شینجیانگ ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای چین و كیشوه‌ری دوره‌ده‌ستی ئۆڕاسی، هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه، شینجیانگ ماڵێك بووه بۆ چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیا جیا و نیشتیمانێك بووه بۆ پێكه‌وه‌ژیانی كه‌لتوور و ئاینه جیاوازه‌كان. هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكی گرینگ بووه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان شارستانیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، و به‌شێكی گرینگ بووه له ڕێگای ئاوریشمی به‌ناوبانگ كه چینی به ته‌واوی جیهان ده‌به‌سته‌وه.
له‌م پڕۆسه مێژوویه دوورودرێژه‌دا، ئه‌م كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه جیاوازانه په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بووه له‌كاتی پێكه‌وه ژیان و خوێندن و كاركردن و گه‌شه‌سه‌ندن به‌یه‌كه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌م دوایه‌دا، دژ هێزه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی چین به تایبه‌تی جیاخوازهكان و توندڕه‌وه ئایینیه‌كان و تیرۆریسته‌كان، هه‌وڵی لێكدابڕانی چین و جیابوونه‌وه‌یان داوه له ڕێگای شێواندنی مێژوو و ڕاستیه‌كان.
نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه شینجیانگ به‌شێك بووه له چین كه چه‌ندین كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به‌یه‌كه‌وه ژیاون و چه‌ندین كه‌لتوور په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه، و هه‌ر له كۆنه‌وه چه‌ندین ئایینی جیاواز به‌یه‌كه‌وه ژیاون، و بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه یوغورهكان تاكه ده‌سه‌ڵاتداری شینجیانگ بوونه و داوای دژایه‌تی هه‌موو جۆره كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كیان كردووه له شینجیانگ جگه له تورك و له‌ناوبردنی یه‌كتاپه‌رسته‌كان( ئه‌وانه‌ی جۆره خودای تر ده‌په‌رستن جگه له یه‌زدان).
هه‌روه‌ها هانده‌ری دروستكردنی سه‌رۆك ڕژێمی ئایینیان دا به ناوی ( توركستانی ڕۆژهه‌ڵات)، و نكۆڵی‌كردن له مێژووی چین كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كان بنیاتنراوه، له‌ژێر په‌رده‌پۆشی ئایین، توندڕه‌وی ئایین زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر سه‌رۆك ڕژێمی ئایین و باڵابوونی ئایینی، و ڕێكاره‌كانی دژی یه‌كتا په‌رسته‌كان و جه‌نگه پیرۆزه‌كان، ئه‌مه هانده‌ره بۆ تیرۆر و توندوتیژی و دوژمنایه‌تی نێوان كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كان.
ئاماره ته‌واونه‌كراوه‌كان نیشانیان داوه كه له 1990 تاوه‌كو 2016 جیاخوازهكان و تیرۆرسته‌كان و توندڕه‌وه‌كان هه‌زاره‌ها هێرشی تیرۆریان له شینجیانگ ئه‌نجامداوه، و سه‌ده‌ها پۆلیس و ژماره‌یه‌كی زۆریش له كه‌سی بێ‌تاوانیان كوشتووه و زیانێكی بێ ئه‌ندازه‌یان به كه‌لوپه‌لی گشتی گه‌یاندووه.
بارودۆخه‌كه سه‌خت و ئاڵۆزه، و هه‌موو كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كان سوورن له‌سه‌ر داواكاریه‌كانیان بۆ سزادانی ئه‌م تاوانه توندوتیژ و تیرۆریانه، و پاراستنی ژیان و ماڵ و موڵكیان پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی جه‌نگان دژ به تیرۆریزم و قه‌ده‌غه‌كردنی له هه‌مان كاتدا، شینجیانگ هه‌ڵوێستی به‌هێزی دژ به تاوانه تیرۆری و توندوتیژه‌كان هه‌بووه، و له هه‌مان كاتدا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا بووه له بنه‌ڕه‌ته‌وه.
هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ پاراستنی مافه مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌كانی هاونیشتیمانیان له پێشێلكردنیان له‌لایه‌ن تیرۆریزم و توندڕه‌وی. چه‌ندین ڕێوشوێنی تایبه‌ت گرتراونهبهر بۆ باشكردنی خۆشگوزه‌رانی، و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانست و زانیاری ده‌رباره‌ی یاسا له‌ڕێگه‌ی فێركردن، و پێشكه‌شكردنی هه‌لی په‌روه‌رده و فێركردن و پاڵپشتیكردن له ڕێگای سه‌نته‌ره‌كانی فێركاری پیشه‌یی. تاوه‌كو ئێستا و بۆ سێ ساڵی یه‌ك به دوای یه‌ك، هیچ جۆره حاڵه‌تێكی تیرۆری توندوتیژ له شینجیانگ ئه‌نجام نه‌دراوه.
هێدێك كه‌س به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی پێشداوه‌ری ئایدۆلۆژی یاخود پاڵنه‌ری شاراوه‌ی تر، به هه‌موو توانایان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی سهنتهرهكاننی فێركردنی پیشه‌یی شینجیانگ.
ڕاهێنانه‌كان ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه كه ڕاهێنانه‌كانی شینجیانگ بۆ دووباره ڕۆشنبیركردن و بوژانه‌وه‌ی قوربانیه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی له ڕێگای فێركاری پیشه‌یی ڕێك وه‌كو ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه وڵاتان و ناوچه‌كانی تر ده‌یده‌ن له ڕێگای سه‌نته‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی سه‌نته‌ره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و گۆڕانكاری له هێندێك وڵاتی تر. ئه‌مه به هه‌مان ئامانجی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی كیشه‌كان و پاراستنی مافه مرۆڤه سه‌ره‌تایه‌كانی خه‌ڵك كه ده‌كرێت به شیوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئه‌و بارودۆخانه له‌ناوببات كه واده‌كات تیرۆریزم و توندڕه‌وی زیادبكه‌ن و بڵاوبنه‌وه.
جه‌نگانی شینجیانگ دژ به تیرۆریزم هاوتایه له‌گه‌ڵ یاسا و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌لامه‌تی مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی پاراستنی مافی مرۆڤه، و مافه‌كانی مرۆڤ گه‌ره‌نتی ناكرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه سه‌رنه‌كه‌وین له جه‌نگان دژ به تیرۆریزم، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته تیرۆریه‌كان، شینجیانگ ڕێكاری خۆپارێزی و سزادانی توندی ڕاگه‌یاند به گونجان له‌گه‌ڵ یاسا و به خۆڕاگری به‌رده‌وام بوو له وه‌ستان دژ به هێزه تیرۆرستیه‌كان و هه‌وڵه‌كانی زۆر زیاتر كرد بۆ پاراستنی ماف و ژیان و ته‌ندروستی خه‌ڵكی.
ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هیچ جۆره هه‌رێم و نه‌ته‌وه و ئایین و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت ناكات به ئامانج، ئه‌مه هه‌زاره‌ها ساڵه، شینجیانگ هه‌رێمێكی فره نه‌ته‌وه‌یی بووه بۆ چه‌نده‌ها ئایینی جیاواز، له ئێستادا 56 كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له شینجیانگ ده‌ژین، كه ناوچه‌یه‌كی ئیداریه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی و زۆرترین ژماره‌ی كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه له چین، ژماره‌ی دانیشتوانی ئیغور، قازاق، هان و خوی زیاتر له یه‌ك ملیۆن. ئایینه جیاوازه‌كانیش بریتین له ئیسلام، بودیزم، تاویزم،پڕۆتێستانیزم، كاتۆلیكی، و ئه‌رسۆدۆكسی…هتد.
24،800 شوێنی تایبه‌ت به چالاكیه ئایینیه‌كان هه‌یه، له نێوانیاندا مزگه‌وته‌كان، كه‌نیسه‌كان، په‌رستگاكانی بوودیهكان و تاویهكان، له‌گه‌ڵ 29،300 ستافی ئایینی.
له جه‌نگی دژ به تیرۆریزم و نه‌هێشتنی توندڕه‌وی، ئازادی بیروباوه‌ڕی ئایینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له شینجیانگ به ته‌واوی پارێزراوه، ده‌ستووری چین به ته‌واوی ڕێز له ئازادی بیروباوه‌ڕی ئایینی ده‌گرێت و پارێزگاری له ئازادی هاونیشتیمانیان ده‌كات بۆ باوه‌ڕبوون یاخود باوه‌ڕنه‌بوون به هه‌ر ئایینێك، شینجیانگ هیچ لێبوردنێك به‌رامبه‌ر ئه‌و كردارانه نیشان نادات كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی كێشه و ناكۆكی له نێوان باوه‌ڕداران و بێ باوه‌ڕه‌كان، هه‌روه‌ها نێوان باوه‌ڕداران و ئایینه‌كانی تر و ڕێباز و مه‌زهه‌بی هه‌مان ئایین.
سه‌رۆكی چینی به‌ڕێز شی جینپینگ وتی كه ژیانێكی خۆش بۆ خه‌ڵك یه‌كێكه له به‌نرخترین مافه‌كانی مرۆڤ. كاتێك بابه‌ته‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له شینجیانگ، خه‌ڵكی شینجیانگ له باشترین شوێندان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن و ڕاستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ده‌بێت ڕێزی لێ بگیرێن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماری چینی میللی، داهاتی به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كان له شینجیانگ له 792 ملیۆن یوانه‌وه گه‌شه‌ی كردووه بۆ 1.35 ترلیۆن یوان (نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی)، كه 200 جار زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه دوای داشكاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
داهاتی دانیشتوانی شار و لادێ له 119، 319 یوانه‌وه له 1978 به‌رز بووه‌وه بۆ 32،764 و 11975 یوان له 2018، له 2013 ه‌وه ڕێژه‌ی ئه‌م به‌رز بوونه‌وه‌یه ساڵانه بریتی بوو له %12.3 و زیاتر له %70ی خه‌رجی بووجه‌ی گشتی شینجیانگ بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌كارهاتووه.
له كۆتایه‌كانی سالی 2019، كۆی گشتی 2,923,200 كه‌س له 3107 لادێ و 25 ناوچه‌ی هه‌ژار له شینجیانگ له هه‌ژاری ڕزگاركراون، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له %19.4 له 2013 دابه‌زی بۆ %1.24 له 2019. تۆری گواستنه‌وه‌ی گشتگیری سه‌رده‌میانه‌ی شیانجیانگ پێكهێنراوه و ڕێگا خێراكان هه‌موو پارێزگا و شاره‌كانی شینجیانگی بهیهكگهیاندووه، و ڕێژه‌ی ڕێگاكانی گه‌یشتن به لادێكان گه‌یشت به %99.74 و ژماره‌ی میله كاركردووهكانی هێڵی ئاسنین گه‌یشت به 5959 كیلۆمه‌تر.
هه‌روه‌ها شینجیانگ 21 فڕۆكه‌خانه‌ی شارستانی هه‌یه كه كراوه‌ن بۆ خزمه‌تگوزاری ئاسمانی له‌گه‌ڵ 16 وڵات و 21 هه‌رێم و شاری نێوده‌وڵه‌تی و 81 شاری ناوخۆی وڵات. سیسته‌می پزیشكی و چاودێری ته‌ندروستی بۆ شار‌و لادێكان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بنیاتنراوه، و تێكڕای ته‌مه‌نی چا،هڕوانكراو درێژكرایه‌وه بۆ 72.35 ساڵ. ژماره‌ی دانیشتوانی ئیغورهكان له شینجیانگ له 5.55 ملیۆنه‌وه گه‌شه‌یكرد بۆ 11.65 ملیۆن له‌م چوار ده‌ساڵه‌ی دوایدا.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، چین بانگێشه‌ی زیاتر له 1000 دیپلۆماتكار، به‌رپرسی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕۆژنامه‌وان، و كه‌سایه‌تی ئایینی كردووه بۆ سه‌ردانكردنی شینجیانگ، ئه‌وان گه‌واهیان بۆ ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كانی شینجیانگ داوه كه به‌ده‌ستی هێناوه.
له ته‌موزی 2019، باڵیۆزی 50 وڵات له جینیڤ به‌شداریان له واژۆكردنی نامه‌یه‌ك كرد بۆ ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، كه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌شه‌پێدانی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نه‌هێشتنی توندڕه‌وی له شینجیانگ به‌رزده‌نرخێنن، هه‌روه‌ها، پاڵپشتی هه‌ڵوێستی چین ده‌كه‌ن له بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به شینجیانگ، كه ئه‌م بابه‌تانه زۆر له ده‌وڵه‌ته ئیسلامهیهكان له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو سعودییه، پاكستان، میسر، قه‌ته‌ڕ، ئیماڕات.
له ئه‌یلولی 2020، 46 وڵات پاڵپشتی هه‌ڵوێستی چینیان كرد له بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به شینجیانگ له 44 همین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، و به تووندی دژی به سیاسه‌تكردنی بابه‌تی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ و دووفاقی وه‌ستانه‌وه.
له‌كه‌داركردنی ئایین له‌لایه‌ن جیاخوازان، توندڕه‌وه‌كان و تیرۆره‌كان، و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربڕینی بێ تاوانه‌كان به‌ته‌واوی وه‌كو گروپه توندڕهوهكانهی وه‌ك ( داعش)ه . له 2014 ه‌وه، پێشمه‌رگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستانی ئێراق چاوهنهترسانه دژی داعش جه‌نگاون، كه سووربوون و به‌رده‌وامی به جیهان نیشان ده‌دات بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندڕه‌ووی و به‌رگریكردن له ئازادی ئایینی و دڵنیابوونه‌وه له پێكه‌وه ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه.
گه‌لی چین و گه‌لی كورد و گه‌لی عه‌ره‌ب و هه‌موو گه‌لێك كه ئاشتی خوازه د‌رك به‌وه ده‌كات گه‌ر بێت‌و تیرۆریزم ڕوو له هه‌ڵكشان بكات، ئه‌وا پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ڕوو له نه‌مان ده‌كات و ئه‌گه‌ر بێتوو توندڕه‌وی ئایینی ڕوو له زیادبوون بكات، ئه‌وا نه‌ك ته‌نها ده‌بێته مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئایین، به‌ڵكو ئه‌وكات زۆر سه‌خت ده‌بێت كه لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئایینه جیاوازه‌كان به‌ده‌ست بهێنین.
له ئێراق و له هه‌رێمی كوردستان، به توندی ده‌جه‌نگن دژ به تیرۆریزم بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیری، و هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كسانی و گونجان و ئازادی ئایینی له نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. چین هه‌مان شتی كردووه له شینجیانگ. هیچ جۆره دووفاقیه‌ك نییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.
چین و ئێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه كه پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان كردووه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم. تیرۆریزم و توندڕه‌وی بریتین له دوژمنی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی، كه پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی میژوو و به‌دڵنیایه‌وه مێژوو ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه به هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی جیهان، ڕێگای ڕاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاشتیانه زاڵده‌بێت به‌سه‌ر ڕێگای نادروستی تیرۆریزم و توندڕه‌وی. هه‌ڵوێسته‌كانی چین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و گونجانی نێوان كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ده‌توانێت به‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌ی مێژوو و پاڵپشتی گشتی بوه‌ستێت.