توێژینه‌وه‌كه، به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پێكهاته‌ی ئۆرگانیكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ڕوون كردۆته‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك ڕێكخراوه‌كه خۆی نزیك كردبووه‌وه له‌و داڕشته دامه‌زراوه‌ییه‌ی كه‌له ئه‌ده‌بیاتی كه‌له‌پووری ئیسلامی‌دا ئاماژه‌ی پێ ده‌درێت.به‌تایبه‌تی له‌دوای كوژرانی زه‌رقاوی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ئێراقدا.
بازه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه له‌كاتێكدا بوو كه “ئه‌بو به‌كری به‌غدادی” جڵه‌وی سه‌ركردایه‌تی كردنی گرووپه‌كه‌ی گرته ده‌ست. له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا، كاری دامه‌زراوه‌یی ڕێكخراوه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و پێشه‌وه برا، كه ئه‌ركی ورد‌و دیاریكراوی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن، هه‌روه‌ها هارمۆنیه‌تێك دروست بكه‌ن له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانیاندا وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تانی مودێرن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕێكخراوه‌كه له‌ناوچه‌كه‌دا هێنابوویه كایه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد ئێمه‌ی توێژه‌ران له‌یه‌ك كاتدا بكه‌وینه به‌رده‌م وێنه‌یه‌كی تێكه‌ڵ له‌نێوان شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و شێوه‌ی ڕێكخراوه نهێنییه‌كان.
ئه‌و توانایانه‌ی كه ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پیشانی دان، پرسیارگه‌لێكی زۆریان وروژاند سه‌باره‌ت به‌و هۆكارو پاڵنه‌رانه‌ی كه له‌پشتی تواناكانهوه بوون و هه‌ندێك به مه‌ته‌ڵ و نهێنییان ده‌زانی. به‌تایبه‌ت كاتێ ئه‌و ڕێكخراوه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌یاره سه‌ربازییه‌كانیدا تۆمار ده‌كرد. ئیتر چ سوپای نیزامی بن، وه‌ك سوپای ئێراق كه چوار فیرقه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌به‌رده‌م چه‌كداره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا هه‌ره‌سیان هێنا، هه‌روه‌ها سوپای سوریاش كه له‌پارێزگای ڕه‌قه فیرقه‌ی ١٧ی سوپاكه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ره‌سی هێنا.
جگه‌له سوپا نیزامییه‌كانیش گرووپه چه‌كدارییه‌كانیش له‌به‌رده‌می ئه‌و ڕێكخراوه‌دا شكستی خێرایان به‌ركه‌وت، وه‌ك سوپای ئازاد و به‌ری ئیسلامی و به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ربه قاعیده.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تواناكانی ئه‌و ڕێكخراوه ته‌نها له‌بواری سه‌ربازیدا نه‌بوون، بگره له‌ڕووی ئابووریشه‌وه، بووه خاوه‌نی داهاتی تایبه‌ت به‌خۆی، داهاتی زۆر و به‌لێشاو، زیاتر له‌هه‌ر ڕێكخراوێكی جیهادی تر له‌جیهاندا داهاتی له‌به‌رده‌ستدا بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد مرۆڤ خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه بچێت كه دامه‌زراوه‌یه‌كی پیشه‌یی له‌پشتی ئه‌و سێكته‌ره‌ی داعشه‌وه‌یه.
له‌ڕووی ئه‌منییشه‌وه هه‌روه‌ها، ڕێكخراوه‌كه چه‌ندین كرده‌وه‌ی ئه‌نجامدا كهههریهكێك له‌و كرده‌وانه پێویستی به ئاستێكی باڵای پیشه‌یی بوون و زانیاری هه‌واڵگری هه‌بوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌موسڵ ڕوویدا. یان كرده‌وه‌كانی تیرۆركردن. به‌تایبه‌ت تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی گرووپه نه‌یاره‌كانیان. یاخود پاسه‌وانی كردن له سه‌ركرده باڵاكانی داعش. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو ته‌واوی دهزگ هه‌واڵگرییه‌كانی جیهان و مانگه ده‌ستكرده‌كان شوێنپێی ئه‌و ڕیكخراوهیان هه‌ڵده‌گرت.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌و ڕێكخراوه توانی له‌بواری میدیادا، پێشی هه‌موو ڕێكخراوه سه‌له‌فی و جیهادییه‌كانی تر بداته‌وه، له ڕووی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و ئاماده‌كردنی هۆكاره‌كانی میدیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ بیروڕاو كرده‌وه جموجوڵه‌كانی خۆی. به‌تایبه‌تی فیلمه تۆقێنه‌ره‌كانی به ته‌كنیكێكی زۆر ورد و دیجیتاڵی به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌هه‌میشه‌ییش زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌نێو بڵاوكراوه‌كانیدا هه‌بوو. یاخود گۆڤاره‌كانی كهلهئاستێكی ته‌كنیكی به‌رزدا بوون، بوونه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی توێژه‌رانی بواره‌كه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ڕاده‌وه‌ستێت كه به‌سه‌ر پێكهاته‌ی په‌یكه‌ری ئۆرگانیكی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتوون.هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاركردنییه‌وه به‌ناوی”گرووپی په‌كتاپه‌رستی و جیهاد” تاكو په‌یوه‌ندی كردنیان به”قاعیده”وهو، ئینجا ڕاگه‌یاندنی “ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ئێراق” به‌تایبه‌تی له‌دوای كوژرانی زه‌رقاوی. هه‌تا ده‌گاته سه‌رده‌می”ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی” و ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی پێیان ده‌گوت: خه‌لافه‌تی ئیسلامی”.
ئامانج له لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری ئۆرگانیكی و تهمومژهكانی نێو په‌یكه‌ری ڕێكخستن و ئۆرگانه و به‌شه‌كانی، بریتییه له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دینامیكییه‌ت و ده‌زگایانه‌ی كه‌له پشتی ئه‌و توانا‌و كردارانه‌وه وه‌ستابوون كه ڕێكخراوه‌كه پیشانی دان. هاوكات به‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه ده‌توانین له‌گۆشه‌یه‌كی تره‌وه په‌ی به‌رین به‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه له‌چه‌ندین بواره‌وه پیشانیان دا.
١- پێكهاته‌ی گرووپی یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد
دوابه‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی ئێراق له ٢٠٠٣دا، زه‌رقاوی ده‌ستی به‌كاركرد بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی تۆڕه جیهادییه‌كه‌ی، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌و بناغه‌یه‌ی كه لههیراتی ئه‌فغانستان دروستی كردبوو، ئه‌وانه‌ی زۆر به‌توندی دڵسۆزی بوون له‌خۆی كۆكرده‌وه، له‌وانه‌ی كه‌له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵ زه‌رقاوی بوون ئه‌م كه‌سایه‌تییانه بوون: ئه‌بوحه‌مزه‌ی موهاجیر، هاووڵاتییه‌كی میسریی بوو له‌دوای كوژرانی زه‌رقاوی بووبه سه‌ركرده‌ی گرووپه‌كه. ئهبوئهنهسی شامی، ئه‌میش هاووڵاتییه‌كی ئه‌رده‌نی بوو، یه‌كه‌م به‌رپرسی شه‌رعی ڕێكخراوه‌كه‌یه، نیزال محه‌مه‌د عهرهبیات، دیسانه‌وه‌ی ئه‌میش ئه‌رده‌نی بوو، له‌دایك بووی شاری سه‌لت و به‌پسپۆڕی بواری ته‌قینه‌وه ناسرا، هه‌ر ئه‌م به‌رپرسی لوغم ڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و هه‌موو ئه‌و تهقینهوانهبوو كه ڕێكخراوه‌كه ئۆباڵی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرت.مسته‌فا ڕه‌مه‌زان ده‌روێش ناسراو به”ئه‌بو محه‌مه‌دی لوبنانی” به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی بوو. ئهوراس ئه‌بو عومه‌ری كوردی، سامیر عهتروز ڕیشاوی، ئه‌میش ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای ئێراق بوو، عه‌بدوڵا جبوری ناسراو به”ئه‌بو عه‌زام” ئه‌میش هاووڵاتییه‌كی ئێراقی بوو، عومه‌ر حه‌دید ئه‌میش هه‌ر ئێراقی بوو، محه‌مه‌د جاسم عه‌زاوی ناسراو به‌ئه‌بو حارس، ئه‌میش ئێراقی بوو، ئهبوناسری لیبی، ئه‌بو ئوسامه‌ی تونسی، هه‌موو ئه‌م كه‌سایه‌تییانه ساڵی ٢٠٠٣ كوژران. ته‌نها ئه‌بو عه‌زام مایه‌وه و له‌ساڵی ٢٠٠٥دا كوژرا. هه‌روه‌ها له‌و ئهردهنییانهی كه‌جێگه‌ی متمانه‌ی زه‌رقاوی بوون، ئه‌مانه‌بوون: موه‌فه‌ق عدوان، جه‌مال عه‌تیبی، سه‌لاحه‌دین عه‌تیبی، محه‌مه‌د سه‌فدی، مه‌عاز نسور، شه‌حاده گه‌یلانی، محه‌مه‌د كشیتات، مونزیر شیحه، مونزیر تۆمنی، عومه‌ر عه‌تیبی(١).
زه‌رقاوی له‌ڕووی ئایدۆلۆژی و فیكری و فیقهییه‌وه، بۆ دامه‌زراندنی تۆڕه تیرۆریستییه‌كه‌ی پشتی به بیروڕاكانی مامۆستاكه‌ی”ئه‌بو عه‌بدوڵای موهاجیر” به‌ست(٢) چونكه بیروڕاكانی ئه‌م كابرایه، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بوو له‌سه‌ر دروستكردنی بیروباوه‌ڕی جه‌نگی و ڕه‌وتی فیقهی زه‌رقاوی.
تۆڕه‌كه‌ی زه‌رقاوی به‌ره‌وپێشه‌وه چوونێكی زۆری تۆماركرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوێكی دیاریكراویان هه‌بێت یاخود په‌یكه‌رێكی ڕێكخستنی ڕوونیان دروستكردبێت. به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی: زه‌رقاوی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد گرووپێكی ئێراقی دروست ببێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و له‌میانه‌یانه‌وه كاربكات، به‌ڵام شامی پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه په‌یكه‌رێك بۆ گرووپه‌كه دروست بكه‌ن، ناوی” یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد”یشی لێ بنێن. له‌دوای ئه‌و پێنشیاره زه‌رقاوی بۆماوه‌یه‌ك دوودڵ ده‌بێت. له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی شورای تۆڕه‌كه‌یه‌وه كاری ده‌كرد كهلهنزیكترین كه‌سه متمانهدارهكانی خۆی دروستی كردبوو، دواتر قه‌ناعه‌تی كرد كه گرووپه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت. له‌دوای ئه‌وه هه‌موو بڵاوكراوه‌كانی گرووپه‌كه به‌ناوه تازهكهوهبوو(٣).
په‌یكه‌رێكی ڕێكخستن به‌سه‌ركردایه‌تی زه‌رقاوی و ئه‌نجومه‌نی شورای گرووپه‌كه دروستكرا. له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ جێگرێك بۆ زه‌رقاوی دانه‌نرابوو. له‌بریتی ئه‌وه‌دا چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان دروستكردبوو، له‌گرنگترینیان: لیژنه‌ی سه‌ربازی، ڕاگه‌یاندن، ئه‌منی، دارایی، شه‌رعی، ئه‌بوئه‌نه‌س ده‌بێته سه‌ركرده‌ی لیژنه‌ی شه‌رعی(٤)، هه‌موو ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش له‌مانگی ئه‌یلول/٢٠٠٣دا بوو.
2- په‌یكه‌ری ڕێكخستنی قاعیده‌ی جیهاد له‌وڵاتی ڕافیده‌ین
له‌دوای هه‌شت مانگ له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان “یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد” و ڕێكخراوی قاعیده، دواجار ڕێكخستنی ناوه‌ندی قاعیده ملكه‌چی داخوازییه‌كانی زه‌رقاوی بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌رقاوی سازش بكات له‌ستراتیژ و ڕه‌وتی كاركردنی خۆی. به‌و حاڵه‌وه له‌مانگی ١٠/٢٠٠٨دا به‌یعه‌تی به ئوسامه بن لادن دا. هاوكات كاركردنی له‌ژێر ناوی یه‌كتاپه‌رستی و جیهاددا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا ڕێكخراوی قاعیده‌ی جیهاد له‌وڵاتی ڕافیده‌ینی ڕاگه‌یاند(٥)
له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا ڕێكخراوه‌كه گه‌شه‌ی كرد، په‌یكه‌ری ڕێكخستنیشی نه‌رم بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگیر نه‌بوو، زه‌رقاوی به‌ده‌ستێكی ئاسنین هه‌موو ڕایه‌ڵه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی گرتبوو، دواتر هه‌ندێك له‌ده‌سته‌ڵاته‌كانی گواسته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ترسی كوژرانیشی جێگرێكی بۆخۆی دیاری كرد. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ڕێكخراوه‌كه “ئه‌بو عه‌بدولڕه‌حمانی عێراقی” وه‌ك جێگری زه‌رقاوی ڕاگه‌یاند و، سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ش درایه ده‌ستی ئێراقییه‌كان، به‌وه‌ش په‌یكه‌ری ڕێكخستنی ئه‌و ڕێكخراوه له‌جاران زیاتر ڕوونتر بوو.
ناونانی جێگری ئه‌میر، ڕووداوێكی جومگه‌ییه له‌مێژووی كاری ئه‌و گرووپه‌دا، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری كردن له‌و ڕێكخراوه هێنرایه كایه‌وه، چونكه جێگر، شانبه‌شانی زه‌رقاوی، هه‌موو كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌برد، زه‌رقاوی ئه‌ركی ئه‌وه‌یشی پێ سپارد كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بهئێراقییهكانهوه بكات، له‌كاتێكدا خۆی په‌یوه‌ندی به‌و تیرۆریستانه‌وه ده‌كرد كهلهوڵاتانی تره‌وه ده‌هاتن. جگه‌له‌وه‌ش جێگری ئه‌میر سه‌رپه‌رشتی پێداویستییه‌كانی لیژنه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی ده‌كرد.
هه‌رچی باڵی سه‌ربازی ڕێكخراوه‌كه‌یه، درایه ده‌ستی كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌بو ئه‌سیدی ئێراقی” ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می هه‌موو گرووپ و ده‌سته چه‌كدارییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوهبوو، هاوكات به‌رپرسی جێبه‌جێكردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان بوو، هاوكات له‌به‌رانبه‌ر “فه‌یله‌قی به‌در”ی شیعه‌دا، ئه‌م ڕێكخراوه‌ش “فه‌یله‌قی عومه‌ر”ی دامه‌زراند.ده‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه ڕه‌وتێكی دیاریكراویان هه‌بوو له‌ده‌ستنیشان كردنی ئامانجه‌كانیان، كه‌بریتی بوو له‌كۆكردنه‌وه‌ی مه‌ركه‌زیه‌ت و نامهركهزیهت. واته له‌زۆرێك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لۆكاڵیدا، ده‌سته تیرۆریستییه‌كان پێویستیان به‌وه نه‌بوو پرس بكه‌ن به‌سه‌ره‌وه‌ی خۆیان، به‌ڵكو خۆیان بڕیاریان ده‌دا. به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ناوچه‌كان كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا.
له‌م باڵه سه‌ربازییه‌وه چه‌ندین گرووپ و ده‌سته‌ی تیرۆریستی چه‌كدار سه‌ریان هه‌ڵدا كه هه‌ڵگری ناوی جۆراوجۆربوون، به‌زۆری ناوی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان لێنرابوو، به‌تایبه‌تی چوار خه‌لیفه یهكهمینهكه، وه‌ك كه‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌كری سدیق، فه‌یله‌قی عومه‌ر، یان به‌ناوی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه ناونران، وه‌ك: كه‌تیبه‌كانی عه‌بدولعزیز موگرن، ئهبوئهنهسی شامی.. هه‌ندێكی تر لهكهتیبهكان به‌هه‌مان ناوی جارانیان پێش ڕاگه‌یاندنی گرووپه‌كه‌وه مانه‌وه. وه‌ك كه‌تیبه‌كانی پیاوان، كه‌تیبه‌ی خۆبه‌خشه‌كان… هتد.
هه‌ندێ كه‌تیبه‌ی تر هه‌بوون كه‌په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی باڵای گرووپه‌كه‌دا هه‌بوو، وه‌ك: كه‌تیبه‌كانی ئه‌من و هه‌واڵگری، ئه‌ركی ئه‌م كه‌تیبه‌یه ئه‌ركی ئه‌وه‌بوو به‌وردی ئه‌و تیرۆریستانه بپشكنێ كه بۆ یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی بهگرووپهكهوه ده‌كه‌ن. هاوكات ئه‌ركێكی تری ئه‌وه‌بوو، زانیاری كۆبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جێگایانه‌ی ده‌كرێنه ئامانج، ڕێگای هاتوچۆكردنی هێزه نه‌یاره‌كان و كۆمپانیا په‌یوه‌سته‌كان به‌و هێزانه‌وه. جگه‌له‌وه‌ش كاریان ده‌كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ بۆ گرووپه‌كه‌یان له‌نێو ده‌زگاكانی حكومه‌تدا. به‌تایبه‌ت له‌نێو هێزه‌كانی گاردی كۆماری و پۆلیس و كۆمپانیاكانی بهڵێنهدهرایهتی، كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه..هتد.
ده‌سته‌ی شه‌رعی، ئه‌ركی ئه‌وه‌بوو به‌گوێره‌ی پێویستی گرووپه‌كه فه‌توا به‌رهه‌م بێنێت. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئایدۆلۆژی ئه‌و گومانانه بداته‌وه كهنهیاره فیكرییه‌كانی گرووپه‌كه ئاراسته‌ی بیروڕاكانیانی ده‌كه‌ن. به‌م دواییانه‌ش گۆڤارێكی به‌ناوی “زهروهتولسهنام” ده‌ركرد. ئامانجی گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌بوو حوكمی شه‌رعی بۆ بیروڕاكانی گرووپه‌كه بدۆزێته‌وه.
هه‌رچی به‌شی ڕاگه‌یاندنیشه، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌بو مه‌یسه‌ره‌ی ئێراقییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، گرته‌ی ڤیدیۆیی و تۆماری ده‌نگی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنا، ئه‌م به‌شه به‌جۆرێكی گه‌شه‌ی كردبوو، له‌كاره‌كانیدا ئاستێكی گه‌وره‌ی پیشه‌یی بوون و ته‌كنیكی نوێ ده‌بینرا، ئه‌م به‌شه پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ گرووپه‌كه ده‌كرد. به‌شێكی گرنگ بوو له‌و به‌شانه‌ی بیروراكانی گرووپه‌كه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌و، ئه‌ندامی نوێیان بۆ ده‌دۆزییه‌وه.
لیژنه‌ی دارایی، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م لیژنه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌وپوولی پێویست بوو بۆ گرووپه‌كه. ئه‌م به‌شه پشتی به‌تۆڕێكی فراوان له‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه ده‌به‌ست كه‌زۆر شاره‌زابوون له‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و باربووكردن له‌نێو بازرگانه‌كان و ناو مزگه‌وته‌كاندا. ته‌نها له‌ناو ئێراقیشدا كاریان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ش، له‌هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا كاریان ده‌كرد، هاوكات ئه‌و كهرتهشیان به‌ڕێوه ده‌برد كه ده‌ستكه‌وت و تاڵانییهكانی جه‌نگی له‌خۆ ده‌گرت.سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش، له‌ناوچه‌كانی ژێڕ ڕكێفیاندا، باج و خه‌راجیان ده‌خسته سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل.
3- په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌یی داعش
كاتێ زه‌رقاوی له‌مانگی حوزه‌یران/٢٠٠٦دا كوژرا، ڕێكخراوێكی تیرۆریستی توندوتۆڵی بۆ هاوفیكرهكانی خۆی به‌جێ هێشتبوو، لایه‌نگره‌كانی پێداگیربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای شوناسی سوننه، ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دروست بكه‌ن.بۆیه له‌دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌كوژرانی ئه‌و، هاوپه‌یمانێتی”ئهلموتهیبین” ڕاگه‌یه‌نرا، له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا، هه‌موو ئه‌و گرووپانه كۆبوونه‌وه كه پێشتر “ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژی موجاهیده‌كان”یان پێكهێنابوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك عه‌شیره‌ته سوونییهكاندا، هاوپه‌یمانێتییه‌كه له ڕۆژی ٢٠٠٦/١٠/١٢ ڕاگه‌یه‌نرا(٦).له‌دوای ته‌نها دوو ڕۆژ، دروست بوونی ڕێكخراوی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق” له‌ڕۆژی ٢٠٠٦/١٠/١٥ ڕاگه‌یه‌نرا(٧) له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ئه‌و ڕێكخراوه شاره سوونییه‌كانی عێراقی ده‌گرته‌وه، به‌تایبه‌تی: ئه‌نبار، كه‌ركووك، نه‌ینه‌وا، سه‌لاحه‌دین، بابل، واست.
حامید داود ئه‌لزاوی ناسراو به”ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی” كرایه ئه‌میری ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه، هه‌مان كات یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند(٨) هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌زاری وته‌بێژی فه‌رمی گرووپه‌كه “موحاریب ئه‌لجبوری”یهوهبوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و قۆناغه‌دا توندڕه‌وه عێراقییه‌كان ده‌سته‌ڵاتی خۆیان سه‌پاندبوو به‌سه‌ر گرووپه‌كه‌دا، له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تیدا جیهادییه عه‌ره‌به‌كانی نهدهبینیران، جگه‌له “موهاجیر”. ڕۆژی ٢٠٠٩/٩/٢٢ دووه‌م كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند(٩).
ڕۆژی ٢٠١٠/٤/١٩ له‌كاتێكدا ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی ئه‌میری گرووپه‌كه و ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجیر به‌ناو وه‌زیری جه‌نگی داعش كوژران، ڕێكخراوه‌كه ناچاربوو به‌په‌له ئاڵوگۆڕ بكات له‌ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆیدا. له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی ” ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین”دا كه‌له ٢٠١٠/٥/١٦دا بڵاوكرایه‌وه، هاتووه: ” ڕاكان هاتنه سه‌ر په‌یماندان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی حسێنی قوهریشی وه‌ك ئه‌میری بڕواداران له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێراقی ئیسلامی‌دا”(١٠)، هاوكات ئه‌بو عه‌بدوڵای حه‌سه‌نی قوره‌یشی ده‌بێته وه‌زیری یه‌كه‌م و جێگری به‌غدادی” هاوكات ئه‌بو سلێمان كرایه وه‌زیری جه‌نگ له‌بری موهاجیر.
4- په‌یكه‌ری ڕێكخستنی داعش:
له‌ڕووی په‌یكه‌ری ڕێكخستنه‌وه، داعش له‌هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌كانی تر، لێزانانه‌تر په‌یكه‌ره‌كه‌ی داڕشتبوو، كاراتریش بوو له ڕووی كارگێڕییه‌وه: له‌هه‌موو ئۆرگانهكاندا شێوازی ڕێكخستنی كلاسیكی ئیسلامی ڕه‌نگی دابوویه‌وه، كه‌له دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی خه‌لافه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌روه‌ها پشتیشی ده‌به‌ست به تیۆره‌كانی فیقهی سوڵتانی، كه چه‌مكه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوڵتانی تیۆریزه ده‌كات. بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و ئیداره‌یه‌ش بریتیه له توندوتیژی و زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌یاره‌كان و ده‌سته‌ڵاتدارێتی. جگه‌له‌وه‌ش هه‌ندێ ڕووكاری ئیداره‌ی نوێی په‌یڕه‌و ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له‌ده‌زگا بیرۆكراسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانیدا ڕه‌نگی ده‌دایه‌وه. له‌دوای كۆنترۆڵكردنی موسڵیش، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی زۆر زیاتر بوون له‌جاران و گه‌یشته نزیكه‌ی ٣٥٠٠٠ هه‌زار چه‌كداری توندڕه‌و، كه‌پێكهاتبوون لهعێراقییهكان و سورییه‌كان. هاوكات نزیكه‌ی ٩٠٠٠ هه‌زار چه‌كداری تیرۆریستی تریش كه له‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی بوون. ئه‌وه له‌كاتێكدا هێزی بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و گرووپه نزیكه‌ی ١٥٠٠٠ هه‌زار كه‌س بوو(١١)
ده‌زگاكانی ئه‌و گرووپه بریتی بوون له:
یه‌كه‌م: خه‌لیفه: په‌یكه‌ری ڕێكخستنی گرووپه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیقهی سوڵتانی داڕ‌ێژرابوو، له‌و په‌یكه‌ره‌دا خه‌لیفه هه‌موو مه‌رجه‌كانی ویلایه‌تی تێدایه، وه‌ك زانینی شه‌رعی ئیسلامی و ڕه‌چه‌ڵه‌كی قوره‌یشی و سه‌لامه‌تی هه‌ر پێنج هه‌سته‌كه‌ی، ئه‌م خه‌لیفه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی كه‌له‌كتێبه‌كانی كه‌له‌پووری ئیسلامی و فیقهی سوونی و ئه‌حكامی سوڵتانیدا بۆی دیاریكراوه. ده‌بێته سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و ئاینی و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوێڕایه‌ڵی بكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ و گرووپی حه‌ل و عه‌قدی ناو گرووپه‌كه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت(١٢).
ڕێكخراوه‌كه له‌كاتی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیدا به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی بێت و خاوه‌نی هه‌موو پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێت. سه‌ركرده‌ی پێشووی گرووپه‌كه “ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی” په‌یكه‌ری گرووپه‌كه‌ی داڕشت. هه‌رچی “ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیه” ئه‌م ته‌نها په‌ره‌ی به‌كاره‌كه‌ی ئه‌بوعومه‌ر دا.ئه‌م هات په‌یكه‌ری داعشی توندتركرد له‌ڕێی بنجداكوتینی پڕه‌نسیپی “په‌یماندان- به‌یعه‌ت” و گوڕێڕایهڵی، ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌نترالیزه‌بوونی ڕێكخستنی گرووپه‌كه و كۆنترۆڵكردنی هه‌موو جومگه‌كانی له‌ده‌ستی خهلیفهكهیدا مسۆگه‌ر ببێت.
له‌ڕووی فۆرمیشه‌وه، په‌یكه‌ری ڕێكخراوه‌كه شێوازی هه‌ره‌می هه‌بوو، خه‌لیفه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی قوچهكی هه‌ره‌مه‌كه بوو، ئه‌و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ئه‌نجومه‌نه‌كانی گرووپه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌غدادی له‌بری وشه‌ی “وه‌زاره‌ت” وشه‌ی “ئه‌نجومه‌ن”ی به‌كارهێنا. به‌ڵام ئه‌بو عومه‌ر وشه‌ی وه‌زاره‌تی پێ باشتربوو.ئه‌نجومه‌نه‌كان جومگه‌ی سه‌ره‌كی داعش بوون و له‌وان ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێكده‌هات. به‌غدادی ده‌سته‌ڵاتی فراوانی هه‌بوو بۆ دانان و له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان، به‌ڵام له‌دوای وه‌رگرتنی ڕای ئه‌نجومه‌نی شورای گرووپه‌كه. به‌ڵام ڕای ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ته‌نها بۆ به‌رچاو ڕوونی بووه، نه‌ك به‌غدادی پابه‌ندی بێت. چونكه دوا بڕیار لای خهلیفهبووه. ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانی گرووپه‌كه بووه.
به‌غدادی له‌ڕایی كردنی كاره‌كانیدا پشتی به‌ئه‌ندامه عێراقییه‌كانی ناو گرووپه‌كه‌ی به‌ستووه. به‌تایبه‌تی له‌جومگه سه‌ره‌كییه‌كاندا. له‌ئه‌ركه یاریده‌ده‌ری و پلهدووهكانیشدا، ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی به‌كارهێناوه. وه‌ك ئه‌ركه‌كانی: ڕاوێژ، ڕاگه‌یاندن، سه‌ربازگرتن، كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك. به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی شێوه ڕه‌های ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ و داگیركارییه‌كانی له‌ده‌ستی خۆیدا پاراست. بۆیه پۆستی”وه‌زیری جه‌نگ”ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
هاوكات به‌غدادی توانی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ی له بواره‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری و چاودێری، ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی، ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، ده‌سته شه‌رعیه‌كان، به‌یتولمال كۆنترۆڵ كردبوو، له‌كاتێكدا ده‌سته‌ڵاتی دانان و لابردنی “والی” هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی له‌ئێراق و سوریادا له‌ده‌ستی خۆیدا هێشتبوویه‌وه.
له‌سه‌رده‌می به‌غدادیدا، ڕێكخراوه‌كه پێی نایه سه‌رده‌مێكی سه‌ربازی و ئه‌منی زۆر نهێنی و پڕله گومان و ڕاڕایی، له‌وكاته‌وه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتی ناو گرووپه‌كه‌ی گرته ده‌ست، ده‌ستی كرد به سه‌رله‌نوێ په‌یكه‌رسازی گرووپه‌كه، له‌م پرۆسه‌یه‌دا و له‌كاتی دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا پشتی به ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كانی سووپای پێشوو به‌ست كه‌هه‌ڵگری فیكری سه‌له‌فی بوون. به‌تایبه‌ت ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی” حاجی به‌كر و عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لبیلاوی” له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه، ده‌زگای سه‌ربازی ئه‌و گرووپه توندوتۆڵ‌تر و پیشه‌ییتر بوو. زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانیشی ئێراقی بوون(١٣)
له‌هه‌مان كاتدا به‌غدادی تیرۆریسته عه‌ره‌به‌كانی له‌ده‌زگا شهرعییهكانیدا به‌كارهێنا، به‌تایبه‌ت تیرۆریسته كه‌نداوییه‌كان. وه‌ك: ئه‌بوبه‌كری قه‌حتانی”عومه‌ر قه‌حتانی” ئه‌بو هومامی ئه‌سه‌ری ناسراو به “توركی بن عه‌لی یان توركی موباره‌ك عه‌بدوڵای به‌حره‌ینی، عوسمان ئال نازح ئه‌لعه‌سیری.. هتد(١٤)
به‌غدادی لهبوار و پێگه ئه‌منییه سه‌ره‌كییه‌كانیدا پشتی به “بازنه‌ی توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر” ده‌به‌ست. له‌وانه: ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری. له‌ده‌زگاكانی میدیاشدا پشتی به تیرۆریسته عه‌ره‌به‌كان ده‌به‌ست، له‌وانه: ئه‌بو محه‌مه‌دی عه‌دنانی كه به‌ڕه‌گه‌ز سورییه و كرایه وته‌بێژی فه‌رمی ڕێكخراوه‌كه.
له‌دوای كۆنترۆڵكردنی موسڵ، له‌حوزه‌یرانی ٢٠١٤دا، به‌غدادی ده‌ستی كرده هێنانه پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان، به‌ڵام تیرۆریسته ئێراقییه‌كان هه‌ر له‌پێشه‌وه بوون.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژ”شورا”
یه‌كێكه له‌گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه، ئه‌گه‌رچی پێكهاته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌سه‌رده‌می زه‌رقاوی و ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادیدا به‌سه‌ریدا هات، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌بوونی خۆی پاراست.
له‌ئێستادا تیرۆریستێك به‌ناوی” ئه‌ركان عامیری” سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كات. به‌گوێره‌ی پێداویستی ڕێكخراوه‌كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت. كۆبوونهوههكانی بۆ تاوتوێكردنی ڕووداوه گرنگه‌كان و بڕیاری گرنگ و وێناكردنی سیاسه‌تی گشتی ڕێكخراوه‌كه ده‌بن. ژماره‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تییه مێژوویی و شه‌رعییه‌كانی ئه‌و ڕه‌وته تیرۆریستییه ئه‌ندامن تێیدا. ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی دیاریكراو نین. به‌ڵام زۆرینه‌ی كات ئه‌ندامه‌كانی ٩ تا ١١ كه‌سن و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی والییه‌كانی داعش، به‌غدادی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دیاری ده‌كات(١٥)
له‌ڕووی تیۆرییه‌وه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌سته‌ڵاتی له‌سه‌ركارلادانی ئه‌میری هه‌یه، هاوكات هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه كلاسیكییانه‌ی هه‌یه كه‌له كه‌له‌پووری ئیسلامی‌دا باسیان لێوه‌كراوه.. بۆنمونه: له‌كاتی جه‌نگدا ڕاوێژ ده‌ده‌ن بهبهغدادی. به‌ڵام ڕاوێژهكهیان په‌یگیر نیه. له‌و بوارانه‌دا ڕاده‌ده‌ن كه قورئان و حه‌دیس له‌باره‌یانه‌وه نه‌دوابن. چونكه له‌ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌هه‌یه كه ڕاوێژ و ڕا له‌شوێنێكدا دروستن كه ده‌قی قورئان و حه‌دیسیان تێدا نه‌بێت. یه‌كێكی تر له‌ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پاڵاوتنی والییهكان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی تره.
ئه‌نجومه‌نی شه‌رعی له‌ناو ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا، گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌ڕه‌چاوكردنی سروشتی ئاینی ڕێكخراوه‌كه، به‌غدادی سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه. شه‌ش كه‌س تیایدا ئه‌ندامن، ئه‌ركی سه‌ره‌كی چاودێری كردنی پابه‌ند بوونی ئه‌نجومه‌نه‌كانی تره به‌فیكری گرووپه‌كه و تێگه‌یشتنیانه‌وه له‌شه‌رع. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خه‌لیفه‌ی ئێستا مرد، یان به‌دیل گیرا و نه‌یتوانی كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه خه‌لیفه‌یه‌كی تر كاندید ده‌كات.
سێیه‌م: ئه‌هلی حه‌ل و عه‌قد
له‌نێو فیقهی سیاسی ئیسلامی‌دا ئه‌م چه‌مكه زۆر به‌قووڵی بنجی داكوتاوه، ژماره‌ی ئه‌ندام و پشتیوانییه‌كانی زۆرن، شه‌رعناس و سیاسه‌توان و خه‌ڵكی ساده‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.هه‌ریه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێویسته كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدابێت. له‌ناو ڕێكخراوی داعشدا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ركرده‌و سه‌رانی گرووپه‌كه له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی شوراش، ده‌بنه‌وه به‌ئه‌ندام له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا، به‌گشتی ئه‌مان به‌یعه‌ت به‌خه‌لیفه ده‌ده‌ن و “له‌ڕووی تیۆریشه‌وه” ده‌توانن خه‌لیفه له‌كار دووربخه‌نه‌وه.
چواره‌م: ده‌سته‌ی شه‌رعی
یه‌كێكه له‌ئۆرگانه گرنگه‌كانی داعش،ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو دۆسیه‌ی شه‌رعی و ته‌ناهی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن “ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعانی”یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. له‌سه‌رده‌می زه‌رقاویدا ” ئه‌بو ئه‌نه‌سی شامی” سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه‌ی ده‌كرد.له‌سه‌رده‌می ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادیشدا، كه‌سێك به‌ناوی “عوسمان بن عه‌بدولڕه‌حمانی ته‌میمی” سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه‌ی كردووه.
ده‌سته‌كه‌ی كاری ئه‌وه‌یه كتێب و نامیلكه ده‌رده‌كات، هه‌روه‌ها وتاره‌كانی به‌غدادی و بڵاوكراوه‌كان ئاماده ده‌كات و دایان ده‌ڕێژێته‌وه، هاوكات كۆمێنتی سهرگرته ڤیدیۆییه‌كانی ئه‌و گرووپه و سروده‌كانیان داده‌ڕێژێته‌وه. ده‌سته‌كه‌ش له‌دووبه‌ش پێكهاتووه: یهكمه: ڕێكخستنی دادگا شه‌رعییه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ سه‌یركردنی كێشه‌كان. سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه‌ی داعش به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا ده‌سه‌پێنێت.
دووه‌م: به‌شی تایبه‌ت به ئه‌ركی ئامۆژگاری خه‌ڵك و بانگه‌وازكردن بۆ گرووپه‌كه و چاودێری كردنی ڕاگه‌یاندنه‌كان.
بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌م ده‌سته‌یه، داعش پشت به‌ئه‌ندامه بیانییه‌كان ده‌به‌ستێت. به‌تایبه‌تی توندڕه‌وه كه‌نداوییه‌كان.
پێنجه‌م: ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن، داعش بایه‌خێكی زۆری به میدیا داوه. یه‌كێكه له‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی كه بایه‌خێكی زۆر گه‌وره‌ی به‌به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت داوه.. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ركی به‌گرنگی میدیاكردووه بۆ گه‌یاندنی پڕوپاگه‌نده‌كانی له‌بۆ ناو خه‌ڵك و دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاكانی گرووپه‌كه. بۆیه بلهسهرهتای دروستبوونییه‌وه چه‌مكی”جیهادی ئه‌لیكترۆنی” داهێناو به‌كاری هێنا. له‌هه‌ردوو قۆناغی” یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد” و “قاعیده له‌وڵاتی ڕافیده‌ین”یشدا، ئه‌م چه‌مكه به‌كارهاتووه.
كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌بو مه‌یسه‌ره‌ی عێراقی” سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی كردووه. له‌قۆناغی داعشیشدا له‌ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه، كه‌سێك به‌ناوی” ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی” له‌ژێر ناوی “وه‌زیری ڕاگه‌یاندن”دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م به‌شه‌ی كردووه. كه‌سێكیش به‌ناوی” ئه‌بو عه‌بدوڵا موحاریب” وته‌بێژی فه‌رمی گرووپه‌كه بووه له‌ساڵی ٢٠٠٩شدا، كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی” كراوه‌ته وه‌زیری ڕاگه‌یاندن. ده‌سته‌ی میدیای گرووپه‌كه له‌ئێستادا ده‌سته‌یه‌كی فراوانه و كه‌سێك به‌ناوی” ئه‌بو ئه‌سیر عه‌مرو عه‌بسی” سه‌رۆكایه‌تی گشتی ده‌كات.
له‌ڕووی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه‌وه میدیای ئه‌و گرووپه ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. پشتیوانییه‌كی زۆری لێده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رانی گرووپه‌كه‌وه. دامه‌زراوه‌ی “فورقان” یه‌كێكه له دامه‌زراوه هه‌ره كۆنه میدیاییه‌كانی گرووپه‌كه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ده‌سته‌ی تری دامه‌زراند، له‌وانه: ئیعتیسام، حه‌یات، ئه‌عماق، به‌تار، دابق، خه‌لافه‌ت، ئه‌جناد، غوره‌با، ئیسرا، سه‌قیل، وه‌فا، نه‌سائیم، چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی تر كه‌له ویلایه‌ته جیاجیاكاندا كاریان ده‌كرد، وه‌ك: ئهلبهرهكه، خه‌یر..هتد.
هه‌روه‌ها گرووپه‌كه ژماره‌یه‌ك گۆڤاری به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه: دابق، شامیخه. هاوكات چه‌ندین ڕادیۆی ناوخۆیی دامه‌زراند، له‌وانه: ڕادیۆی به‌یان له‌موسڵ، له‌گه‌ڵ ڕادیۆیه‌كی لۆكاڵی له ڕه‌قه‌ی سوریا.
داعش لهئینتهرنێتدا چه‌ندین یانه‌ی كردۆته‌وه، له‌گرنگترینیان ئه‌و یانانه‌ن كه به‌زمانه‌كانی ڕووسی و ئینگلیزی بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، بابه‌ته‌كانیان وه‌رده‌گێڕدرێن بۆ چه‌ندین زمان، له‌وانه: ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی، ئۆردوو… هتد.
داعش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر سایت و یانه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌یه، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و به‌لێشاوی كتێب و بڵاوكراوه‌یان تێدایه سه‌باره‌ت به ئایدۆلۆژیا و، گووتار و، میكانیزمه‌كانی ڕاكێشانی ئه‌ندامی نوێ و، ڕاهێنان و، خۆشاردنه‌وه‌و، تهكیتكی جه‌نگ و، دروستكردنی ته‌قینه‌وه‌و، هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ شه‌ڕی پارتیزانی .
هه‌میشه بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و ده‌زگا ئیعلامییانهی داعش وه‌ك” فورقان و ئیعتیسام” كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ڕاده‌ی گه‌وره‌بوونی تواناكانی ئه‌و ڕیكخراوه پیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها ته‌كتیكه توندوتیژو ستراتیژییه خوێناوی و تۆقێنه‌ره‌كانی ئه‌و گرووپه بخه‌نه به‌چاو. له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌زگاكانیدا، زنجیره‌یه‌ك فیلمی ئاست به‌رزی ته‌كنیكی به‌ناوی”سه‌لیل ئهلسهواریم” بڵاوكرده‌وه.(١٦).
له‌دوای داگیركردنی موسڵ، زنجیره‌یه‌كی زۆر گرته‌ی ڤیدیۆیی تۆقێنه‌ری بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ت بوون به سه‌ربڕین. یه‌كه‌م گرته‌ی تۆماركراوی به‌ناوی ” په‌یامێك بۆ ئه‌مریكا” ده‌ستی پێكردو تیایدا سه‌ری هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكایی به‌ناوی” جیمس فوولی” بڕی. پاشتر له‌مانگی ئه‌یلول/٢٠١٤دا، گرته‌یه‌كی تری به هه‌مان ناوه‌وه، بڵاوكردهوهو تیایدا سه‌ری هاووڵاتییه‌كی تری ئه‌مریكایی به‌ناوی” ستیڤن سۆتۆلۆڤ” بڕی. هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ش ڕۆژنامه‌نووس بوون. دواتر ڕێكخراوه‌كه گرته‌یه‌كی تری بڵاوكرده‌وه به‌ناوی” په‌یامێك بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا” تیایدا جه‌لاده‌كانی داعش سه‌ری هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانییان به‌ناوی ” دێڤید هینز” بڕی. له ٣/١٠ی هه‌مان ساڵیش، سه‌ری هاووڵاتییه‌كی تری به‌ریتانییان به‌ناوی” ئالن هینینگ” بڕی. هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی هاووڵاتییه‌كی تری به‌ریتانییان كرد به‌ناوی” پیته‌ر كاسینگ”.
یه‌كێك له‌و بڵاوكراوانه‌ی كه قورساییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر “یوتیوب” دروستكرد. گرته‌یه‌ك بوو به‌ناوی” شكاندنی سنوره‌كان” له‌حوزه‌یرانی ٢٠١٤ و وتاره‌كه‌ی به‌غدادی له‌موسڵ له‌مانگی ته‌مموزی ٢٠١٤دا. هاوكات زنجیره‌یه‌ك گرته‌ی تریان بڵاوكرده‌وه به‌ناوی” په‌یامه‌كانی سه‌رزه‌وی داستانه‌كان” .. به‌وشێوه‌یه نزیكه‌ی ٥٠ گرته‌ی جۆراوجۆری بڵاوكردۆته‌وه..
ڕێكخراوه‌كه زنجیره‌یه‌ك ڤیدیۆی به‌ناوی” له‌پشته‌وه په‌رته‌وازه‌یان بكه” بڵاوكردهوهو، تیایدا تێكشكاندنی لیوای ٩٣ی ڕه‌قه‌ی سوریا و، به‌شی دووه‌می گرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه‌ی سه‌ربازی، له‌مانگی ئه‌یلول/٢٠١٤.
فیلمی ” تینی جه‌نگ” كه داعش بڵاوی كرده‌وه، یه‌كێكه له زه‌به‌لاحترین و تۆقێنه‌رترین بڵاوكراوه‌كانی داعش، تیایدا ڕووماڵی شه‌ڕه‌كانی داعش كراوه، پهیامگهلێ جۆراوجۆری بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژی داعش تێدا تۆماركراوه. باڵی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه‌كه به‌زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردۆته‌وه.
شه‌شه‌م: به‌یتولمال، ڕێكخراوی داعش یه‌كێكه له‌هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترین ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌جیهاندا، ڕه‌نگه له‌م بواره‌دا پێشی ڕێكخراوی قاعیده وهه‌موو لقه‌كانی قاعیده‌ی داوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌سه‌رده‌می زه‌رقاوییه‌وه، تۆڕێكی فراوانی باربووكردنی دامه‌زراندووه. سه‌رچاوه‌كانی دارایی خۆی فره‌چه‌شن كردووه. هه‌ر له‌سه‌رده‌می گرووپی”یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد” ه‌وه لیژنه‌ی دارایی هه‌ستاوه به‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پاره‌داركردنی چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ڕێكخراوه‌كه. له‌وڵاتانی ئه‌ورووپا و كه‌نداو، له‌ناوخۆی عێراقیش، ده‌ستكه‌وت و تاڵانییهكانی جه‌نگ و به‌خشینه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و بازرگانه‌كان كۆده‌كاته‌وه.
له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی ڕیكخراوهكهو دامه‌زراندنی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق” له‌ساڵی ٢٠٠٦ یه‌كه‌م كابینه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، له‌ناو كابینه‌كه‌دا پۆستی جیاجیا هه‌بوو بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان. ساڵی ٢٠٠٩ش، “یونس حه‌مدانی” كرایه وه‌زیری دارایی گرووپه‌كه.
له‌ئێستادا به‌غدادی خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی “به‌یتولمال” ده‌كات.به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ده‌زگایه‌ش كه‌سێكه به‌ناوی”موه‌فه‌ق مسته‌فا كهرموش”.
هه‌ر له‌دوای كۆنترۆڵ كردنی موسڵه‌وه، داهاتی ئه‌و ڕێكخراوه چه‌ند به‌رابه‌ری جاران زیادی كرد، هه‌ندێك له‌توێژینه‌وه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان كۆی سه‌رمایه‌ی ڕێكخروهكه به ٢ ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌كه‌ن.سه‌رچاوه‌كانی پاره‌داركردنی ڕێكخراوه‌كه هه‌مه چه‌شنن.
گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌و ڕێكخراوه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن(١٩):
1-به‌خشینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو هاوكارییه‌كی زۆری دارایی داعشیان كردووه.
2-كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات: به‌درێژایی ساڵانی ٢٠١١و ٢٠١٢ به‌شێكی زۆر له‌كه‌ناڵه ئیسلامییه‌كان خه‌ڵكیان هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زهكاتهكانیان كۆبكه‌نه‌وه‌و، پێشكه‌شی جیهادی سوریی بكه‌ن، ئه‌و پاره‌و پولهش له‌و ڕێگه‌یه‌وه كۆكرایه‌وه، ڕاسته‌وخۆ گه‌یه‌نرانه داعش و به‌ره‌ی نوسره له‌سوریا.
3-پاره‌ی وه‌رگیراو له‌بارمته بیانییه‌كان: یه‌كێك لهكردهوه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌و گرووپه ڕفاندنی خه‌ڵكی بیانییه، كه‌دواتر بۆ ئازادكردنیان داوای بڕێكی خه‌یاڵی پاره ده‌كه‌ن.
4-داگیركردنی داهات و موڵك له‌و شوێنانه‌ی كه كۆنترۆڵیان ده‌كه‌ن: هه‌ر له‌خه‌سته‌خانه و مۆڵ و چێشتخانه‌كانه‌وه، تاكو ده‌گاته فه‌رمانگه‌كانی كاره‌با و ئاو. ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر ئه‌م شوێنانه‌دا، داهاتێكی زۆریان بۆ دابین ده‌كات.
5-داهاتی سامانه سروشتییه‌كان: له‌نه‌وت و غازی سوریا و ئێراقدا خۆی ده‌بینێته‌وه. چونكه ته‌نها له‌سوریادا ده‌ستیان به‌سه‌ر ٨٠ بیره نه‌وتدا گرتبوو كه داهاتی مانگانه‌یان به ٢٠٠٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرا. وێڕای ئه‌وه‌ش له‌ناوچه‌ی موسڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر كانه‌كانی ئاڵتوندا گرتبوو.
6-سه‌پاندنی باج و سه‌رانه: یه‌كێكه له‌گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌و گرووپه، باج ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر جوتیار و پیشهوهرهكاندا، هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پێویسته باج بده‌ن.ئه‌وانه‌ی غه‌یره موسوڵمانیشن، پێویسته سه‌رانه بده‌ن.كه كۆی داهاتی ئه‌م بواره‌ش به 6 ملیۆن دۆلاری مانگانه مه‌زنده‌كراوه.
7-پاره‌وپولی حكومه‌ت: داعش له‌كاتی كۆنترۆڵ كردنی موسڵ و شاره‌كانی تری ئێراق و سوریا، توانی بڕێكی زۆر پاره‌ی نێو بانكه‌كان تاڵان بكات.
8- داهاتی چاندنی گه‌نم و دانه‌وێڵه: داعش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵی زه‌وی و زارێكی زۆری كشتوكاڵی كردبوو. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر سێیه‌كی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی ئێراقدا گرتبوو.
حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی: یه‌كێكه له‌گرنگترین ئۆرگانه‌كانی ڕیكخراوی داعش، چونكه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و ڕێكخراوه بۆ كاری سه‌ربازی دروستكراوه، هیچ داتایه‌كی دیاریكراو له‌به‌رده‌ستدا نیه سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی و توانا‌و هێز و ڕووبه‌ری ده‌سته‌ڵاتی، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له‌ڕووی مێژووییه‌وه له ٩ تا ١٣ ئه‌ندام پێكدێت(٢٠) له‌دوای كوژرانی “نو‌عمان مه‌نسور زه‌یدی” ناسراو به”ئه‌بی سلێمان ناسرلیدینیلا” له‌مانگی ٥/٢٠١١دا، ناوی ئه‌و ئۆرگانه گۆڕدرا بۆ “ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی”.
سه‌رۆكی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه جێگری به‌غدادییه، زه‌رقاوی هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی لای خۆی پاراستبوو. دواتر “ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجیر” وه‌ك وه‌زیری جه‌نگ پۆسته‌كه‌ی لابووه. له‌سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیشدا، كه‌سێك به‌ناوی” حه‌جی به‌كر” كه‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی” سه‌میر عه‌بد محه‌مه‌د خه‌لیفاوی”یه، پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه، له‌دوای كوژرانیشی له‌مانگی ١/٢٠١٤دا، كه‌سێك به‌ناوی “ئه‌بو عه‌بدولره‌حمان بیلاوی” چووه‌ته جێگه‌ی. هه‌روه‌ها ئه‌ویش له‌مانگی حوزه‌یران/٢٠١٤دا كوژرا، دوای ئه‌و “ئه‌بو موسلیم توركمانی” كه‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی”فازیل حه‌یالی”یه، تاكو ئێستای نوسینی ئه‌م كورته توێژینه‌وه‌یه، پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌فه‌رمانده‌ی كه‌رته‌كان پێكدێت، هه‌ركه‌رتێك له ٣ ده‌سته پێك دێت، هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیش له ٣٠٠-٣٥٠ چه‌كداری تیرۆریست پێك دێت. ده‌سته‌كانیش دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك “گروپ”دا كه هه‌ریه‌كه‌یان له ٥٠-٦٠ چه‌كدار پێكدێن.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌ڕووی په‌یكه‌ری ئیدارییه‌وه، دابه ده‌بێت بۆ ئه‌م به‌شانه:
1-ده‌سته‌ی ئه‌ركان. 2-هێزه‌كانی هێرش بردن.3- خۆكوژه‌كان. 4- هێزه‌كانی پاڵپشتی لۆجیستی.5- هێزه‌كانی لوغم ڕێژكردن. 6-قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌م ئهنجومهنهدان، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: ئه‌بو ئه‌حمه‌د عه‌لوانی، وه‌لید جاسم، عومه‌ر چیچانی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی نه‌خشه‌دانان و به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگه‌كان و ئاماده‌كردنی هێزه‌كان و، چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری ئه‌میری جه‌نگه‌كان و چه‌كداركردن و ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ ڕاده‌په‌ڕێنێت.
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: مه‌ترسیدارترین ئه‌نجومه‌نی گرووپه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ئاسایش و هه‌واڵگری ڕاده‌په‌ڕێنێت(٢١) وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا “ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری” سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌كات. ئه‌نباری ئه‌فسه‌رێكی كۆنی هه‌واڵگری سوپای پێشووی ئێراقه. ژماره‌یه‌ك جێگر و یاریده‌ده‌ری هه‌یه. هه‌موو كاروباره‌كانی ئه‌منییه‌تی ئه‌و گرووپه له‌ئه‌ستۆی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه. به‌دابینكردنی ئه‌منی خودی خهلیفهیشهوه. هه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی و شێواز و كاتی هاتوچۆكانی ڕێكده‌خات. جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نه‌كه چاودێری ئه‌و بڕیارانه ده‌كات كهبهغدادی ده‌ریان ده‌كات و به‌داواداچوون ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت والییهكان تاچه‌نده جیدین له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی به‌غدادی.
ئه‌نجومه‌نه‌كه چاودێری هه‌موو ئه‌میره‌كانی كه‌رته ئیدارییه‌كانی تر ده‌كات، حوكمه تۆقێنه‌ره‌كانی دادگاكانی داعش به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا جێبه‌جێ ده‌كات، ڕێكخستنی حیزبه نه‌یاره‌كانیان خه‌رق ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه داعش ده‌پارێزێت لهخهرق كردن. به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیدا، سه‌رپه‌رشتی كاری یه‌كه‌ی خۆكوژه‌كانیش ده‌كات.
یه‌كێكی تر له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌وه‌یه ده‌سته‌ی بچوكی هه‌یه بۆ تیرۆركردنی هه‌ر كه‌سێك كه بیانه‌وێت. وێڕای ئه‌وه‌ش ده‌سته‌ی بچوكیان هه‌یه بۆ كاری پۆسته‌و گه‌یاندن و كۆكردنه‌وه‌ی باج و سه‌رانه له‌خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها بۆ ڕفاندنی كه‌سایه‌تییه‌كان.
نۆیه‌م: دابه‌شكردنی كارگێڕی: له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه، داعش ناوچه‌كانی ژێر ڕكێفی خۆی دابه‌ش كردووه به‌سه‌ر چه‌ند یه‌كه‌یه‌كدا و به‌هه‌ر كام له‌و یه‌كانه ده‌گوترێت”ویلایه‌ت” كه‌ناوێكی ئیسلامی كۆنه‌و ئاماژه‌یه بۆ جوگرافیای دانیشتوان، ژماره‌یه‌ك به “ئه‌میر”ه‌كان، به‌رپرسیارێتی ویلایه‌ته‌كانیان له‌ئه‌ستۆیه، به‌هه‌مان شێوه، وشه‌ی ئه‌میریش ناوێكی مێژووی سیاسی ئیسلامییه.
له‌ترۆپكی ده‌سته‌ڵاتیدا، داعش ١٦ ویلایه‌تی له‌ژێرده‌ستدابوو، نیوه‌ی ویلایه‌ته‌كانی له‌عێراق بوون، كه‌بریتی بوون له: ویلایه‌تی دیاله، باشور، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار، كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، باكوری به‌غدا، به‌غدا.. نیوه‌كه‌ی تریشی له‌سوریا بوو كه‌بریتی بوون له: ویلایه‌تی حه‌مس، حه‌له‌ب، خه‌یر”دێره‌زوور”، به‌ره‌كه”حه‌سه‌كه”، بادیه، ڕه‌قه، حه‌ما، دیمه‌شق(٢٢).
هه‌ریه‌ك لهویلایهتهكان دابه‌ش ده‌بن بۆ “كه‌رت”كه به‌هه‌مان ناوه‌كانی پێش داگیركردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، بۆنمونه ویلایه‌تی “حه‌له‌ب” ده‌بێته دوو “كه‌رت” كه‌بریتین له: كه‌رتی مه‌نبه‌ج، كهشارهكانی مه‌نبه‌ج و جه‌رابلوس و مه‌سكه‌نه له‌خۆ ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ كه‌رتی ئه‌لباب، كهشارهكانی ئه‌لباب و دێر ئهلحافیر ده‌گرێته‌وه.
ده‌سته‌ڵاتی باڵای هه‌ر ویلایه‌تێك، له‌ده‌ستی كه‌سێكدایه كه داعش دایده‌نێت و ناوی”والی” لێده‌نرێت. ژماره‌یه‌ك به‌رپرس یاریده‌ی والی ده‌ده‌ن له‌كاره‌كانیدا كهناونراون” ئه‌میر” بۆنمونه: ئه‌میری سه‌ربازی، ئه‌میری شه‌رعی، ئه‌میری ئه‌منی… هتد.
له‌هه‌ر كهرتێكیشدا “ئه‌میر” ترۆپكی ده‌سته‌ڵاته.دیسانه‌وه ئه‌میش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك”ئه‌میر” وه هاوكاری ده‌كرێت له‌بواره‌كانی سه‌ربازی و شه‌رعی و ئه‌منی و..هتد دا، ئه‌م سیسته‌مه له‌هه‌موو شاره‌كاندا پێڕه‌و ده‌كرێت. والیه‌كان و یاریده‌ده‌ره‌كانیان، ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌میری كه‌رته‌كاندا هه‌یه، ئه‌مانیش ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌میری شارۆچكه‌كاندا هه‌یه.
5- سه‌ركرده و فه‌رمانده دیاره‌كانی ئێستای داعش
سه‌باره‌ت به‌ناوه دیاره‌كانی داعش، له‌چوارچێوه‌ی گشتیدا، ژماره‌یه‌ك ناو ده‌بینرێن، له‌سه‌رویانه‌وه: ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی، فازیل ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا ئه‌لحه‌یالی، جێگری به‌غدادی و ڕێكخه‌ری كاروباری ویلایه‌ته‌كانی میرنشینی عێراقه.ئه‌بوو موسلیم توركمانی، كه له‌هه‌مان كاتدا كراوه‌ته به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی، عه‌دنان له‌تیف سویداوی، ناسراو به “ئه‌بو موهه‌ندی سویداوی”.
له‌دوای ئه‌وانه‌ش، والی ویلایه‌تی باشور و فوراتی ناوه‌ڕاست”ئه‌حمه‌د موحسین خه‌له‌ف ئه‌لجحێشی ناسراو به”ئه‌بو فاتیمه”، ئینجا موه‌فه‌ق مسته‌فا محه‌مه‌د ئهلكهرموش دێت كه‌ناسراوه به”ئه‌بو سه‌لاح” به‌رپرسی دارایی گرووپه‌كه‌یه. له‌دوای ئه‌ویش كه‌سێك به‌ناوی”محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌لدلێمی” ناسراو به “ئه‌بو هاجیری عوسافی” به‌رپرسی پۆسته‌و گه‌یاندنی گرووپه‌كه.دێت.
هه‌روه‌ها “عه‌وف عه‌بدولڕه‌حمان عه‌فری” ناسراو به”ئه‌بو سه‌جا” دێت كه به‌رپرسه له ڕێكخستنی كاروباری دیل و كوژراوه‌كانی گرووپه‌كه و خانه‌واده‌كانیان.
جگه‌له‌وانه‌ی باسكران، هه‌ریه‌كه له‌م ناوانه‌ش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه زۆره، له‌وانه: فارس ڕیاز ئه‌لنعێمی، كه‌به‌رپرسه له‌ڕێكخستنی پۆسته‌كان و كۆگاكانی گرووپه‌كه، خه‌یری عه‌بد مه‌حمود ئه‌لتائی ناسراو به”ئه‌بو كیفاح” كه به‌رپرسیاره له بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیل و خۆكوژه‌كان و مینهچێندراوهكان. هه‌روه‌ها” شه‌وكه‌ت حازم كلاش فه‌رحات” ناسراو به “ئه‌بو عه‌بدولقادر” به‌رپرسیاره له ئیداره‌ی گشتی ڕێكخراوه‌كه.
یه‌كێكی تر له‌ناوه گرنگه‌كانی ناو گرووپه‌كه”عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانی” ناسراو به”ئه‌بو قاسم” به‌رپرسیاری میوانخانه‌ی تیرۆریسته عه‌ره‌ب و بیانییه‌كان و گوازه‌ره‌وه‌ی خۆكوژه‌كان. “به‌شار ئیسماعیل ئه‌لحه‌مدانی” ناسراو به”ئه‌بو محه‌مه‌د” به‌رپرس له‌دۆسیه‌ی دیله‌كان.
“نیعمه‌ت عه‌بد نایف ئه‌لجبوری” ناسراو به “ئه‌بو فاتیمه” والی كه‌ركووك، ڕه‌زوان تاڵب حسێن ئیسماعیل حه‌مدونی، والی ویلایه‌تی سنوره‌كان، كهناسراویشه به “ئه‌بو جرناس”. “ویسام عه‌بد زه‌ید ئه‌لزوبێدی” والی سه‌لاحه‌دین. “ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر جهزاع” ناسراو به ” ئه‌بو مه‌یسه‌ره” والی به‌غدا.. هه‌مووئه‌مانه ناوی گرنگن و هێشتا پایه‌كانی داعشیان ڕاگرتووه(٢٣)
دواجار
ئاشكرایه په‌یكه‌ری ڕێكخستنی داعش ڕێڕه‌وێكی به‌یانی گرتووه، له‌سه‌ره‌تادا شێوازێكی ساده‌ی هه‌بووه، شێوه‌ی هێشووی وه‌رگرتوه وه‌ك هه‌ركام له‌گرووپه ئیسلامییه لۆكاڵییه‌كان. به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له‌دامه‌زراندنی، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی گرووپی”یه‌كتاپه‌رستی و جیهاد” ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت بۆ جه‌سته‌ی ڕیكخراوه‌كه زیادكرا.له‌دوای تێكه‌ڵ بوونیشی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانی قاعیده‌و دروستكردنی”قاعیده‌ی جیهاد له‌وڵاتی ڕافیده‌ین” په‌یكه‌ری ئه‌و ڕیكخراوه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت.
ڕێكخراوه‌كه به‌رده‌وام خۆی نزیك كردۆته‌وه له‌و شێوازه‌ی كه‌له كتێبه‌كانی كه‌له‌پووری ئیسلامی‌دا باسی كراوه، به‌تایبه‌تی له‌دوای كوژرانی زه‌رقاوی و ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی و دانانی والی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه داگیری كردبوون.
ئه‌وه‌ش هه‌وڵیك بوو بۆ گواستنه‌وه له شێوازی ڕێكخراوێك بۆ شێوازی ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام هه‌نگاوی هه‌ره گه‌وره له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به‌غدادی هاته كایه‌وه. له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ده‌زگاكانی ڕێكخراوه‌كه جیاكرانه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌و كاری خۆیان پێ سپێردرا. لهسپاردنی ئه‌ركه‌كاندا، ڕه‌چاوی كۆكردنه‌وه‌ی شێوازی كاری ده‌وڵه‌ت و سروشتی كاری نهێنی ڕێكخراوێك كراوه. ئه‌وه‌ش توێژه‌ران ده‌خاته به‌رده‌م دۆخێكی تێكه‌ڵ و ئاڵۆز. له‌نێوان كاری ده‌وڵه‌ت و كاری نهێنی ڕێكخراوێكدا.
به‌ره‌وپێشه‌وه چوونه‌كه ته‌نها له‌ئاستی دامه‌زراوه‌یدا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا بووه، له‌وه‌دابووه كه‌سه‌ركرده ناوخۆییه عێراقییه‌كان هێنراونه‌ته پێشه‌وه‌و كاری خۆیان پێ سپێردراوه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئاسایش و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه. له‌و ناوانه‌ی كه‌ده‌ستیان له‌و ئاڵوگۆڕه‌دا هه‌بووه، ئه‌مانه‌ن: حه‌جی به‌كر، ئه‌بو عه‌بدولره‌حمان بیلاوی، ئه‌بو عه‌لی ئه‌نباری، ئه‌بو ئه‌یمه‌نی ئێراقی.
سه‌رباری ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه داعش پیشانی دا له پڕوپاگه‌نده‌ی تۆقێنه‌ر و ، كاری تۆكمه، تۆقاندنی به‌رانبه‌ره‌كانی، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نن كه ڕیكخراوه‌كه سه‌ركه‌وتووبووه له‌كاره‌كانیدا، به‌ڵكو پاشه‌كشه‌كردنی به‌رفراوانی له‌دوای هاتنه پێشه‌وه‌ی “هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش” و له‌ناوچوونی توانای “ڕاكێشانی-جازیبیهت”ی ڕێكخراوه‌كه، هه‌روه‌ها نه‌مانی ئه‌و هه‌ستی تۆقاندنه‌ی بۆ خه‌ڵك دروست بووبوو، له‌ماوه‌یه‌كی كورتی پێوانه‌ییدا، نیشانه‌ی گرنگن بۆپرسیار و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی له‌سه‌ر كۆی ئه‌زمونه‌كه له‌ناوچه‌كه‌ماندا.
توێژه‌ر: حه‌سه‌ن ئه‌بوهه‌نیه، پسپۆڕ لهڕێكخراوو گرووپه جیهادییه‌كان.
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: دۆسیه‌ی تیرۆرناسی- ناوه‌ندی چاوی كورد.
كۆی په‌راوێزه‌كان له 1تا 23 له‌م لینكه‌دایه
http://studies.aljazeera.net/ar/files/isil/2014/11/2014112363816513973.htm