بزوتنەوەیەکى ئیسلامى چەکدارە وفەرمانرەوایەتى ناوچەیەکى فراوانى لەئەفغانستان کردوە لەماوەى ساڵانى ١٩٩٦ تا سالى ٢٠٠١، لەو ماوەیەدا لەچەندین شەڕ وپێکداداندا بەشدارى کردووە، پاش ئەوەى ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە داگیرکرا، دەستى دایە شەرى پارتیزانى، بەوەش چەندین گورزى وەشاندووە لە هاوپەیمانى ڕۆژئاوا، بەڵام لەگەل ئەوەشدا کۆشکى سپی بە ” تیرۆریست” ناویان نابات.
دامەزراندن
بزوتنەوەى تالیبان لەو خویندکارانە دروست بوو کە لە خویندنگا ئاینییەکاندا دەیانخوێند” تالیبان کۆى وشەى تەلەبەیە لە زاراوەى بشتۆنییەکان” لە ویلایەتى قەندەهارى باشورى ئەفغانستان لەسالى ١٩٩٤ لەسەر دەستى مەلا موحەمەد عومەر.
ئایدۆلۆجیاى تالیبان
تالیبان بزوتنەوەیەکى ئیسلامى سونییە ولەسەر مەزهەبی حەنەفین، زۆربەى ئەندامەکانى لە بەشتۆنییەکانن.
ئەم بزوتنەوەیە لەسەر زارى مەلا عەبدولمەنان نیازى وتەبێژى فەرمییەوە لەبەروارى ٣ ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ ڕایگەیاند کە خوازیارى گەرانەوەى ئارامى وئاسایش و سەقامگیرییە وهەولى کۆکردنەوەى سەرجەم چەکەکان دەدات لەتەواوى ناوچە جیاوازەکانى ولاتەوە، هەروەها هەوڵ دەدات لەپێناو لابردنى خاڵەکانى پارە وەرگرتن کە بۆتە هۆى ڕوتانەوەى هاوڵاتیان.
دواى ئەوەى کەژمارەیەکى زۆر لەویلایەتەکانى داگیرکرد لەسەر زارى مەلا موحەمەد عومەرەوە لە ٤ ى نیسانى ١٩٩٤ لەبەردەم بەردەم ژمارەیەک لەزانایان رایگەیاند کەدەیەوێت “حکومەتێکى ئیسلامى لەسەر شیوازى خەلافەتى راشیدى” دابمەزرینێت.
لەئامانجەکانى بزوتنەوەکە: ئیسلام ئاینى گەل وحکومەت بێت، شەریعەتى ئیسلامى سەرچاوەى یاسا بێت، پارێزگاریکردن لە ئەهلى زیممە وپەنابەران وپاریزگاریکردن لەسەر وماڵیان، چاککردنى پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانى ئیسلامى بەپێی شەریعەتى ئیسلامى، دامەزراندنى دەستەى فەرمانکردن بەچاکە وبەرگرتن لەخراپە لەهەموو ولاتدا.
ئاراستە
یەکەم شانەى بزوتنەوەکە لە ناوچەى ” سەنجسار” لەشارى قەندەهار دروست بوو لە تەموزى ١٩٩٤، لەتشرینى دووەمدا تەواوى شارەکە کەوتە دەست بزوتنەوەى تالیبان، زۆر بەزووى بزوتنەوەى تالیبان لەسەرجەم ویلایەتەکاندا بڵاوبویەوە، لە ئەیلولى ١٩٩٦ کابولى پایتەختیان داگیرکرد دواى ئەوەى کە هێزەکانى حکومەت بەرەو باکور کشانەوە.
لە ٢٥ ى ئایارى ١٩٩٧ حکومەتى پاکستان دانى نا بە حکومەتەکەى تالیبان دواى ئەویش هەریەک لە سعودیە و میرنشینەکانى عەرەبی یەکگرتوو دانیان پیادا نا، لە سالى ٢٠٠٠ بزوتنەوەى تالیبان توانى ٩٠% خاکى ئەفغانستان کۆنتڕۆڵ بکات.
لەدواى روداوەکانى ١١ ى سێبتێمبەرى ساڵى ٢٠٠١، وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، ڕیکخراوى قاعیدە وبزوتنەوەى تالیبانى بە هۆکارى تیرۆر ناوبردن وبەئامانجى گرتن.
لە ٢٢ ى ئەیلولى ٢٠٠١ هەریەک لە سعودیە و میرنشینەکانى عەرەبی یەکگرتوو، لەئەنجامى فشارە نێودەوڵەتییەکان، دانپادانانەکانى خۆیان کشاندەوە وبەوەش تەنها پاکستان مایەوە کە دانى بە حکومەتەکەى تالیباندا نابوو.
لە تشرینى یەکەمى سالى ٢٠٠١ ، وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هیزە هاوپەیمانەکان ئەفغانستانیان داگیر کرد، لەهەمانکاتدا هێزەکانى هاوپەیمانى باکور “بەرەى ئیسلامى نەتەوەیی بۆ ئازادى ئەفغانستان” لەڕیگاى هێرشى زەمینییەوە هێرشیان کرد وفەرمانرەوایەتى تالیبان کۆتایی پێهات.
لەو ڕۆژەوە بزوتنەوەى تالیبان چووە ناو شەڕیکى پارتیزانییەوە لەڕیگاى کوشتن وتەقاندنەوە بەتایبەتى لەکابولى پایتەخت کەبووە هۆى گەیاندنى زیانى زۆر بەهیزەکانى هاوپەیمانى، ولەڕاگەیاندراوێکدا هێزە هاوپەیمانەکان کوژرانى زیاتر لە ٣٠٠٠ سەربازیان پشتڕاست کردۆتەوە.
لەسالى ٢٠١٠ ەوە لەلاى سەرکردەکان بڕوایەک گەشەى سەند کە شەر ناتوانیت کۆتایی بەکیشەکانى ئەفغانستان بهێنێت، بۆیە پیویستە بەدواى چارەسەرى سیاسییدا بگەڕێن، لە سالى ٢٠١٢ گفتوگۆى ئاشتى دەستى پێکرد بەڵام بزوتنەوەى تالیبان لە ئازارى هەمان ساڵدا گفتوگۆکانى هەڵپەسارد.
هەوڵەکان بەردەوام بوون لەئاکامدا لەبەروارى ١٨ ى حوزەیرانى ٢٠١٣ قەتەر ڕەزامەندى دەربڕى لەسەر کردنەوەى نوسینگەیەکى بزوتنەوەى تالیبان لەدەوحەى پایتەخت بەمەبەستى بەردەوام بوونى گفتوگۆکان و بۆ دۆزینەوەى ڕێگا چارەى ئاشتییانە بۆ چارەسەرى کێشەى ئەفغانستان، ولەم بارەوە سەرچاوەیەکى بەرپرس لەوەزارەتى دەرەوەى قەتەرى دەڵێت کە”ئەو نوسینگەیە نوسینگەیەکى سیاسی بزوتنەوەى تالیبانە لە دەوحە، نەوەکو نوسینگەى سیاسی ئیمارەتى ئەفغانى ئیسلامى”، هەروەها واشنتۆن سەربارەت بەم هەنگاوە بەهەنگاوێکى گرنگى ئەژمارکرد بە ئاراستەى چارەسەرى کێشەکانى ئەفغانستان بەشیوەیەکى سیاسییانە.
هەریەک لە واشنتۆن وبزوتنەوەى تالیبان لەئایارى ٢٠١٤ گەیشتنە ڕیککەوتنێک – بەنێوەندگیرى قەتەر – سەربارەت بەئازادکردنى سەربازێکى ئەمریکى کەماوەى پێنج ساڵ لەئەفغانستان لەلایەن هێزەکانى تالیبانەوە گیرابوو لەبەرامبەر ئازادکردنى پینج سەرکردەى بزوتنەوەکە لە گرتوخانەى گوانتانامۆ.
لە کۆتاییەکانى کانونى یەکەمى ٢٠١٤ بزوتنەوەى تالیبان مانەوەى هێزە هاوپەیمانەکانى لەئەفغانستان پاش ١٣ ساڵ لەشەڕ بەشکستخواردوو وەسفکرد.
لە کانونى دووەمى ٢٠١٥ کۆمارییەکان ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕى سەبارەت بەئەژمارنەکردنى بزوتنەوەى تالیبان وەک گروپیکى تیرۆریستى
پاش کۆچى دواى مەلا عومەر، ئەنجومەنى شورا بەکۆى دەنگ لە ٢٩ ى تەموزى ٢٠١٥، مەلا ئەختەر مەنسوریان بە سەرۆکى بزوتنەوەکە دەستنیشان کرد.
سەرچاوە: الجزیرة