مەرجەکانى ئەمەریکا بۆ دەست پێکردنەوەى گفتوگۆ لەگەڵ تاران بریتیین لە:
1- ڕاگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆم وپلۆتۆنیۆم، هەروەها داخستنى کورە ئەتۆمییەکان کارکردوو بە ئاوى قورس.
2- پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێک بە ئاژانسی ئەتۆمى نێودەوڵەتى سەبارەت بە ڕەهەندە سەربازییەکانى بەرنامەى ناوکى ئێران، هەروەها دەست هەڵگرتن لەو جۆرە چالاکییانە بەشێوەیەکى یەکجارەکى.
3- ڕێگەدان بە پشکنەرانى سەر بەئاژانسی ئەتۆمى نێودەوڵەتى بەگەیشتن بەهەر ناوچەک لە ئێران.
4- ڕاگرتنى بڵاوەپێکردنى موشەکى بالیستى وپێشخستنى ئەو جۆرە موشەکانەى تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمییان هەیە.
5- ئازادکردنى سەرجەم بەندکراوانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکاو هاوپەیمانەکان و ئەو وڵاتانەى دیکە کە هاوسۆزیانن، ئەوانەى بەهۆى تۆمەتى هەڵبەستراوەوە دەستگیر کراون یان لەناو خاکى ئێراندا بێ سەرو شوێن بوون.
6- ڕێزگرتنى تەواو لە حکومەتى عێراقی وبەربەست نەخستنە بەردەم ئەو هەوڵانەى کە دەدرێن بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوەى میلیشیا شیعەکان وداماڵینیان لە چەک.
7- کشانەوەى سەرجەم ئەو هێزانەى کە دەکەونە ژێر فەرمانرەوایەتى ئێران لە سوریا.
8- ڕاگرتنى سەرجەم یارمەتییەکان کە دەدرێن بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتى ئەو ڕیکخراوانەى کەلە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا چالاکن، لەوانە: حیزب الله لە لوبنان، بزوتنەوەى حەماس، بزوتنەوەى جیهادى ئیسلامى، ڕاگرتنى یارمەتییە سەربازییەکانى حوسینیەکان لە یەمەن، بزوتنەوەى تالیبان وبزوتنەوە تیرۆریستییەکانى دیکە لە ئەفغانستان، هەروەها پەنا نەدانى چەکدارەکانى قاعیدە.
9- ڕاگرتنى یارمەتیدانى تیرۆر بەتایبەتى ئەو یارمەتییانەى لەلایەن سوپاى فەیلەقی قودسەوە پێشکەش دەکرێت، کەبەشێکە لە سوپاى پاسداران.
10- وازهێنان لەبەکارهێنانى زمانى زبر بەرامبەر بە وڵاتانى هاوسێى ئێران، بەتایبەتى كەژمارەیەك لەو وڵاتانە هاوپەیمانى ئەمریکان، هەروەها دەست هەڵگرتن لەبانگەوازى لەناوبردنى ئیسرائیل وهێرشکردنە سەر سعودیە وئیمارات بە موشەک.
11- دەست هەڵگرتن لە هەڕەشەکردن لە پڕۆسەى گواستنەوەى ڕێگاى ئاویی نێودەوڵەتى.
12- ڕاگرتنى هێرشە سیبرانییەکان