ناوی فەرمی: کۆماری جۆرجیا.
کورتکراوەی ناو: جۆرجیا.
پایتەخت: تەبەليسي.
زمان: جورجی (فەرمی) یە، ڕوسی، ئەرمەنی، ئازەری، ئەبخازی.
سیستەمی سیاسيى: کۆماریى.
بەرواری سەربەخۆبون: ٩ی نیسانی ١٩٩١ (دوای ڕوخانی یەکییەتی سۆڤیەت).
دراو: لاری جۆرجی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریایی ڕەش، سنورەکانی لە باکورەوە ڕوسیا، کۆماری چیچان، لە ڕۆژئاواوە دەریایی ڕەش، لە باشورەوە تورکیا، لەڕۆژھەڵاتەوە ئازەربیجان، ڕوسیا.
ڕووبەر: ٦٩٧٠٠ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: ئاسن، وزەی کارەبا، ئاڵتون، نەوت، خەڵوز.
کەشوھەوا: مامناوەندە.
دانیشتوان
ژمارە: ٤.٩٣٥.٨٨٠ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: سالب ٠.١١% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی ڕەگەزی: ٨٣.٨% جۆرجیی، ٦.٥%ئازەری، ٥.٧% ئەرمەنی، ١.٥%ڕوسی، ٧% ئەوانی دیکە.
ئایین: ٨٣.٩% مەسیحی ئەرسۆدۆکس، ٩.٩% موسوڵمان، ٠.٩% مەسیحی کاسۆلیک. ٤% ئەوانی دیکە، ٠.٧% ھیچ ئایینێکیان نییە.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ١٥.٩٥ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٦١٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٢.٥%.
ڕێژەی بێکاری: ١٥%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: سالب ٠.٥%.
قەرزی دەرەکی: ١١.٧٤ ملیاردۆلار.
گرنگترین بەرھەم: ئاڵتون، پۆڵا، مس، ئامێری کارەبایی، کیمییاییەکان، مزرەمەنییەکان، ترێ.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.