لەمانگى حەوتى ساڵى ٢٠١٥ ئێران وچەند هێزیکى نێودەوڵەتى گەیشتنە ڕێکەوتنێک کە دواتر ناونرا بەپلانى کارى هاوبەش وگشتگیر (ڕێککەوتننامەى ئەتۆمى)پاش وتوێژێکى چڕ وهەمەلایەنە کە نزیکەى ٢٠ مانگى خایاند لەنێوان لایەنەکاندا، بەپێی ئەو ڕیککەوتننامەیە ئێران، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، چین، بەریتانیا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنى سزا ئابورییەکانى سەر ئێران لەبەرامبەر دەست هەڵگرتنى ئێران لەبەرنامە ئەتۆمییەکانى.
ئەم ڕیککەوتننامەیە لەکانونى دووەمى ساڵى ٢٠١٦ وبەسەرپەرشتى دەزگاى نێودەولەتى وزەى ئەتۆمى چووە بوارى جێبەجیکردنەوە، بەپێ ى ئەو ڕێکەوتن نامەیە مامەڵەداراییەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەبانکە جیهانییەکاندا ئازادکرا وبەڵام ئاماژە بەوش دراوە کەدەشێت جاریکى دیکە سزاکانى سەر ئێران بگەڕیتەوە ئەگەر ئێران پابەند نەبیت بەڕێککەوتتنامەکەوە.