ناو: كۆماری چینی میللی.
كورتكراوه‌ی ناو: چین.
پایته‌خت: په‌كین.
زمانی فه‌رمی: مه‌ندرێنی(چینی).
سیسته‌می سیاسیی: كۆماری.
به‌رواری سه‌ربه‌خۆیی: 1/10/1949 دامه‌زراندنی كۆماری چینی میللی ڕاگه‌یه‌نرا.
دراو: یوان.
جوگرافیا
شوێن: چین ده‌كه‌وێت باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، له‌باكوره‌وه: مه‌نگۆلیا، ڕووسیا، كازاخستان، كه‌رگیزستان ده‌بنه هاوسنوری، له ڕۆژئاواوه: تاجیكستان، ئه‌فغانستان، پاكستان، هیندستان، نیپاڵ، بۆتان، میانمار. له‌باشوره‌وه: لاوس، ڤێتنام، ده‌ریای باشوری چین، له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه، ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی چین، ده‌ریای زه‌رد، كۆریای باكور، ڕووسیا، سنوره‌كانی پێك دێنن.
ڕووبه‌ر: 9.596.960 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی سروشتی: پترۆڵ، گازی سروشتی، یۆرانیۆم، خه‌ڵوز. سه‌رباری چه‌ندین كانزای تر، له‌وانه: ئاسن، مه‌نگه‌نیز، مس، قوڕقوشم، زه‌نك. چین خاوه‌نی وزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوییه كه‌به‌یه‌كه‌م وزه‌ی گه‌وره داده‌نرێت له‌سه‌رئاستی جیهاندا.
كه‌شوهه‌وا: به‌گوێره‌ی پانتایی و ڕووبه‌ری فراوانی خاكه‌كه‌ی له‌جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تر كه‌شوهه‌وار ده‌گۆڕێت. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌نێوان كه‌شوهه‌وای مه‌داری و نیمچه‌مه‌داریدایه. وێڕای جیاوازی پله‌ی گه‌رمی له‌نێوان باكور و باشوری وڵاته‌كه‌دا.
دانیشتوان
ژماره: 1.355.692.576 كه‌س(مه‌زنده‌ی 2014).
ڕێژه‌ی گه‌شه: 0.44% (مه‌زنده‌ی 2014).
دابه‌شبوونی نه‌ژادیی: نه‌ته‌وه‌ی هان ژماره‌ی گه‌وره‌ی دانیشتوان پێكدێنن. ڕێژه‌یان ده‌گاته 91.9%ی كۆی دانیشتوانی وڵاته‌كه. ئه‌و ڕێژه بچوكه‌ی تریش كه‌ده‌مێنێته‌وه، له‌نێوان نه‌ته‌وه بچوكه‌كانی وه‌كو ئیگۆر، چوانگ، دابه‌ش ده‌بێت.
ئاین: ئاینی سه‌ره‌كی دانیشتوانی كۆنفۆشیۆسیه، چه‌ند ئاینێكی تریش به‌ڕێژه‌ی كه‌م هه‌ن، وه‌كو: ئیسلام، مه‌سیحی، بودایی.
ئابوری
كۆی به‌رهه‌می ناوخۆ: 9.33 تریلیۆن دۆلار.
كۆی داهاتی تاك: 9800.
ڕێژه‌ی گه‌شه: 7.7%.
ڕێژه‌ی بێكاریی: 4.1%.
ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان: 2.6%.
قه‌رزی ده‌ره‌كیی: 863.2 ملیار دۆلار.
گرنگترین به‌رهه‌م: برنج، دانه‌وێڵه، په‌تاته، كانزا، خه‌ڵوز، پۆڵا، جلوبه‌رگ، ئامێری كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی، ئامێری جۆراوجۆر، چه‌ك.
پێدراوه ئابوورییه‌كان به‌گوێره‌ی ساڵی 2013ن.