕۆڵێکی بچووکتر و بەهایەکی کەمتری دا بە دامەزراوە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی دیکە. هەروەها لەسەر بنەمای دیدی گفتوگۆی سیاسی بوونیاد نرابوو کە پێیوابوو دیموکراسی لەسەر بنەمای گفتوگۆ داڕێژراوە. چوارچێوە بەشکارییەکەی ڕێگەکانی دیکەی بیرکردنەوە لە بزوێنەر و ڕێکخراوی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی وەدەر نا.
“چوارچێوە بەشکارییەکەی بیردۆزی ڕاوڵز ڕێگەکانی دیکەی بیرکردنەوە لە بزوێنەر و ڕێکخراوی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی وەدەر نا.”

لایەنەکانی دیدگەی “ڕاوڵز” ئەو جۆرانەی سیاسەتی سنووردار کرد کە دەیتوانی لەگەڵیدا یەك بگرێت و تێکەڵی بێت. کاتێك بیردۆزەکەی ڕاوڵز بەشێوەیەکی فراوان بەربڵاو بووەوە، ئەو هزرانەی نەگونجاو بوون لەگەڵ چوارچێوەی بیردۆزەکە، بەتێکڕا لە گفتوگۆی ڕەوتی فەلسەفی وەلا نران و خرانە دەرەوەی چوارچێوەکە. فەیلەسوفە لیبراڵەکان پەرۆشی و بەڵگەکانیان لەبارەی سرووشتی دەوڵەت، کۆنتڕۆڵی سیاسی، کرداری بەکۆمەڵ، کەسایەتیی هەژمووندار بۆ مێژوو زیاد کرد. زۆر کات بژاردە کۆنسێپتواڵەکانیان لێکەوتەی سیاسییان هەبووە، بەبێ گوێدانە پاڵنەرە سیاسییەکانی خوودی بیردۆزیارەکان، کە هەندێکجار دەکەونە نێو تەڵەی پێکهاتە کۆنسێپتواڵەکانی سەرکەوتنی بەکۆمەڵیان. کاتێك نەوەکانی دواتریش لەسەر بنەمای بەڵگەکانی پێشینانیان دروست بوون، مۆدێلێکی فەلسەفی شێوەیەکی سیاسی وەرگرت کە مەبەست و ئامانجی هیچ کام لە بیردۆزیارەکان نەبووە، هەروەها لۆژیك و سیاسەتی تایبەتی خۆی هەبوو، کە هاوکار بوو لە دیاریکردنی ئەو پرسانەی کێشە ڕەوشتی و سیاسییەکان بە شتێکی تا ڕادەیەك ئاڵۆز لێی دەڕوانن لە گەرەنتیکردنی ئەرکی فەلسەفی.

بۆ نموونە، یەکسانیخوازە لیبراڵەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە چارەسەری دامەزراوەیی بۆ نایەکسانییە هەنووکەییەکان گرنگترین شتە؛ نادادپەروەرییەکانی ڕابردوو پەیوەندیدار نەبوون و ئەو بەڵگانەش کە پشتئەستوور بوون بە بانگەشە مێژووییەکان ڕەت کرانەوە. ئەوەیش واتە داخوازییەکانی نەهێشتنی کۆیلایەتی و ئەو نایەکسانییە مێژووییانەش کە لەلایەن (دروشمی سیاسی)ـی هێزی ڕەش و کەمپینە دژە داگیرکەرەکانی دیکەی کۆتایی ساڵانی 1960 و 1970ـش بەهەمان شێوە ڕەت کرانەوە. هەورەها واتە فەیلەسوفە سیاسییەکانی ڕێبازی ڕاوڵز زۆرینەی کات بەربەستەکانی دواتری بەردەم گریمانەی جیهانگەراکانی لیبراڵیزمی ئەمریکی وەك ئاستەنگی پێناسیی یەکسانی لێك بدەنەوە، نەك وەکوو ڕەخنەگرێکی ئاگادار و هۆشیار لە ئیمپریالیزم و قۆناغی نەمانی داگیرکاری. کاتێك نیگەرانییەکانی فەیلەسوفەکان ڕەوینەوە، ئاسانکاری لە بیردۆزەکەی ڕاوڵز بوو بە نرخی چوونەنێو دامەزراوە باڵاکانی فەلسەفەی سیاسی. بەشێکی زۆر لەسەر پەڕاوێزەکان پێیانوابوو کە تەنیا لەڕێی پەیڕەوکردنی شێوازی یەکسانیخوازیی لیبراڵی یاخود جێگرەوە سەرەکییەکانەوە، دەکرێت هزرەکانی دیکەی وەك مارکسیزم، فێمینیزم و دژە داگیرکاری لەبەرچاو بگیرێن. بەڵام دیدگە یاخود بەڵگە و گەنگەشە سیاسییە نەیارەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕەت نەکرانەوە، بەڵکوو خرانە نێو چوارچێوەی یەکسانیخوازی لیبڕاڵی، ئەوەیش زۆرینەی کات بەشێوەیەك کە هێزەکەیانی کەم کردەوە. کاتێك هزرە پەراوێزخراوەکان لەلایەن فەیلەسوفە لیبراڵەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، زۆر کات بە مەبەستی لێکدان لەگەڵ چوارچێوەیەکی گەورەتر، دەشێوێنران. مارکسیزمی شیکاری بەڕادەیەك تێکەڵ بوو کە توانرا مارکسیزم بکرێتە بیردۆزێکی دابەشکردنی سامان، بەمەیش لەگەڵ مەبەستی دادپەروەرییە بەشکارییەکەی ڕاوڵزدا کۆك بوو. هەمان شت بۆ هزرە دیموکراسییەکان، کە دەبووایە لەگەڵ بیردۆزەکانی گفتوگۆ و ڕاوێژکردندا بگونجێندرێن، کاتێك بڕایان باری، فەیلەسوفی بەریتانی لە دیبەیتەکاندا ڕوونی کردەوە کە بنچینەی بیردۆزی دادپەروەریی جیهانییە لە نێو فەلسەفەدا، بە مەبەستی سازاندنی دەستوورەکانی بیردۆزی دادپەروەری کە پێویستە لەلایەن بیردۆزیارانی سیستەمی نوێی ئابووریی نێودەوڵەتی ڕاهێنراوە بۆ چاککردنی ڕیشەیی پەیوەندییەکانی نێوان باکوور و باشووری جیهان. بەرفراوانیی فەلسەفەی لیبراڵی ئەگەرەکانی ڕەخنەی ڕادیکاڵی وەدەر نا.
“قەیرانە سیاسییەکانی ساڵانی ١٩٧٠ بەڕادەیەکی زۆر بەسەر فەیلەسوفە لیبڕاڵییە ئەنگلۆفۆنەکان تێپەڕ بوو؛ ژمارەیەکی کەمیان لەبارەی شەرعییەت و ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگەی دوای قۆناغی پیشەسازییان نووسی.”

لەم کاتەی پتەوبوونە کۆنسێپتواڵییەدا، قەیرانە سیاسییەکانی ساڵانی ١٩٧٠ بەڕادەیەکی زۆر بەسەر فەیلەسوفە لیبڕاڵییە ئەنگلۆفۆنەکان تێپەڕ بوو؛ ژمارەیەکی کەمیان لەبارەی شەرعییەت و ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگەی دوای قۆناغی پیشەسازییان نووسی. بەشێك لە بیردۆزیارە سۆشیالیستەکان هەوڵیان دەدا گەنگەشەی هەرەسهێنانی چیڕۆکە مەزنە مارکسی و لیبڕاڵییەکانیان بکەن، ئەوەیش لەڕێی تێڕوانینەوە لە بابەتی چینی کرێکاران و شیکارییە گۆڕاوەکانی کاری پشتەوەی کارگە بۆ قوتابخانە، زیندان، کلینیك و ژووری خەوتن. لایەنگرانی بیردۆزەکەی ڕاوڵز زۆر نیگەران نەبوون لەو هەرەسهێنان یان گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییانەی کە بیردۆزە بەرانبەر و نەیارەکانیان بەدوای ڕوونکردنەوەیاندا دەگەڕان، وەکوو گۆڕانکارییەکانی چینەکان، سەرمایە، کار، وڵات یاخود نەتەوەی ژێردەست. لەبری ئەوە، لە سەردەمێکدا کە چەندان سیستەمی دیکە ڕەت کرانەوە، سیستەمێکی قەبەی نوێیان پێشکەش کرد. بەشێکی هۆکارەکەش بۆ ڕەتکردنەوەی تێکهەڵکێشکردنی ئەو ئاستەنگە نوێیانە دەگەڕایەوە کە  یەکسانیخوازیی لیبراڵ لە وێرانبوونی چارەسەری  لیبراڵیی دوای جەنگ ڕزگاری بوو.

لێرەدا مەبەست ئەوە نییە کە بگوترێت فەلسەفەی سیاسی کاریگەریی گۆڕانکاریی سیاسی بەسەرەوە نەبووە. لە ساڵانی 1980ـدا، ژمارەیەك لە فەیلەسوفە مارکسی و لیبراڵەکان بیردۆزێکی یەکسانیخوازییان بەناوی “یەکسانیخوازیی بەخت” پەرە پێدا کە مەبەست لێی نەهێشتنی سنوورەکانی مەبەستی دامەزراوەیی بیردۆزەکەی ڕاوڵز بوو، کە پێیانوابوو ئەو بیردۆزە ڕێگە دەدات تاکەکان بەبێ سزا دەرباز ببن. ئەو فەیلەسوفانە پرسەکانی بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتی تاکەکانیان بەسەر بژاردەکانەوە خستە بەر لێکۆڵینەوە. بەشێك لەو فەیلەسوفانە چەپڕەو بوون، بەڵام گوتارێکی تاکگەرایی ڕاستڕەویان لەبارەی بەرپرسیارێتی، پشتپێبەستن، بژاردە و چارەسەرەکانی بازاڕ گرتە بەر.

بەشێکی دیکەشیان بەناوی کۆمەڵگە یان مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی دامەزراوەیی و ڕێکخستنەوەی هەیکەلی دەوڵەت بوونەوە. ڕێبازێکی هزری بەناوی “فەلسەفەی کۆمەڵگەرایی” بووە جێگرەوەیەکی زاڵ و دیار؛ کە بانگەشەی بەئەولەویەتدانانی کۆمەڵگە بەسەر تاك و، خودی کۆمەڵایەتی بەسەر لیبڕاڵی دەکات، گەرچی لەسەر ئەرزی واقیعدا بەشێك لە کۆمەڵگەراکان گەڕانەوە بۆ ئەو هزر و بۆچوونانەی کە خودی ڕاوڵز هێنابوویانیە بوون و دەستبەرداریان ببوو. سەرنجی فەلسەفەی لیبراڵیی “ڕاوڵز” لەسەر دامەزراوە دادوەری، یاسایی و دیموکراسییەکان و تاکەکان مایەوە. ئەو شتەی فەیلەسوفەکان و ڕەخنەگرە کۆمەڵگەراکانیان تیشکیان نەخستە سەر بریتی بوو لەو گۆڕانکارییە گەورانەی بەسەر ئیدارەی وڵاتدا هاتن هاوشان لەگەڵ هاتنەپێشەوەی سیاسەتە لیبراڵییە نوێکان، ئەو سیاسەتانەی ئەرکەکانی خۆشگوزەرانیی گشتییان هێنایە ئاراوە و دایان بە کەرتی تایبەت، ئەرکەکانی زیندانەوانیی وڵات و دەستگەیشتن بە ئیدارەدانی میرییان فراوان کرد و، شێوازی ڕکابەری، لادانی ڕێسا نێوخۆییە نوێیەکانی سیاسەتی ئاڵوگۆڕی شمەکی بۆ مەرامی سیاسی و فەرمانڕەوایی ناساند.

“یەکسانیخوازە لیبراڵەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە چارەسەری دامەزراوەیی بۆ نایەکسانییە هەنووکەییەکان گرنگترین شتە؛ نادادپەروەرییەکانی ڕابردوو پەیوەندیدار نەبوون و ئەو بەڵگانەش کە پشتئەستوور بوون بە بانگەشە مێژووییەکان ڕەت کرانەوە”
ئەم خاڵە نەبینراوانە بیردۆزەکەی ڕاوڵزیان نەوەستاند لەوەی وەك سەنگی مەحەك بۆ شوێنکەوتووان و ڕەخنەگرانی بمێنێتەوە. بۆیە فەلسەفەی ڕاوڵزیانیزم چیڕۆکی سەرکەوتنە؛ سەرکەوتنی گرووپێکی کەمینەی کەسانی زۆرینە نێری دەوڵەمەند و سپیپێست، هەروەها ئەو فەیلەسوفە سیاسییە شیکارییانەی کە لە ژمارەیەك لە دامودەزگا باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا کاریان کردووە، بەتایبەتی لە هارڤارد، پڕینسێتۆن و ئۆکسفۆرد و بیردۆزێکی لیبراڵیی گەردوونییان دروست کرد کە شێوەیەکی تایبەت بە خۆی وەرگرت. لەو شوێنەی لێی بوون دەستیان پێکرد و، وێڕای ئەوەی لە هزری خۆیاندا وێنای تەواوی جیهانیان دەکرد، بەڵام بەتەواوی سەرنجیان خستبووە سەر وڵاتانی خۆشگوزەرانی ئەمریکای باکوور و ئەوروپای ڕۆژئاوا. سەرەڕای ئەوەیش دەیانویست فەلسەفە سیاسییەکەیان مەودایەکی فراوانتر ببڕێت؛ هەوڵیان دا بیردۆزەکەیان بەتەواوی جیهاندا فراوان بکەن تا کۆمەڵگە و نەتەوەی فراوانتر، شانشینی نێودەوڵەتی و، سەرەنجام هەسارەکەش بگرێتەوە. هەروەها بەنێو کاتدا گەڕانەوە و ئیلهامیان لە ڕابردوو وەرگرت بۆ دووبارە وێناکردنی داهاتوو و ئەوەندەی لەتوانادا بێت، فەلسەفەی سیاسی بەجیهانیی بکەن و سنوورەکانی لەبەردەمدا واڵا بکەن. بەڵام لەکۆتاییدا، لەنێو چوارچێوەی ناکۆکییەکانی لیبراڵیزمی دوای جەنگ مانەوە. لێ لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، لایەنەکانی مۆدێلی فەلسەفەی ڕاوڵز کەوتنە ژێر فشارەوە، چونکە نەوەیەکی نوێ لە سنوورەکانی دەکۆڵێتەوە. گریمانە و ئامانجە کۆدەنگیی باڵاکەی لەمڕۆدا لە بەرانبەر دابەشبوونێکی زۆر تووند ناڕێکخراو دێتە بەرچاو. گومانەکان چەندان فەیلەسوفیان بەرەو هزرگەلێك پەلکێش کرد کە نەوە سەرەتاییەکانی فەلسەفەی ڕاوڵز پشتگوێیان خستبوو.
“لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، لایەنەکانی مۆدێلی فەلسەفەی ڕاوڵز کەوتنە ژێر فشارەوە، چونکە نەوەیەکی نوێ لە سنوورەکانی دەکۆڵێتەوە”

بەشێك لە فەیلەسوفەکان فیکرەکانی ڕاوڵزیان درێژ کردۆتەوە بۆ دامودەزگاکان، شوێنی کارەکان، بازاڕەکانی کار، بازاڕە داراییەکان، خواریزم، سنوورەکان و یەکێتییەکان وەك بواری بیردۆزەکانی دادپەروەری. بەشێکی دیکە بیردۆزەکانی چەوساندنەوە و سالارییان کردۆتە پاشکۆی پڕەنسیپەکانی دابەشکردن. ڕاستەقینەخوازە سیاسییەکان هەوڵیان داوە لەڕێی زیاتر هەستیارکردنی بیردۆزەکانی دیموکراسی بەرانبەر بە سروشتی ناکۆکیی ڕاستەقینەی سیاسی، سیاسەت بگەڕێننەوە بۆ چوارچێوەی فەلسەفەی سیاسی. هەروەها لەهەمان کاتدا هەنگاو نراوە بۆ دوورکەوتنەوە لە مەبەستە دابەشکاریی و تێڕوانینە ڕاوێژکارییەکەی دیموکراسی. لەم شیکارییانەدا، سنوورەکانی قۆناغەکانی پێشووی یەکسانیخوازیی لیبڕاڵ نیشان دراون. لەوانەیە مایەی شۆك نەبێت فەلسەفەیەکی سیاسی کە وەك دژە ئایدیۆلۆژیا، بەرژەوەندییەکان و دەسەڵاتی زۆرلێکەری وڵاتان، دامودەزگا و یەکێتییەکان دەستی پێکرد، ببێتە بیردۆزی گووتارێکی نموونەیی ناواقیعیی سیاسی، بەڵام لەمڕۆدا شتێکی پێویست و داواکراو بێت. هەروەها ئەو کێشانەی کە سەردەمانێك ڕێگرییان لێدەکرا بەهۆی سروشتی بیردۆزی دادپەروەرییەوە، ئێستا پرسیاریان لەبارەوە دەکرێت، چونکە بەشێك لە فەیلەسوفەکان دەچنەوە سەر ئەو پرسە ڕەوشتییانەی کە میراتگرانی کۆڵۆنیالیزم جێیان هێشتوون. لێکۆڵینەوەی ئایدیۆلۆژیا و ڕەوشتزانیی گەلانی چەوساوە بەهێزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بە بەکارهێنانی تێڕوانینەکانی بیردۆزی جێندەری، فێمینیزم و مارکسیزم.

بۆیە فەیلەسوفە سیاسییەکان بەردەوام چوارچێوەی یەکسانیخوازی بە ئاڕاستەی نوێ دەگۆڕن و دەگونجێنن. بەڵام ئایا ئەوە بەسە؟ ڕوون نییە ئاخۆ بیرۆکەکانی ڕاوڵز دەتوانن یارمەتیمان بدەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی پێویستییەکانی سەردەمەکانمان یاخود نا. هاوشێوەی زۆرینەی زانستە مرۆڤایەتییەکان، فەلسەفەی سیاسی بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ئاڕاستەی یەکلاییکردنەوەی کێشە دیاریکراوەکان، نەوەك بوونیادنانی بیردۆزی نوێی سیستەمبەند. گەرچی بەهۆی هاتنەناوەوەی بابەت و پرسی نوێ بۆ نێو بواری فەلسەفییەوە نیگەرانییە بەردەوامەکانی فەیلەسوفە سیاسییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، لێ هێشتا دیبەیتی زۆر لە ژێر سایەی کۆمەڵێك بیر و هزردا دێنە ئاراوە کە ڕەنگدانەوەی گریمانەکانی سەردەمێکی جیاوازن. هاوکات کارکردن لەنێو چوارچێوەی نەریتێکی ئینتیلێکتوال سوودی هەیە، بەڵام دەکرێت زیان و باجیشی هەبێت گەر نەریتەکە نەتوانێت تیشك بخاتە سەر هەلومەرجە گۆڕاوەکان. سەرەنجام، ڕادیکاڵەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیلهامی زیاتر لە مارکسیزم وەردەگرن تا لیبڕاڵیزم.
“هاوشێوەی زۆرینەی زانستە مرۆڤایەتییەکان، فەلسەفەی سیاسی بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ئاڕاستەی یەکلاییکردنەوەی کێشە دیاریکراوەکان، نەوەك بوونیادنانی بیردۆزی نوێی سیستەمبەند”

بەشێکی هۆکارەکە بۆ میراتی ناڕوونی سیاسیی بیردۆزی ڕاوڵز دەگەڕێتەوە. لە ڕوانگەی خاڵی چاودێریی ئێمەوە لە لایەکەی دیکەی قەیرانە داراییەکەوە، دەکرا یەکسانیخوازیی لیبراڵ، لیبراڵیزمی چەپی بێخەوش بووایە بۆ ئەو “کۆتایی مێژوو”ـەی کە بە کۆتاییهاتنی جەنگی سارد هاتۆتە ئاراوە. لەم سەردەمی ئارامییە ڕێژەییە و گەشبینییە لیبراڵییە، کاتێك سیاسەت سیمایەکی تەکنۆکراتی هەبوو و بە کۆدەنگییەکی نوێ دەناسرایەوە، یەکسانیخوازیی لیبڕاڵی زۆر جیاواز لە میانڕەویی بیڵ کلینتۆن یان “ڕێگەی سێیەم”ـی تۆنی بلێر نەدەهاتە بەرچاو. لە داڕشتنی بیردۆزەکەیدا، ڕاوڵز نیازی وابوو ڕێگەیەك بۆ حوکمدان بەسەر چاکسازییە هەنگاو بە هەنگاوەکانی کۆمەڵگەکان بە ئاڕاستەیەکی لەسەرخۆی نزیکتر لە دادپەروەری فەراهەم بکات. لە ساڵانی 1990، هاوشێوەی دیموکراسییەتی لیبڕاڵی، یەکسانیخوازیی لیبراڵی هەژمووندار دەرکەوت و، وا دەهاتە بەرچاو کە فەلسەفەی ڕاوڵز بە سادەیی بیەوێت چاکسازی لە لیبراڵیزمێکی سەرکەوتوودا بکات. لەم ڕوانگەیەوە، دەکرێت یەکسانیخوازیی لیبراڵی بەرپرس لە وێناکردنی یوتۆپیایی و هاوبەش لە هاتنە پێشەوەی لیبراڵیزمێکی نوێی تەکنۆکرات بێتە بەرچاو، واتە پتەوکردنی، نەك نەهێشتنی نادادپەروەرییەکانی. ئێستا کە بانگەشەکانی کۆتایی مێژوو نەك تەنیا بێباکانە، بەڵکوو وەك بەهەڵەداچووش دەردەکەون، ڕۆڵی سیاسیی ئەم لیبراڵیزمە فەلسەفییە زیاتر ناڕوون بووە.

بەڵام لەهەمان کاتدا، دەکرێت بیردۆزەکانی ڕاوڵز بەشێوەیەك لێیان بڕوانرێت کە گەڕانەوەن بۆ سەردەمێکی دەوڵانییەتی خۆشگوزەرانی ناوەڕاستی سەدە کە لە ئێستادا و لە بیابانی لیبراڵیزمی نوێدا، خەیاڵی جۆرێك لە یوتۆپیای وەرگرتووە. لە کەشی ئەمڕۆدا، ئەو سیستەمە دابەشکارییانەی یەکسانیخوازیی لیبڕاڵی دەیانخوازێت “لە چاودێریی تەندروستیی جیهانییەوە تا پەروردە و خوێندنی خۆڕایی و بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی سەرمایە” ڕادیکاڵن. بەشێك باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە ئەو سیستەمانە نەخشەی دامەزراوەیی فەراهەم بکەن بۆ ژیانەوەی ئەم دواییانەی خواستە سۆشیالیستییە چەپڕەوەکانی بەریتانیا و ئەمریکا؛ کۆربینیزم بیردۆزی ڕاوڵز بە یەکێك لە بیردۆزەکانی هەژمار دەکات. خەیاڵی یوتۆپیا تا ئەو ئاستە دەئاخڤێت کە ئەو مەودایە سیاسییە بە کەم بزانین کە لە نێوان کۆدەنگیی لیبڕاڵیی دوای جەنگی دایکی یەکسانیخوازی لیبڕاڵ و سەردەمی ئێمە درێژ بۆتەوە. کاتێك سەنتەری کێش و قوڕسایی بەلای ڕاستڕەویدا چوو، ڕاوڵز و شوێنکەوتووانی بوونە کۆتایی و یەکلاییکەرەوەی لیبراڵیزمی چەپ. ئەم بیرۆکانە بەواتای شتێکی جیاواز دەهاتن لە دەیەیەکانی دوای قەیرانە ئابوورییە گەورەکەی ساڵی ١٩٣١ و جەنگی جیهانیی دووەم وەك لە دوای بزووتنەوە ڕاستڕەوەکان و سەرکەوتنی هێرشەکانی لیبراڵیزمی نوێ بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەتی دیموکراسی.

گەر بەشەکانی فەلسەفەی لیبڕاڵی وا بێنە بەرچاو کە بە پێکهاتەی سیاسیی لیبراڵیزمی نوێی تەکنۆکرات بەسترابێتنەوە، ئەوانی دیکە تەواو گونجاو لەگەڵ سەردەمی نایەکسانیی دراماتیکیمان بەرچاو دەکەون، بە پەرۆشیی بۆ پڕەنسیپە جیهانگیرییەکانیشەوە. کەواتە ڕووبەڕووی ناڕوونییەك دێینەوە: گەر بەشەکانی فەلسەفەی لیبڕاڵی وا دیار بن کە بە پێکهاتەی سیاسیی لیبراڵیزمی نوێی تەکنۆکرات بەسترابێتنەوە، ئەوانی دیکە تەواو گونجاو لەگەڵ سەردەمی نایەکسانیی دراماتیکیمان دێنە بەرچاو، بە پەرۆشیی بۆ پڕەنسیپە جیهانگیرییەکانیشەوە.  بەدڵنیاییەوە یەکسانیخوازیی لیبڕاڵی وەك سەرچاوەیەکی ناهاوتەریب لەبەردەم چوارچێوەکاندا دەمێنێتەوە لە ڕێکخستنی دابەشکردن و سنووردارکردنی نایەکسانی؛ لەماوەی ساڵانی “ڕێگەی سێیەم”ـدا، زۆر کات لە سیاسەتدا نایەکسانی فەرامۆش دەکرا، بەڵام هەرگیز لەلایەن فەیلەسوفەکانەوە فەرامۆش نەدەکرا. لەم ڕووەوە، ئەو ڕاستییەی کە فەلسەفەی سیاسیی لیبڕاڵ بەتەواوەتی خۆی لەگەڵ سەردەمی دوای ساڵانی 1970 نەگونجاندووە، یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی. هەروەها فەلسەفەی سیاسیی ئەنگلۆفۆن بەتەواوی دژایەتیی لێسەندنەوەی مافی هاووڵاتییبوونی دەکرد، دژە بنچینەیی بوو و گرنگیی تایبەتی بەو بزوتنەوەیە ڕۆشنگەرییانە دەدا کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا هاتنە ئاراوە و برەویان سەند. خواستە جیهانگیری و نەریتییەکانی ڕاوڵز تەمەنێکی درێژتریان هەبوو لە ئاستەنگەکانی بیردۆزە ڕەخنەگرییەکانی سەردەمی دوای بونیادخوازی و مارکسی. بۆ ماوەیەکی زۆر یاخیبوون هاوشێوەی پارێزکاری دەهاتە بەرچاو، بەڵام لە ئێستادا دەکرێت سەرچاوەیەك بێت.

گەر فەیلەسوفانی سیاسی دەستبەرداری هەندێ لە گریمانە بەسروشتیکراوەکان بوونایە و هەندێ شێوەی دیاریکراوی بەڵگەکانیان بەو سەردەمە سیاسییە پەیوەست بکردایە کە بەسەر چووە، ئەوا لەوانەیە بیانتووانیایە کارێکی سیاسیی نوێ بۆ بەرگریکردن لە پڕەنسیپە بەرفراوانەکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەنجام بدەن. ئەو پرسیارەی دەمێنێتەوە ئەوەیە ئاخۆ نەریتی یەکسانیخوازی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکانی داهاتووماندا بکات یاخود نا، بەڵام چەندان لایەنی دیدگەی بیردۆزی ڕاوڵز ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ناتوانێت ئاڵنگاریی بەربەستەکە بکات. بەشێك لە زۆرترین نیگەرانییەکان خۆیان لە بەشە نەزانراوەکانیدا دەبیننەوە. لە ساڵانی دوای هاتنەکایەی یەکسانیخوازیی لیبڕاڵیدا، دەوڵەت فراوان بووە، بەڵام بە کەرتی تایبەتیش کراوە. شێوەی سروشتی سەرمایەداری و کار گۆڕاوە و ئەگەریش هەیە بە شێوەی دراماتیکی و چاوەڕواننەکراو لە گۆڕان بەردەوام بێت. پێکهاتەی دابەشبوونی کەمترین ئاستی خۆشگوزەرانی داڕێژراوەتەوە، لەڕووی پێکهاتن و پێگەکەیەوە وەك فاکتەرێکی گۆڕانکاری، نەك وەکوو وەرگرێکی ئەو کاڵایانەی کە دەبێت دووبارە لێیان بکۆڵدرێتەوە. سیاسەت لە گۆڕاندایە، چونکە ئۆتۆریتاریانەکان، بزووتنەوە ڕادیکاڵ و ئۆلیگارکەکان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتیی نوێدا دەجەنگن کە بە دامەزراوەی بێشووماری دارایی، پلاتفۆڕمی نوێی میدیا، تەکنەلۆژیای نوێ و گۆڕانی کەشوهەواوە دروست بوون و هاتوونەتە کایەوە. یەکسانیخوازە لیبڕاڵییەکان هەندێ لە ئامرازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەیان هەیە، بەڵام ئەم پرسیارانە پێویستیان بە چوارچێوەی نوێش هەیە کە جیاوازە لەو چوارچێوەیەی لە سەردەمێکی جەنگە ئایدۆلۆژییەکاندا تەواو بەپێچەوانەی سەردەمی ئەمڕۆ داهێنراوە. ئێستا کاتی ئەوەیە بپرسین ئاخۆ گونجاندنی فەلسەفەیەکی سیاسی لەگەڵ سەردەمەکەماندا چی پێویستە.

نووسین: کاترینا فۆرستەر

وەرگێڕان: موحەممەد ڕەحمان
پۆستی پێشوو

پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ دەوڵەتانی ئاسیای ناوەڕاست: بەشی دووەم

پۆستی داهاتوو

بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە ئیسلامییەکان

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر
شــیکار

هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

ئازار 29, 2023
9
میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌
شــیکار

میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

ئازار 29, 2023
8
مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟
شــیکار

مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

ئازار 29, 2023
6

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە