ناوی فەرمی: کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا.
پایتەخت: بەرلین.
زمان: ئەڵمانی(فەرمی)یە، چەن زمانێکی تریشی تیایە وەک سربی، دانیمارکی، ڕۆمنی، فەریزی، جگە لە زمانی کۆچبەران وەک کوردی، تورکی، بەلکانی، ڕوسی.
سیستەمی سیاسیى: کۆماری فیدڕاڵی.
بەرواری سەربەخۆبوون(ڕۆژی نیشتمانی): ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ بەرواری یەکگرتنەوەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات.
دراو: یۆرۆ.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا، سنورەکانی لە باکور دەریایی باکور، دانیمارک، دەریایی بە لتیک، لەڕۆژھەڵاتەوە پۆڵەندا، تیشیکیا، نەمسا، لەباشور نەمسا وسویسرا، لە ڕۆژئاواوە فەرەنسا ولۆکسمبۆرگ وبەلجیکا و ھۆڵەندا.
ڕووبەر: ٣٥٧.٠٢٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەيه.
داھاتی سروشتی: خەڵوز، گازی سروشتی، ئاسن، نیکڵ، یۆرانیۆم، پۆتاسیۆم، خوێ، تەختە، زەوی کشتوکاڵی.
کەشوھەوا: مامناوەند و سارد و تەماوییە لە زۆربەی ڕۆژەکانی ساڵدا.
دانیشتوان
ژمارە: ٨٠.٩٩٦.٦٨٥ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: سالب ٠.١٨% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٨٠% ئەڵمان، ٣.٧% تورک، ١٦.٣% ئەوانی ديكه وەک یۆنانی، کورد، ئیتاڵی، پۆڵەندی، ڕوسی، کرواتی، ئیسپانی.
ئایین: ٣٤% مەسیحی پرۆستانتی، ٣٤% مەسیحی کاسۆلیکی، ٣.٧% موسوڵمان، ٢٨.٣ھیچ ئایینێکیان نییە یان جیانەکراونەتەوە.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٣.٥٩٣ تریلیۆن دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٠.٥%.
ڕێژەی بێکاری: ٥.٣%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ١.٦%.
قەرزی دەرەکی: ٥.٧١٧ تریلیۆن دۆلار.
گرنگترین بەرھەم: ئاسن وپۆڵا، خەڵوز، کەرەستەی کیمیایی، ئامێر، ئۆتۆمبێل، ھۆکارەکانی گواستنەوە، ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، دروستکردنی کەشتی، ڕستن وچنین، پەتاتە، دانەوێڵە.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.