کێشەى نێوان مەدرید وبەرشەلۆنە تەنیا بریتی نییە لەکێشەى ڕیفراندۆمى سەربەخۆى هەرێمى کەتەلۆنیا لەساڵى ٢٠١٧، مێژووى ئەو کێشەیە دەگەڕیتەوە بۆ سێ سەدە بەر لەو بەروارە، لەو کاتەوە بەرەو دوا هێدى هێدى سەرەتاکانى دەرکەوتنى کێشەى نێوان هەردوولا دەرکەوت.
سروشتى کێشەى نێوان هەردوو لایەن چەندین شێوازى بەخۆیەوە بینیوە، هەرچەندە لەکۆتایدا لەبوارەکانى: داواکردنى سەربەخۆیی، شێوەى خودموختارى هەرێمى کەتەلۆنیا، سنورى هەرێمەکە وپێداویستییەکانى سەروەرى بوونى حکومەتى ناوەندا چڕ بونەتەوە.
لەخوارەوە بەشێوەیەکى گشتى ئاماژە بەگرنگترین ئەو وێستگانە دەدەین کەبونەتە هۆى ڕەنگڕێژ کردنى پەیوەندییەکانى نێوان مەدرید وبەرشەلۆنە:
یەکەم: هەردوو هێزى هاوبەشى سەربازى فەرەنسى وئسپانى لەساڵى ١٧١٤ دەستیانگرت بەسەر بەرشەلۆنەدا، لە ١١ ى ئەیلولى ١٧١٤، لەسەروبەندى دیاریکردنى جێنشینى پاشایەتى بۆ تەختى ئیسپانیا لەنێوان هەریەک لە: دۆق ئەنگۆ فلیپ وپاشا شارلى پاشاى نەمسا، کەتەلۆنییەکان پشتگیرى پاشاى نەمسایان کرد، بەڵام بەهۆى گەورەى هێزە سەربازییەکانى فەرنسا وئیسپانیا، لە ١١ ى ئەیلولى ١٧١٤، توانیان شارى بەرشەلۆنە داگیر بکەن ودامەزراوە فەرمییەکانى لەکاربخەن، ئا ئێستا کەتەلۆنییەکان لەو بەروارەدا یادى ڕۆژى سەربەخۆیی دەکەنەوە.
دووەم: خودمەختارى لەساڵى ١٩٣٢، لەساڵى ١٩٣١، لە ئیسپانیا دووەم کۆمار لەو وڵاتە لەڕێگاى هەڵبژاردنەوە هاتە بوون، ساڵێک دواى ئەو بەروارى، پەرلەمانى ئیسپانیا دانى بە مافى خودموختارى کەتەلۆنیادا نا، هەروەها زمانى کەتەلۆنى بوو بەیەکێک لەزمانى فەرمییەکان لەپاڵ زمانى قشتاڵییەکاندا.
سێیەم: تەمەنى کورتى دەوڵەتێکى سەربەخۆ لەساڵى ١٩٣٤، لەو ساڵەدا، ئەو لایەنانەى داواى سەربەخۆییان دەکرد، بونە کارتى فشار لەسەر سەرۆکى هەرێمى خودموختارى کەتەلۆنیا کە ناوى ” یویس کۆمبانیس” بوو، ناوبراو لە ٦ ى تشرینى دووەمى ١٩٣٤ سەربەخۆیی کەتەلۆنیاى لەچوارچێوەى کۆمارى فیدراڵى ئیسپانیادا ڕاگەیاند.
ماوەى سەربەخۆیی تەنیا دە کاتژمێرى خایاند، لەئەنجامدا سوپاى ئیسپانیا هێرشى کرد ولەئەنجامدا دەیەها کەس لەناوچوون، سەرۆکى هەرێمى کەتەلۆنیا “یویس کۆمبانیس” بەرلەوەى کە سوپاى ئیسپانیا دەستگیرى بکات، خۆى بەدەستەوە دا، دواتر لەلایەن پیاوەکانى “فرانکۆ” وە گولەباران کرا.
چوارهەم: دیکتاتۆرییەتى فرانکۆ لەساڵى ١٩٣٩، لە ٢٤ ى کانونى دووەمى ساڵى ١٩٣٩، بەرشەلۆنە کەوتە دەست هێزەکانى جەنەڕاڵ فرانسیس فرانکۆ، دواى جەنگێکى ناوخۆیی کە بەپێى مێژوونوسى بەناوبانگ “پۆل بریستن”، لەو جەنگەدا، نزیکەى چوارسەد هەزار کەس گیانیان لەدەست دا، لەئەنجامى ئەمەدا، سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانى کەتەلۆنیا لەکارخران، هەروەها زمانى کەتەلۆنیش قەدەغە کرا، ئەو ڕێکارە توندانە تا ساتى مردنى فرانکۆ لەساڵى ١٩٧٥ بەردەوام بوو.
پینجەم: بەدەست هینانەوەى خودموختارى لەساڵى ١٩٧٨، قۆناغى دیموکراتیزەبوون، سەرەتایەک بوو بۆ گەرانەوەى خودموختارى بۆ کەتەلۆنیا، لە ٣١ ى تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٧٨ دەستورى ئیسپانیا پەسەند کرا، ئەمەش دەروازەیەک بوو بۆ بەخشینى خودموختارى بەچەند هەریمێک.
ساڵى دواتر کەتەلۆنییەکان لەڕاپرسییەکى گشتیدا خودموختارى خۆیانیان پەسەند کرد، بەپێى ئەو خودموختارییە چەندین دەسەڵاتیان لەبوارەکانى: پەروەردە، تەندروستى، سیاسەتى زمانەوانى وکلتورى وەرگرت، هەروەها پۆلیسى کەتەلۆنیا دامەزرایەوە، بەهامنشێوە جاریکى دیکە زمانى کەتەلۆنى بویەوە بەزمانیکى فەرمى.
شەشەم: پتەبوونى پێگەى خودموختارى لەساڵى ٢٠٠٦، لەمانگى ئادارى ساڵى ٢٠٠٦ هەریمى کەتەلۆنیا وحکومەتى سۆسیالیستى ئەکاتى ئیسپانیا کەوتنە گفتوگۆ بەمەبەستى بەهێزکردنى پیگەى خودموختارى کەتەلۆنیا، دواتر پەرلەمانى ئیسپانیا ئەو دەقەى کە دەڵێت ” کەتەلۆنیا نەتەوەیەکى سەربەخۆیە” پەسەندکرد، بەلام هەرزوو ئەم بابەتە لەلایەن پارتى موحافەتکارانەوە بەسەرۆکایەتى “ماریانۆ ڕاخۆى” یەوە ڕەدکرایەوە.
لە ١٣ ى ئەیلولى ساڵى ٢٠٠٩، لەژیر کاریگەرى بەهیزبوونى هەژمونى خودموختارى کەتەلۆنیا، گوندیک بەناوى “ئارنیس” یەکەم دەنگدانى لەسەر سەربەخۆیی ڕیکخست، ئەم دەنگدانە دواتر لەلایەن سەدان شارەوانییەوە پەیڕەوکرا.
حەوتەم: سوکایەتى ساڵى ٢٠١٠، لە حوزەیرانى ساڵى ٢٠١٠، دادگاى دەستورى ئیسپانیا، فەرمانیدا بەڕەدکردنەوە چەند بەشێک لە پەیماننامەى ساڵى ٢٠٠٩، ئەو دادگایە ڕاى وابوو کەبەکارهێنانى “نەتەوە” بۆ وەسفکردنى هەرێمیک “هیچ بەهایەکى یاسایی نییە”، هەروەها ڕەدیکردەوە کە کەتەلۆنییەکان زاراوەیەک ” کەپێیان باشە” لەدامەزراوە فەرمى وڕاگەیاندنەکاندا بەکاربهێنن.
وەک بەرپەرچدانەوە ئەو بڕیارانەى دادگا، سەدان هەزار لەهاوڵاتیانى کەتەلۆنى ڕژانە سەر شەقامەکان، بەمەبەستى ڕەدکردنەوەى بڕیارەکانى دادگاى دەستورى ئیسپانیا، ئەوان پێیان وابوو کەئەو بڕیارانە سوکایەتى پێ کردوون.
لەیانزەى ئەیلولى ٢٠١٢، زیاتى لەیەک ملیۆن هاوڵاتى کەتەلۆنى ڕژانە سەر شەقامەکانى بەرشەلۆنە وداواى سەربەخۆییان دەکرد، ئەوەش لەکاتێکدا بوو کە وڵات بە قەیرانیکى ئابورى سەختدا تێدەپەڕى.
هەشتەم: ڕیفراندۆمى نافەرمى ساڵى ٢٠١٤، لە ٩ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠١٤، لە ٨٠% ى هاوڵاتیانى کەتەلۆنیا لە ڕیفراندۆمیکى نافەرمیدا کە بەپێچەوانەى دەستور لەقەڵەم درا، داواى سەربەخۆییان کرد، لەو ڕیفراندۆمەدا تەنیا ٣٥% ى هاوڵاتیان بەشدارییان تیادا کرد.
نۆیەم: فشارى سەبەخۆیی خوازان لەساڵى ٢٠١٥، لە ٢٧ ى ئەیلولى سالى ٢٠١٥، زۆرینەى سەربەخۆیی خوازان توانیان کورسییەکانى پەرلەمان بەدەست بهێنن، دواتر پڕۆژەى ” بەرەو سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە٢٠١٧ ودامەزراندنى کۆمارى کەتەلۆنیایان” ڕاگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دادگاى دەستورییەوە بەپاساوى ئەوەى کەنادەستورییە، ڕەدکرایەوە. لە ١٠ ى کانونى دووەمى ساڵى ٢٠١٦ “کارلۆس بۆجدیمۆن” بوو بەسەرۆکى هەرێمى کەتەلۆنیا.
دەیەم: سەربەخۆیی، سەپەرشتیارێتى لەساڵى ٢٠١٧، لە ٢٧ ى تشرینى یەکەمى ساڵى ٢٠١٧، دواى تەیا یەک مانگ لەو ڕیفراندۆمەى کەئیسپانیا ڕەتى کردەوە، لەو ڕیفراندۆمەى کە زیاتر لە ٩٠% ى هاولاتیانى کەتەلۆنیا داواى سەربەخۆییان تیایداکرد، هەروەها دواى ئەوەى کەئەنجامى ڕیفراندۆمەکە لەلایەن پەرلەمانى کەتەلۆنیاوە پەسەند کرا، بەشێوەک کەکەتەلۆنیا لەئیسپانیا جیاببێتەوە بەشێوەیەک کەنەگەڕێتەوە سەر ئیسپانیا بۆ جارێکى دیکە، سەرۆکى ئەو ولاتە “ماریانۆ راخۆى” هەرێمى کەتەلۆنیاى خستە ژێر سەرپەرشتیارى ئیسپانیاوە.
سەرچاوە:
http://www.aljazeera.net/encyclopedia/events/2017/10/29/%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B2%D8%A7%D8%B9%D8%A7%D8%AA-%D8%A8%D9%8A%D9%86-%D9%85%D8%AF%D8%B1%D9%8A%D8%AF-%D9%88%D9%83%D8%AA%D8%A7%D9%84%D9%88%D9%86%D9%8A%D8%A7-%D8%B9%D8%A8%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%B1%D9%88%D9%86