دامەزراندن
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی کوردیی لە باشووری کوردستان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن قادرعەزیزەوە سەرپەرشتیکرا، بەڵام لە کۆتایی ساڵی 2009 بوون بە دوو بەشەوە کە دواتر و لەڕێگای دادگاوە ناوی حیزبەکە درا بە حیزبی دایک و قادر عەزیز وازی لە حیزب هێنا و حیزبی ئایندەی کوردستانی دامەزراند و بوو بە سەرۆکی ئایندە و بارەگای حیزبی ئایندە لە سلێمانی بوو، بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ هەولێر.
کۆنگرەکانی حیزب
بەپێی پەیرەوی ناوخۆ دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، لە سەرتایی دامەزراندنیەوە قادر عزیز سکرتێری ئەو حیزبە بووە، تا کۆنگرەی پێنجەم، لەدوای جیابوونەوەیان لە قادر عەزیز پێنج کۆنگرەیان بەستووە.
کە دواین کۆنگرە کۆنگرەی دەیەم بوو لە ساڵی ٢٢/٢٣/١١/٢٠١٩ بەسترا، بە بەشداری زیاتر لە (٣٠٠) ئەندام بەڵێن عبدالله بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرا.
سکرتێری حیزب
١/ قادر عزیز لە پێنج خولی کۆنگرە بە سکرتێر هەڵبژێردراوە.
٢/ بەڵێن عەبدوللە بۆ دوو خول سکرتێربووە.
٣/ پاشان بە پێی بڕیاری کۆنگرە بووە بە سیستەمی سەرۆکایەتی و سێ هاو سەرۆکی هەبووە، کە ئەوانیش بەڵێن عەبدوللە، سەعد خالید، بەهمەن حوسێن .
٤/ کۆتا کۆنگرەش بهڵێن عەبدوللە کرایە سكرتێر و سهعد خالید جێگر و بههمهن حوسێن سهرۆكی ئهنجومهنی گشتی حزب.
بەشداری لە پەرلەماندا
لە هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢ کە لەگەڵ یەکێتی بەلیستێک بەشداری کردوە توانی (٣) کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی دوومی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٥ لیستی زەحمەتکێشان توانی (١) کورسی بە دەست بهێنێت.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٩ وەک یەکێک لەبەشدارانی لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی لە کۆی (١٣) کورسی پەرلەمانی کوردستان ١ کورسی پەرلەمانی بەرکەوت، دواتر بەهۆی دوو کەرتبوون تاکە کورسیەکەی زەحمەتکێشان بۆ حیزبی ئایندە بوو کە بەسەرپەرشتی قادرعەزیز ڕاگەیەندرابوو.
لە هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ٢٠١٣ لە چوارچێوەی لیستی ئاراستەی سێیەم کە هاوپەیمانی نێوان پارتی کرێکاران و رەنجدەران بوو لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان بەشداریان کرد تەنها (١) کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا کە کورسیەکە بۆ پارتی کرێکاران بوو.
بەشداریەکانی حیزبی زەحمەتکێشان لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا
لە یەکەم کابینەی پێکهینراوی دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ پێکهاتبوو (١) وەزارەتیان وەرگرت کە وەزارەتی کشتوکاڵ بوو قادر عەزیز بوو بە وەزیری.
لە پاش دروستبوونی دوو ئیدارەیش لە هەرێمی کوردستان بەشداریان لە ئیدارەی سلێمانی کردوە، لە دوو خولدا جارێک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان وەرگرتووە، جارێك وەزیری ڕۆشنبیری کە فەتاح زاخۆیی وەزیر بووە.