بزافێکی جیھادی یە لەدوای کوشتنی ئوسامەبن لادنەوە لەسەر دەستی ھێزە ئەمەریکیەکان لە ئیبت ئاباد ساڵی ٢٠١١ئەیمەن زەواھیری سەرۆکایەتی دەکات ،پەیرەوی لەبیری توندڕەوی ئایینی دەکات و (حوکمەتە بێدیینەکان و ڕزگارکردنی خاکی موسڵمانان)لە خەڵکانی بییانی لە ھەر جۆرێک بن, وڵاتە یەکگرتوەکان و زۆرینەی وڵاتی ڕۆژئاوا پۆلێنیان کردون بە “دیارترین ڕێکخراوی تیرۆرستی لە جیھاندا”.
سەرەتای دروست بونیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٧ لەسەر دەستی عەبدوڵا یوسف عەزام لەو کەسە جیھادیانەی کە رزگایان بوبو لە جەنگی ڕوسیا لەدژی ئەفغانستان, سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو لایەنەی ھاوکاری کردوون و دەستی گرتون دەزگای ھەواڵگری ئەمریکی (CIA) بو بۆ ئەوەی لە دژی رووسیا بجەنگن.
ھەزاران کەس مەشقی پێ دەکرا بۆ ئەوەی لەکێشە ھەرێمایەتی و جەنگە ناوخۆییەکاندا بەکاریان بھێنن لە جەزائیر، میسر، ئێراق، یەمەن، سۆماڵ، چیچان، فیلیپین، ئەندەنوسیا و بەڵقان.
چاودێران باوەریان وایە چەند رێکخراوێکەوە ھەیە کەلە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانن وەک: جەماعەتی ئیسلامی چەکدار (الجماعە الاسلامیە المسلحە) ٢- کۆمەلی ئیسلامی (الجماعە الاسلامیە) ٣ -لەشکری تەیبی پاکستانی٤- عوسبەی ئەنسار -٥ جەیشی محمد .
١- تەقاندنەوەی ھەردوو تاوەری بازرگانی جیھانی لە ئەمریکا و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە کە لە ئەیلولی٢٠٠١ دا بو ٣٠٠٠ سێ ھەزار کەس بون بە قوربانی .
٢- چەند کارێکی تر دەترێتە پاڵییان وەک:
– حوزەیرانی ١٩٩٦ بە لۆرییەکی بارھەڵگر ھێرش کرایە سەر بنکەی خەبەری ئەمریکی لە ولاتی سعودییە تییایدا ١٩ کوژراو و ٤٠٠ بریندارو لێکەوتەوە.
– ئابی ١٩٩٨ ھێرش کردنە سەر بالیوزخانەی ئەمریکا لە ھەردوو وڵاتی کینیا و تەنزانیا کە ٢٢٤ کوژراوی لێکەوتەوە .
– لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ بە کەشتی بچوک ھێرش کرایە سەر بنکەی کۆلەی ئەمریکی لەشاری عەدەن لە وڵاتی یەمەن ١٧ کوژراو و ٣٨ برینداری لیکەوتەوە لە ھیزی مارێنزی ئەمریکی.
– نیسانی ٢٠٠٢ ھێرش کرایە سەر کەنیسایەکی جولەکە لە دورگەی تونس ٢١ کوژراوی لیکەوتەوە زۆرینەیان ئەلمانی بوون.
– لە تشرینی دوەمی ٢٠٠٢ ھێرشیان کردە سەر تیاترۆخانەیەکی شەوانە لە ئەندەنوسیا و٢٠٢ کوژراو و ٣٠٠ برینداری لیکەوتەوە.
– لە ئایاری ٢٠٠٣ زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر دارولبەیزای مەغریب و زیاد لە ٣٠ کوژراوی لێکەوتەوە .
– لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ ھێرشیان کردە سەر دوو کەنیسەی جولەکە لە ئەستەنبوول ٢٧ کوژراوو ٣٠ برینداری لیکەوتەوە .
– لە ئازاری ٢٠٠٤ ھێرشیان کردە سەر مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا تییادا ١٩١ کوژراوو ١٥٠٠ ھەزارو پینج سەد برینداری لیکەوتەوە.
– لە تەموزی ٢٠٠٨ ھێرشیان کردە سەر شەرەم ئەلشێخ لە وڵاتی میسر ٨٨ کوژراوی لیکەوتەوە .
– چەندین کاری تری کوشتن و تەقینەوە یان کردووە.
– فراندنی کەسانی بینای لەناویاندا ٤ بەریتانی لەولاتی مالی لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩ پاش ئەوەی عەرەبستانی سعودییە فشاری بۆھینان لەگەل توندڕەوەکانی یەمەن یەکییان گرت و بارو دۆخی ئەمنی ھاوکاریان بوو تییادا گەشەبکەن.
– چەندین کاری توندوتیژییان لەناو یەمەن و سعودیە ئەنجامدا دیارترینیان ھەوڵی تیرۆر کردنی محمد بن نایف یاریدەدەری وەزیری ناخۆی سعودییە لە ٢٨\ئاب\٢٠٠٩لەشاری جەدە.