ناوی فەرمی: ناوچەی هۆڵەندا
کورتکراوەی ناوەکەیی: هۆڵەندا
پایتەخت: ئەمستەردام
زمان: هۆڵەندی زمانی فەرمییە، هەروەها زمانی فریزی، و زمانی تریش.
سیستەمی سیاسی: پاشایەتی دەستورییە
بەرواری سەربە خۆی: ٢٣ ى کانونی دووەمی ١٥٧٩ (جیا بوەوە لە ئیسپانیا)
دراو: یۆرۆ
جوگرافیا
شوێن: هۆڵەندا دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەورووپاوە، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەڵمانیا، لە باشورەوە بەلجیکا، لە ڕۆژئاواو باکورەوە دەریای باکور دەورەى داوە.
ڕووبەر: ٤١,٥٤٣کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
سەرچاوەی سروشتی: نەوت، گاز، بەردی جیری، خوێ، لم، زەوی بە پیتی کشتوکاڵی.
کەش وهەوا: شێدارێکی مامناوەندە، ئاو و هەواکەی وەکو ڕۆژئاوای ئەورووپایە.
دانیشتوان
سەرژمێری دانیشتوان: لە تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی ١٦,٨٧٧,٣٥١بووە.
ڕێژەی گەشەکردن: لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەکەی٠,٤٢٪ بووە.
دابەشبوونی دانیشتوانەکەی: ٨٠,٧ ٪ هۆڵەندیین، ٥٪ ئەورووپی، ٢,٤٪ ئیندۆنیسی، ٢,٢٪ تورک، ٢٪ سۆرینامی، ٢٪ مەغریبی، ٠,٨٪ گەلانی کاریبی، ٤,٨٪ گەلانی تر.
ئایین: ٢٨٪ ڕۆمی کاسۆلیکین، ١٩٪ پڕۆتستانتین، ٥٪ موسڵمان، ئەوەی ماوە ئاینی ترە وەکو هیندۆسی وبت پەرستەکان.
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ: ٧٢٢,٣ملیار دۆلار.
داهاتی ساڵانەی تاک: ٤٣,٣٠٠دۆلارە
ڕێژەی گەشەکردن: کەمتر لە ٢,٥٪
ڕێژەی بێکاری: ٨,٣٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: ٢,٥٪
قەرزی دەرەوە: ٢,٣٤٧تریللۆن دۆلار
گرنگترین بەرهەمەکان: پیشەسازی کشتوکاڵی، ئاسن، ئامێری کارەبایی، گەنم، پەتاتە.
ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم