لە ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٠١ لەئەنجامی یەکگرتنی ھەردو بزوتنەوەی “یەکێتی” و “نیشتیمان” دامەزراوە و ڕابەریان “دیمیتری میدیفیدف” بو، لە سەرجەم ھەرێمەکانی ڕوسیا لق و ئۆفیسیان ھەبو.
• تەنھا لەماوەی ٧ ساڵدا ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٨٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و ھەشتسەدھەزار.
• لەسەرەتای ڕاگەیاندنیانەوە لە لوتکەی ھەرەمی دەسەڵاتی سیاسی ڕوسیا دان.
• لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٣، ٢٠٠٧، ٢٠١١ و ٢٠١٦ دا زۆرترین کورسیەکانی “دۆما” پەرلەمانی روسیایان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.
• لە ساڵی ٢٠١٦ لە کۆی ٤٥٠ کورسی مەجلیسی دۆما توانیان ٣٤٣ بەدەست بھێنن لەژێر پەیامی “سەرکەوتنی ھەمو تاکێک سەرکەوتنە بۆ ڕوسیا”.
• پێناسەی خۆیان بەوەدەکەن کە پارتێکی خاوەن ئاڕاستەی کۆنەپارێزیی کۆمەڵایەتییە.
• جەخت لەوەدەکەنەوە کە پارتەکەیان ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ستراتیژیەتەدا یەکدەگرێتەوە کە سەرۆک ڤلادیمیر پوتین پیادەی دەکات بۆ دەربازبون لە گرفتە قوڵەکانی پاش سەرەتای نەوەدەکان و تەنگژەی دارایی ١٩٩٨.
• ئەم پارتە باوەڕیان وایە پلان و بەرنامەی خۆیان زامنی بەیەکگرتویی مانەوەی خاکی ڕوسیا و گەشەسەندنیەتی بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و زلھێز بمێنێتەوە.
• لەسەر ئاستی ناوخۆدا باوەڕیان بە گەشەسەندنی وڵات و زیادکردنی داھاتی تاکەکەس و خۆشگوزەرانی ھەیە.
• لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە باوەڕیان بە کرانەوەی گفتوگۆ ھەیە لەگەڵ تێکڕای وڵاتان، بەڵام پێداگیرن لەسەرئەوەی ھێزی بەرگری ڕوسیا بە بەھێزی بمێنێتەوە و بەرەنگاری ھەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ڕوسیا بکاتەوە.