ناوی فەرمی: کۆماری دیموکراتی گەلی جەزائیر.
کورتکراوەی ناو: جەزائیر.
پایتەخت: جەزائیر.
زمان: عەرەبی(فەرمی)یە، ئەمازیگی لەناوچە خێڵەکییەکان، فەڕەنسی.
سیستەمی سیاسی: کۆماریى.
بەرواری سەربەخۆبون/ڕۆژی نیشتمانی: ٥ی تەموزی ١٩٦٢(لە فەڕەنسا).
دراو: دیناری جەزائیریی.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە باکوری ئەفریقیا، سنورەکانی لەباکورەوە دەریایی سپی ناوەڕاست، لەڕۆژھەڵاتەوە تونس، لیبیا، لەباشورەوە نەیجیریا، مالی، لەڕۆژئاواوە مۆریتانیا، مەغریب.
ڕووبەر: ٢.٣٨١.٧٤١کیلۆمەترچوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: نەوت، گازی سروشتی، ئاسنی خاو، فۆسفات، یۆرانیۆم، قوڕقۆشم، زینک.
کەشوھەوا: جیگیروشێدارە لە زستان، گەرم و وشکە لە ھاوین.
دانیشتوان
ژمارە: ٣٨.٨١٣.٧٢٢ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ١.٨٨% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٩٩%عەرەب وئەمازیغ، کەمترلە١%ئەوروپییەکان.
ئایین: ٩٩%موسوڵمان، ١%ئایینەکانی ترلەناویانە مەسیحی وجولەکە.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ناوخۆیی: ٢١٥.٧ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٧٥٠٠دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ٣.١%.
ڕێژەی بێکاری: ١٠.٣%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٣.٩%.
قەرزی دەرەکی: ٣.٩%.
گرنگترین بەرھەم: پەتڕۆڵ، گاز، پیشەسازی سوک، کانزاسازی، بەرھەمە پترۆکیمیاییەکان، گەنم، جۆ، زەیتون، مزرەمەنی.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.