ناوی فەرمی: کۆماری عەرەبی سوریا.
کورتکراوەی ناو: سوریا.
پایتەخت:دیمەشق.
زمان:عەرەبی.
سیستەمی سیاسیى: کۆماریى.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، سنورەکانی لە باکورەوە تورکیا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئێراق، لە باشورەوە ئوردن، فەڵەستین، لە ڕۆژئاواوە لوبنان، کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست.
ڕووبەر:١٨٥.١٨٠ کیلۆمەترچوارگۆشەيه.
بەرھەمی سروشتی: نەوت، فۆسفات، ئاسنی خاو.
کەشوھەوا: مامناوەند.
دانیشتوان
ژمارە: ١٧.٩٥١.٦٣٩ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: سالب ٩.٧٣%.
دابەشبونی نەژادی: ٩٠.٣% عەرەب، ٩.٧% کورد وئەوانی ديكه.
ئایین: ٨٧% موسوڵمان، ١٠% مەسیحی، ٣% ئەوانی ديكه.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٦٤.٧ ملیاردۆلار (مەزەندەکراو ٢٠١١).
داھاتی ساڵانەی تاک: ٥١٠٠ دۆلار (مەزەندەکراو ٢٠١١).
ڕێژەی گەشە: دابەزیوە بەڕێژەی ٢.٣% (مەزەندەکراو ٢٠١١).
ڕێژەی بێکاری: ١٧.٨% (مەزەندەکراو ٢٠١١).
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٥٩.١% (مەزەندەکراو ٢٠١١) .
قەرزی دەرەکی: ٩.٧٩٦ ملیاردۆلار (مەزەندەکراو ٢٠١١).
گرنگترین بەرھەم: ڕستن وچنین، جل وبەرگ، سەوزەوات ومیوە، دانەوێڵە، نەوت وپێکھاتەکانی، فۆسفات.