– “حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان” سەرەتا بەناوی “بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان”هوه دامەزرا.
– یەکەم کۆبونەوەش بۆ دروستكردنی ئهو حیزبه، لە ماڵی “سەید عهزیز شەمزینی” لە کوردستانی ڕۆژھەڵات لەھاوینی ساڵی ١٩٧٦ ئەنجامدرا.
– دواتر بەیاننامەی دامەزراندن لەڕێگای”کهریمی حیسامی” لەبەیروت چاپکرا.
– پاشان لە(٨-٨-١٩٧٦) دا حیزبهكه ڕاگهیهندرا.
– دامەزرێنەرانی حیزبهكه بریتی بوون لە:”سە یدا ساڵح یوسفی -عهلی عە سکەری -دکتۆر خالید- سەعدی عهزیز-عهلی ھەژار -کاردۆ گە ڵاڵی-ڕهسول مامەند – تاھیری عهلی والی -سەید کاکە -مەلا ناسیح”.
– دواتر ناوی بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا بۆ “بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان”.
– لەساڵی١٩٧٩گۆڤارێک دەردەکەن بەناوی”بزوتنەوە”.
– “سە یدا ساڵح یوسفی” سکرتێری حیزب لە ٢٥-٦-١٩٨١ بهنامهی بهبۆمب چێنراو تیرۆرکرا.
– حیزبەكه ٦ کۆنگرە و، کۆنفرانسێک و پلینیۆمێکی بەستووە:
– یەکەم کۆنگرە لەشاخ لەدۆڵهتوو لە ١٢-٥-١٩٨١.
– کۆنگرهکانی تریشی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شارەکانی کوردستان بەستووه.
– لە ٨-٨-١٩٧٩ کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی حسک واتە”حیزبی سوسیالستی-یە کگرتوو”.
– کۆنگرەی یەکەم ١٢تا ١٣ – ٥ -١٩٨١ لە دۆڵەتوو.
– کۆنگرەی دووەم ١٥تا ١٩-١١-١٩٩٤ھەولێر.
– کۆنگرەی سێھەم ٢٧تا ٣٠-١١-١٩٩٩سلێمانی.
– کۆنگرەی چوارەم ٦تا ٨-١٢-٢٠٠٣سلێمانی.
– کۆنگرەی پێنجەم ٨ تا ٩ -٨-٢٠٠٥ سلێمانی.
– کۆنگرەی شەشەم ٥ تا ٨-٥ -٢٠١١ ھە ولێر.
وەک حیزبێکی نیشتمانی ونەتەوەیی پێناسەی خۆی کردو، ئەم ستراتیژە پەسەندکرا بۆ “حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان”.
– پلینیۆم یەکەم ١٣-٦-٢٠١٤سلێمانی: لەم پلینیۆمەدا چهندین بڕیاری گرنگ دران، لەوانە بۆ یەکەمجار”کۆنفیدراڵی” وەک ئامانجی حیزبی سۆسیالست بۆئهم قۆناغە بە گونجاو زانراو، پەسەند کرا.
– بارەگای ھەیە لەسەرجەم کوردستان، خاوەنی ٤٥٠٠ شەهیدەو، لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا(٩)شەھیدو، سەدان برینداری بەخشیوە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.
– کەناڵی “جەماوەر”ی ھەیە، لەگەڵ ڕادیۆ و سایتی “جەماوەرو سورێن”. جگە لە ڕۆژنامەی “ڕێبازی ئازادی” کەزمان حاڵی بوو.
– لهئێستادا “محهمهد حاجی مهحمود” یهكێك لهشۆڕشگێرهكانی كوردستان، سكرتێری گشتی حیزبهكهیه.