ناوی فەرمی: سویسرا.
پایتەخت: بێرن.
زمان: ئەڵمانی – فەڕەنسی – ئیتاڵی – ڕۆمانشی (فەرمیین)، چەند زمانێکی ديكهی وەکو سربی، کرواتی، ئەلبانی، پرتوگالی، ئیسپانی.
سیستەمی سیاسيى: پەرلەمانی فیدڕاڵی.
بەرواری سەربەخۆبون: ١/٨/١٢٩١لە ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی.
دراو: فڕەنکی سویسری.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە باشوری ناوەراستی ئەوروپا، سنورهكانى لە باکورەوە ئەڵمانیا، لە باشورەوە ئیتاڵیا، لە ڕۆژھەڵاتەوە نەمسا.
ڕووبەر: ٤١.٢٨٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
سەرچاوەی سروشتی: دراو، وزەی کارۆئاوی.
کەشوھەوا: لە شاخەکانی ئەلپەوە بەفر زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەی سەرپۆش کردووە .
دانیشتوان
ژمارە: ٨.٠٦١.٥١٦ (مەزندە\ تەموز٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ٠.٧٨% (٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٦٥% ئەڵمانى، ١٨% فەڕەنسی، ١٠% ئیتاڵی، ١% ڕۆمانشی، ٦% نەژادی دیکە.
ئایين: ٣٨.٢% ڕۆم کاسۆلیک، ٢٦.٩% مەسیحی پڕۆتستانت، %٤.٩موسوڵمان، ٥.٧% ئايينهکانی دیکە، ٢١.٤% بێ ئایين .
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٦٤٦.٢ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاکەکەس: ٥٤٨٠٠ دۆلار .
ڕێژەی گەشە: ٢%.
ڕێژەی بێکاری: ٣.٢%.
ڕێژەی ھەڵاوسان: سالب ٠.٤%.
قەرزی دەرەکی: ١.٥٤٤تیرلیۆن دۆلار ٢٠١٢.
گرنگترین کاڵا: تهکنەلۆژیا، کاتژمێر، بەرھەمی کشتوکاڵی، ھاوینەھەوار، بانك، میوە، سەوزەوات .