هەر یەکە لە وڵاتانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاندە و زۆرینەی وڵاتانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆیان بۆ دانوستاندنەکانی نێوانیان دەڕبری، و هەروەها ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە ئاشتیخوازترین ڕیفراندۆم لە مێژوودا.
لە ڕێکەوتی (25_11/تشرینی دووەم_2020) لە پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینیڤیلل بۆ دیاری کردنی چارەنووسی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ڕیفراندۆم بڕیاری خۆیدا.
هه‌رێم یان پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ، دەوڵەتە نوێیەکەی جیهان
ناوی فه‌رمی: پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگه‌ی سلێمانی باکوور) ، سه‌ر وڵاتی پاپوا گینێای نوێیه له کیشوه‌ری ئۆقیانووسیا.
پایته‌خت: بوکا
ژماره‌ی دانیشتوان: 250.000 که‌س.
رووبه‌ر: 9.390 کیلۆ مه‌تر چوار گۆشه.
دابه‌شی کارگێری: له سێ ناوچه پێکهاتووه ، که ئەوانیش دابه‌ش کراوه‌ن به سه‌ر دوانزده شاره‌وانی.
شاره گرنگه‌کانی: کیتیا ، ئاراوا ، بوین.
نه‌ته‌وه: نه‌ته‌وه‌ی میلانیز نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیللە و نه‌ته‌وه‌کانی تر که‌مینه‌ن.
سنووری جوگرافی ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل: ئه‌م پارێزگایه ده‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی پاپوا گینێای نوێ ، که له هه‌ر چوار لاوه‌وه به زه‌ریای هێمن (ئارام) ده‌وره‌دراوه.
مێژووی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل و کێشه له‌گه‌ڵ وڵاتی پاپوا گینێای نوێ
پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگه‌ی سلێمانی باکوور) له کیشوه‌ری ئۆقیانووسیا، هه‌ر له کۆنه‌وه نه‌ته‌وه‌کانی کیشوه‌ره‌که‌ی لێ ژیاوه.
ئه‌م هه‌رێمه له لایه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسی (لویس ئه‌نتوان دی بۆوگاینڤیلل) دۆزراوه‌ته‌وه له میانه‌ی گه‌شته‌که‌ی بۆ ناوچه‌کانی ناو زه‌ریای هادی ، و دواتر ناوی بۆوگاینڤیلل بووە ناوی دوورگه‌که که ، ئه‌وه‌یش بە ناوی دۆزهروه فهرهنسهکەوە بوو ، و له ساڵی (1885ز) هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای ئه‌ڵمانیا (ئەڵمانیای قەیسەری یان ڕایخی دووەم) دوورگه‌که‌یان داگیرکرد و بووه به‌شێک له پاپوا گینێای نوێ ئه‌ڵمانی.
له ساڵی (1914ز) دوورگه‌که، له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای وڵاتی ئوسترالیاوه داگیرکرا، له ده‌ستپکی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، له پاش جه‌نگه‌که دوورگه‌ی بۆوگاینڤیلل دواتر خرایه ژێر سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، له ساڵی (1918ز) تاوەکو ساڵی (1942ز)، و له‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ئیمپراتۆریای ژاپۆن (یابان)ه‌وه داگیرکرا، کە ئەوەش له میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا بوو، و دوای ساڵی (1945ز) له پاش کۆتای هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، جارێکی تر له لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای وڵاتی ئوسترالیاوه داگیرکرا، و کاروباری دوورگه‌که له لایه‌ن ئوسترالیاوه به‌رێوه‌ده‌برا، تا کاتی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی پاپوا گینێای نوێ ، له ڕێکه‌وتی (16_9/سێبته‌مبه‌ر_1975) و جیا بوونه‌وه‌ی له ئوسترالیا، ئه‌وه بوو کاروباری دوورگه‌که، له لایه‌ن له ئیداره‌ی ئوسترالیایهوه بۆ به‌رێوه‌بردنی له لایه‌ن وڵاتی پاپوا گینێای نوێ گواسترایەوە.
دوورگەی بۆوگاینڤیلل ده‌وڵه‌مه‌نده بە کانزای نوحاس و زێر (ئاڵتۆن)، و کۆمپانیای بۆوگاینڤیلل کۆپپر لیمیتد دامه‌زرا لهدوورگەکە، به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی حه‌فتای سه‌ده‌ی بیست، کێشه له نێوان کۆمپانیاکه و دانیشتووانی هه‌رێمه‌که سه‌ریهه‌ڵدا، کە کێشەکە له سه‌ر تێکچوونی ژینگه‌ی هه‌رێمه‌که بوو، و دواتر بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیخوازی بۆوگاینڤیلل له هه‌رێمه‌که سه‌ریهه‌ڵدا، و ڕایگه‌یاند که ده‌ستی به چالاکی سەربازی و سیاسی کردووە له پێناو سه‌ربه‌خۆیی بۆوگاینڤیلل (کۆماری باکووری سۆلۆمۆن)، له ساڵی (1975ز)وه تاوەکو ساڵی(1990ز)، و پاشان شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیخوازی بۆوگاینڤیلل و هێزه‌کانی سوپای دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ ده‌ستی پێ کرد.
سوپای شۆڕشگیری بۆوگاینڤیلل ده‌ستی کرد به‌چالاکی سه‌ربازی به‌شێوه‌یه‌کی گه‌وره لە ساڵی (1988ز)، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (1_12/کانوونی یەکەم_1988) شەڕ و پێکدادانی سەربازی له هه‌رێمه‌که سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه نێوان هێزه‌کانی سوپای شۆڕشگیری بۆوگاینڤیلل بە هاوکاری حکومەتی کاتی بۆوگاینڤیلل و هێزه‌کانی سوپای دەوڵەتی پاپوا گینێای نوێ، و هێزه‌کانی به‌رگری نیشتمانی له شوێنه ههمیشهکهیان له هه‌رێمەکە کشانه‌وه که سه‌ر به حکومه‌تی پاپوا گینێای نوێ بوو، و له ساڵی (1990ز) دا شه‌ڕەکە دۆخێکی ترسناکی بە خۆیەوە بینی، شەڕەکە تاوەکو ڕێکەوتی (20_4/ئەپرێل_1998) بەردەوام بوو، که له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که‌دا نزیکه‌یی پانزده هه‌زار تا بیست هه‌زار که‌س کۆژران.
سه‌رۆکی هه‌رێمی بۆوگاینڤیلل (جۆن مۆمیس) که سه‌ر به سه‌ربه‌خۆیخوازانی هه‌رێمی بۆوگاینڤیلله ڕایگه‌یاند، که‌وا له ساڵی(2020ز) ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی هه‌رێمه‌که ئه‌نجام ده‌درێت ئایا وه‌کو پارێزگاێکی ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی پاپوا گینێای نوێ ده‌مێنێته‌وه یان سه‌ربه‌خۆیی به ده‌ست بهینێت و ببێتهدهوڵهتێکی سه‌ربه‌خۆی نوێ لە کیشوەری ئۆقیانوسیا و جیهان، به‌ڵام دواتر ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی بۆوگاینڤیلل و ده‌وڵه‌تی پاپوا گینێای نوێ کرا له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆم بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی هه‌رێمه‌که، ڕیفراندۆمێکی نا فەرمی کرا لە ڕێکەوتی (15_6/یونیو_2019)، له ڕێکه‌وتی (11_12/کانوونی یەکەم_2019) ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە نا فەرمییەکە ئاشکرا کرا، کە بە زۆرینەی لە (97%) ی دەنگدەرانی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل (پارێزگای دوورگه‌ی سلێمانی باکوور) دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، و واتا دەیانەوێت ببنە خاوەنی وڵاتێکی سەربەخۆ و ئازاد، و بەڵام چونکە ڕیفراندۆمەکە نا فەرمی بوو، ئەوە بوو دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی پاپواگینێای نوێ بەو ئەنجامە پابەند نەبوون، بەڵام هیچ کاردانەوەێکی توندوتیژیان بەرامبەر بە خەڵکی پارێزگا دوورگەی ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل ئەنجام نەدا، و هەروەها دواتر هەر یەکە لە دەسەڵاتدارانی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل و دەوڵەتی پاپواگینێای نوێ ڕێکەوتن، لە سەر ئەوەی کەوا ڕیفراندۆمێکی فەرمی بکرێت، لە ڕێکەوتی (25_11/تشرینی دووەم_2020) لە پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینیڤیلل بۆ دیاری کردنی چارەنووسی پارێزگای ئۆتۆنۆمی بۆوگاینڤیلل، و هەر یەکە لە وڵاتانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا و نیوزلاندە و زۆرینەی وڵاتانی تری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆیان بۆ دانوستاندنەکانی نێوانیان دەڕبری، و هەروەها ئەو ڕیفراندۆمە دەبێتە ئاشتیخوازترین ڕیفراندۆم لە مێژوودا، یان ئایا وه‌کو پارێزگاێکی ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی پاپوا گینێای نوێ ده‌مێنێته‌وه یان سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهینێت و ببێته ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نوێ.
سه‌رچاوه‌کان
1- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
2- عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز.
3- هاوڕێ ره‌ئووف حه‌سه‌ن: ئه‌تڵه‌سی جیهان-سلێمانی2010ز.
4- رواج حاجی: وڵات ناس-هه‌ولێر2011ز.
5- بەرهەم عەلی: ریفراندۆم ، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان-هەولێر2018ز.