ناوی فەرمی: شانشینی عەرەبی سعودی.
کورتکراوەی ناو: سعودییە.
پایتەخت: ڕیاز.
زمان: عەرەبی.
سیستەمی سیاسیى: پاشاییەتی.
بەرواری دامەزراندن: ٢٣ی ئەیلولی ١٩٣٢.
دراو: ڕیاڵی سعودی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە نیمچە دورگەی عەرەبی، سنورەکانی لە باکوروباکوری ڕۆژھەڵاتی ئەردەن وعێراق، لە ڕۆژھەڵاتەوە کوەیت، قەتەر، بەحرەین، ئیمارات، لە ڕۆژئاواوە دەریایی سور، لەباشوری ڕۆژھەڵاتەوە سەڵتەنەی عەمان، لەباشورەوە یەمەن.
ڕووبەر: ٢.١٤٩.٦٩٠کیلۆمەترچوارگۆشە.
داھاتی سروشتی: پەتڕۆڵ.
کەشوھەوا: بیابانی.
دانیشتوان
ژمارە: ٢٧.٣٤٥.٩٨٦کەس (زیاترلە٣٠% خێڵەکییەکانن بەگوێرەی بەیاننامەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ساڵی ٢٠١٣.
ڕێژەی گەشە: ١.٤٩%(مەزەندەکراوی ٢٠١٣).
دابەشبونی ڕەگەزی: ٩٠% عەرەب، ١٠% ئەفریقییەکان و ئاسیاییەکان.
ئایین: ئیسلام.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناخۆیی: ٧١٨.٥ملیاردۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٣١٣٠٠دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٣.٦%.
ڕێژەی بێکاری: ١٠.٥%.
ڕێژەی ھەڵاوسان: ٣.٧%.
قەرزی دەرەکی: ١٤٩ملیاردۆلار.
بەرھەمھێنان: نەوتی خاو، پێکھاتەکانی پەتڕۆڵ، بەرھەمە پترۆکیمییاییەکان، دانەوێڵە، تەماتە.
گرنگترین بەرھەم: نەوت وپێکھاتەکانی.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.