هەروەها دەوڵەتی خۆرهەڵاتی ئەفریقیای ئیتاڵی پێکهاتبوو لە هەرێمی سۆماڵی ئیتاڵی و وڵاتی ئەسیوپیای ئێستە و وڵاتی ئەریتریای ئێستە و دواتر لە لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا داگیر کراوە ، ئەوەش لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی دا بووە کە وڵاتی ئیتاڵیا لە پاڵ وڵاتی ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای ژاپۆن (یابان) و شانشینی ڕۆمانیا و شانشینی بولگاریا و شانشینی مەجەرستان (هەنگاریا) کە بە دەوڵەتانی تەوەر ناسران بوون بە دژی دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و کۆماری سێیەمی فەرەنسا) بەشداری کرد بوو.
دەوڵەتانی تەوەر شکستیان هێنا بەرامبەر بە دەوڵەتانی هاوپەیمانان و دواتر ئەو بەشەی وڵاتی سۆماڵ خرایە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاشان بووە بەشێک لە هەرێمی سۆماڵی ئیتاڵی تا ساڵی (1960ز) و لەو ساڵدا هەرێمی سۆماڵی ئیتاڵی سەربەخۆیی وەرگرت لە ڕێکهوتی (1/یولیو_7/1960) و دواتر لەگەڵ هەرێمی سۆماڵی بەریتانی ، کە لە ڕێکهوتی (26/یونیو_7/1960) سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت ، و لە ژێر ناوی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ یەکیان گرت ، بەم شێوەیە ئەو بەشەش بووە بەشێک کۆماری فیدراڵی سۆماڵ ، بەڵام لە وڵاتی سۆماڵ جەنگی ناوخۆ بەرپا بوو لە ساڵی (1991ز)ەوە تا ئێستە کە لە نێوان پارتە سیاسییەکانی وڵاتی سۆماڵ بەرپا بوو ، ئەوە بوو لە ساڵی (1998ز) خەڵکی ئەو بەشەی وڵاتی سۆماڵ بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا یوسف ئەحمەد ڕاپەرین و ئەو بەشەی وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کرد و هێزەکانی تری سەر بە پارتە سیاسییەکانی تری وڵاتی سۆماڵ و هێزەکانی سوپای کۆماری فیدراڵی سۆماڵیان وەدر نا و لە ڕێکەوتی (23/یولیو_7/1998) بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا یوسف ئەحمەد (1998_2001ز) (2002_2004ز) کۆماری ویلایەتی پونتلاندی سۆماڵی (کۆماری زهوی پونت)یان ڕاگەیاند بەڵام تا ئێستا بە فەرمی داوای سەربەخۆییان نەکردووە و هەر خۆیان بە بەشێک کۆماری فیدراڵی سۆماڵ دەزانن ، هەروەها هیچ دەوڵەتێکی کیشوەری ئەفریقی و وڵاتی سۆماڵ و دەوڵەتانی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ دان پێنراو نییە و هەروەها وەکو بەشێکی دانەبراوی کۆماری فیدراڵی سۆماڵی دەزانن.