یەکەم پریشکى جەنگى جیهانى دووەم بە داگیرکردنى نەمسا لەلایەن هێتلەرەوە دەستى پێکرد و دواتر وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پاش هێرشى یابان بۆ سەر کەشتیگەلى لە ئۆقیانوسى هیندى چووە جەنگەکەوە و بۆ یەکەم جار چەکى ئەتۆمى لەو جەنگەدا بەکارهات و بووە هۆى کوژرانى زیاتر لە هەڤدە ملیۆن سەرباز وزۆر لەو ژمارەیە زیاتر لە هاوولاتى سڤیل.
هۆکارە دیارەکانى جەنگى جیهانى دووەم لە هەڵسوکەوتى نێودەوڵەتى ئەڵمانیاى نازى چڕدەکرێتەوە، کە چەند ناوچەیەکى ئەوروپاى داگیرکرد و هەرەشەى لە چەند وڵاتێکى دیکە دەکرد، بەڵام بڕێک لە لێکۆلەورەوان پێیان وایە کە ئەو هەلوێستانەى ئەڵمانیا ئەنها ئەنجامى چەند بابەتێکى دیکە بوون.
هەندێک پێیان وایە کە جەنگى جیهانى دووەم بەرئەنجامى شێوەى سازانى کۆتایی هاتنى جەنگى جیهانى یەکەم بووە کە بوو بە هۆى دابەش بوونەوەى جیهان بە تایبەتى ئەوروپا.
یەکێک لە هۆکارەکان بەندەکانى پەیماننامەى ڤێرساى بووە کە بووە هۆى ئەوەى ئەڵمانیا 12.5% خاکەکەى و12% هاوڵاتیانى و15% زەوى بە پیت و10% پیشەسازییەکەى و74% بەرهەمى ئاسن لەدەست بدات. وەهەروەها ناچارکرا کە خەسارەتى وڵاتانى هاوپەیمانان بدات و ژمارەى سەربازەکانى لە سەدهەزار سەرباز زیاتر نەبیت، سەڕەڕاى ئەمانەش سەرهەڵدانى نازیزم لە ئەڵمانیا لە کانونى دووەمى ساڵى 1933 وفاشیزم لە ئیتالیا لە تشرینى یەکەمى 1922 وەدروستبوونى هاوپەیمانى نێوانیان وهاتنە ناوەوەى یابان بۆ ناو ئەو هاوپەیمانیەتییە یەکێک بووە لە هۆکارەکانى جەنگى جیهانى دووەم.
سەرەتا ئەڵمانیا لە ئازارى 1938 نەمساى داگیر کرد و پاش ئەو بە ساڵیک چیکۆسلۆڤاکیاى داگیرکرد و لە مانگى ئەیلولى ساڵى 1939 هێرشىکرد بۆ سەر پۆلەندا و داگیرى کرد، لە هەمانکاتدا ئیتالیا هەڕەشەى داگیرکردنى ئەلبانیاى کرد و ئەمەش بوو بەهۆى ڕاگەیاندنى جەنگ لە لایەن بەریتانیا و فەرەنسا دژى ئەڵمانیا و ئیتالیا ویابان، بە ڵام وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەشدارى نەکرد لەگەڵ ئەوەشدا ئابڵوقەى نەوت و ئاسنى خستبووە سەر یابان و، ئەمەش بوو بە هۆى ئەوەى کە یابان هێرش بکاتە سەر کەشتیگەلى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە بیرل هاربەر و بەمەش وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا جەنگى ڕاگەیاند.
لە گرنگترین شەڕەکانى جەنگى جیهانى دووەم: شەڕى ستالینگراد و عەلەمەین و میدوایی ونۆرماندى ولە کۆتاییدا وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ یەکەم جار بۆمبى ئەتۆمى لە هێرۆشیما وناکازاکى بەکار هێناو بە هۆیەوە یابان خۆبەدەستەوەدانى بێ مەرجى قبوڵ کرد وجەنگ کۆتایی پێهات ودواى خۆبەدەستەوە دانەکەى یابان ئاڵاى ئەمەریکا لە تۆکیۆى پایتەختى یابان هەلکرا.