ڕێکخراوى فاوى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵى ١٩٤٥ دروستکرا بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمى کشتوکال ودابینکردنى خۆراکى پیویست بۆ دانیشتوان وباشترکردنى بارى گوزەران وژیانى هاوڵاتیان، لەسەرتاى دروستبوونیەوە چالاکییەکانى خۆى چڕکردۆتەوە لە بوارەکانى بەرەنگاربوونەوەى هەژارى وبرسێتى وگەشەپیدانى گشتوکاڵ وپاڵپشتیکردنى ئاسایشى خۆراک بەمەبەستى فەراهەمکردنى ژینگەیەکى چوست وچالاک بۆ هاوڵاتیان.
ئەم ئامانجانە پالنەرى سەرەکى ڕیکخراوەکەبوون بەمەبەستى گرتنەئەستۆى بەرنامەیەکى گەشەپێدانى بەردەوام لەبوارى کشتوکاڵدا، ئەم ستراتیجییەتە هەوڵ دەدات بەمەبەستى دەستەبەرکردنى پیداویستییەکانى ئێستا وداهاتوو لەڕێگاى دەستەبەرکردنى گەەپێدانێکى گونجاو لە ڕووى ژینگەیەکى باش وگونجاوى تەکنۆلۆجى وپەسەندکراو لەڕووى کۆمەڵایەتى ودروستى ئابورییەوە.
پێکهاتە سەرەکییەکانى ڕێکخراوى فاو
کۆنگره: دەستەى سەرۆکایەتى باڵاى ڕێکخراوەکەیە و ١٨٤ ئەندام لە خۆى دەگرێت لەگەڵ ئامادەبوونى یەکێتى ئەورووپا بەیەک ئەندام وئەم دەستەیە هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنى بەڕیوەبەرى گشتى ڕیکخراوەکە کە ماوەى شەش ساڵ ئەو پێگەیە بەڕیوەدەبات، ئەم کۆنگرەیە هەر دووساڵ جارێک دەبەستریت وئەم ئەرکانەى پێدەسپێردرێت:
* دیاریکردنى سیاسەتى ڕێکخراوەکە.
* پەسەندکردنى بودجە.
* پێشکەشکردنى ڕاسپاردە بە وڵاتانى ئەندام یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بەهەر بابەتێک کە بکەوێتە ناو مەبەستەکانى ڕێکخراوەکەوە.
ئەنجومەنى جێبەجێکردن: لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێن وبریتیین لە دەزگاى جێبەجێکردن کە ٤٩ دەوڵەت لەخۆى دەگرێت، ئەندامیتى بۆ ماوەى سێ ساڵ دەبیت وبەشێوەى خولگەیی وڵاتان دەبنە ئەندام لەم ئەنجومەنەدا.
بەرژەوەندییەکان:
ئەم ڕێکخراوە هەشت بەرژەوەندى لەخۆى دەگرێت کەبریتین لە:
* کارگێڕی دارایی
* کاروبارى گشتى وڕاگەیاندن
* کشتوکاڵ
* کاروباری ئابورى وکۆمەڵایەتى
* شوێنەکانى ڕاوەماسی
* دارستانەکان
* گەشەپێدانى بەردەوام
* هاریکارى هونەرى
نوسینگەکان: ڕێکخراوەکە پێنج نوسینگەى هەرێمایەتى وپێنج نوسینگەى نیمچەهەرێمایەتى، هەروەها پێنج نوسینگەى پەیوەندى و٧٨ نوسینگەى لۆکاڵى لەخۆدەگرێت، سەرەڕاى نوسینگەى سەرەکى لە ڕۆما، ژمارەى کارمەندەکانى ٣٧٠٠ کارمەندە کە تیایدا ١٤٠٠ کارمەندى هونەرى و٢٣٠٠ کارمەندى گشتى تێدایە، لە ساڵى ١٩٩٤ ەوە ڕێکخراوەکە هەوڵى داوە کە پەیکەرێکى نەرمى هەبێت لە ڕێگاى جێبەجێکردنى لامەرکەزییەت لە چالاکییەکانى وکارئاسانیکردن لەناو خودى ڕێخراوەکەدا، هەروەها هەوڵى داوە کە هەوڵە چاکسازییەکانى خۆى لەم بوارانەى خوارەوەدا چڕ بکاتەوە:
* زیاتر گرنگیدان بە ئاسایشى خۆراکى.
* گواستنەوەى کارمەندەکان لە بارەگا سەرەکییەکانەوە بۆ مەیدانى کارکردن.
* فراوان کردنى بەکارهێنانى هاوڵاتیانى ئەو وڵاتانەى کە تازە گەشەدەکەن یان بە قۆناغى ڕاگوزەریدا تێدەپەڕن.
* بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە نێوان کەرتى تایبەت وڕێکخراوە ناحکومییەکان.
* کارئاسانیکردن لە گەیشتن بە داتا تۆمارکراوە ئەلەکترۆنییەکانى ڕێکخراوەکە.
ئەم هەنگاوە چاکسازییانە لە کۆتاییدا بوو بەهۆى کەمکردنەوەى خەرجى ڕێکخراوەکە کەبە نزیکەى ٥٠ پەنجا ملیۆن دۆلار لە ساڵێدا خەمڵێنراوە. چالاکیە سەرەکییەکانى ڕێکخراوى فاو
ئەم ڕیکخراوە چالاکییەکانى خۆى لەم بوارانەدا چڕ کردۆتەوە:
* یارمەتى لەگەشەپێدانى وڵاتە تازە پێشکەوتووەکان
* پێشکەشکردنى ڕاوێژ بە حکومەتەکان
* کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر خۆراک وشێوازى بەرهەمهێنانى.
سەرچاوە: http://www.aljazeera.net-