هێزەکانى سوریاى دیموکرات، یەکەیەکى سەربازیی سورییە، پیکهاتووە لە کورد وعەرەب وتوکمان وئاشورییەکان، لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتى دەکرێن، چەندین دەستکەوتى بەدەستهیناوە، لە ئامانجەکانى شەرکردنە لەگەڵ تیرۆریستاندا کە لەلایەن “ڕێکخراوى دەولەى ئیسلامیی” ەوە نوینەرایەتی دەکرێن.
دامەزراندن
لە ١٢ ى تشرینى یەکەمى سالى ٢٠١٥، لەشارى حەسەکە، دامەزراندنى هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕاگەیەندرا. ئەو هێزانە لەلایەن ئەمریکاوە لە ڕووى سەربازى و داراییەوە پاڵپشتى کران.
ئەندامێتى
هیزەکانى سوریاى دیموکرات لە کوردەکان وعەرەبەکان وتورکمانەکان وئاشورییە سریانییەکان پێکدێت، ئەو هێزانە پێکهاتوون لە یەکینەکانى پاراستنى گەل ویەکینەکانى پاراستنى ژنان کە هەردووکیان کوردن، هێزەکانى شۆڕش وهیزە خێڵەکییەکانى حەلەب وچواردەورى، لەگەڵ هێزەکانى بورکانى فورات وچەند یەکەیەکى سریانى. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەلە ناو ئەو هێزانەدا لایەن هەیە کە بەئاشکرا پشتگیرى حوکمرانى بەششار ئەسەد دەکات.
ئامانجەکان
هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە ئامانجى سەرەکییان لە ناوبردنى تیرۆریستان کە لەلایەن ڕێکخراوى دەولەى ئیسلامى ودەستەخوشکەکانیەوە نوێنەرایەتى دەکرێن، هەر لەسەرەتاى دامەزراندییەوە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیریکراوە، ئەوەش زیاتر لەو گورزە ئاسمانیانەدا دەردەکەویت کە ئەمەریکا ئەنجامیداوە لە ماوەى شەڕى تیرۆردا.
لەلایەکى دیکەوە ئەم هێزانە بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە سیاسەتى ڕاگواستنى لەسەر بنەماى ڕەگەز وئاینزا بەرامبەر بە عەرەبەکان ئەنجام دابێت، پێشئەوەى دەستبگرێت بەسەر سەددى تشرینى ستراتیژى لە حەلەب لە کۆتاییەکانى ٢٠١٥ بە یارمەتى و پاڵپشتى هێزە هاوپەیمانەکان، توانیویەتى دەست بەسەر چەند گوندێکى شارى حەلەبدا بگرێت.
سەرچاوە هەواڵییەکانى ڕووسیا بڵاویکردۆتەوە کە پێکهێنانى یەکەیەکى سەربازى لەو شێوەیە تەواو جیاوازە لەو یەکە سەربازییانەى کە سوپاى فەرمى سوریا ومیلیشیا شیعەکان هەیانە، بە شێوەیەک کەلە چەندین ڕەگەرزى جیاواز پێکدیت ودەتوانێت شەڕ لەگەڵ تیرۆردا بکات وسەرکەوتنى گەورە بەدەست بهێنێت.
هێزەکانى سوریاى دیموکرات بوو بە ژمارەیەکى نوێ لەو هێزانەى لە گۆڕەپانى ململانێی سوریا دروستبوون، لە سەروو هەموویانەوە بەرەى نوسرە، بزوتنەوەى ئازادیخوازانى شام، سوپاى ئیسلام، سوپاى فەتح. لەگەڵ بوونى چەندین میلیشاى شیعی وەک “حیزب اللە” ى لوبنانى، میلیشیاى بەرگرى نیشتمانى، عەسائیبى ئەهلى حەق، فەیلەقی بەدر، لیواکانى ئەبو فەضلی عەباسسی، کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا وزوولفەقار و…هتد.
سەرچاوە: ئەلجەزیرە