كاتێك باسی ئیمارات و بەشەكانی تری دەكرێت، مرۆڤ ڕەنگە وابیر بكاتەوە تەنها لە ڕێگای داهاتی نەوت و بە پاڵپشتی وڵاتانی زلهێز ئەو ناوچانە لە نێو نیوە دورگەی عەرەبدا هەڵكەوتن، لە كاتێكدا دانایی و دڵَسۆزی گەورەپیاوانی لە پشت گشت ئەو پێشكەوتنانەوە بوون.
ئیمارات هێندە دانیشتوانی كەمە بەراورد بە بێگانەكان بەخۆیان دەڵێن “مواطن” واتە دانیشتوان، پێویست ناكات مێژووی شارێك بگەڕێتەوە بۆ بەر لە مێژوو یان پێشزاین یاخود بەر لە ئیسلام .
ئەبو زەبی مێژووەكەی لە پلاندانان و گەشەكردنیە وە دەست پێدەكات، كەچی لە ڕۆژهەڵاتدا و بەتایبەتی لە جیهانی ئیسلامی و عارەبیدا مێژوو لە ڕۆشنبیری شارەكاندا گرنگە، كاتێك باس لە دوبەی و شارەكانیتر دەكرێت وەك كارو نیشتەجێبوون، خێرا بەراورد دەكرێت بە بەغدا و بەیرووت كە چۆن بۆن و بەرامەی مێژوو بەو شاروە نییە!
ئەو هەستە كاڵدەبێتەوە كاتێك مرۆڤ دەگاتە ئەو وڵاتە، پەلكە زێڕینەیەك دەبینێت لە ڕەنگی، نەتەوە، ئاین و ئاینزا، هاوكات سەردەمانێكە ژیان و كاركردن لەو وڵاتەدا بووەتە ئاواتی گەلەك مەردمی ئەم سەرزەمینە.
ئەم تێكچرژانە چۆن لەو سارایەدا سەریهەڵدا، پیسگەر (2003 زینئاوایكردووە) كاتێك لە چلەكانی سەدەی ڕابردوو دەگاتە ئەو وڵاتە، ، كاتێك لە چاوەڕوانی حاكمی وڵاتدا شێخ شەخبوط كوڕی سوڵتاندا دەبێت، پەناگایەك نابێت لە سێوەرەكەیدا بحەسێتەوە. بێجگە لە سێبەری كۆشكی شێخ.
كاتێك بەرەو باشووری دووگەكە شۆردەبیتەوە، لە ناوەڕاستی دەریاچەیەكدا كۆشكێك دەبینریت كە بە ماڵا دەورە دراوە، قەڵاكە گەرەكێتی لەسەر پایەكانی خۆی رابگرێت، ئەو ڕۆژگارە كۆتایی میرنشینەكە ئەو جێگایە بووە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ دووسەد و پەنجا ساڵا.
میرنشینی ئەبوزەبی بە كۆمەڵێك شەڕو تەنگەژەی بەردەوامدا تێپەڕیووە تا ساڵی 1842 ئینگلیزەكان نێوەندگیریان لە نێوان نۆ میرنشینەكەیدا كرد. شێخەكان گوتەیەكیان هەیە دەڵێن: شار لە بان ئاو بونیاد دەنرێت، ئەگەرچی ئەوان پێشتر پیشەیان دەرهێنانی لوو لوو و ڕاوكردنی ماسیبووە، بەڵام بەر لە دڵۆپاندنی ئاو، لە زۆربەی شارەكانی كەنداودا ئاوی شیرین دەگمەن و قاتیبووە.
ئەبووزەبی هەمیشە واقعبین بووە، هەرگیز بە دروشمی نەتەوەیی و دینی كاریگەر نەبووە، تەنانەت ئەو بیركردنەوەیە هۆكاربووە لەوەی كە دەسەڵاتی داگیركەرە بەریتانێكان بە سەر میرنشینەكەدا ڕەمزی بێت، زیاتر لە كەناڵە ئاوێكاندا ڕەنگیدابۆوە. هەردەم دانیشتوانی وڵات كاروباری خۆیان بەڕێوەبردووە، بۆیە هیچكات پەنایان بۆ جەنگی دژ بە ئیستعمار نەبردووە، بە پێچەوانەوە لە شارستانیەت و پێشكەوتنیان كەڵكیان وەرگرتووە، بۆ نموونە تا ئێستا ئیمارات داوای گەڕانەوە سێ دوورگەكەی لە ئێران دەكات، فەرمانڕەوایانی وڵات دەڵێن: هەرچەند داگیركاری درێژە بكێشێت چارەسەری ئاشتیانە لە پێشترە تا شەڕ، لەم ڕوانگەیەوە نازاناوی فەرمانڕەوای میرنشینەكەیان گۆڕی بۆ خاوەن شكۆ.
دەرهێنانی نەوت لە وڵاتدا لە ساڵی 1948 بووە بەڵام داهاتەكەی لە ساڵانی شەستەكاندا ڕەنگیدایەوە، لەو كاتەوە فێركردن، بونیادنانی وڵات، بە شارستانیكردنی دیهاتەكان دەركەوت، دواتر دەستكرا بە دڵۆپاندن و خۆشكردنی ئاو لە ڕێگای چوار دامەزراوەی مەزنەوە، لە كاتێكدا پێشتر لە سەر پشتی وڵسات ئەو كارە ڕایدەكرا.
ڕەشید خەیوون لە بەشێكی كتاوەكەیدا دەنووسێت كاتێك لە دایكبوویەكی ساڵی 1990 سەبارەت بە كارگێڕی وڵات پرسیاری لێكرا گووتی: مەبەستان خەلیفەیە، وەكئەوەی ناوی سەرۆكی وڵاتێكیتر بهێنێت، ئەو بە شێوازە سارانشینێكەی بێنازاناو ناوی سەرۆكی بە رزاردا هات، ئەگەرچی پێشتر خەڵك لە سەر ناوی سەرەك خێلێك دەوەستان و هەڵوەستەیان دەكرد، نها ئەبووزەبی حاكمێك كۆیدەكاتەوە.
بێپاڵادانەوە ئەبوو زەبی لە سەر زەویەكی بەپیت و ئاو شارستانیەتێكی بونیاد ناوە، بەڵام پێویستە پارێزگاری لە نێوان ئێستاو ڕابردوویدا بكات، ئەو كارەش لە بونیادانانی مۆزەخانە، پۆشاك و شێوەی ژیانیان دەبینرێت و هەستی پێدەكرێت، ئەوكارەش جۆرە ڕێكەوتنێكی هزر و سامانە لە دوورگەكەدا.
دامەزرێنەر، دانایی و دڵسۆزی هەموو كۆڕان كە شێخ زاید پاش باپیرە گەورەی “زیاب ئال نهیان” دووەم دامەزرێنەری میر نشینی ئەبو زەبی و دەوڵەتی ئیماراتە، ماوەی نێوانیان دوو سەدەیە، لەو ماوەیەدا شێخە پەرتەوازەكانی كۆكردەوە، لەو چۆڵگەرایەش ئەو ئاوەدانیەیی بونیادنیا، لە كاتێكدا ئەوەی لە ساڵی 1966 بە دواوە ڕویدا، هاوتای ئەو گۆڕانكاریانە نەبوون كە 1952 لە میسرو لە ساڵی 1958 لە عێراق ڕوویاندا.
لە بەشێكیتری كتاوەكەیدا د. رشید خەیون دبێژێت: لە عدنان پاچەچیم بیست دەیگووت: بەر لە دەستپێكی كاری ئاوەدانی بەردەوام شێخ زاید دەیگووت گەركمە هاوڵاتیان خانیو ژیانێكی شایستەیان هەبێت، ئەم پیاوە ئەم بیرۆكانەی لە كۆێوە بۆ دەهات، ئەو دانابوو، عەدنان گووتی، هەمیشەو تێڕامانی هەبوو زۆریش لە سەرە خۆبوو، ئازاری كەسی نەئەدا و ئاواتی گەورەی ئاوەدانیبوو، بە دانایی خۆیی گشت ناكۆكی وجیاوازێكانی لە تەك وڵاتانانی دەرهاوسێدا بەلادا خستبوو، زۆر گەشبین بوو بە ناوخۆ وباوەڕی بەهێزبوو كە لە عەدەم دەتوانێت وڵاتێك بونیادبنێ.
لە درێژەی گفتوگۆكانی خەیون لە تەك پاچەچیدا دەڵێت: جارێكیان شێخ پرسیار لەوەزیری دەرەوەی پێشوو”پاچەچی” دەكات و دەڵێت: چەند ساڵە لە حوكمدان، گووتم سیو پێنج ساڵە، بە ئەندازەی ماوەی دەسەڵاتداری من، بەڵام چیتان بۆ گەكەلە كەتان كردووە؟! ئەو لە نەبوو وڵاتێكی بونیاد نا بەشێوەك كار و ژیان لەو وڵاتەدا خەونی كۆمەڵانی زۆری خەڵكە.
هەمیشە دەیگووت لە پاڵ بونیادانانی وڵاتدا دەبێت پەروەردەو فێركردنیش هاوتایی ئاوەدانیبن، بە شێوەیەك سەرەتا وەك هاندانێك مووچەی بۆ فێرخوازان دەبڕیەوە، تاوەكو باوانیان دەمكوت بكات، ڕەوەندەكانیش نیشتە جێدەكرد.
یەكەم بڕیاری شێخ زاید قەدەغەكردنی ڕاو و بڕینی دار بوو. لێرەدا خەیون هەڵوەستەیەك دەكات و دەڵێت: ساڵانی سەرەتای شۆرش قاسمیش برینی دار خورمای لە پایتەختدا قەدەغەكرد تاوەكو پانتایی شینایی لە پایتەختدا زۆر بێت. بۆیە ئیماراتێكان پێیان شەرم نەبوو وێنەی شێخەكەیان هەڵبواسن لە كاتێكدا بە پای پەتیو بە ناو سارادا دەڕوات و لە نێو لمی بیاباندا دانیشتووە، ئەو لە ناو چۆڵگەراكاندا خاوەن ناو وشۆڕتێكی گەورە بوو.
شێح بێسەواد و سارانشین بوو، بەڵام ئەو هۆكارانە بەربەست نەبوون بە ڕووی شارستانیەتدا بكرێتەوە، لێرەدا جێگای خۆیەتی بۆ پاڵپشتی بۆ چوونەكەمان چیرۆكێك بگێڕینەوە، لە یەكێك لە سەدرانێكانیان بۆ وڵاتێكی ئەوروپا، كەسێك ئامێری عود دەژەنێت و دەروبەرەكەی قەڵسدەكات، كاتێك شیكایەت دەبەن بۆلای شێخ، كاورا بانگدەكات و ئەویش دەست بە ژەنینی ئامێرەكە دەكات، لە وەڵامدا دەڵێت: پێشتر گوێبیستی وەها ئاوازێك نەبووم، ئەگەر ژنەفتبێتان لە مەكە و مەدینە دەنگی مۆسیقاو كپكراو شەرابیش پێچرایەوە، بەڵام لە كوفە تەواو پێچەوانەكەی بەرچاو دەكەوێت، چونكە عەلی تەواوی ئازادی بۆ گشت لایەك مەیسەر كردبوو.
كەسێك ئەگەر نەتوانێت هاوئاهەنگی دەنێوان دین و دنیادا بكات چۆن دەتوانێت ساریەكی كاكی بە كاكی بكات بە ئاوەدانیو لە گشت لاوە مەردم كەمەندكێشبكات.
جۆگا و ئاوەكانی ژێر زەوی.
ئەفلاج “جۆگا” ڕێڕەوی ئاوییە بە ژێر زەویدا ڕێدەكات، لە ڕابردوودا وەك تونێل لە سەرچاوە ئاوێكانەوە، لێددەدران، بەڵان ئاوەكانیان بە ئەندازەی ئاوی ڕووبارەكان نەبووە، بۆیە هەمیشە بۆ پاراوكردنی باخ و بێستانەكان شەڵەگەیان لێجیاكراوەتەوە.
زۆرم ژنەفت بوو دەرباری ساراو بێئاوی ئیمارات، هەروەسا ویشك برینگی خاكی ئەو وڵاتە، باسی دار خورماو جۆگاكانی گوێچكەیان پڕكردبووم كە چۆن ئەو سارایە بووە بە شوێنی گەشت و گوزاری خەڵكی ناوچەكە، بە هزرو وردبینی ئەو سارایە بووگە وە شینایەتی.
كاتێك ئەم باس و خواسەم لە تەك فازل عامری بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتێكانی زانكۆی ئیمارات باسكرد، گووتی: ئەگەر چاو ساغێكت لە تەكدا نەبێت، شتێكی ئەوتۆ نابینیت و گەشتەكەت بێكەڵكت دەبێ. ئەو لە درێژەی گێڕانەوەكەیدا دەڵێت: فازل زۆری لە بارەی ناوچەی كانی و دارخورماكانێوە گێڕایەوە، كانی “العین” شارێكی سەرەكییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵات، هەروەها پێیگووتم دووری ناوچەكە لێرەوە سەدو بیست كیلۆمیترە.
ڕێبەرەكەمان پیاگێگی هیندی بوو كە ماوەی بیست وپێنج ساڵ بوو لەو شارەدا دەژیا، شارەزابوو بە وردو درشتی ناوچەكەو هەموو كون كەبەرێكی، جوگاو كارێزەكانی ناوچەكە و دارخورماكانی وەكخۆی ناسدەكر، ئەو سەرەتا بە ڕۆژنامە فرۆشی و دواتر بە دەستگێڕی دەستیپێكردبوو، لە سوپای ئیمارات چنگی لە كار گیر دەبێت و پاشان خێژان پێكەوە دەنێت. ئەو گووتی: لە ڕابردوودا خەڵكی ناوچەكە لەم جۆگایانە بۆ خۆشوشتن و ئاودێری و سەیران كەڵكیان وەرگرتووە، ساڵانی 1947 بۆ 1966 كاتێك شێخ زاید ئال نهیان حاكمی شاری “العین” كانی بوو، ناكۆكی ڕەشە خەڵكەكەی بەڵادا خست و پەرەی بە ئاودێری ناوچەكەدا، ئیستا ناوچەكە سەراپای شینایەتیە و لە گەرمای هاویندا شوێنی سەیران و حەوانەی خەڵكی ناوچەكەیە.
كاتێك تێفكیرم بیرم هاتەوە، فەلوجە لە عێراق بە هەمان ناونریاوە، ئەو لەسەر دەریای فورات كە هەزاران ساڵ بەو گوزەرەدا نركەی دێت و ئێستا چاوەڕزانی وشكبوونی لێدەكرێت، بەڵام ئیفلاجی ئیمارات جوگان و بە ژێر زەوی لمیندا هەڵكەندراوان ئەگەر پاكبكرێنەوەو پشتگوێ نەخرێن ئەوا بەردەوام دەبێت لە كاری خۆیی.
بەڵام مرۆ سەری سڕ دەمێنیت چۆن ناوچەی ئەفلاج بووە بە پاوانێكی سروشتی، خوێندكاران سەردانی ناوچەكە دەكەن تا بزانن باوانیان لەو پێناوەدا چەندێك ماندبوونو ئارەقیان ڕشتووە، هاوكات دارخورماكانیش دەبینن چون سەركەشانە ڕووەو ساوی ئاسمان هەڵگەڕاوون، لە كاتێكدا سزای بڕینی هەر پیرە دارخورمایەك سێ مانگ بەندكردن و غەرامەیە.
قەڵاو حەوشەكان.
پاشماوەیەك گەیشتینە جێگایەك ناوچەكە بە تەل پەرژین كرابوو، دوورتر ئاڵای شانشیتی عەمان دەبینرا، ئێرە سنووری نێوان ئیمارات و سەڵتەنەی عەمانە، ئوتوومبێلەكان لەم ناوچەیەدا ” البریمی” ڕاگیرابوون بۆ پشكنین، بەریمی وەك ناوچەیەكی سنووری ڕۆژگارێك جێگای مشتوو مڕی نێوان دوو وڵات بووە، بەڵام دانایی شێخ زاید ئاوێكی بە سەر ئەو ئاگرەدا كردووە.
دواتر سەردانی قەڵای جاهیلمان كرد كە مێژووەكەی دەگەڕایەوە بۆ سەردەمی نەفامی، لە پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا بارەگای سوپای بەریتانیابووە، دواتر دەستی پیادا هێنراوە، هوڵ و جێگای حەوانەوە تیادا ڕێكخراوە، كاتێك بە چیا سەر كەشەكەدا هەڵگەڕاین و هەزارو سێسەدمیتر بەرزبووینەوە، لەو جێگایەدا كە سنووری نێوان ئیمارات و شانشینی عومانە میوانحانەیەكی زۆر جوان بونیاد نرابوو، ئیماراتی و بێگانەكان تیایدا دەحەوانەوە. لەوێشەوە كاتێك سەرمان بە دۆڵەكاندا شۆڕ دەكردەوە پارچەك سەوزایی بوو بە داری خورما ڕوینرابوو. لەو گەشتەدا ئەشكەوتێك و كۆشكی شێخ زایدیان پیشانداین، لەوێوە بۆم دەركەوت ئیمارات بە سامانی ئاژەڵا بە تایبەت حووشتر دەوڵەمەندە. لە كۆشكدا هەموو ئەوكەل و پەلانەی شێخ بەكاریهێنابوون خرابوونە ڕوو كە سادەیی و خۆنەویستی شێخیان پیشاندەدا.
بیابان و دەریاچەی صیر بەنی یاس.
كاتێك لە پایتەختەوە بەرەو ڕۆئاو و بە رێرەوێكدا ڕووەو سارای صیر بەنی یاس شۆڕدەبیتەوە، ناوچەكە گەورەترین سارایەو درێژێكەی دووسەدو سی كیلۆمەترە، تەواوی ناوچەكە دارخورما دایپۆشیووە، كاتێك بە ڕێگادا گوزەر دەكەیت، تەختەیەك دێتە بەر چاوت كە ئاماژەیە بۆ كارگەی سەهۆڵا، چەند كارێكی جوانە لەو سارایەدا بەتایبەت بۆ هاڤین كە گەرما تیندەسەنێت، پاشان تەختەیەكی دێكە لە بەردیدەت قوتدەبێتەوە كە ئاماژەیە بۆ بەلەمێك گشت چارەكە كاژێرێك سنگی دەریاچەكە لەتدەكات، لەو نێوەندەدا ئاشێكی گەورەی ئاو دەبینرێت كە تەنها بۆ دوو ماڵا كارەبا دابیندەكات، بە دەوری دەریاچەكەدا داری قرم ڕوێنرابوو كە لە سەر ئاوی دەریا دەژێت، هاوكات پلەی گەرمای بیابان جەندێك هەڵكشێت ئەو پارێزگاری لە بوونی خۆیدەكات، هەروەها لەناو شاری ئەبووزەبی تێبینی ناوچەیەكم كرد بە ناوی قرم، گەرەكیان بووە لە ڕێگای ئەو ڕووەكانەوە گۆڕانگاری لە ژینگەی ساراكەدا بكەن، هاوكات سیستمێكی ژینگەی جوانیان دروستكردبوو سەردانیكەریانیان لە ڕێگای ئەو سەیارانەی ژینگە پیسناكات دەگوزاتەوە.
بۆ پاشكەوتكردنی ئاوی باراناویش لە چیاكاندا گۆلاوی گەورەیان هەڵكەندبوو، پاشان لە ڕێگای بۆریەوە ئاوی گولاوەكانیان دەگەیاندە شوێنی مەبەست كە بۆ ئاودێری و پاراوكردنی ئاژەڵ كەڵكیان لێوەردەگرت.
لە درێژەی سەرنج و تێبینێكانیدا خەیون دەنوسێت: لە ساراكەدا پازدە هەزار ئاژەڵا بە دەیەها جۆر دەبینرێن، بۆ نموونە زەڕافە، پڵنگ، هەروەها بزنە كێوی كە مەترسی لە ناوچوونی لە سەرە، سەرباری جۆرەها باڵندە كە لە چوارچێوەی دنیاوە بۆ ناوچەكە هێنراون وەك تاووس، بولبولی عێراقی و …هتد.
لە كاتی گەڕانەوەمدا بۆ میوانخانەكەم، شوفێرەكە تەنها بە خێرایی پەنجا كیلۆمەتر لە كاژێرێكدا سەیارەكەی دەئاژوو گووتم: ئەو خێراییە تەواوە، كاورا بنەچەی ئێرایبوو، بە عارەبیەكی شكاوەوە گۆتی: لە زەمانی شێخ زایدەوە ئەوكارە بڕاوەتەوە. هەروەها لە كاتی گەڕانەوەمدا دەمبینی چۆن ڕێگاوبانەكان بە شێوازێكی زانستیانەو سەردەمیانە ناو و جێگایان دیاریكراوە كە هەموویان ئاماژەن بۆ هەبوونی شارستانیەت و دەوڵەتداری لە ناوچەكەدا.
شاری چاووگ خەونی ژینگەیەكی خاوێن.
وەك ڕێنمایەكان ئاماژەیان بۆ دەكرد چاوگ لە ناوەندی شاری ئەبووزەبیەوە تەنها حەڤدە كیلۆمیتر دورە، شارەكە لە سەر ڕووبەری شەش كیلۆمەتری چوارگۆشە بونیاد نراوەوە، تا ئێستا ساڵی “2011” تەواونەكراوە، كاتێك باسی ئەو شارەیان دەكرد گومانم دەبرد شارەكە لە ژێر زەویدا بونیاد نرابێت و یەكێك بێت لە چشتە سەر سڕهێنەرەكانی دونیا! گووتم: گەركمە شارە ناسبكەم، گۆتیان پسپۆِریەكەت چەس، ئاین و مێژوو، شارەكە تەنها كەسانی پسپۆڕ و شارەزای كۆمپانیاكان دەتوانن سەردانیبكەن، پاشئەوەی ناسنامەو ژمارەی تیلفۆنیان لێوەرگرتمو زانستیان میوانی شێخم كارەكە مەیسەر بوو.
د. مەروان كەمال هاوڵاتیەكی ئەمریكی و بە بنەچە لوبنانییە، باسی وەزی جێگرەوەی بۆ كردم، كە وزیەكی پاكە و سەر چاوەكەی خۆرو بایە، لە هیچ جێگایەك خۆر و با هێندەی وڵاتانی ڕۆهەڵات بە تین و خێرانییە، دەتوانرێت وەزی پاكی پێبەرهەم بهێنرێت.
دواتر بیرم بۆ ئەوە چوو چۆن لە كاتی نەوت و دواینەوتیش ئەبووزەبی پایتەختێكە هەزار حسابی بۆ دەكرێت، كاتێك بە ئامێری كۆمپیوتەرو لەسەر بەرنامەی PowerPoint باسی شارەكەی بۆ دەكردم كە چۆن بەنیازن لە ساڵی 2030 وەزەی پاك بفرۆشن! هاوكات باسی هۆكارەكانی كارو ژیانی لە شارەكەدا بۆ كردم كە لە هەموو بوارێكدا چەند گرنگیان پێدراوە، تا مرۆ بتوانیت لەو جێگایەدا بخوێنێت و ژیانیش بەڕێبكات.
خەیون بە سەرسڕمانەوە دەپرسێت گەرەكتانە خۆرو با بە وێنەی نەفت هەناردە بكەن، بەڵی، مەروان لەوەڵامدا دەڵێت: بە هۆكاری تایبەت ئەو ئیشە جێبەجێدەكەین! خەیون دەنووسێت ناوی هۆكارەكەم بیرچووەتەوە! هەروەها باسی ئەو ئوتومبێلانەی دەكرد كە بێشۆفێرن و بە وزەی كارەبا كاردەكەن، هاوكات ئەو تونیلانەی بیرهێنامەوە كە چۆن با بە ناویاندا گوزەر دەكات بۆ ئەوەی ساردببنەوە، كاتێك ئەو بایە بەر بەرجەستەت دەكەوێت هەستتدەكەیت شەماڵەو فێنكی ختووكەی سەراپای جەستەتدەدا. تێگەیشتم پاكڕاگرتنی شار كارێكی پیرۆزە، چۆن هەوڵدەدرێت شارەكە لە دووەم ئۆكسیدی كاربوون ڕزگاربكرێت، بە دەم خەیاڵی پێكهاتنی هزرو سامانەوە شارەكەم بە جێهێشت.
نەخۆشخانەی بازەكان، پزیشكگەریی و پاكووخاوێنی.
بە خێوكردنی بازەكان لە كن زۆرێك ماڵە ئیماراتێكان بووەگە وە دابوونەریت، كارەكە لە حەزو ئارەزوو دەرچووەو بووە بە بەشێك لە ماڵەكانیان، بە نموونەی پشیلەو سەگ لای خەڵكانی دیكە، ئەگەرچی لە سەردەمی شێخ زایدەوە ڕاوكردن قەدەغەیە، بەڵام زۆرێك ئەم بازانە لەوڵاتانیترەوە ڕاو دەكرێن وەك بیابانی، عێراق، پاكستان و مەغریب، شێوازی چارەسەركردنیان لە نەخۆشخانەی تایبەت و بە ناسنامەی تابەتی خۆیان دەبێت، پێویستە پێشوەختیش مۆڵەتیان بۆ وەربگیرێت، لەم جێگایانەدا نها چارەسەری سەگ و پشیلەشی هاتۆتە سەر. ئەگەرچی لە ساڵی 1983 دا لەو بوارەدا شوێن و جێگای تایبەت هەیە، بەڵام یەكەم نەخۆشخانە لەو بوارەدا ساڵی 1999 كرایەوە. ئەو كارەش ڕوویەكی دیكەی شارستانیەتی ئەو وڵاتەیە.
ئافرەت دادوەرو لێكۆڵەرە.
بەر لەوەی ئیسلامی سیاسی بە ناوی یەكپۆشی كار لە سەر پۆشاكی ژنی ئیماراتی بكات كە بەرگێكی ئاوەدامانوو ڕەشە، ئەوان ئەو پۆشاكەیان پۆشیووە، بەڵام دەستوورە مەدەنیەكەی ڕێگربووە لەو بوارەدا، بێگومان دەستور قەڵغانێكە گشت پێكهاتەكانی وڵاتی پاراستووە، مەرامی ئیسلامی سیاسیشی پوچەڵكردۆتەوە، بێگومان ئەگەر وەها كارێك نەبووایە، ئەوا نەوت و نەعرەتی لایەنەسیاسێكان خاكی ئیماراتیان، بە سووتماك دەكرد، ئەگەرچی لە ساڵی 1973 هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە وڵاتدا ڕاگەیەندراوە، سەرباری ڕەخنەی زۆرێك لە لایەنە سیاسێكان بەڵام لە ئێستادا ئافرەت لەو وڵاتەدا قازی لێكۆلًەرە.