ناوی فه‌رمی: ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، میرنشینی قه‌ته‌ر.
كورتكراوه: قه‌ته‌ر.
پایته‌خت: ده‌وحه.
زمانی فه‌رمی: عه‌ره‌بی، ئینگلیزیش به‌به‌ربڵاوی به‌كارده‌هێنرێت.
سیسته‌می سیاسی: میرنشینی ده‌ستوری.
سه‌ربه‌خۆبوون: 3/9/1971 له‌به‌ریتانیا.
دراو: ڕیاڵی قه‌ته‌ری.
جوگرافیا
شوێن: قه‌ته‌ر له‌شێوه‌ی نیوهدوورگهیهكدایه، له‌سێ لاوه به‌ئاوی كه‌نداو ده‌وره‌دراوه، ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه. له‌باشوره‌وه سعودیه، سنوریی ئاویی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئیمارات و به‌حره‌یندا هه‌یه.
ڕووبه‌ر: 11.437 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه.
داهاتی سروشتی: گازی سروشتی، نه‌وت.
كه‌شوهه‌وا: بیابانی.
دانیشتوان
ژماره: 2.213.160 كه‌س به‌گوێره‌ی ئاماری 2014.
ڕێژه‌ی گه‌شه: 3.58% به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌ی 2014.
دابه‌شبوونی ئیتنیكی: 40% عه‌ره‌ب، 18% هیندی، 18% پاكستانی، 10% ئێرانی، 14% هی تر.
ئاین: 77.5% موسوڵمان، 8.5% مه‌سیحی، 14% ئاینی تر وه‌ك هیندۆسی.
ئابوری
كۆی به‌رهه‌می ساڵانه:216.1 ملیار دۆلار.
كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س: 102.100 دۆلار.
ڕێژه‌ی گه‌شه: 5.5%.
ڕێژه‌ی بێكاریی: 0.3%.
ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان: 3.1%.
قه‌رزی ده‌ره‌كی: 149.4 ملیاردۆلار.
گرنگترین به‌رهه‌مه‌كان: گازی سروشتی شل، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت، ئه‌مۆنیا، په‌یینه‌كان، پترۆكیمیاوییه‌كان.