پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ‘NATO’
هاوپەیمانییەکی سەربازی ئەوروپییە، لە گەرمەی شەڕی سارددا دروستبوو بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی ‘وارشۆ’ ی سەربە ڕوسیا.
دامەزراندن:
لەساڵی ١٩٤٩ دامەزرا لەسەر پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی کە لە واشنتۆن ئیمزاکرا لەهەمان ساڵدا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای ڕۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ، هەمو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی بەشدارن تیایدا.
بارەگا:
بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.
ئامانج:
ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئەندامەکانییەتی بە ئامرازەکانی سیاسی و سەربازی. ڕێکخراوەکە لە ٢٨ ئەندام پێکهاتوە، هەریەک لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کە گەورەترین هێزی سەربازی هەیە تیایدا، فەرەنسا، بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، ئایسلاند، ئیتالیا، لوکسومبورغ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال و بەریتانیا وە لەساڵی ١٩٥٢ تورکیا و یۆنان و ئەلمانیای ڕۆژئاوای پێشو لە ١٩٥٥ و جارێکی تر دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا لە ١٩٩٠ بوون بەئەندام تیایدا، وە لە ١٩٨٢ ئیسپانیا و چیک و مەجەڕ و پۆڵەندا لە ١٩٩٩ و بولگاریا لە ٢٠٠٤ بون بەئەندام. بەدەرلە ٢٨ ئەندامەکەی خۆی لە کۆبونەوەی لوتکەی لاتیفیا لە ساڵی ٢٠٠٦ داوایان لە بۆسنە و هەرسک و سربیا کرد کە بچنە ناو هاوپەیمانییەکەوە.
ئەوشوێنانەی دەستوەردانی تێداکردوە:
– لە ساڵی ١٩٩٥ دەستوەردانی کرد لەکاروباری بۆسنە و هەرسک و هێزی ئاشتی پارێزی تێدا بڵاوکردەوە.
– لە ساڵی ١٩٩٩ بەڕێگای ئاسمانی گورزی سەربازی وەشاند لە یۆگسلافیا و هێزی ڕەوانەی کۆسۆڤۆ کرد.
– بلە ساڵی ٢٠٠١ هێزی ڕەوانەی مەقدۆنیا کرد بۆ پاراستنی ئاشتی.
– لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی هێزی هاوکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی ‘ئیساف’ ڕەوانەی ئەفغانستان بکات.
سەرباری هێز و دەستوەردانی سەربازی ناتۆ هەڵدەستێت بە هاوکاری مرۆیی، وەک لەساڵی ٢٠٠٦ لە پاکستان کردیان بۆ هاوکاری زەمینلەرزە، و هاوکاری بۆ ڕووداوی کاترینا لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٦ دا.
دەستپێشخەرییەکانی ناتۆ:
– چەند دەستپێشخەرییەکی ئەنجامداوە، گرنگترینیان لە ساڵی ١٩٩٤ بو لەژێر ناوی ‘هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لەدەوروبەری ناتۆ دان’ وەک بۆسنە، سربیا و مۆنتینیگرۆ وە پشتیوانی لێکردن.
– لە ساڵی ١٩٩٧ بنەمایەکیان واژۆ کرد لەگەڵ رووسیا بۆ دروستکردنی ‘ناتۆ ڕووسیا’ کە ڕێگای دەدا بە ڕوسیا ڕۆڵی ڕاوێژکاری بگێڕێ بۆ ئەوکێسانەی پەیوەندی بە ڕووسیاوە هەیە، لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەی کۆسۆڤۆدا ڕووسیا هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی ناتۆ هەڵپەسارد بۆ ئەوەی کۆڕبەندی ڕووسیا ناتۆ کارابکرێت لە ساڵی ٢٠٠٢ بە شێوەی فەرمی.
– هەروەها دەستپێشخەری ئەستەنبوڵ لە ساڵی ٢٠٠٤ لەژێر ناوی بانگەشەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئارامی و پاڵپشتی ئاشتی لە سنورەکەدا.
پەیکەربەندی ڕێکخراوی ناتۆ:
لایەنی سەرەکی بۆ بڕیاردان لە ڕێکخراوی ناتۆ بریتییە لە ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەسی کە هەفتانە کۆدەبنەوە یاخود بەپێی پێویستی، وە سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن سکرتێری گشتییەوە و هاوکاری ئەندامەکان دەکات بۆ گەیشتن بە بڕیاردان و ڕێکەوتن لەسەر دۆزەکان.
ڕێکخراوی ناتۆ چەند لیژنەیەکی تر لەخۆدەگرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبار و خشتەی ڕۆژانە، بڕیارە سیاسییەکان کە کاردانەوەی سەربازی هەیە ڕاستەوخۆ لەلایەن لیژنەی سەربازی و پێکهاتەی سەرکردایەتی سەربازییەوە دەردەکریت و جێبەجێدەکرێت. ڕێکخراوەکە هێزی سەربازی هەمیشەیی هەیە و لەکاتی ڕەزامەندی لەسەر کردەیەکی سەربازی وڵاتە ئەندامەکان هێزی زیادەی خۆبەخش ڕەوانە دەکەن. سکرتێری گشتی بەرزترین کارمەندی ناسەربازی ڕێکخراوەکەیە و بەرپرسە لە پرسپێکردنی ئەندامەکان و بڕیاردان وە خۆشی وتەبێژی فەرمی هاوپەیمانییەکەیە و سەرکردایەتی کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەکە دەکات.