ناوی فەرمی: کەنەدا
کورت کراوەی ناوەکەی: کەنەدا
پایتەخت: ئۆتاوا
زمانە فەرمییەکان: زمانى ئینگلیزی و زمانی فەڕەنسی
سیستەمی سیاسی: پاشای و دەستوری لە سێبەری پەرلەمانێکى دیموکراسیدا
بەرواری سەربەخۆی: ١ ى تەموزی ١٨٦٧(لە دەسەڵاتی شانشینى یەکگرتوو)
دراو: دۆلاری کەنەدی
جوگرافیا
شوێن: دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لە بەشی باکورلە کیشوەری ئەمریکای باکور، دەورە دراوە لە ڕۆژهەلات ورؤژئاواوە بە زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن، لە باکورەوە دەریای بەستوی باکور، لە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە دورگەى گرینلاندا کە سەر بە دانیمارکە، لەباشورەوە وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا.
ڕووبەر : ٩,٦٧٠,٤٩٨ کم چوارگۆشەیە.
سامانى سروشتی: نەوت، دار، ماسی، کۆمەڵێک کانزا لە هەموویان گرنگتر فسفۆر، زنك، ئاڵتون، ئەڵماس، نیکڵ.
کەشوهەوا: کەشوهەواکەی لە باکور ساردە، لە ناوەڕاست وباشور مام ناوەندە.
دانیشتوان
سەرژمێری: لە تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوان ٣٤,٨٣٤,٨٤١ کەس بووە
ڕێژەی گەشەکردن: لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەکەی ٠,٧٦٪ بووە
دابەشبونی دانیشتوانەکەی: ٣٢,٢٪ کەنەدی، ١٩,٨٪ بەریتانی، ١٥,٥٪ فەڕەنسی، ١٤,٤٪ سکۆتلەندی، ١٣,٨٪ ئیرلەندی، ٩,٨٪ ئەڵمانی، ٤,٥٪ ئیتاڵی، ٤,٥٪ چینی، ٤,٢٪ هیندییەکانی ئەمەریکای باکور.
ئایین: ٤٠,٦٪ ڕۆم کاثۆلیک، ٢٠,٣٪ پڕۆتستانت، ٦,٣٪ مەسیحی دیکە، ٣,٢٪ مسوڵمان، ٥٪ هندۆسی، سیخ، بوزی و جولەکە.
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ:١,٨٢٥تریلیۆن دۆلار
داهاتی ساڵانەی تاک:٤٣,١٠٠ دۆلار
ڕێژەی گەشەکردن: ١,٦ ٪
ڕێژەی بێکاری: ٧,١٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: ١٪
قەرزی دەرەوە: ١,٣٣١تریلیۆن دۆلار
گرنگترین بەرهەمەکان: دانەویڵە، ئامێر، ئامێری ئەلەکترۆنی، ئوتومبێل، ئامێری پەیوەندی کردن، فڕۆکە، تۆوی زەیتی، بەرهەمی کیمیاوی، سەوزە و میوە.