ناوی فەرمی: شانشینی سوید.
کورتکراوەی ناو: سوید.
پایتەخت: ستۆکھۆڵم.
سیستەمی سیاسیى: پاشایی دەستوری.
بەرواری دروستبونی: ٦ی حوزەیرانی ١٥٢٣.
دراو: کرۆن.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە کۆتایی باکوری ئەوروپا، سنورەکانی لەرۆژئاواوە نەرویج، لە باکورەوە ڕۆژھەڵاتی فینلەندا، لە باشورەوە – لە ڕووی دەریاوە – دانیمارک، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، ڕووسیا.
ڕووبەر: ٤٤٩.٩٦٤ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: کۆمەڵێک کانزای سروشتی لەسەرووی ھەموویانەوە زینک، ئاسنی خاو، قوڕقۆشم، ئاڵتون، مڵتەی لم، زیو، یۆرانیۆم.
کەشوھەوا: بەشێوەیەکی گشتی ساردە بەڵام لەنێوان باکور وباشور جیاوازی ھەیە.
دانیشتوان
ژمارە: ٩.٧٢٣.٨٠٠ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ٠.٧٩% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: سویدییەکان، فیلەندییەکان، لابیونەکان.
ئایین: ٨٧% مەسیحی لۆسەرین، ١٣% ئەوانی ترلەناویانە کاسۆلیکی ڕۆمان، ئەرسۆزۆکس، موسوڵمان، جولەکە، بودیەکان.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٥٥٢ ملیاردۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٤٠٩٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٠.٩%.
ڕێژەی بێکاری: ٨.١%.
رَێژەی ھەڵئاوسان: ٠%.
قەرزی دەرەکی: ١.٠٣٩ تریلیۆن دۆلار.
گرنگترین بەرھەم: ئامێر، ئۆتۆمبێل، ئاسن، پۆڵا، تەکنۆلۆجیای ورد، گەنم، جۆ.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.