زانیارى گشتى
ناوی فەرمی: کۆماری پۆڵەندا
کورتکراوەی ناوەکەی: پۆڵەندا
پایتەخت: وارشۆ
زمانی فەرمی: زمانی فەرمی پۆڵەندییە، لەگەڵ زمانی گەلانی تر کە پۆڵەندی نین
سیستەمی سیاسی: کۆمارییە
بەرواری سەربەخۆی(ڕۆژی نیشتیمانی): ١١ى تشرینی دووەمی ١٩١٨(دوای ئەوەی کە خاکەکەی دابەشکرا لە نێوان ڕووسیا وبروسیا و نەمسا )
دراو: زەلوتی
جوگرافیا
شوێن: پۆڵەندا دەکەوێتە ناوەڕاستی ئەورووپاوە، لە باکورەوە دەریای بەڵتیق و ڕووسیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە لیتوانیا و ڕووسیای سپی و ئۆکرانیا، لە باشورەوە سلۆڤاکیا، تیشیک، لەخۆرئاواوە تیشیک و ئەڵمانیا دەورەى داوە
ڕووبە ر: ٣١٢,٦٨٥کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
سامانى سروشتی: خەڵوز، باروت، مس، گازی سروشتی، سلڤەر، زیو، خوێ
کەش و هەوا: مامناوەند و کەمێک ساردە، لە زۆربەی وەرزە کاندا هەورو باراناوییە.
دانیشتوان
سەرژمێری: بە پێی سەرژمێری تەموزی ٢٠١٤، ژمارەى دانیشتوان ٣٨,٣٤٦,٢٧٩ بووە
ڕێژەی گەشەکردن: کەمتر لە٠,١١ ٪
دابەشبوونی دانیشتوانەکەی: ٩٦,٩٪ پۆڵەندییە، ١,١٪سیلیزیا، ٠,٢ ٪ ئەڵمانی، ٠,١٪ ئۆکرانی، ١,٣٪ دانیشتوانی تر.
ئایین: ٨٧,٢٪ مەسیحی کاسۆلیکی، ١,٣٪ مەسیحی ئەرسۆزۆکسی، ٠,٤٪ مەسیحی پرۆتستانتی، لەگەڵ ئایینەکانی تردا.
ئابوری
کۆی داهاتی ناوخۆ: ٥١٣,٩ ملیار دۆلار.
داهاتی ساڵانەی تاک: ٢١,١٠٠ دۆلارە .
ڕێژەی گەشە کردن: ١,٣٪
ڕێژەی بێکاری: ١٠,٣٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: ١ ٪
قەرزی دەرەوە: ٣٦٥,٢ ملیار دۆلارە
گرنگترین بەرهەمەکان: پیشەسازى کەشتی، ئاسن و تەنی ڕەق، خەڵوز، میوە، سەوزە، گەنم، پڕۆژەى پەلەوەڕ، گۆشت و شیرەمەنییەکان.
سەرژمیری دانیشتوان وئابوری تایبەتە بە ساڵی ٢٠١٣.
ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم