دەزگای فریاكهوتن و چاودێری و گەشەپێدان پێشوتر بەناوی دەزگای ئیغاسەی جیھانیی ئیسلامیەوە بو، لە وڵاتی سعودیەیە و لە ٢٩/١/١٩٧٩ دەستی بەکارەکانی کردوە لە بواری فێرکاری،کۆمەڵایەتی، تەندروستی و گەشەپێدان لەزۆربەی وڵاتەکاندا و زیاد لە ٩٥ وڵاتدا نوێنەرایەتی ھەیە.
دامەزراندن
بەبڕیاری دەستەی دامەزرێنەرانی رابیتەی ئیسلامی جیھانی دامەزراوە لە ٢٩/١/١٩٧٩ لە شاری مەککە، وەک دەزگایەکی خەیری کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە و سامان لای دەوڵەمەندە خێرخوازەکان و گەیاندنی بە ھەتیو و نەدار و پێشکەشکردنی بۆ کاری باشە.
ئامانجەکانی
•ھاوکاری لێقەوماوان و پەنابەران و ئەوانەی پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە لە کارەساتە سروشتییەکاندا لە تێکڕای جیھاندا.
•بەشداریپێکردنی کۆماڵگا ئیسلامییەکان لە لایەنی بانگخوازی، پەروەردەیی، تەندروستی و کۆمەڵایەتی و …
•ھاوکاری دەستەبژێر (نوخبە) ە کاریگەرەکان لە کۆمەڵگای موسوڵماناندا.
•ھاوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وڵاتانی ئیسلامیدا.
•چاندنی گیانی بەخشندەیی و پشتبەخۆبەستن لای تاکی موسوڵمانان.
•ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ھاوشێوەی خۆیدا.
ئامرازەکانی
•ھەمو ڕیگایەک دەگرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەمەرجێک پێچەوانە نەبێت لەگەڵ بنەماکانی ئاینی ئیسلامدا.