پارتێکی نەتەوەیی عەرەبییە پەیڕەوی لەبیری سۆشیالیستی دەکات، فەرمانڕەوای دەوڵەتی یێراقی کردوە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ ئەمریکا کۆتایی پێ هێنا، لەپاش ئەوەی لە ٢٠٠٦ سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبەکە و سەرۆکی ئێراق لەسێدارە درا حیزبی بەعس سەرباری ئەوەی هەڵوەشابوەوە لەلایەن ئەمریکاوە هیچ کار و چالاکییەکیان ڕێگای پێنەدەدرا، بەڵام عێزەت ئیبراهیم وەک سەرۆک ناسێنرا.
.
دامەزراندن و گەشەسەندن
– لە ٤/٤/١٩٤٧ لەسەر دەستی میشێل عەفلەق، سەلاح بەیتار، جەلال سەید و وەهیب غانم لە سوریا دامەزرا، پابەندی بیری ناسیونالیستی عەرەبی بو، لە کۆنگرەی ١٩٤٧ سێ پەیامی دیار و بەرچاویان هەبو:
١- خەبات دژی ئیستیعمار
٢- کارکردن بۆ یەکگرتنی هەمو عەرەب لەژێر چەتری یەک دەوڵەت
٣- زیندوکردنەوەی گیانی عەرەبچێتی، وە پەیامەکەیان بڵاوکردەوە: ‘یەک نەتەوەی عەرەب خاوەن پەیامێکی زیندوو’.
– بەسەرۆکایەتی عەبدولسەلام عارف لە ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ دا کودەتایان بەسەر پاشایەتی ئێراقدا کرد و مەلیک فەیسەڵ و عەبدولئیلای جێنشین و نوری سەعیدیان کوشت و ئێراق ئارامی نەگرت و ماوەی نێوان ١٩٥٨ – ١٩٦٨ بەسەردەمی کودەتاکان ناسرا.
– عەبدولکەریم قاسم کە کەسێکی شیوعی بو دەسەڵاتی گرتە دەست و بوبە زەعیمی ئێراق.
– ١٩٦٣ ئەفسەرە بەعسییەکان کودەتایەکی خوێناوییان کرد بەسەر عەبدولکەریمدا و کابینەیان بەسەرعکایەتی عەبدولسەلام عارف پێکهێنا، عەبدولسەلام کەسێکی میانڕەوبو ئەحمەد حەسەن بەکری کرد بەجێگری خۆی و توندڕەوەکانی دورخستەوە.
– پایزی ١٩٦٩ بەعسییەکان حوکمی عەبدولسەلامیان لابرد و ئەحمەد حەسەن بەکریان کرد بەسەرۆک کۆمار، سەرۆکی مەجلیسی شۆڕش و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەدام حسەین کرا بە جێگری و بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆ.
– هاوینی ١٩٧٩ ئەحمەد حەسەن بەکر دەستبەرداری دەسەلاتەکانی بو، سەدام حسەین بو بەسەرۆک کۆمار.
– لە ئێراق ٢٢ لق ی حیزبیان هەبو، پێکهاتەی حیزبییان: ئەندام سەرەتا لەژێر چاودێری و ڕاهێناندا دەبو، دواتر نەسیری پلە ٢، نەسیری پلە ١، موئەییەد، هاوڕێ (صدیق) هەبو، هەرکەس خیانەتی بکردایەت لە سێدارە دەدرا.
– لە مانگی ٥/ ٢٠٠٣ فەرمانڕەوای مەدەنی ئێراق پۆڵ برێمەر کە کەسێکی ئەمریکی بو هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعسی ڕاگەیاند، هەمو بەرپرسەکانی لەسەر کارلابرد و لێپرسینەوەی لەگەڵیان دەستپێکرد.
– پاش ئەوەی لە بەرەبەیانی ٣١/١٢/٢٠٠٦ سەدام حسەینی سەرۆکی حیزبی بەعس و سەرۆکی ٢٤ ساڵی ئێراق لە سێدارە درا بەدەستی شیعەکان، عێزەت دوری پەیامێکی دەبگی تۆمارکراوی بڵاوکردەوە بۆ ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی ئێراق و خۆی وەک سەرۆکی حیزبەکە ناساند.
– لە مانگی ٧/٢٠١٠ دیسان تۆمارێکی تری دەنگی بڵاوکردەوە کە تەنها حیزبی بەعس پارێزەری ڕاستەقینەی ئێراقیەکانە.
– لە ٢٠١٢ دوری بەڵێنی دا حیزبەکەیان خەبات بکات تاوەکو وڵات بەتەواوی ڕزگار دەکەن.