ناو: کۆماری پیرۆ.
کورت کراوەی ناو: پیرۆ.
پایتەخت: لیما.
زمان: زمانی فهرمی ئیسپانی وکیشوا،لە گەڵ هەندێ زمانی ناوخۆی.
سیستەمی سیاسیی: کۆماریى.
بەرواری سەربەخۆیی: ٢٨تەموزی١٨٢١(لە ئیسپانیا).
دراو: سول.
جوگرافیا
شوێن: پیرۆ ئەکەوێتە ئەمەریکای باشورەوە، لە باکورەوە ئیکوادۆر و کۆلۆمبیا، لە رۆژهاڵاتەوە بەرازیل وپۆلیڤیا، لە باشورەوە چیلی، لە ڕۆژئاواوە زەریای هێمن.
ڕووبەر: ١،٢٨٥،٢١٦٠کیلۆمەتر چوارگۆشە.
سهرچاوهی سروشتی: مس، وزەی كارۆ ئاوی، گاز، زیو، گازی سروشتی، دار، ماسی، ئاسن، خەلوز، ئاڵتون، نەوت.
کەشوهەوا: ئاوهەواکەی لە ڕۆژهەڵاتەوە جەمسەرییە، لە ڕۆژئاواوە بیابانیی و وشکە ، لە ناوچەی ئاندیز مامناوەند و ساردە .
ژمارەی دانیشتوان
سەرژمێری: بەپێی سەرژمێری تەموزی٢٠١٤ژمارەی دانیشتوان٣٠.١٤٧.٩٣٥ڕێژەی گەشەکردن٠،٩٩٪ بوە لەهەمان ساڵدا.
دابەشبوونی نهژادیی دانیشتوان: نزیکەی نیوەی دانیشتوانەکەی هندی سوورن، نیوەکەی تری دابەش دەبێت لە نێوان سپی و هەردوو ڕەگەز.
ئایین: نزیکەی سێ لە سەر چواری دانیشتوانەکەی کاتۆلیکن ، بەشەکەی تری مەسیحی و ئایینەکانی ديكه.
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ: ٢١٠،٣ ملیار دۆلارە .
داهاتی ساڵانەی تاک :١١١٠٠ دۆلارە.
ڕێژەی گەشە : ٥.١٪.
ڕێژەی بێکاری : ٤.٥٪.
ڕێژەی هەڵئاوسان : ٢.٦٪.
قەرزی دهرهكی: ٥٠،١٥ ملیار دۆلارە.
گرنگترین بەرهەمەکان : ماست، کاکاو، لۆکە، قامیشی شەکر، برنج، میوە، ڕووەکی پزیشکی، شیرەمەنی، ماسی، گۆشت، دەرهێنانی ئاسن، پاکردنەوەی نەوت و گازی سروشتی، چیمەنتۆ، شووشە، ڕستن و چنین.