ناوی فەرمی: کۆماری لاتڤیا
کورت کراوەی ناوەکەی: لاتڤیا
پایتەخت: ریخا
زمان: لاتیڤی زمانی فەرمییە، هەروەها زمانی ڕووسی، پۆڵەندی، ئۆکرانی، زمانی ڕووسی سپی.
سیستەمی سیاسی: کۆماری
بەرواری سەربەخۆیی:٢١ ئابی ١٩٩١ (جیا بووەوە لە یەکێتی سۆڤێت)
دراو:لاتس
جوگڕافیا
شوێن: لاتڤیا لە ڕۆژئاواوە درێژدەبێتەوە لە ڕووباری بەڵتیق لەباکوری ئەورووپا، لە باکورەوە ئیستۆنیا، لە باشورەوە لیتوانیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە یەکێتی ڕووسیا، لە باشوری ڕۆژهەڵاتەوە ڕووسیای سپی.
ڕووبەر: ٦٤,٥٨٩کم چوارگۆشە
سەرچاوەی سروشتی: زەوی کشتوکاڵی، بەردی جیری، تەختە
ئاو وهەوا: شێدارێکی مامناوەندە
دانیشتوان
سەرژمێری دانیشتوان: لە تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوان٢,١٦٥,١٦٠ کەس بووە.
ڕێژەی گەشە: کەمتر لە ٠,٦٢٪ .
دابەشبوونی دانیشتوان: ٦١,١ ٪ لاتڤین، ٢٦,٢٪ ڕووسی، ٣,٥٪ ڕووسی سپی ڕەسەن، ٢,٣٪ ئۆکرانی، ٢,٢٪ پۆلەندی، ١,٣٪ لیتوانی، ٣,١٪ گەلانی تر.
ئایین: ١٩,٦٪ مەسیحی لۆسەری، ١٥,٣٪ مەسیحی ئەرسەزۆکس، ١٪ قەبیلەی مەسیحی تر، ٠,٤٪ گەلانی تر، ٦٣,٧٪ نەناسراون.
ئابووری
کۆی داهاتی ناوخۆ: ٣٨,٣٠ ملیار دۆلار
داهاتی ساڵانەی تاک: ١٩١٠٠دۆلار
ڕێژەی گەشەکردن: ٤٪
ڕێژەی بێکاری: ٩,٨٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: ٠,٢٪
قەرزی دەرەوە: ٣٩,٨٧ملیار دۆلار
گرنگترین بەرهەمەکان: سەوزە، گەنم، دار، ئامێر، چنین، کاڵای خۆراکی، پێداویستی دەرمان خانە.
ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم