ناوی فەرمی: کۆماری سۆرینام.
کورتکراوەی ناو: سۆرینام.
پایتەخت: باراماریبۆ.
زمان: ھۆڵەندی.
سیستەمی سیاسیی: کۆماریی.
بەرواری سەربەخۆبون: ٢٥ ی ئەیلولی ١٩٧٥ (لە ھۆڵەندا).
دراو: دۆلاری سۆرینامی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە باکوری کیشوەری ئەمریکای باشور، سنورەکانی لەباشورەوە زەریای ئەتڵەسی، لەڕۆژھەڵاتەوە گۆیانای فەڕەنسی، لەڕۆژئاواوە گۆیانا، لەباشورەوە بەڕازیل.
ڕووبەر: ١٦٣.٨٢٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
دانیشتوان
ژمارە: ٥٧٣.٣١١ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ١.١٢% (مەزەندە ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٣٧% ھندییەکانی ڕۆژھەڵات، ٣١% کریول، ١٥% جافانیز، ١٠% مارونیون (باوباپیرانیان کۆیلەبون ھاتوون بۆئەم وڵاتە لە سەدەی ١٧و١٨)، ٢% ھندی ئەمریکی، ٢% چینى، ١% سپی پێست، ١% ئەوانی دیکە.
ئایین: ٢٧% ھندۆس، ٢٥% پرۆستانت، ٢٢% کاسۆلیک، ٢٠% موسوڵمان، ٥% بیروباوەڕی ناوخۆیی.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆیی: ٥.٠٠٩ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ١٢٩٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٤.٧%.
ڕێژەی بێکاری: ٧.٨%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٤.٢%.
قەرزی دەرەکی: ٨٦٠ ملیۆن دۆلار.
گرنگترین بەرھەم: نەوت، ئاڵتون، تەختە، ماسی، برنج، مۆز، گوێزی ھندی.
پێدراوی ئابوری تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.