ناوی فەرمی: مالیزیای یەکگرتوو
کورتکراوەی ناوەکەی: مالیزیا
پایتەخت: کوالالامپور
زمانی فەرمی: مەلاوی
سیستەمی سیاسی: پاشایی دەستوری فیدرالی.
بەرواری سەربەخۆی: ٣١ى ئابی ١٩٥٧ (لەشانشینى یەکگرتوو).
دراو: ڕینگیتی مالیزی
جوگرافیا
شوێن: مالیزیا دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە، لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت کە دەریای باشوری چین لە یەکیان جیادەکاتەوە، یەکێکیان دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشوری تایلەند و باکوری سەنگافورە، بەشی دووەمی دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باشوری ئەندۆنیسیا.
ڕووبە ر: ٣٢٩,٨٤٧ کم چوارگۆشە.
سەرچاوەی سروشتی: دارستان، نەوت، گازی سروشتی، کانزا.
کەشوهەوا: گەرم و شێدارە.
دانیشتوان
سەرژمێری: ٣٠,٠٧٣,٣٥٣
ڕێژەی گەشەکردن: ١,٤٧٪
دابەشبوونی دانیشتوانەکەی:٥٠٪ مەلاوی، ٢٣٪ چین، ١١,٨٪ دانیشتوانی ڕەسەن، ٦,٧٪هیندی، دانیشتوانی تریش.
ئایین: ٦١,٣٪ مسوڵمان، ٢٠٪ بودی، ١٠٪ مەسیحی، ٦,٣٪ هندۆس، لەگەڵ ئایینەکانی تردا.
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ:٣١٢,٤ ملیار دۆلار
داهاتی ساڵانەی تاک:١٧٥٠٠ دۆلارە
ڕێژەی گەشە کردن: ٤,٧٪
ڕێژەی بێکاری:٣,١ ٪
ڕێژەی هەڵئاوسان:٢.٢ ٪.
قەرزی دەرەوە: ١٠٠,١ ملیار دۆلارە
گرنگترین بەرهەمەکان: نەوت، گازی سروشتی، رۆنی خورما، کاکاو، ئامێری کارەبی و ئەلەکترۆنی، دار، پیشەسازی گۆڕینەوە
بارهگای حكومهتی فیدراڵی له بوتراجایه.