پارتێکی کوردیی باکوری کوردستانە، لەساڵی ١٩٧٨وەک پارتێکی مارکسی-لینینی، دامەزرا. یەکەم کۆنگرەی بەبەشداری ٢٣ ئەندام لەباکوری کوردستان بەڕێوەچوو.
ئایدۆلۆجیای پەکەکە، لەسەر بنەما ئایدۆلۆژییهکانی مارکسیزم -لینینیزم و نەتەوە خوازیی کوردی دامەزرێنرا.
لەساڵی ٢٠٠٧دا،بە یەکێک لە ١٢ ڕێکخراوە تیرۆریستییە چالاکەکان ناسێنرا، بودجەی ساڵانەی پەکەکە، بە ١٥٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت.
پەکەکەلەساڵی ١٩٨٢دا، دووەمین کۆنگرەی خۆی لە لوبنان بەڕێوەبرد، لەو کۆنگرەیەدا بڕیار لەسەر گەڕانەوەی گروپە ڕاھێنراوەکانی پەکەکە بۆ باکوری کوردستان و ئامادەکاری بۆدەستپێکردنی شەڕی چەکدارییدرا.
پەکەکە لەساڵی ١٩٨٦ دا، لەسێیەمین کۆنگرەی خۆیدا، بڕیایدا ھێزی ڕزگاریی کوردستان بکات بەئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان(ئەرگەکە). ھەروەھا ئەکادیمیای سەربازیی، بەناوی مەعسوم کورکوماز(عەگید)ی دامەزراند. پەکەکە لەساڵی ١٩٩٠ جگەلە لوبنان چەند بنکەیەکی لەناوچەکانی شاملە سووریاکردەوە.
لەدوای دەستگیرکردنی “عبداللە ئۆجەلان” پەکەکە حەوتەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی نائاسایی بەڕێوەبرد. پەکەکە تاوەکوئێستا ١١ جار کۆنگرەی بەڕێوەبردووە و نۆجار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە.
پەکەکە سێ جار لۆگۆی خۆی گۆڕیوە.
پەکەکە لەدوای “عەبدوڵائۆجەلان”ەوە، لەلایەن چەند کەسێکی دیکەوە وەک: موراد قەرەیلان وجەمیل بایکەوە سەرۆکایەتییکراوە. كهپێیان دهگوترێت”كۆنسهی سهرۆكایهتی”