لە پاش ڕایگەیاندنی سیستەمی کۆماری لە لایەن مەستەفا کەمال (ئاتا تورک) (1938_1923ز)دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی (1923_10_29)، هەروەها ڕایگەیاندنی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی خەلافەتی عوسمانییەکان لە ڕێکەوتی (1924_3_3)لە تورکیا کە ئەوە دەوڵەتەش لە ماوەی دەسەڵاتی خۆی جینۆسایدی نەتەوە ژێر دەستەکانی خۆی کردووە ، دەوڵەتی تورکیا ڕووبەرووی چەندان شۆڕش و ڕاپەرینی کوردان وەکو شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی (1925ز)و شۆڕشی ئارارات لە ساڵی (1927ز)و ڕایگەیاندنی کۆماری ئارارات لە ڕێکەوتی (1927_10_28)لە لایەن ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا (1932_1927ز)سەرۆک کۆماری ئارارات و هەروەها بەرپا بوونی ڕاپەرینی کۆچگیری لە ناوچەی دێرسیم و دەوروبەری لە ساڵی (1937ز) لە باکووری کوردستان بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە ئاگر و ئاسن بە شێوەیەکی دەڕندانە کەوتە سەرکوتکردنی ئەو شۆڕش و ڕاپەرینانە، ڕەشەکۆژی لە خەڵکی کوردان کرد ، پاش لە ناوبردنی ئەو شۆڕش و ڕاپەرینانە ، کەوتە ڕاگواستنی کوردان لە باکووری کوردستانەوە بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵۆ ، کە بەشێکی زۆریان لە ڕێگە مردن واتا تەنها بەشێکی کەمیان گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ئەوەی لێرەدا باسی دەکەین جینۆسایدی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)و جولەکەو ئەرمەن و ڕۆمە بێزنتییەکانەوە لەلایەن حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا و خەڵکە تورکەکەی شارەکە لە ڕێکەوتەکانی (6 و /9_7سێبتمپەر_1955)کە بە جینوسایدی ئەیستانبوڵ یان بە بۆگرۆمی ئەیستانبوڵ یان فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ ناسراوە، کە هۆکارەکەی دەڕگەێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە کە گوایە لە شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)لە هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات_تراکیا لە وڵاتی یۆنان (گریک)کە گوایە کەسێکی توندڕەوی یۆنان (گریک)ی بۆمبی دەستی هەڵداوەتە ناو ئەو ماڵەی کە مەستەفا کەمال (ئاتا تورک) (1938_1923)لە ساڵی (1881ز)لێی لە دایک بووە، ئەوەش لە لایەن کۆنسگەری تورکیا لەو شارە بە ڕۆژنامەکانی تورکیا ڕاگەێنرا و ئاشکرا کرا بەوەش توڕەیەی خەڵکی تورکیای لێکەوتووە دژی وڵاتی یۆنان (گریک), بەڵام لە ڕاستی کەسێکی تورکی سەر بە کۆنسگەری تورکیا لە شاری سالۆنیک (پیسسالۆنیکی)ی هەرێمی هەرێمی مەکدۆنیای خۆرهەڵات_تراکیای وڵاتی یۆنان (گریک)ئەو کارەی ئەنجام دا بوو ، ئەوە بوو لە ڕێکەوتەکانی (6 و /9_7سێبتمپەر_1955)خەڵکە تورکەکەی شاری ئەیستانبوڵ هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییە یۆنان (گریک) وڕۆمە بێزنتییەکان ئەوە بوو دوکان و شوێنکارەیان و وێران کردنی کلێسە و دێر و شوێنی خوا پەرستییەکانیان و کەوتنە وێران کردن و تاڵان کردنیان بە هاوکاری هێزی پۆلیس و سوپای تورکیا بووە هۆی ئەوەی بە سەدان ماڵ و دوکان و شوێنکارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)و ڕۆمە بێزنتییەکان بەڵام ئەو ئاژاوەیە هاوڵاتییە جولەکە و ئەرمەنەکانیشی گرتووە لە سەردەمی دەسەڵاتداری مەحمود جەلال بایار (1960_1950ز) کە چوارەم سەرۆک کۆماری تورکیا بوو و کە لەو کاتەدا عەدنان مەندەرەیس (1960_1950ز)سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە، هەروەها تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوی فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ کۆژراوەن شاردراوەتەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا واتا ژمارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک) و جولەکە و ئەرمەن و ڕۆمە بێزنتییەکانی تورکیا بەر لە ڕووداوی فەرهۆکەی ئەیستانبوڵ کۆژراوەن.
لە نێوان ساڵانی (1963_1964ز)دووبارە بە کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)کێشە کەوتەوە نێوان پەێوەندییەکانی وڵاتی تورکیا و یۆنان (گریک)ەوە ئەوە بوو تورکیا پاترێکی ئۆرپوژکسی یۆنان (گریک)ی لە تورکیا دەرکرد و ناودی بۆ یۆنان (گریک)، ئەوە بوو لە ساڵی (1964ز)بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتی مەستەفا عیسمەت ئینۆنۆ بە هەزاران هاوڵاتی ڕۆمە بێزنتییەکان لە شاری ئەیستانبوڵ ناچار کران لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێرەدا وڵاتی تورکیا بە جێ بهێڵن و بەرەو یۆنان (گریک) کۆچ بکەن لە سەردەمی دەسەڵاتداری جەمال گورسیڵ (1960_1966ز) سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا بوو.
سوپای تورکیا لە ڕێکەوتی (20_7/یولیو_1974) لە ڕێگەیی دەریایی و ئاسمانی هێرشی کردە سەر وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، ئەوە بوو سوپای وڵاتی درووگەی کوپروس (قوبرس)و سوپای یۆنان (گریک) بەرپەرچی داگیرکاری سوپای تورکیایان دایەوە بەڵام سوپای تورکیا پێشڕەویی کرد و توانی بەشێک لە وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) داگیر بکات کە هێرشەکە تا ڕێکەوتی (18_8/ئەگۆست_1974) بەردەو,ام بوو کە ئەو کاتە جەودەت سونای سەرۆک کۆمار و نەعیم تالو سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوون ، کە دواتر لە ڕێکەوتی (15_11/تشرینی یەکەم_1983) کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)لە بەشی باکووری وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)لە لایەن تورکە کوپروس (قوبرس)ییەکانەوە بە هاوکاری وڵاتی تورکیا ڕاگێنرا ، کە تەنها وڵاتی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێ دانا, بەڵام وڵاتی یۆنان (گریک)و هیچ دەوڵەتێکی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانا پێ دانەهێناوە وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ بە کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس).
سوپای تورکیا لە ڕێکەوتی (20_7/یولیو_1974) لە ڕێگەیی دەریایی و ئاسمانی هێرشی کردە سەر وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، ئەوە بوو سوپای وڵاتی درووگەی کوپروس (قوبرس)و سوپای یۆنان (گریک) بەرپەرچی داگیرکاری سوپای تورکیایان دایەوە بەڵام سوپای تورکیا پێشڕەویی کرد و توانی بەشێک لە وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) داگیر بکات کە هێرشەکە تا ڕێکەوتی (18_8/ئەگۆست_1974) بەردەو,ام بوو کە ئەو کاتە جەودەت سونای سەرۆک کۆمار و نەعیم تالو سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوون ، کە دواتر لە ڕێکەوتی (15_11/تشرینی یەکەم_1983) کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)لە بەشی باکووری وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)لە لایەن تورکە کوپروس (قوبرس)ییەکانەوە بە هاوکاری وڵاتی تورکیا ڕاگێنرا ، کە تەنها وڵاتی تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێ دانا, بەڵام وڵاتی یۆنان (گریک)و هیچ دەوڵەتێکی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانا پێ دانەهێناوە وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ بە کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس).
ژمارەی هاوڵاتییە یۆنان (گریک)لە ساڵی (1927ز)لە تورکیا نزیکەیی (119.822) کەس بوو لە دوای شەڕی نێوان تورکیا و یۆنان لە نێوان ساڵانی (1922_1919ز)کە بەشێک بوو لە جەنگی سەربەخۆیی تورکیا کە لە نێوان ساڵانی (1923_1919ز)دا بووە، بەڵام لە دوای ڕووداوەکەی ساڵی (1955ز)ی شاری ئەیستانبوڵ کە لە نێوان ساڵانی (1960_1955ز) نزیکەیی (49.081) کەس کۆچیان بۆ وڵاتی یۆنان (گریک)لە تورکیا بە گشتی و شاری ئەیستانبوڵ بە تایبەتی و هەروەها لە دوایی ساڵی (1960ز) (63.741)کەس هاوڵاتییە یۆنان (گریک) کۆچیان بۆ وڵاتی یۆنان (گریک) کرد، کە ئێستا تەنها نزیکەیی (7.000)کەس لە هاوڵاتییە یۆنان (گریک)ییەکان لە وڵاتی تورکیا مابووە لە ساڵی (1978ز).
شاری ئەیستانبوڵ لە ساڵی (657پ.ز) لە لایەن شازادە بێزاسی کوڕی شا نیسۆسی شای دەوڵەتە شاری ڤیگارای گریك (یۆنان) ی کۆن دروستکراوە بە ناوی بێزنتی دواتر ناوی لە بێزنتییەوە کرایە کۆستەنتینە یان کۆستانتینۆپۆل و بووە پایتەختی ئیمپراتۆریای یەکگرتووەی ڕۆما لە نێوان ساڵانی (330_395ز)و هەرووەها لە نێوان ساڵانی (395_1453ز)کراوەتە پایتەختی ڕۆمای خۆرهەڵات کە بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسراوە، لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە لایەن ساسانییەکان و دەوڵەتەکانی وەکو دەوڵەتی خەلافەتی ئەمەوییەکان و دەوڵەتی خەلافەتی ئەباسییەکان و ڕووسەکان هەوڵی داگیرکردنی شاری ئەیستانبوڵ (کۆستانتیبۆپۆل)یان داوە بەڵام دواتر لە ساڵی (1453ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان بە فەرماندەیی سوڵتان مەحمەدی دووەم (1444_1446ز) (1451_1481ز) ی سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییەکان داگیر کرا و ناوی گۆڕا بە ئیسلامبوڵ پاشان ناوەکانی ئەستانبوڵ و ئەستانەی پێوتراوە و لە نێوان ساڵانی (1453_1924ز) بووەتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانییەکان و لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئێستەی تورکیا ناوەکەی کرایە ئەیستانبوڵ.
لە سەرەتای بیستدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەیستانبوڵ نەتەوەی یۆنانی و ڕۆمە بێزنتییەکانەوە بوون واتا نەتەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکەی شاری ئەیستانبوڵ (کۆستانتیبۆپۆل) بوون و بەڵام دواتر بە هۆی شەڕی نێوان شۆڕشگێڕە کوردەکانی باکووری کوردستان و ڕاگواستنی خەڵکی کورد لە باکووری کوردستانەوە بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵۆەوە و خەڵکەکەی زۆری کورد کۆچیان بۆ ئەو شارە کرد و بوونە زۆرینەی شار و پارێزگاکە.
لە سەرەتای بیستدا زۆرینەی دانیشتوانی ئەیستانبوڵ نەتەوەی یۆنانی و ڕۆمە بێزنتییەکانەوە بوون واتا نەتەوەی خاوەنە ڕاستەقینەکەی شاری ئەیستانبوڵ (کۆستانتیبۆپۆل) بوون و بەڵام دواتر بە هۆی شەڕی نێوان شۆڕشگێڕە کوردەکانی باکووری کوردستان و ڕاگواستنی خەڵکی کورد لە باکووری کوردستانەوە بۆ خۆرئاوای ئەنادۆڵۆەوە و خەڵکەکەی زۆری کورد کۆچیان بۆ ئەو شارە کرد و بوونە زۆرینەی شار و پارێزگاکە.
سهرچاوهکان
1_ محەمەد نورەدین: تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا-وە: ئازاد بەرزنجی- سلێمانی2000ز.
2_ ئیسحان نووری پاشا: بیرهوهرییهکانی ئیسحان نووری پاشا-وه: وریاقانع-ههولێر2001ز.
3_ یاسین صابر صاڵح: ئینسکڵۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
4_ عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-ههولێر2005ز.
5_ جیمز ئا.کۆریك: ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتی -وە: رەسووڵ سوڵتانی_هەولێر2011ز.
6_ بێهنام محەممەد پەنا: نهێنیەکانی شارستانیەتی رۆمای کۆن-وە :رەحمان ئەمیری-هەولێر2011ز.
7_ ڕەحیم شنۆیی مەحموود زادە: ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا و چەند بابەتێکی دی-وە: شێرکۆ ئەحمەد حەوێز- ههولێر2013ز.
8_ د. مهیمونه ههمزه مهنسوور: مێژووی دهوڵهتی عوسمانی-وه: هۆگر ڕهحمان قادر-ههولێر2014ز.
9_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی شەشەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
10_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی حەوتەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
11_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی هەشتەم – وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.
12_ ویل دورانت: مێژووی شارستانییهت /بهرگی نۆیهم-وه: عهبدوڵڵاڕهسوڵی-سلێمانی2014ز.
13_ د.موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
14_ د.محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
15_ پ.د.خەلیل عەلی موراد: پاسەروانانی کەمالیزم_وە: بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم-سلێمانی2015ز.
16_ پ.ی.د. یاسین سەردەشتی ، بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم و ماجید جەلیل: مێژووی چەپ لە تورکیا-تاران2016ز.
17_ رۆناڵد.ر.ڕودلی: شارستانیەتی رۆمانی-وە: هلال صابر_سلێمانی2016ز
18_ کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.