بزاڤی خزمەت یاخود کۆمەڵی گولەن
دامەزراندن و گەشەکردنی:
ساڵی ١٩٧٠ فەتحوڵا گولەن بناغەی یەکەم چینی ئەم بزاڤەی داناوە لە شاری ئیزمیری تورکیا و دواتر لەناوخۆ و دەرەوە بەھێز بوو.
ئایدۆلۆژیا:
بزاڤەکە پشت بە بیروبۆچونی گولەن دەبەستێت و بەوە پێناسە دەکرێت کە ڕێبازی تەسەوفی ھەیە و بایەخ بەموسوڵمانەکانی تورکیا دەدات و بەسەر جیھانی ڕۆژئاواشدا کراوەیە.
لەگەڵ ئەوەی کتێبەکانی گولەن پشت بە قورئان و سوننەت دەبەستێت، ئەم کۆمەڵە زیاتر پشت بەشێخەکەیان ‘گولەن’ دەبەستن و لەسنوری بیروڕاکانی دەرناچن.
ئامانجیان:
پشت بە فێربون و پەروەردە دەبەستن و قوتابخانە، دامەزراوەی ئابوری، ڕاگەیاندن، پزیشکی، ڕۆشنبیری و فریاکەوتن لەناوەوە و دەرەوەی تورکیا دادەمەزرێنن، ھەنگاوی گەورەیان دوای کودەتای سەربازی ١٩٨٠ بو سودی بینی لەھاوکارییەکانی دەوڵەت کەفەراھەمی کردبو لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕێکخراوەییدا.
زیاد لە ١٥٠٠ دامەزراوەی جیاوازی خوێندن و ١٥ زانکۆیان لە ١٤٠ وڵاتدا ھەیە و ئەم دامەزراوانە گونجاون لەگەڵ سیستمی سیکۆلاری تورکیادا و فۆرمێکی ئاینی پەیڕەوناکەن.
لەبواری کاری ڕاگەیاندندا دامەزراوەی زۆری ھەیە وەک ‘جیھان، سامانیولو کە خۆی لە ٦ کەناڵی تەلەڤزیۆنی جیاوازدا دەبینێتەوە، ٣ ڕادیۆی ھەیە و ئەم کۆمەڵەیە لە ١٥٠ وڵاتدا پەخش دەکرێت و پەخشی تایبەتی لە ئەمریکا، ئەوروپا و ڵاتانی ئاسیا ھەیە بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی و ئازەری وە خاوەنی ڕۆژنامەی ‘زەمان’ ی تورکی و ‘تودەی زەمان’ ی ئینگلیزییە. لەکەرتی ئابوریدا خاوەنی ‘بانکی ئاسیا’یە.
نەیارەکانی تۆمەتباری دەکەن بەوەی ڕێبازی سۆفیگەری دەگرێ و ھەوڵ دەدات بۆ گێرانەوەی ئاین بۆ کۆمەڵگا، گولەن باوەڕی وایە ‘ئیسلام ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی، یان سیستمی حوکم یاخود فۆرمێک نییە بۆ دەوڵەت’ وە پێناسەی کۆمەڵەکەی بەوە دەکات کە ‘لەسەروی سیاسەتەوەن’.
لەوکاتانەی ھاوپەیمانی و پاڵپشتی پارتێکی سیاسی دەکات لەبەرامبەر ھاوکاری بۆ خۆیان و قوڵبونەوە لە پۆستی گرنگدا، گرنگی بە ‘خزمەت’ دەدات و لەئەدەبیاتی خۆیاندا تۆخی دەکەنەوە و پەیڕەوی لە شاردنەوە ‘تەقیە’ دەکەن و لەکاتێکدا پێویستبێت خۆیان وەک ئایندار نیشان نادەن بەتایبەت لە کەرتی سەربازی و پۆلیسدا بۆئەوەی دەرنەکرێن.
نەیاریی ئەردۆگان
حکومەت تۆمەتباریان دەکات کە ڕاگەیاندنی جەنگیان کردوە لەگەڵ حکومەتی دادوگەشەپێدان لەڕێگای ئامێری گوێگرتنی نایاساییەوە، وە دەیانەوێ کێشە لەکەرتی دادگەری و پۆلیس دروست بکەن لەڕێگای تۆماری دەنگییەوە، لەکاتێکدا گولەن لە دیداری لەگەڵ رۆژنامە و کەناڵە تورکی و عەرەبییەکاندا بەرپەرچی ئەوانە دەداتەوە و بە ‘ھەڵبەستراو’ باسیان دەکات و داوادەکات ئەوانەی ئەوتۆمەتانە دەدەنە پاڵ خزمەت بەبێ بەڵگە دەبێ دادگایی بکرێن.
گولەن لە ولایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا دەژی و ئینکاری و سەرزەنشتی کودەتای ١٥/٧/٢٠١٥ یان کرد و ‘ سەرزەنشتی ھەمو دەستوەردانێکی سەربازییان کرد لە ناوخۆی تورکیا’دا.